سلێمانی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
Sulaimaniyah
سلێمانی
السليمانية
—  شار  —
Sulaimaniyah ھەڵکەوتووە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
Sulaimaniyah
Coordinates: 35°33′N 45°26′E / 35.55°N 45.433°E / 35.55; 45.433Coordinates: 35°33′N 45°26′E / 35.55°N 45.433°E / 35.55; 45.433
وڵات  کوردستان
پارێزگا سلێمانی
دامەزرێنەر ئیبراهیم پاشای بابان
ھۆکاری ناونران پاشای میرنشینی بابان
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٩)
 • سەرجەم ١٫٠٤١٫٤٩٠ [١]

سلێمانی شارێکی کوردیی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای سلێمانییە. سلێمانی لەگەڵ ئێراندا ھاوسنوورە.

سلێمانی زانکۆیەکی گەورەی هەیە کە بە زانکۆی سلێمانی ناسراوە.[٢] بە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە، بەنداوی دووکان ھەیە کە یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی عێراق. سلێمانی بە ھاوینەھەوارەکانی وەکوو ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا، سەرچنار، دووکان، سەرتەکی بەمۆ، کونەماسی، ئەزمڕ و قەرەداغ و چەندین ھاوینەھەواری دڵڕفێی دیکەش بەناونانگە.

شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەرینی ئازاری ١٩٩١ەوە فراوانبوون و پێشکەوتنێکی لەبەرچاوی بەخۆوە دیوە و بە ئارامترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە عێراقدا، بەو ھۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی ئێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگەی ئەو ھاوڵاتیانەی کە لە خوارووی عێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوو دەکەنە ئەو شارە.

پێرست

[دەستکاری] جوگرافیا

شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٦) پلە لەسەر ھێڵی کەمەر و ھێڵی درێژی (٤٥ – ٤٦) پلە لە ڕۆژھەڵاتی ھێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی کوردستانی باشوورەوە. سلێمانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە بە زنجیرە شاخی ئەزمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژە (١٥٢٥م) و قەیوان دەورە دراوە، لە باشووریشەوە بە چیای بەرانان (١٣٧٣م) و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ٤٥کم و پانییەکەی ١٥کم. لە ڕۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە گەمارۆی داوە. شاری سلێمانی ٨٥٣م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و ئاووھەواکەی بە دەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لە زستاندا سارد و باراناوییە و ھاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لە نێوان پلەکانی گەرمای شەو ڕۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت.


وێنەی پانۆرامایی شاری سلێمانی لە سەر شاخی گۆیژەوە.

[دەستکاری] ناحیەکانی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی

ژمارە ناوی قەزا ناحیەکان
١ ناوەندی ناوەندی سلێمانی، بەکرەجۆ، بازیان، تانجەرۆ
٢ قەرەداغ ناوەندی قەرەداغ، سیوسینان
٣ شارەزوور ھەڵەبجەی تازە، وارماوە
٤ سەید سادق ناوەندی سەیدسادق، سروچک
٥ ھەڵەبجە ناوەندی ھەڵەبجە، سیروان، خورماڵ، بیارە
٦ پێنجوین ناوەندی پێنجوین، گەرمک، ناڵپارێز
٧ شارباژێر چوارتا، سیوەیل، سیتەک، زەڵان، گاپیلۆن
٨ ماوەت ماوەت
٩ پشدەر قەڵادزێ، ھێرۆ، ھەڵشوو، ژاراوە، ناودەشت، ئیسیوی
١٠ ڕانیە ناوەندی رانیە، چوارقورنە، حاجی ئاوە، بێتواتە، سەرکەپکان
١١ دووکان ناوەندی دووکان، سورداش، پیرەمەگروون، خەلەکان، خدران، بنگرد
١٢ دەربەندیخان ناوەندی دەربەندیخان، باوەخۆشین

[دەستکاری] مێژوو

وێنەی بەردەرکی سەرا لە سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ دا

شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.

[دەستکاری] بابانییەکان و سلێمانی

بەرلەوەی بنەماڵەی بابانییەکان بیرلە دروستکردنی شاری سلێمانی بکەنەوە، ئیمارەتەکەیان لەگوندی (قەڵاچوالان) بوو، لەگەڵ بەرفراوان بوونی ئیمارەتەکە،جموجوڵی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارستانی لەناوچەکەدا دەستی پێکرد،لەسەردەمی فەرمانڕەوایی باباندا ململانێ وتوندوتیژیی لەنێوان فارسەکان و عوسمانییەکاندا هەبوو، شوێنی جوگرافیای قەڵاچوالانیش لەبەر نزیکی لەسنووری ئێرانەوە، شوێنَک بوو ببوە مەترسی شەڕو پێکدادانی نێوان لەشکری فارس و عوسمانییەکان بۆیە هەریەکە لە " نادر شا و سوڵتان مەحمودی یەکەم " لەهەوڵی ئەوەدا بوون ئیمارەتی بابان بەلای خۆیاندا رابکێشن، کێشمەکێشی ناوخۆیش لەنێو بنەماڵەی بابانییەکان و ئیمارەتە کوردییەکاندا بۆ کورسی و دەستەڵات ئەوەندەی دیکە مەترسی لەسەر ناوچەکە دروست کردبوو، ئەمەش وایکرد مەحمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری لەوەکردەوە ناوەندی بەڕێوەبردنی سیاسی لەقەڵاچوالانەوە بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی تر، بۆیە سەرای حکومەتی لە نزیک گوندی مەڵکەندی دروستکرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان لەساڵی (1783) دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتەکەی گرتە ئەستۆ ودەستیکرد بە دروستکردنی شاری سلێمانی تا لەساڵی(1784)دا لەدروستکردنی شاری سلێمانی کۆتایی هات، لەهەمان ساڵدا بابانییەکان پایتەختی ئیمارەتەکەیان گواستەوە سلێمانی.

