بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیشوەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیشوەر
لقیlandmass، natural geographic object
بەشێکە لەتوێکڵی زەوی، زەوی
ناوچەی جوگرافیcontinental crust
بەستەری وەسفکراوhttps://www.whosonfirst.org/docs/placetypes/#continent، https://wikispooks.com/wiki/Continent
ناسنامەی زاراوەی NCIC76349
بەرامبەرئۆقیانووس
پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکانCategory:Wikipedia categories named after continents
نەخشەیەک کە وشکاڕۆکان نیشان دەدات:
ئەمریکا
ئانتارکتیکا
ئەفریقا
ئورووپا
ئاسیا
ئۆسترالیا

کئشوەر،وشکاڕۆ، پارزەوی، بە پانتایییەکی وشکانیی فراوان دەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانیی پێ دیاری دەکرێت کە وشکاڕۆ بێت یان دوورگەیەکی گەورە، دەگۆڕێت لە نێوان جوگرافیاناسەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازییە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بەگشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە. حەوت ھەرێم ھەن کە زۆر جاران وەکوو کیشوەر دەناسرێن کە لە گەوەرەوە بۆ بچووک ئەمانەن:

ئێتیمۆلۆژی

[دەستکاری]

وشەی کیشوەر لە دوو پاژ پێک ھاتووە: کیش + وەر. بە بۆچۆنی جەمال نەبەز، کیش کورتکراوەی "کشک"-ە کە وێنەیەکی کۆنی "وشک" و "ھشک"-ە و لە پەھلەویدا "ھوشک" بووە و لە فارسیدا بووە بە "خۆشک". کیش یان کش لە وشەکانی کشمیش و کشتوکاڵ-یشدا دەرکەوتووە و لەوانەشدا ھەر بە واتای وشک دێ. وەر و وار-یش یەک شتن. وار واتە نیشتمان، جێ، شوێن.[١] کەواتە کیشوەر سەرجەم واتە جێی وشک، زەویی وشک.

لە زمانی کوردیدا بە "کیشوەر"، "وشکاڕۆ" و "پارزەمین"یش دەوترێت.

پێناسە و کاربەری

[دەستکاری]

بە پێکھات، «کیشوەرەکان وەکوو وشکاییگەلێکی لێکدابڕاوی گەورە و یەکپارچە دەناسرێن کە گۆڕەپانێکی ئاوی لە یەک جیایان بکاتەوە». زۆرێک لەو حەوت ھەرێمەی سەرەوە لەم پێناسەیەدا جێ ناگرن! لەبەرئەوەی کە بە ئاو لە یەک جیا نەبوونەتەوە. ھەروەھا ئەو پێومانە ئارمانییە کە دەبێت ھەر کامیان تەنێکی گەورە و یاکپارچە بن، زۆرجار لەبەر ھەڵکەوتنی ڕەفەی کیشوەری و دوورگەکان لە ناو سنووری کیشوەرکان دا، چاوپۆشی لێدەکرێت.

سنووری کیشوەرەکان

[دەستکاری]

باریکترین مانای کیشوەر ئەوەیە کە: ڕووبەرێکی بێناوبڕە لە وشکایی کە کەنارەکانی دەریا یان ھەر چەشنە سنوورێکی سروشتیی دیکە، لێوارەکانی پێکبێنن. لەم مانایەدا دەستەواژەی ئەورووپای کیشوەری بۆ ئاماژەدان بە وشکایی سەرەکیی ئەورووپا، بە ھەڵاوێرکردنی دوورگەلێک وەکوو بەریتانیای مەزن، ئایرلەند و ئایسلەند بەکاردەبرێت؛ و دەستەواژەی ئۆسترالیای کیشوەری دەتوانێت ئاماژە بدات بە وشکایی سەرەکیی ئۆسترالیا، بە ھەڵاوێرکردنی تاسمانیا. ھەر بەو شێوەیە، ئەیالەتە یەکگرتووەکانی کیشوەری ئاماژە دەدات بە ٤٨ ئەیالەتی یەکگرتووی بێناوبڕ لە ناوەندی ئەمریکای باکووردا (کە بۆی ھەیە ئالاسکاش بخرێتە سەری) بەھەڵاوێرکردنی ھاوایی کە کۆمەڵە دوورگەیەکە ھەڵکوەتوو لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا.

لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، کیشوەر بۆی ھەیە کە ھەندێک ئەولاتر لە وشکاییشی تێبکەوێت. واتە ئەو ناحەیەی پاڵدەستی کە چووەتە ژێر ئاو و زۆریش قووڵ نییە، ئەو شوێنەی کە پێی دەڵێن: ڕەفەی کیشوەری، ھەروەھا ئەو دوورگانەی کە لەسەر ئەو ڕەفە ھەڵکەوتوون (دوورگەکانی کیشوەری). لەم ڕوانگەوە، لێواری ڕەفەی کیشوەری سنووری ڕاستەقینەی کیشوەرە و دوورگەکانی بەریتانیای مەزن و ئایرلەند بەشێکن لە ئەورووپا و ئۆسترالیا و نیوگینی پێکەوە کیشوەرێک پێکدێنن (ئۆسترالیا-نیوگینی).

وەکوو پێکھاتەیەکی فەرھەنگی، چەمکی کیشوەر دەتوانێت دوورتر لە ڕەفەی کیشوەریش بڕوات تا دوورگەکانی ئوقیانووسی و پاژە کیشوەرییەکانیشی تێبکەوێت. بەم شێوە، ئایسلەندیش وەکوو بەشێک لە ئەورووپا و ماداگاسکاریش وەکوو بەشێک لە ئەفریقا لەبەرچاودەگیردرێت.

جیاکردنەوەی کیشوەرەکان

[دەستکاری]

ئەو پێومانە ئارمانییە کە ھەر کیشوەرێک وشکایییەکی جیاواز بێت، زۆر بەئاسایی لەبەر ھەندێک بڕیارگەلی مێژوویی و دڵخوازانە چاوپۆشی لێیدەکرێت. لەو حەوت ھەرێمەی کە زۆرتر باوە وەکوو کیشوەرێک بناسرێن، تەنیا ئانتارکتیکا و ئۆسترالیا بەئاشکرا لە کیشوەرەکانی دیکە جیاوازن.

ھەندێک لە کیشوەرەکان نە وەکوو تەنگەلێکی بەتەواوی جیاواز، بەڵکوو وەکوو وشکاییگەلێکی کەمتازۆر جیاواز پێناسە دەکرێن. ئاسیا و ئەفریقا لە ڕێگای باریکەی سوێزەوە، و ئەمریکای باکوور و باشوور لە ڕێگای باریکەی پاناماوە پێکەوە لێکاون. ھەر دووی ئەم باریکانە بە بەراورد لەگەڵ ئەو وشکایییانەی پێکەوە دەیلکێنن، زۆر باریکن و لەسەر ھەردووکیان کاناڵگەلی دەسکرد دروست کراوە (کاناڵی سوێز و کاناڵی پاناما) کە بە شێوەیەکی کاریگەر وشکایییەکان لێک جیادەکەنەوە.

دابەشکردنی وشکایی ئوراسیا بە دوو لەتی ئاسیا و ئەورووپا کارێکی نائاسایییە، لەبەرئەوە کە ھیچ دەریایەک جیایانی نەکردووەتەوە. ڕوانگەیەک ھەیە کە ئوراسیا بۆخۆی بە کیشوەرێکی تاک دادەنێت و جیھان دابەشدەکات بە شەش کیشوەرەوە. ئەم ڕوانگەیە لەلایەن ھەندێک لە جیۆگرافیزانانەوە ھەڵگیراوە و لە ڕووسییە (کە بە سەر ئاسیا ە ئەورووپادا کێشراوە)، وڵاتانی ئەورووپای شەرقی و لە ژاپۆن بە باشتر دەزانرێت.

