سەعید ئاقاخانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەعید ئاقاخانی

سەعید ئاقاخانی لە سی و پێنجەمین فیستیڤاڵی فیلمی فەجر
لەدایکبوون (١٩٧٢-٠٢-٢٣) ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
نەتەوەکورد
پیشەئەکتەر، نووسەر، دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
ھاوسەرگوڵرۆخ حەقیقی
مناڵ(ەکان)دەریا، خوورشید


سەعید ئاقاخانی (لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢، لە بیجاڕ) ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەری سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێرانە. ئاقاخانی دەرچووی شانۆ لە زانکۆی تارانە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ھەتا ئێستا لە ٥٥ فیلم و سریاڵی تەلەفیزۆنیدا، دەوری بینیوە. سەعید ئاقاخانی چەندجارێک خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی وەرگرتووە.[١]

سەعید ئاقاخانی بە بەژداری لە زنجیرەی سەعاتی خۆش لە دەرهێنانی میھران مودیری ناوبانگی پەیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەمایی ڕۆڵی بینی بە ناوی دوای نیوەڕۆی سەگی سەگی لە ھەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ یەکەمین زنجیرەی کرد بە ناوی جێژنی ئەمساڵ. چرای ١٠٠ یەکەمین تەجروبەی دەرھێنانی بوو بۆ فیلمی سینەمایی. ئاقاخانی لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فەجر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بباتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی خواحافیزی درێژ.[٢]

ژیان[دەستکاری]

سەعید ئاغاخانی ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو مناڵی کچ بە ناوەکانی دەریا و خوورشیدە، پیشەی ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەر، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە کار کردووە، بۆ یەکەمین جار لە زنجیرەی ھەلفڕینی٥٧ لە دەرهێنانی میھران مودیری دەستی پێکردووە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]