وێنەیەکی کۆنی بەردەرکی سەرا لە وەرزی زستاندا

لەساڵنامەی( 1955)ی سلێمانیدا کەلە رۆژنامەی" ژین" دا بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوکمداری شاری قەڵاچوالان بووە، لەبەرناخۆشی و تەنگی شوێنەکە و لەترسی هێرشی دوژمن بەتایبەتی لە نادر شای حوکمداری ئێران کەگەلێ جار ویستویەتی هەڵمەت بەرێتە سەری دەست بەسەری بکات، بەناچاری شاروشوێنی هەڵسوڕانی کاروباری وڵاتەکەی گواستەوە ئەم شوێنە کەئێستا شاری سلێمانییە".

[دەستکاری] گەڕەکە کۆنەکانی شار

  • گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ : یه‌كه‌م گه‌ڕكی‌ سلیمانیه‌ له‌ كۆنی‌ و گه‌وره‌یدا به‌ناوی‌ چیای‌ گۆیژه‌ وه‌ ناونراوه‌كه‌ .له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه‌ دروستكراوه‌ .
  • سابونكه‌ران: یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ره‌كه‌ هه‌ره‌ كۆنه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ دروست كردنی‌ شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ره‌كه‌ دروست كراوه‌.له‌سه‌ره‌تاوه‌پیشه‌ی‌ دانیشتونی‌ ئه‌م گه‌ره‌كه‌ دروست كردنی‌ سابون بوه‌(به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی) ،
  • ده‌رگه‌زێن : دووهه‌مین گه‌ره‌كی‌ كۆنی‌سلێمانیه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵێت دانیشتوانی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م گه‌ره‌كه‌ له‌ گه‌ره‌كی‌ (ده‌رگازێن )ی‌ شاری‌ هه‌مه‌دانه‌ هاتون . دوو گه‌ره‌كی‌ بچوكیش كه‌ برتین له‌ گه‌ره‌كی‌ (سه‌رگۆل )و گه‌ره‌كی‌(كارێزی‌ دایكی‌ پاشا) به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌ره‌كی‌ ده‌رگه‌زێنه‌وه‌.
  • كانی‌ ئاسكان ــ كانێسكان كه‌ ئێستا له‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دایه‌ كاتی‌ خۆی‌ سنوری‌ باكورو باكوری‌ خۆرئاوای‌ سلێمانه‌ بووه‌,ئه‌م گه‌ره‌كه‌ ناوچه‌كانی‌ شێخان و بازاره‌ بچكۆله‌و گه‌ره‌كی‌ ژاڵه‌ بییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ ناوه‌كه‌شیا دیاره‌ كه‌ ماتی‌ خۆی‌ ئاسكه‌ كێوی‌ زۆری‌ تیابوه‌و له‌ نزیك كانییه‌كه‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بینراون .
  • گه‌ره‌كی‌ سه‌رشه‌قام له‌ خوارووی‌ شاری‌ سلێمانیه‌ و (شه‌قامه‌كه‌ی‌ سه‌رشه‌قام ) له‌ گه‌ڕه‌كانی‌ تری‌ جیا ئه‌كاته‌وه‌ .كاروانی‌ قه‌لاچوالان بۆ به‌غداد به‌ (كه‌لی‌ سه‌رگرمه‌ دا) بێره‌دا تێپه‌رێوه‌ بۆیه‌كه‌ ئاواكایه‌وه‌ ناونرا گه‌ره‌كی‌ سه‌رشه‌قامه‌كه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ (هومه‌رمه‌ندان )و(شیوی‌ قازی‌ )له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ن
  • گه‌ڕه‌كی جووله‌كان: له‌ باشوری‌ خۆرئاوای‌ سلێمانی‌ .جوله‌كه‌كان سه‌ره‌تا له‌ قه‌لاَچوالانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ئه‌م گه‌ره‌كه‌و به‌ پیشه‌ی‌ (خومچێتی‌) یه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوون . به‌لاَم له‌ دواییدا كاروباری‌ بازرگانی‌ كۆتاڵفرۆشی‌ و عه‌تاری‌ و زه‌ره‌نگه‌ری‌ و گه‌لێك ئیش جۆراوجۆری‌ تریان گرته‌ ده‌ست . دوای‌ دروستبونی‌ ئیسرائیل و به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ساڵی‌ 1950 دازۆربه‌یان سلێمانیان جێهێشت .

[دەستکاری] گەڕەکی سەرچیمەن

گەڕەکی سەرچیمەن (کە قاوەخانەی سەرچیمەنیشى پێ ئەوترێت) یەکێکە لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانی شار و کەوتۆتە نێوان دەرگەزێن و سابوونکەران و گاوران. شێوازە کەلتوورییەکەی خانووە دێرینەکانی ئەو گەڕەکە هەندێکیان هێشتا ماون کە پێویستە لایەنە بەرپرسەکان کار بۆ پاراستن و نۆژەنکردنەوەیان بکەن. ناوی سەرچیمەن لەوەوە هاتووە کە چیمەن و مێرگ و مێرگوزارى تیا بووە. ناوی قاوەخانەکەش ئاماژەیە بەو قاوەخانە کۆنە مێژووییەی کە کاتی خۆی لە گەڕەکەکەدا هەبووە. خاوەنەکەی (حسە کەڕ)ی ناوبووە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکانی شار. ئێواران پیاوماقوڵانی گەڕەک دەهاتنە ئەم قاوەخانەیە و لە بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا چالاکی تایبەتی تیا ئەنجام دراوە. هەرە دیارترین چالاکییەکان دیاردەی هەقایەتخوانی بووە. لە شەوانی رەمەزان دا مەلا سمایل کتێبی چیرۆکەکانی رۆستەم و مەم و زین و ئەمیر ئەرسەلانی دەخوێندەوە. کەسایەتییە ناودارەکانی گەڕەک: - مەلا ئەحمەدی دیلان، باوکی خوالێخۆشبوو حەمە ساڵح دیلان و قادر دیلان - مەلا حامید حەمدوون، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بوو. لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا نەورۆزانەی دابەش دەکرد بەسەر ماڵانی گەڕەکدا. نەورۆزانە بریتی بوو لە ئاوێک دوعاى بەسەردا خوێندرابێت. - شێخ بابا عەلى قەرەداخی باوکی شێخ نورى و باپیری مامۆستا بەهادین نوری کەسایەتی سیاسی ناسراوی کوردستان و عێراق - حاجی کەریمی عەنبەرخان - حاجی مەحمودی باپیری شەهید ئەنوەری مەجید سوڵتان - حەمە ئەمین ئاغا حاجی برایم ئاغا و حەمە سور ئاغای برای - حاجی شێخ نوری حەڵواچى - حاجی ئەحمەدی موتابچی - مەحمود تۆفیق گورجی ناسراو بە مەحمود تۆفیق شلک و حاجی عەلی فەوتاوی برای کە ئەویش تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەو گەڕەکەدا هەندێک ماڵ و بنەماڵەی خاوەن پیشەی تایبەت هەبوون وەک موتابچێتی و دروستکردنی سابوون.

