کەیھان کەڵھوڕ
کەیھان کەڵھوڕ | |
|---|---|
کەیھان کەڵھوڕ لە ٢٠١٧ | |
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ تاران،[١] ئێران |
| بنەچە | کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
| چەشنەکان |
|
| پیشە(کان) | ژەنیاری کەمانچە، ئاوازدانەر |
| ئامێرەکان | کەمانچە، سێتار |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٣–ئێستا |
| بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
| وێبگە | kayhankalhor.net |
کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٣]
ئامێرە تایبەتەکەی کەڵھوڕ کەمانچەیە، جیا لەوانەش تەنبوور و سێتار و شاکەمانیش دەژەنێت. کەڵھوڕ لەگەڵ گۆرانیبێژە بەناوبانگە ئێرانییەکانی وەک محەممەدڕەزا شەجەریان، شەھرام نازری، حوسێن عەلیزادە، عەلی ئەکبەر مورادی، عەلیڕەزا ئیفتیخاریدا کاری کردووە.[٤][٥] ھەروەھا ساوندتراکی فیلمیشی داناوە.
ژیانی سەرەتایی و خوێندن
[دەستکاری]کەیھان کەڵھوڕ لە تاران لە خێزانێکی کوردی کرماشانی لەدایکبووە.[١] دەستی بە خوێندنی مۆسیقا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا کردووە، لە ئۆرکێسترای نێودەوڵەتیی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێراندا ژەنیار بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، خۆی فێری ڕەدیف کردووە و گەشتی کردووەتە خۆراسان، تا مۆسیقای ئەوێ فێرببێت، کە تێکەڵەیەکن لە مۆسیقای کوردی و تورکی و فارسی. کە تەمەنی لە نێوان ٢٠ ساڵیدا بوو، لە فێرگەیەکی مۆسیقی لەژێر ڕێنمایی محەممەدڕەزا لوتفیدا دەیخوێند. کەڵھوڕ بە ڕۆژئاوای باکووری ئێرانیشدا گەڕاوە. دواتر ڕۆیشتووەتە شارەکانی ڕۆما لە ئیتالیا و ئۆتاوا لە کەنەدا، بۆ فێربوونی مۆسیقای کلاسیکیی ئەوروپی.[٢] دەرچووی بەشی مۆسیقای زانکۆی کارلتۆنە لە ئۆتاوا.[٦]
مۆسیقا
[دەستکاری]کارەکانی کەڵھوڕ لە ئاستی جیھانیدا ناسراوە، بەتایبەت کارەکانی لەگەڵ گروپی رێگای ئاوریشم و یۆیۆ مادا.[٧][٨] بەرھەمەکانی ئەو تا ئیستە پێنج جار بوون بە کاندیدای وەرگرتنی خەڵاتی گرامی و لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەلبۆمی گۆرانیی ماڵەوەم بۆ بڵێی لەگەڵ یۆیۆما و جادەی ئاوریشمدا خەڵاتی گرامیی بردەوە.[٩]
کارەکان
[دەستکاری]- لە ئاوێنەی ئاسماندا
- ھاونیاز (٢٠١٦)
- ئێستاش ھەر پایزە - ٢٠١٩ (It's Still Autumn) - کەیھان کەڵھور و Rembrandt Frerichs Trio
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «زندگینامه: کیهان کلهر (۱۳۴۲-)». HamshahriOnline.
- 1 2 «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «A» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ «Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences». carleton.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ kelionė su persų muzikos meistrais[بەستەری مردوو]
- ↑ Cellist and Her Friends Explore Multicultural Harmonies[بەستەری مردوو]
- ↑ «Video - Carleton grad plays the Iranian kamancheh - Faculty of Arts and Social Sciences». carleton.ca. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ http://www.nytimes.com/2008/08/27/arts/music/27kayh.html
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریen.mehrnews.comنەدراوە