زەنگنە
زەنگەنە یان زەنگنە ھۆزێکی کوردن لە پارێزگای کرماشان و ھەندێک ناوچەی باشووری کوردستان.[١][٢] بە شێوەزاری جیاواز قسە دەکەن. بەڵام لە دواییدا لە ڕووی زمانەوانییەوە خۆیان لەگەڵ پراکتیکی شێوەزاری کوردیی سۆرانی زمان لەو ناوچەیەدا ئاسمیلە کردووە کە تێیدا دەژین.[٣]
عەشیرەتی زەنگەنە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە زۆر ناوچەی باشووری کوردستانیش دەژین وەک کەرکووک و سلێمانی و ھەولێر. محەممەد ئەمین زەکی بەگ لە کتێبەکەیدا بە ناوی خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان کە لە ١٨٨٠-١٩٤٨ نووسیویەتی کە بۆ ئەوکات ئاماژە بە عەشیرەتی زەنگەنە دەدات لە بەشی لیوای کەرکووک و خانەقین و بە ٤٥٠ ماڵ مەزەندەیان دەکات، وە شوێنی نیشتەجێبوونیشیان بریتی بووە لە کفری و دەوروبەری، وە ئیبراھیمخانچی و زەوییەکان سووماک، لەگەڵ کرماشان.[٤]
نیشتەجێبوونەکان
[دەستکاری]شێوازی نیشتەجێبوونی زەنگەنە لە کۆتاییی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گۆڕاوە. ڕژێمی سەددام حوسێن لە ھەڵمەتی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەوانی گواستەوە؛ ھەروەھا، لە ڕەوتی ئاوارەبوونی پەنابەران لە ساڵی ١٩٩١ خەڵکی زەنگەنە گواسترانەوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ electricpulp.com. «KURDISH TRIBES – Encyclopaedia Iranica». www.iranicaonline.org.
- ↑ «نژاد و تیره در استان کرمانشاه - ویکی اطلس فرهنگی ایران». af.samta.ir. لە ڕەسەنەکە لە 10 February 2017 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=(یارمەتی) - 1 2 Michiel Leezenberg, ILLC- Department of Philosophy, University of Amsterdam, "Gorani Influence on Central Kurdish"
- ↑ «لە مەنتیقەی Aدا». ڤەژینبوکس (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە 2024-09-10 ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-09 ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=(یارمەتی)
- cil J. Edmonds, Kurds, Turks and Arabs: Politics, Travel and Research in North-Eastern Iraq, 1919-1925, London, 1957.