[دەستکاری] بازاڕ و قەیسەرییەکانی شار

لە دروستبوونی سلێمانییەوە بەردەرکی سەرا و دەوروبەرى ناوەندی شارى سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەى سلێمانی لە ساڵى 1908 باسى (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەرى وەسمان پاشا و قەیسەرى نەقیب ئەکات، واتە لە پێش هاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی هەبوون ، ئێستا تەنیا قەیسەرى نەقیب وەک خۆى ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەرى شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەها دوکان و بازاڕى تیادا دروستکراوە.

  • خان و قەیسەرییەکانی سلێمانی لە سەرەتای سەدەی رابردوودا ئەمانە بوون:
ناوی شوێن زانیاری
قەیسەرى وەسمان پاشا وەسمان پاشاى کوڕى حەمە پاشاى جاف دروستی کردووە و لە ساڵى 1974 دا سووتاوە و ئێستا جێگاکەی بازاڕێکی گەورەى لێ دروستکراوە.
قەیسەرى نەقیب شێخ مستەفاى نەقیب کوڕەزای کاک ئەحمەدی شێخ دروستی کردووە و تا ئێستاش ماوە.
قەیسەرى شێخ مەحمود لە ساڵى ١٩١٦6 دروستکراوە لە شوێنی مەیدانی برنجەکە بەرامبەر حەمامی سوورەت، ئێستا شوێنەوارى نەماوە.
قەیسەرى غەفوور ئاغا لاى مەزادخانەکەوە بووە، ڕووخاوە و ئێستا شوێنەکەی دوکان و بازاڕە.
خانی غەفوورئاغا شوێنەکەی ئێستا کراوەتە بازاڕى مەحوی بەرامبەر خانەقاى مەحوی.
خانی عەجەم لە نزیک مەزادخانەکەوە بووە لە ناوبازاڕ و ئێستا شوێنەکەی کراوە بە دوکان و بازاڕە.
خانی عەبدولڵا درێژ عەبدولڵا درێژ
خانی حاجی سەعید ئاغا خۆى دروستی کردووە و موڵکی خۆى و دوو برایەتی.
خانە سووتاو قادرى کەریم دایەن دروستی کردووە و ئێستا بازاڕێکی گەورەى لە شوێندا کراوە بە ناوی بازاڕى خانەقا (بازاڕى جگەرە)وە.
خانی رسوومات موڵکی حەمەئاغای براى حاجی سەعید ئاغا بووە.