شکاندنی ئوراسیا بە ئەورووپا و ئاسیا بڕوای ھەندێک کەسانە کە پاشماوەی یورۆسەنتریزمن: «لە ڕووی جۆراوجۆریی فیزیکی، فەرھەنگی و مێژوویییەوە، دەکرێت چین و ھێند لەگەڵ تەواوی وشکایی ئەورووپا، نەک لەگەڵ یەک وڵاتی ئەورووپایی تەنیادا، بەراورد بکرێن. ھەڵسەنگاندنێکی باشتر دەتوانێت فەڕانسە، نەک لەگەڵ گشت ھندستان، بەڵکوو تەنیا لەگەڵ یەک ئەیالەتی ئەو وڵاتە وەکوو ئوتار پرادێش، بەراورد بکات». بە ھەر حاڵ، لەبەر ھۆکارگەلی مێژوویی و فەرھەنگی، ڕوانین بە ئەورووپا وەکوو کیشوەرێکی جیاواز ھەر بەردەوامە.

لە ھێند، چین و زۆربەی وڵاتانی ئینگلیسی-زمان وەکوو ئەیالەتە یەکگرتووەکان، کانادا، ئۆسترالیا و نیووزیلەند، ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور وەکوو دوو کیشوەری جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ھەروەھا، لە زۆربەی ئاسیاشدا، مەفھوومی دوو کیشوەری ئەمریکایی باوە. ھەرچەند لە ڕابردوودا وەکوو یەک کیشوەر (کە ناوی ئەمریکا بوو) چاویان لێدەکرا. لە سەدەی ١٩ەھەمەوە، بۆ ئەوە کە لەگەڵ ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا تێکەڵ نەبێت، ھەندێک دەستەواژەی «ئەمریکاکان»یان بەکاردەھێنا.

ئەگەر کیشوەر وەکوو وشکایییەکی جیاواز پێناسە بکرێت کە ھەموو وشکایییە پێکلکاوەکانی تەنێک لە خۆ بگرێت، ئەوکات ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقا یەک کیشوەر پێکدەھێنن کە بە زۆر ناو دەناسرێت، لەوانە: ئافرۆ-ئوراسیا. ئەمە مۆدێلێکی چوار-کیشوەری، بریتی لە: ئافرۆ-ئوراسیا، ئەمریکا، ئانتارکتیکا، و ئۆسترالیا بەرھەم دێنێت .

ژمارەی کیشوەرەکان

[دەستکاری]

ژمارەی کیشوەرەکانی زەوی دەگۆڕێت بەپێی گۆشەنیگا و تێروانینە جوگرافییەکان، و بەم شێوەی خوارەوە پۆڵێنکراون

نموونەکان
حەوت کیشوەر
شەش کیشوەر
ئەمریکای باکوور
ئەمریکای باشوور
ئانتارکتیکا
ئەفریقا
ئۆسترالیا
شەش کیشوەر
ئانتارکتیکا
ئەفریقا
ئەورووپا
ئاسیا
ئۆسترالیا
پێنج کیشوەر
ئەمریکاکان
ئانتارکتیکا
ئەفریقا
ئەوراسیا
ئۆسترالیا
چوار کیشوەر
ئەمریکاکان
ئانتارکتیکا
ئۆسترالیا

ڕووبەر و دانیشتووان

[دەستکاری]

تێکڕای ڕووبەری ھەموو پارزەوییەکان ١٤٨٬٦٤٧٬٠٠٠ کم٢، یان نزیکەی ٢٩٪ سەر ڕووی زەوی دەگرێتەوە کە ڕووبەری زەوی ٥١٠٬٠٦٥٬٦٠٠ کم٢

لەم خشتەیەی خوارەوە، ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووان بەپێی مۆدێلی حەوت کیشوەری بە پوختی دانراوە.

