ئاسیای ناوەندی
ئاسیای ناوەندی | |
---|---|
![]() | |
ناوچە | ٤٬٠٠٣٬٤٥١ km2 (١٬٥٤٥٬٧٤١ sq mi)[a] |
|
|
وڵاتەکان | |
Nominal GDP | $۲٦۰ بیلیۆن (۲۰۱۷)[١] |
Nominal GDP per capita | $۳,۷۰۰ (۲۰۱۷) |

███ پێناسەی گشتی ئێستا
███ پێناسەی یونسکۆ
ئاسیای ناوەندی یان ناوەڕاستی ئاسیا (بە ئینگلیزی:Central Asia)، ناوچەیەکی فراوانە لە ئاسیا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ناوچەیە پێناسەکراوە، بەڵام پێناسەیەکی یەکگرتووی نیە کە لە ھەموو لایەکی جیھان ڕیکەوتبن لەسەری، سنورەکەی بە شێوەیەکی ورد دیاری نەکراوە، و ناوچەکە زۆر تایبەتمەندی گرنگی ھاوبەشی ھەیە، کە لە ڕووی مێژووییەوە بە شێوەیەکی شیاو بە یەکەوە بەستراون، لە ئەنجامی ئەوەدا ناوچەکە ڕێگەی یەکتربڕینی خەڵک و بیرۆکەکانی نێوان ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەندی و باشووری ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئاسیایە، ھەروەھا زۆر جار بە ئاسیای ناوخۆ یان تورکستان دەناسرێت.
پێناسە
[دەستکاری]
لە تۆمارە چینیە کۆنەکاندا دەربڕینی ھەرێمە ڕۆژئاواییەکان بەکارھاتووە بۆ ئەو خاکانەی کە ئەکەونە ڕۆژئاوای چینەوە، و بیرۆکەی دەربڕینی ئەم ناوچەیە بە ئاسیای ناوەندی لە سەڵی ١٨٤٣ ھات لە ڕێگەی جوگرافیناس ئەلیکسندەر فۆن، و چەند پێناسەیەکی جیاوازی ھەیە و لە زۆربەی کتێبەکاندا بە ناوچەی تورکستان ئاماژەی بۆ کراوە.
دابەشبوونی دانیشتوان
[دەستکاری]بە زۆربەی پێناسەکان، زیاتر لە ٨٠ ملیۆن کەس لەو ناوچەیەدا ئەژین، کە نزیکەی %٢ دانیشتونی ئاسیایە، و چڕی دانیشتوان ٩ کەس بۆ ھەر کم²، ئەو ژمارەیەش زۆر کەمە بەرامبور ئەوەی بە گشتی لە قاڕەکەدا ٨٠.٥ کەس ئەژی لە ھەر کم².
یاریە گەورەکە
[دەستکاری]یاریە گەورەکە (بە ئینگلیزی: The Great Game)، دەربڕینێکی بەریتانی بوو کاتێک ڕکەبەری و ناکۆکی ستراتیژی نێوان ئیمپراتۆریەتی بەریتانی و ئیمپراتۆریەتی ڕووسییان بینی لە سەرکردایەتی کردنی ئاسیای ناوەندیدا بەکاریان ھێنا، بە گشتی ماوەکەی دەست پێدەکات لە ڕێکەوتننامەی ڕوسی فارسی ساڵی ١٨١٣ تا کۆبوونەوەی ئینگلیزی ڕوسی ساڵی ١٩٠٧، و لە دوای شۆڕشی بەلشەڤی، یاریەکە چووە پلەیەکی نەرمترەوە، و لە دوای جەنگی جیھانی دووەم، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جێگەی بەریتانیای گرتەوە لە میانەیەدا، و لە دوای داڕمانی یەکێتی سۆڤێت، جارێکی تر ڕکەبەریەکە دروست بوویەوە کە ناسراوە بە یاریە گەورە نوێکە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیادا. ھەروەک زۆر لە ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە ئەدەن کە ناکۆکی نێوان ھێزە نێودەوڵەتیەکان و ھێزەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بریتیە لە یاریە گەورە تازەکە.
ناوچەکان
[دەستکاری]وڵات | ڕووبەر (کم²) | ژمارەی دانیشتوان | پایتەخت | زمان | ئایین |
---|---|---|---|---|---|
![]() |
٢،٧٢٤،٩٠٠ | ١٦،٠٠٤،٨٠٠ | ئاستانە | ڕوسی، قەزخی | %٥٦ ئیسلام |
![]() |
١٩٩،٩٠٠ | ٥،٤٨٢،٠٠٠ | بیشکاک | ڕوسی، قیرگیزی | %٨٦ ئیسلام |
![]() |
١٤٣،١٠٠ | ٧،٣٤٩،١٤٥ | دووشەنبە | تاجیکی | %٨٤ ئیسلام |
![]() |
٤٨٨،١٠٠ | ٥،١١٠،٠٠٠ | عەشق ئاباد | تورکمانی | %٩٣ ئیسلام |
![]() |
٤٤٧،٤٠٠ | ٢٧،٦٠٦،٠٠٠ | تەشقەند | ئۆزبەگی | %٩٦ ئیسلام |
- زۆرجار ئەم وڵاتانەش لەسەر ئاسیای ناوەندی ھەژمار ئەکرێن؛
ئەفغانستان
پاکستان
مەنگۆلیا
چین (ناوچەی شین جیانگ)
ڕووسیا – سیبریا
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ The area figure is based on the combined areas of five countries in Central Asia.