[دەستکاری] ئەو پیشانەی مۆرکی سلێمانیان پێوە دیارە

پەڕگە:Pisha25.jpg
پیشە کۆنەکان
  • ئاسنگه‌ری‌: ئاسنگه‌ر هه‌ر له‌ دوكانه‌كه‌یدا (كووره‌ی‌ ئاگر)ی‌ هه‌یه‌ وه‌ك ته‌نور ئاگری‌ تێدا ئه‌كاته‌وه‌ به‌ خه‌ڵوز یان خه‌ڵوزی‌ مه‌عده‌نجۆشی‌ ئه‌دات هه‌روه‌ك ته‌نوری‌ نان (گوڵبێنه‌)ی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش (مووشه‌ده‌مه‌)ی‌ له‌سه‌ره‌. مووشه‌ده‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ هه‌مانه‌یه‌كی‌ كون بڕ ده‌سكێكی‌ ته‌خته‌ی‌ پێوه‌یه‌ شاگرد به‌رزی‌ ئه‌كاته‌وه‌ و نزمی‌ ئه‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ باوه‌شێنی‌ خه‌ڵوزی‌ ناو كوره‌كه‌ی‌ پێ‌ ئه‌كات و ئه‌یگه‌شێنێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ ئه‌و ئاسنه‌ی‌ ئه‌خرێته‌ ناو كوره‌كه‌وه‌ سوور ئه‌بێته‌وه‌ وه‌ك پشكۆی‌ ئاگری‌ لێدێت، ئینجا وه‌ستا كه‌ هه‌ر به‌ مقاشێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاسن ده‌ری‌ ئه‌هێنێ‌ و به‌ چه‌كوش پیا ئه‌كێشێ‌ ، چی‌ بوێ‌ له‌ ئاسنه‌كه‌ دروستی‌ ئه‌كات چونكه‌ ئاسنه‌كه‌ به‌و سوور بوونه‌وه‌یه‌ نه‌رم بۆته‌وه‌... به‌م جۆره‌ (ده‌مه‌ بێڵ) ، (ده‌مه‌ خاكه‌ناز) ، (گاسنی‌ جوت) ، (پیكی‌ به‌رد شكاندن) ، (سێپای‌ سه‌ر ئاگردان، چه‌كوش ، داس ، تۆراس ، گوڵمێخ ، ده‌مه‌ ته‌ور....)ی لێ‌ دروست ئه‌كات.
  • جۆڵایی‌: جۆڵایی‌ به‌ مه‌كینه‌ی‌ دروستكردنی‌ قوماشی‌ ئه‌مڕۆ دائه‌نرێ. كه‌به‌و ئامێره‌ سه‌ره‌تاییانه‌یان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ جوان و نازدارانه‌یان پێشكه‌ش ئه‌كرد. ده‌زگای‌ جۆڵایی‌ بریتی‌ بوو له‌م شتانه‌: (نه‌وه‌رد) و (لایه‌ر) و (دانه‌ و گورد) و (چۆله‌كه‌ و لاله‌) و (پێ‌ ته‌قه‌)و (پرده‌ڵه‌). جۆڵایش بریتی‌ بوو له‌ دروستكردنی‌ جاجم ، پۆپه‌شمین ، به‌رماڵ ، شاڵی‌ ڕانك و چۆغه‌ و گه‌لێك شتی‌ تریان به‌رهه‌م ئه‌هێنا. هه‌ندێك جاجمیان دروست ئه‌كرد له‌ شێوه‌ی‌ چوار گۆشه‌ یان درێژ كۆله‌ له‌ ده‌زوی‌ لۆكه‌ یا خوری‌ ئه‌وه‌نده‌ سفت و ڕێك و پێك و جوان ، سیمیان تێكه‌ڵ ئه‌كرد ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ، مه‌گه‌ر مه‌كینه‌ بتوانێ‌ به‌و شێوه‌یه‌ دروستی‌ بكات. جاجم و پۆپه‌شمین و پیشه‌ی جۆلاَیی ورده‌ ورده‌ ڕووه‌و نه‌مان ئه‌چن.
  • موتابچیه‌تی‌: (موتابچی‌) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ مووی‌ بزنی‌ له‌ ئیشه‌كه‌یدا به‌كارئه‌هێنا و (گوریس) و (قه‌یاسه‌) و (خه‌رار) یان لێ‌ دروست ئه‌كرد له‌و خه‌راره‌ش (توره‌كه‌ی‌ ئالیكی‌ وڵاخ) و(كۆپان) و(خه‌رار بۆ توتن داگرتن) كه‌ له‌ لایه‌ن قه‌تارچیه‌وه‌ ئه‌و فه‌رده‌ توتنانه‌ ئه‌گوێزرانه‌وه‌.

ئامێره‌كانی‌ موتابچیه‌تی‌ (مه‌نده‌ف) ئامێری‌ شیكردنه‌وه‌ و گرێ‌ لابردنی‌ مووه‌ كه‌ ئه‌میش یارمه‌تیده‌ری‌ ئامێری‌ چه‌رخه‌ چونكه‌ موو ده‌كات به‌ گڵۆڵه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆ كه‌به‌ ئاسانی‌ بڕێسرێ‌.

  • چه‌رخی‌ موو ڕستن: ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ موو ئه‌ڕێسێ‌ و ئه‌یكا به‌( به‌ن).
  • خه‌ڕه‌ك : ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ به‌ن هه‌ڵده‌كاته‌وه‌ سه‌ر لووله‌ بۆ پۆی‌ شاڵه‌كه‌ ئه‌م پیشه‌یه‌ زیاتر له‌ناو (دیان)ه‌كاندا باوبوو.
  • كارگه‌چێتی‌: كارگه‌چی‌ ئیشی‌ به‌ (خوری‌ مه‌ڕه‌) دوای‌ شتنه‌وه‌ی‌ خوریه‌كه‌و زۆر پاك بژار كردنی‌ شی‌ ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌وسه‌ره‌وه‌ (لباد)ی‌ لێ‌ ده‌ربێنن فه‌ره‌نجی‌ ، سه‌روكڵاوی‌ دژی‌ باران ، شه‌پقه‌ ، سداره‌ ، پوزه‌وانه‌ ، كیفی‌ تفه‌نگ ، قه‌نه‌واچه‌ی‌ سه‌ر شانی‌ چاكه‌ت ، په‌سته‌ك ، سه‌رزین بۆ ئه‌سپ ، نه‌رمه‌زین دیسانه‌وه‌ بۆ ئه‌سپ ، كه‌په‌نك بۆ شوان ، كوڵه‌باڵ ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌ لبادی‌ خوری‌ مه‌ڕ دروست ئه‌كران. كارگه‌چی‌ له‌ ماڵی‌ خۆیانا ئیشیان ئه‌كرد. زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخ ,ئێستا ئه‌م پیشه‌یه‌ و ناوه‌كه‌شی‌ نه‌ماون.
  • وه‌تراقچی‌: وه‌تراقچی‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ شتی‌ كۆنه‌ ئه‌فرۆشێت. واتا (كۆنه‌ فرۆش). (اوتراق وشه‌یه‌كی‌ توركی یه‌ واتای‌ كاروان و برید) دێت وه‌تراقچی‌ (فه‌رش و به‌ڕه‌ی‌ كۆن و لبادو جاجم و مه‌وج و پۆپه‌شمین و گوریس و خورجی‌ پاشكۆی‌ وڵاخ و هۆڕ و مه‌سینه‌ی‌ حه‌وت جۆش و گه‌لێك شتی‌ تری‌ له‌م بابه‌ته‌ی‌ ئه‌فرۆشت .
  • چه‌خماخسازی‌: وشه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌می‌ عوسمانیه‌كانه‌. چه‌خماخساز ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ چه‌كیان چاك ئه‌كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ تفه‌نگ و تاپڕو ده‌مانچه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ سلێمانی‌ هێنده‌ به‌توانا بوون ئه‌و شتانه‌یان دروست ئه‌كرد جگه‌ له‌ ساچمه‌زه‌نی‌ ڕاو ، فیشه‌ك ، مقاشی‌ زه‌رد ، قفڵی‌ لووله‌ ، ئه‌ڵقه‌ڕێز و دوولای‌ ده‌رگا ، شه‌كرشكێن , كلیل و كڵۆم و كه‌وچك و...زۆر شتی‌ تر. لای‌ خۆمان (حه‌مه‌ صالح به‌گی‌ ئه‌جه‌خان) و له‌ ڕه‌واندز (وه‌ستا ڕه‌جه‌ب كه‌ تۆپ و گوله‌ تۆپی‌ دروست ئه‌كرد و ئێستاش ئه‌و لووله‌ تۆپانه‌ له‌ به‌غداد له‌ (مۆزه‌خانه‌ی‌ سه‌ربازی‌) ماون و هه‌ڵگیراون .