ھەڵسەنگاندنی ڕووبەر و دانیشتووانی کیشوەرەکان
کیشوەر ڕووبەر

ڕووبەر

(کم٢)

ڕێژەی سەدی
گشت وشکایی
ژمارەی دانیشتووان (بە نزیکی)
ساڵی ٢٠٠٨
ڕێژەی سەدی
ھەموو دانیشتووان
چڕیی دانیشتووان
لە ھەر کم²
ئاسیا ٤٣٬٨١٠٬٠٠٠
٢٩٫٥٪
٣٬٨٧٩٬٠٠٠٬٠٠٠
٦٠٪
٨٦٫٧٠
ئەفریقا ٣٠٬٣٧٠٬٠٠٠
٢٠٫٤٪
٩٢٢٬٠١١٬٠٠٠
١٤٪
٢٩٫٣٠
ئەمریکای باکوور ٢٤٬٤٩٠٬٠٠٠
١٦٫٥٪
٥٢٨٬٧٢٠٬٥٨٨
٨٪
٢١٫٠
ئەمریکای باشوور
١٧٬٨٤٠٬٠٠٠
١٢٫٠٪
٣٨٢٬٠٠٠٬٠٠٠
٦٪
٢٠٫٨
ئانتارکتیکا
١٣٬٧٢٠٬٠٠٠
٩٫٢٪
١٬٠٠٠
٠٫٠٠٠٠٢٪
٠٫٠٠٠٠٧
ئەورووپا
١٠٬١٨٠٬٠٠٠
٦٫٨٪
٧٣١٬٠٠٠٬٠٠٠
١١٪
٦٩٫٧
ئۆسترالیا
٩٬٠٠٨٬٥٠٠
٥٫٩٪
٣٢٬٠٠٠٬٠٠٠
٠٫٥٪
٣٫٦

کیشوەری ئاسیا

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەڕمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
  • ڕووبەر: نزیکەی ٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ کم٢
  • درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانی دا
  • ژمارەی دانیشتووان: ٣ ملیار (٤٬١٥٠٬٠٠٠٬٠٠٠)کەس لەکیشوەری ئاسیا
  • بەرزترین لووتکە: لوتکەی ئێڤەرست (نیپاڵتبت) ٨٨٤٨م.
  • درێژترین ڕووبار: یانج کیانج ٥٤٧٠م لە چین.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ڕووسیا
  • گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوڕگە:دوڕگەی بۆرنئو (٧٤٥٬٥٦١کم² لە وڵاتی ئیندۆنیزیا)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: برنج، گەنم، زەیتوون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: نەوت، ئاڵتوون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، فافۆم، ئاسن، مەنگەنیز.

کیشوەری ئەفریقا

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥١ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ٣٠٬٢٥٦٬٥٩٩ کم٢
  • ژمارەی دانیشتووان: نزیکەی ١ملیاردو ٢٥ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لووتکە: کلیمانگارۆ لە تەنزانیا (٥٨٩٥ م)
  • درێژترین ڕووبار: نیل ٦٦٩٥کم
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: جەزایر (٢٬٣٨١٬٧٤١ کم٢)
  • گەورەترین وڵاتی لەدانیشتواندا:نێجیریانزیکەی٢٠١ملیۆنکەس
  • گەورەترین شار: قاھیرە (١٢ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین وڵاتی لە ناردنی نەوتدا: لیبیا
  • گەورەترین دوڕگە: ماداگاسکار (٥٨٧٬٠٤١ کم²)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان:گەنم، گەنمەشامی، زەیتون، ترێ، قامیشی شەکر، خورما، ترشەمەنییەکان، پاقلەی سوودانی، مۆز، لۆکە، لاستیک.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان:بەترۆل، خەڵوز، ئاسن، مس، ئاڵتوون، ئەڵماس، فۆسفات، کۆبالت، کرۆم، تەنەکە.

