بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دبلن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دوبلینەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

دبلن یان دوبلن یان دەبلن (بە ئێرلەندی: Baile Átha Cliath)[١] پایتەخت و پڕ دانیشتووترین شاری ئێرلەندایە. دبلن دەکەوێتە نزیک خاڵی ناوەڕاستی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی ئێرلەندا، لە دەمی ڕووباری لیفی. ناوی ئینگلیزی شارەکە لە وشەی ئێرلەندی «Dubhlinn»ەوە وەرگیراوە کە بە واتای «دەریاچەی ڕەش» دێت.[٢][٣]

لە بنەڕەتدا وەک شارۆچکەیەکی ڤایکینگەکان دامەزراوە، دواتر شارەکە گەشەی کردووە و بووەتە «شانشینی دبلن». دوای داگیرکردنی ئێرلەندا لەلایەن نۆرمانەکان بوو بە شارۆچکەی سەرەکی دوورگەکە. شارەکە لە سەدەی حەڤدەھەمەوە بە خێرایی فراوان بوو. بۆ ماوەیەکی کورت دووەم گەورەترین شاری ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا بوو، ھەروەھا پێنجەم گەورەترین شاری ئەوروپا بوو. دبلن دوای یاساکانی یەکێتیی لە ساڵی ١٨٠٠دا چووە قۆناغێکی وەستانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش وەک پێشەنگی ناوەندی ئابووری دوورگەی ئێرلەندا مایەوە. دوای دابەشبوونی ئێرلەندا لە ساڵی ١٩٢٢، دبلن بوو بە پایتەختی کۆماری ئازادی ئێرلەندا، کە دواتر گۆڕدرا بۆ کۆماری ئێرلەندا.

بابەتی پەیوەندیدار

[دەستکاری]

پایتەختی دەوڵەتانی جیھان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]