(ئیدمۆندز )له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تی‌ پێش جه‌نگی‌ جیهانی‌ یەکەم , شاری‌ سلێمانی‌ به‌ مانیفاكتۆره‌ی‌ چه‌ك (چه‌خماخسازی‌) ناوی‌ ده‌ركردبوو , چه‌خماخسازه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ هه‌ردوو كوردستانی‌ عێراق و ئێرانیان دابین ئه‌كرد. (مارك سایكس) ساڵی‌ ١٩٠٢ كه‌ سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ كردووه‌ زیاتر له‌ ١٥٠ دوكانی‌ چه‌خماخسازی‌ تۆماركردوه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ڕوی‌ چۆنایه‌تییه‌وه‌ ئاستێكی‌ باشیان هه‌بوه‌.

  • شیرگه‌ری‌: شیرگه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ خه‌نجه‌ری‌ دروست ئه‌كرد. ناوه‌كه‌شی‌ له‌ (شیر واتا شمشێر)ه‌وه‌ هاتووه‌ تا كۆتایی‌ سییه‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردووش خه‌نجه‌ر كردن به‌به‌ر پشتێنی‌ جلی‌ كوردی‌ دا باو بوو. خه‌نجه‌ر چه‌ند جۆرێكی‌ هه‌بوو (ده‌بان له‌ هه‌مووی‌ باشتر و به‌ناوبانگ تر بوو) (خه‌نجه‌ری‌ خۆراسان) و (خه‌نجه‌ری‌ قه‌زوین) و (خه‌نجه‌ری‌ شینه‌ تیغ).
  • مسگه‌ری‌: لای‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ناوی‌ مسگه‌ریان له‌و كه‌سانه‌ نابوو كه‌ حاجه‌تیان سپی‌ ئه‌كرده‌وه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی‌ مسگه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ك كه‌ل و په‌ل له‌ مس دروست ئه‌كات، ئه‌وكه‌ل و په‌لانه‌ش وه‌ك (مه‌نجه‌ڵ ، سینی‌ ، ته‌شت ، مه‌سینه‌ ، له‌گه‌ن ، یه‌غنیكێش ، ده‌وری‌ ، تاوه‌ ، كه‌وگیر ، جام ، تاسی‌ حه‌مام و گه‌لێك شتی‌ تركه‌ هه‌مووله‌ مس دروست ئه‌كران.)
  • خومچێتی‌: خوم وشه‌یه‌كی‌ فارسیه‌,له‌ (كوپه‌ یان مه‌ركانه‌)ی‌ گه‌وره‌دا ڕه‌نگیان تیا ئه‌گرته‌وه‌. خومخانه‌ش ئه‌و شوێنه‌ بوو كه‌ قوماش و خام و بلوری‌ و شاڵ و كڵافه‌ به‌ن و جارجار خوری‌ تیا ڕه‌نگ ئه‌كرا.
  • زین و كۆپان: زین له‌ پشتی‌ وڵاخ (ماین و ئه‌سپ) ئه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ بتوانێ‌ سواری‌ بێ‌ هه‌روه‌ها لغاوو ڕه‌شمه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو بۆ وڵاخ بوون كۆپانیش بۆ سه‌ر پشتی‌ گوێدرێژ.

[دەستکاری] زانکۆی سلێمانی

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیزانکۆی سلێمانی

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی

زانکۆی سلێمانی بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵی ١٩٦٨ دامه‌زرا، کامپبی سه‌ره‌کی زانکۆ ئه‌که‌وێته‌ شاری سلێمانی یه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان. له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نها سێ کۆلێژ هه‌بوون، به‌ڵام ساڵانی دوواتر ژماره‌ی کۆلێژه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کرد له‌ ئه‌نجامی داواکاریییه‌کی زۆر بۆ خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ساڵی ١٩٨١ ڕژێمی فاشیستی عێراق ئه‌م دامه‌زراوه‌ ئه‌کادیمییه‌ی ڕاگواست بۆ شاری هه‌ولێر وه ناوه‌که‌شی گۆڕدرا بۆ "زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین". له‌ساڵی ١٩٩٢ جارێکی تر زانکۆی سلێمانی دامه‌زرێندرایه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی کورد و خه‌ڵکی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانکۆ جارێکی تر کرایه‌وه‌ له‌ ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢.

ئه‌مڕۆ زانکۆی سلێمانی ٢٥ کۆلێژی هه‌یه که‌ تیایدا خوێندکاران بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس به‌ده‌ست ئه‌هێنن له‌ چه‌ندین بواری جیاجیادا.

