ترانسنیستریا
ترانسنیستریا، ترانسدنیستریا، یان پریدنێسترۆڤی، بە فەرمی کۆماری مۆڵداڤیای پریدنێسترۆڤی، وڵاتێکی جوداخواز لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات. ئەمەش بەو مانایەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتێکی جیاوازە لە مۆڵدۆڤا کە بە فەرمی بەشێکە لێی.
ترانسنیستریا تاکە ویلایەتە کە هێشتا هێمای چەکوچ و داس لەسەر ئاڵاکەی بەکاردەهێنێت.[١] ڕووسیا کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر خاکەکە هەیە. لە نێوان 1500 بۆ 2000 سەربازی ڕووسیا لەسەر ئەو خاکە جێگیرن. جگە لەوەش، لەوانەیە تا ١٠ هەزار سەربازی نیمچە سەربازی هەبن.
خەڵکی مۆڵدۆڤانی و ڕووس و ئۆکراینی هەریەکەیان نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن. پایتەخت و گەورەترین شاری تیراسپۆڵ یە.