فیزیک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فیزیاەوە ڕەوانە کراوە)

فیزیا یان فیزیک (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە.[١][٢][٣]

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت.

ئەم زانستە لە زمان و نەتەوە جیاوازەکەن بە جیاواز بەکارھاتووە، بۆ نموونە:

  • بە ئینگلیزی (فیزیکس)،
  • بە عەرەبی (فیزیاء)،
  • بە ئیتاڵی و ئازەربایجان و ئۆزبەی و بولگاری و ئەرمەنی (فیزیکا)،
  • بە کوردی سۆرانی (فیزیا)،
  • بە کوردی کرمانجی سەروو و ئەڵمانی و فارسیی (فیزیک)،
  • بە ئیسپانی و پۆرتۆغالی و ڕوسی (فیسیکا)،
  • بە ئۆردو (طبیعیات)،
  • بە یۆنانی (ھیفیسیی)،
  • بە ھیندی (پادیگلیگان)،
  • بە چینی (ھوڤی)،
  • بە فەڕەنسی (لافیزیک)،
  • بە ژاپۆنی (فتری)،
  • بە سەواحلی (فیزییا)،
  • بە نێپاڵی (ھەوتیتی)،
  • بەۆری (وولیا)،
  • بە ڤیەتنامی (ڤەتلی)،
  • … ھتد.

مێژوو[دەستکاری]

فیزیای کۆن[دەستکاری]

فیزیای کۆن یا کلاسیک بە گشت ئەو بیردۆزانە دەگوترێت کە لە چەند یاسایەکی نەگۆڕی بنچینەیی پێک ھاتوون، وەک میکانیکی کلاسیک، داینامیکە گەرمی، تیۆریی کارۆموگناتیسی، و … ھتد. لەم جۆرە فیزیایەدا بە ھەبوونی چەند زانیارییەک لەسەر دۆخی ھەنووکەیی و مێژووی پڕۆسەکە، دەشێت داھاتووی پڕۆسەکە بە تەواوی بدۆزرێتەوە. بۆ نموونە گەر کەسێک زانیاری ھەبێت لەسەر خێراییی تەنێک، دەتوانرێت بە سوود وەرگرتن لە ھاوکێشەکانی کاینێماتیک بزانرێت دوای کاتێکی دیاریکراو لە داھاتوودا دەگات بە کوێ.

بوارەکانی زانستی فیزیا[دەستکاری]

پێڕستی ئەو کەسانەی کە وەرگری خەڵاتی نۆبڵن لە فیزیادا[دەستکاری]

پێڕستەکە ببینە لێرەوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Online Etymology Dictionary". web.archive.org. 2016-12-24. Retrieved 2021-05-09.
  2. ^ "Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, φυ^σικός". www.perseus.tufts.edu. Retrieved 2021-05-09.
  3. ^ "Physics - Wikipedia". en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-09.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]