[دەستکاری] مزگەوتەکانی شار

دیارە مزگەوت وێڕاى ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بەتایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و لە شۆڕشى گەلەکەشماندا مزگەوت هەمیشە لانە و جێگەى حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و هەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێهاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە. بێجگە لە مزگەوت لە سلێمانی تەکیە و خانەقاش هەبووە. تەکیە بۆ قادرییەکان کە حاجی شێخ مارقى نۆدێ هێناوێتیە ناوچەى سلێمانییەوە و لە بنچینەدا شێخ قادرى گەیلانی دایمەزراندووە. خانەقاش بۆ نەقشبەندییەکانە کە مەولانا خالیدی نەقشبەندی هێناى کە ئەویش لە مەولانا عەبدولڵاى دەهلى وەریگرتبوو. حاجی شێخ مارف و مەولانا خالید هاوچەرخی یەک بوون و کاتێک کە میستەر ریچ لە ساڵى 1820دا هاتووەتە سلێمانی لە سەردەمی فەرمانڕەوایی مەحمود پاشاى باباندا، باسى ئەم دوو زاتە گەورەیە ئەکات. مامۆستا مەلا محەمەدی قزڵجی لە نامیلکەیەکی بەنرخدا کە لە ساڵى 1938 دەرى کردووە بەناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیە و مدارسها الدینیە) باس لە مزگەوتەکانی شارى سلێمانی ئەکات کە تا ئێستا ماون.

  • مزگەوتە بەناوبانگەکانی سلێمانی ئەمانەن:
Vista-xmag.png وتاری سەرەکیمزگەوتی گەورەی سلێمانی

  • مزگەوتی گەورەی سلێمانی دروستکەری ئیبراهیم پاشاى بابان بووە کە دروستکەرى شارى سلێمانی بووە گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانی بووە، یەکەم مامۆستاى ئەم مزگەوتە شێخ مارفى نۆدێ بووە، پاش کاک ئەحمەدی شێخ سەید غەوسە و شێخ محێدینی سەید غەوسە خەتیبی بوو، لە زەمانی کاک ئەحمەد دا حاجی مەلا عەزیزی دێلێژەیی کراوە بە واعیز، لە سەردەمی شێخ مەحمودی نەمردا شوێنی کڵپەسەندنی جۆشى نیشتمان پەروەریی بووە، تەرمی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر لەوێ نێژراون. یەکەم مزگەوت بووە کە نوێژى هەینی تیا کراوە و گۆڕى پاشاکانی بابان لەوێیە. یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروستکراوە لەسەر بڕیارى سوڵتانی عوسمانی سوڵتان عەبدولحەمیدلە ساڵى ١٣٠٨ى کۆچى، لە ساڵى ١٩٩٨دا لەسەر ئەرکی هەڤاڵ مام جەلال مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ و شێخ مەحمودی نەمر تەعمیر کرا و قوببەیەکی جوان و قەشەنگی بۆ دروستکرا.