کیشوەری ئەورووپا

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٥٣ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ١٠٬٥٣١٬٠٠١ کم٢
  • ژمارەی دانیشتووان: ٩٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لووتکە: لووتکەی بڕوز (٥٦٤٢ م) لە زنجیر چیایی قەوقاز
  • درێژترین ڕووبار: ڕووباری فەلجا ٣٦٨٨ کم و دەڕژێتە دەریای کاسپییەنەوە.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا:ئوکراینا (٦٠٣٬٧٠٠کم٢)
  • گەورەترین وڵاتی لە دانیشتوواندا: ئەڵمانیا (٧٨ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین شار:پاریس (١٤ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوڕگە: بریتانیای مەزن (٢١٨٬٤٧٦ کم٢)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان:گەنم، گەنمەشامی، جۆ، برنج، چەوەندەر، لۆکە، زەیتون، ترێ، ترشەمەنییەکان، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: بەترۆل، خەڵوز، نیکل، بۆکسیت، ئاسن، زینگ، مەنگەنیز، گۆگرد، قووڵڕقوشم، مس، جیوە.

کیشوەری ئەمریکای باکوور

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٣٧ دەوڵەتی سەربەخۆ
  • ڕووبەر: ٢٤٬٢٥٧٬٠٠٠ کم٢
  • ژمارەی دانیشتووان: ٥٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لووتکە: لووتکەی ماکنلی لە ئەلاسکا (٦١٩٣)م
  • درێژترین ڕووبار: میسیسپی (٥٬٩٦٩کم، لە ئەمریکا)
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: کەنەدا (٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم٢)
  • گەورەترین دوڕگە: گرینلەند (٢٬١٧٥٬٦٠٠کم² لە دانمارک)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: گەنم، گەنمەشامی، میوە، ترێ، (شۆڤان)، شەکر، قاوە، لۆکە، مۆز، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، نیکل، تەنەکە، گۆگرد، فۆسفات، بۆکسیت، مس، ئاسن، قوڕقوشم، زینگ، زیو، ئاڵتوون.

کیشوەری ئەمریکای باشوور

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ١٢ دەوڵەت
  • ڕووبەر: ١٧٬٨١٠٬٠٠٠ کم٢
  • ژمارەی دانیشتووان: ٣٠٠ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لووتکە: ئەکونگاجوا لە ئەرجەنتین (٦٩٦٠ کم)
  • درێژترین ڕووبار: ئەمازۆن لە بەڕازیل (٦٥١٦ کم)
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: بەڕازیل (٨٬٥٤٧٬٤٠٤ کم²)
  • گەورەترین وڵاتی لە دانیشتوواندا: بەڕازیل (١٥١ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین شار: بیوونس ئایرس (١٠ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوڕگە: تیرا دڵ فوئگۆ (٤٧٬٠٠٠ کم²)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: مۆز، ترشەمەنییەکان، کەتان، قاوە، کاکاو، قامیشی شەکر، ترێ، گەنم، گەنمەشامی، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئەلەمنیۆم، زمیرد، ئەڵماس، بۆکسیت، مس، ئاسن، مەنگەنیز، زیو، ئاڵتوون.

کیشوەری ئۆسترالیا یان ئۆقیانووسیا

[دەستکاری]
  • ژمارەی دەوڵەتەکان: یەک دەوڵەت (٣٢ ویلایەت)
  • ڕووبەر: ٨٬٥١٤٬٩٨٦ کم٢
  • ژمارەی دانیشتووان: ٣٦ ملیۆن کەس
  • بەرزترین لووتکە: لووتکەی جایا (٥٬٠٢٩ م لە ئیندۆنزیا)
  • درێژترین ڕووبار: مورای - دارلینگ (٣٬٧٥٠کم لە ئوسترالیا)
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ئوسترالیا ٧٬٦٨٢٬٣٠٠ کم٢
  • گەورەترین شار: سیدنی لە ئوسترالیا (٤ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوڕگە: گینێی نوێ (٨٠٨٬٥١٠ کم²)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: ترێ، مۆز، سێو، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، گەنم، کاکاو، قاوە، تەختە، لاستیک
  • سەروەتە کانزایی وکانییەکان: پەترۆل، خەڵوز، ئاڵتوون، زیو، قوڕقوشم، زینگ، مس، نیکڵ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەکانی ١٩٤ و ٣٤٠