ناوی مزگەوت زانیاری دەربارەی
مزگەوتی حاجی ئەحان (حاجی حان) حاجی ئەحمەد (ئەحان) لە قەڵاچوالانەوە هاتۆتە سلێمانی. شاعیر بووە و لە شیعردا نازناوی (شەوقى) بووە و ئەم مزگەوتەی دروستکردووە.
مزگەوتی تەکیەى وسو پاشا (مزگەوتی مەڵکەندی) پێش شارى سلێمانی دروستکراوە لەلایەن خەڵکی گوندی مەڵکەندییەوە، لە مامۆستاکانی حاجی مەلا ئەحمەدی نودشێیە.
مزگەوتی شێخەلى پێشتر بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی مەلا ئەمینی مام رۆستەم (کەوتۆتە پشت بانقى رەشید)ەوە. دروستکەرى مزگەوتەکە حاجی ئەوڵای حەمە کەرکوکلىزادەیە.
مزگەوتی بن تەبەقى هەرمنی دروستکەرى مزگەوتەکە سلێمان پاشایە. کارێزێکی لەناودا بووە کە بە پلیکانە ئەچوویتە خوارەوە، ئێستاش ماوە.
مزگەوتی سەید ئەحمەدی نەقیب دروستکەرەکەی سەید ئەحمەدی میرە سوورى نەقیبە.
مزگەوتی عەلى کەمال لە گەڕەکی عەلى کەمالە و یەکێکە لە مزگەوتە گەورە و رێک و پێکەکانى سلێمانی.
مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ دروستکەرى مەلا مستەفا کوڕى مەلا شەمسەدینی کوڕى مەلا عوسمانەو لەکاتی گواستنەوەی قەڵاچوالان بۆ سلێمانی بە داروپەردووی مزگەوتەکەی قەڵاچوالان ئەم مزگەوتە دروستکراوە .
مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی لە گەڕەکی سابوونکەرانە، دروستکەرەکەی سەید عەزیز جۆڵا و ئەهلى گەڕەکە.
مزگەوتی سەید حەسەن (مزگەوتی عەبدولڕەحمان پاشاى بابان) دروستکەرەکەی ئەوڕەحمان پاشایە کە خۆى مامۆستاى مزگەوتەکە بووە، نالى شاعیر لەم مزگەوتەدا ژوورى هەبووە.
مزگەوتی هەمزاغا دروستکەرى باپیری پیرەمێردی شاعیر بووە و نزیک ماڵ و چایخانەکەی پیرەمێرد بووە لە سابونکەران.
مزگەوتی شێخ بابا عەلى لە پێشدا بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمان شێخ ئەبو بەکر دروستکەرى ئەوڕەحمان پاشای بابان بووە لە مامۆستاکانی مەولانا ئیبراهیمی بیارەیی و مامۆستا عەلى بەرزنجی قازی سلێمانی و مەولانا خالیدی نەقشبەندی بوون.
مزگەوتی شێخ محەمەدی ئەڵەکی (ناوبازاڕ) دروستکەرەکەی عەزیز ئاغاى مەسرەف بووە لە زەمانی ئەحمەد پاشاى بابامدا مەسرەف کەرى پاشا بووە.
شێخ جەلالى قەرەداغی (قەزازەکان) دروستکەرەکەی حاجی عەزیزی خەیات بووە.
مزگەوتی موفتی دروستکەرەکەی مەلا مەحمودی پیر حەسەنی باوکی مەلا ئەحمەدی چاومار بووە لەم مزگەوتەدا کتێبخانەیەکی قەشەنگ و رێک و پێک هەبووە دەوڵەمەند کراوە بە چەندەها کتێبی نایاب و بە نرخ، کە ئینگلیزەکا سلێمانیا بۆردومانکرد یەکەم بۆمبا کە خرایە خوارەوە بەر ئەم کتێبخانەیە کەوت و ئاگری تێ بەردا و کۆششی سەدان ساڵى کردە خۆڵەمێش. ئێستا شوێنەکەی بۆتە قەیسەرى (کەوتۆتە پشتی ئوتێل شیرین لە جادەی کاوە).
مزگەوتی تەکیە رووتە دروستکەرى شێخ عەلى تاڵەبانى و خەڵکی گەڕەک بووە و زیکر و تەهلیلەى تیا دەکرا.
مزگەوتی قامیشان دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى دوا میری بابان بووە لە گەڕەکی کانێسکان.
مزگەوتی کانێسکان (سەرچاوە) دروستکەرى عەبدولڵا پاشاى بابان بووە لەسەر کانى و ئاوەکەی سەرچاوەی کانێسکان دروستکراوە.
بن تەبەقى بچکۆلە (عیرفان) دروستکەرى خدر ئاغای ئاشنای بابانەکان بووە لە ساڵى ١٨٣٧ بووە.
مزگەوتی شێخ سەلام لە جادەی مەولەوی، زەوی مزگەوتەکە هی بابانەکان بووە بە سەرپەرشتی شێخ قادرى گەورە (قازی سلێمانی) بە پارەى خەڵکی گەڕەک دروستکراوە.
مزگەوتی تەکیەی شێخ مارف دروستکەرى حاجی بەگە لە ساڵى ١٩٤٥ دوستکراوە، لە ساڵى ١٩٨٠ بەر جادەی سی مەتری کەوتووە و روخێندراوە.
مزگەوتی شێخ عەبدولڵاى هەولێری (شێخ عەوڵا) یان مزگەوتی دوو دەرگا لە ئەسحابە سپی دروستکەرى سەید عەبدولقادری بەرزنجىیە لە ساڵى ١٢٣١ى کۆچى.
مزگەوتی شێخ عەبدولڕەحمانی عازەبانی (مزگەوتی هەلاجەکان) دروستکەرى مەحمود پاشاى بابان بووە.
مزگەوتی مەلا عەلى نیزامی دروستکەرى مەلا عەبدولڕەحمانی رەسوڵ ئاغا بووە.
مزگەوتی شێخ لەتیف دروستکەرى شێخ عەبدولکەریمی شێخ قادرى سنەیی بووە. ئەم مزگەوتە ساڵى 1980 بەر جادەی سى مەترى کەوتووە و رووخێنراوە.
مزگەوتی شێخ ئەمینی قەرەداغی دروستکەرى میری بابانەکان بووە، بەناوبانگ بووە بە مزگەوتی شێخ مارفى قەرەداغی. وەختی خۆى خانەقاى نەقشبەندىیەکان بووە.
مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ دروستکەرى باش چاوەش باپیری حەمە پاشاى ئەوڕەحمان ئاغایە ئەم مزگەوتە بەر جادە کەوتووە و شوێنەکەی فولکەی نالىیە.
مزگەوتی خانەقای سلێمانی (مەولانا خالید) دروستکەرى مەحمودی پاشاى عەبدولڕەحمان پاشا بووە، مەولانا خالیدی نەقشبەندی ئیمام و خەتیبی ئەم مزگەوتە بووە.
مزگەوتی مەلا حسێنی پیسکەندی مزگەوتەکە لە پێشدا بینایەکی بچوکى کۆن بووە، مەلا حسێنی پیسکەندی گەورەى کردووە و چاکی کردووە. مزگەوتەکە کەوتۆتە گەڕەکی سەرشەقامەوە.
مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز (مزگەوتی مەلا حەمە ئەمینی بالیکدەریی) دروستکەرى حاجی مەحمود رەش بووە.
مزگەوتی شێخی حسێنی قازی دروستکەرى حاجی مەلا عەبدەلڕەحمانی کانی کەوە بووە.
مزگەوتی خانەقاى حاجی مەلا عەلى مەلا وەسمان دروستکەرى حاجی رەسوڵى حەمە ئاغای گورون بووە، حاجی مەلا عەلى ئیمام و مودەڕیسى ئەم مزگەوتە بووە، ئەم پیاوە خەلیفەى شێخ سیراجەدین (شێخ عوسمانی تەوێڵە) بووە تەرمی پیرۆزی لەو مزگەوتەدا نێژراوە، شوێنی زیارەتی خەڵکی سلێمانىیە.
مزگەوتی قامیشانی خواروو دروستکەرى حاجی رەسووڵ ئاغا بووە.
مزگەوتی مەى غەفوور (باوکی نەجمەدین مەلا) دروستکەرى بابانەکان بووە.
مزگەوتی شێخ یوسف دروستکەرى شێخ یوسف بووە.
مزگەوتی خومخانەکان (ناوبازاڕ گوزەرى ئاسنگەرەکان) دروستکەرى حاجی عەبدولڕەحمان بەگ بووە.
مزگەوتی شێخ عەباس لە گەڕەکی جولەکانە، شوێنی کەنیشتەى جولەکەکان بووە پاش رۆیشتنی جولەکەکان کرا بە مزگەوت لە ساڵى ١٩٥٠ دا.
مزگەوتی خانەقاى مەحوی دروستکەرى حاجی مەلا محەمەد مەحوىیە کە سوڵتان عەبدولحەمید هەزار لیرەى ناردووە بۆ تەعمیر کردنی و کراوە بە خانەقا. مەلا عوسمانی باڵخی باوکی مەحوی ئیمام و مودەڕیسى بووە.
مزگەوتی شێخ مەحمود (چوارباخ) دروستکەرى شێخ مەحمودی قەرەچێوار بووە لە ساڵى ١٩٣٩ بە پارەى خەڵک دروستی کردووە.
مزگەوتی حاجی عەلى ئاغا (عەبدولڵا لوتفی) دروستکراوە لەلایەن عەبدولڵا لوتفى بەناوی باوکىیەوە ناوی ناوە.
مزگەوتی نالى لەلایەن خێرەومەندی گەڕەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی جەمال لەلایەن حاجی جەمالى فەرەج ئەفەندییەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی حەسەن خەفاف (لۆکە) لەلایەن حاجی حەسەنی خەفافەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی عەلى کۆڵەک لەلایەن حاجی عەلى کۆڵەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی حاجی فەرەجی سوسێ لە تەنیشت گردی شێخ محێدینە، حاجی فەرەجی سوسێ دروستی کردووە.
مزگەوتی دارۆغا لەلایەن خێرەومەندانی گەڕەکەوە دروستکراوە.
مزگەوتی سەلیم بەگ لەسەر جادەی ئیبراهیم پاشایە، سەلیم بەگ دروستیکردووە.
مزگەوتی حەمەساڵح بۆسکان (تووی مەلیک) حەمە ساڵح بۆسکان دروستی کردووە لەسەر شەقامی تووى مەلیک.
مزگەوتی سەیوان دروستکەرى حاجی ئەحمەد و بە یارمەتی خێرەومەندی گەڕەک لە نزیک گردی سەیوان دروستکراوە.
مزگەوتی جەمال رەمزی مەلا مارف کەس وکارى جەمال رەمزی مەلا مارف دروستیان کردووە لە گەڕەکی مامۆستایانە.
مزگەوتی دارلسەلام خێرەومەندێک دروستی کردووە، کەوتۆتە سەر جادەی کارێزەوشک.
مزگەوتی حاجی عوسمان عەلاف حاجی عوسمان عەلاف لە گەڕەکی زەرگەتە دروستی کردووە.
مزگەوتی هەنجیرەکە لە گەڕەکی ئازادی خێرەومەندێک دروستی کردووە، کارێزێکی گەورەی تیایە.
مزگەوتی گردی سەرچنار خێرەوەندی گەڕەک دروستیان کردووە.
مزگەوتی شێخ فەرید لە گەڕەکی ریعایە کەس و کارى شەهید شێخ فەرید دروستیان کردووە.
مزگەوتی حەمەی حاجی رەشید لەسەر جادەی شەهیدانی ئازادىیە.
مزگەوتی سەڵاحەدین لەسەر جادەی برایم پاشایە خەڵکی گەڕەک دروستیان کردووە.
مزگەوتی عوسمان ئاغا لە گەڕەکی مامۆستایانە.
مزگەوتی بەختیارى لە گەڕەکی بەختیارییە.
مزگەوتی بێخود لە گەڕەکی خەباتە خێرەومەندی گەڕەک دروستیان کردووە.

[دەستکاری] ئاو و هەوا

وێنەیەکی شاری سلێمانی

ئاو و هه‌وای‌ ناوچه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌زۆری‌ له‌ ئاوو هه‌وای‌ ناوچه‌ی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌راست ئه‌چێت ته‌نیا ناوچه‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌شتی‌ كه‌لاریان لێده‌رچێت .پله‌ی‌ گه‌رمای‌ هاوین ئه‌گاته‌ (٣٩) پله‌ی‌ سه‌دی‌ و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خۆرئاوا ببیته‌وه‌ تا (٢٤)نزم ئه‌بێته‌وه‌.ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتییه‌ به‌لاَم هه‌ندێك ساڵ به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما له‌ هاوین دا سنوری‌ (٤٥) پله‌ی‌ سه‌دیش ئه‌به‌زێنێت .

  • بای‌ له‌هه‌رچوارلاوه‌ بۆدێت.جاران له‌ دوانزه‌ مامگی‌ ساڵدا هه‌شت مانگ بارانی‌ تیا ده‌باری‌ به‌لاَم ئێتا وه‌ك به‌شێك له‌ دیارده‌ی‌ گه‌رم بوونی‌ زه‌وی‌ ماوه‌و رێژه‌ی‌ باران بارینی‌ تیا كه‌م بۆته‌وه‌.نێكڕای‌ گشتی باران بارین له‌ ساڵێكدا له‌ نێوان (٤٠٠ــ٦٠٠ملم).بێگومان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ پارێزگای سلێمانیدا ئه‌گاته‌ ١٠٠٠ ملم و هه‌ندێكجار زیاتریش.
  • شاری‌ سلێمانی‌ (٨٥٣م)له‌ ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌.هه‌ر له‌ناوشاری‌ سلێمانی‌ دا به‌رزی ونزمی‌ و گردۆڵكه‌ی‌ زۆر هه‌ن (هه‌واره‌ به‌رزه‌ ـــ گردی‌ عەلی ناجی‌ ـگردی‌ گه‌ره‌كی‌ ئه‌ندازیاران ـــ گردی‌ سه‌رچنار وه‌گرده‌كانی تر ) ئه‌مانه‌ به‌شوێنی‌ به‌رز دائه‌نرێن به‌لاَم سلیمانی‌ كوَن وه‌ك ده‌گه‌رزین وچوارباخ و كانیســـكان و سه‌رچنار و سه‌رشه‌قام تا به‌ره‌و خواره‌ بیته‌وه‌هه‌ر دووه‌چه‌می‌ تانجه‌رۆ و قلیاسان نموونه‌ی‌ ناوچه‌ نومه‌كانی‌ سلێمانین.
  • جیاوازی‌ نێوان (لوتكه‌ی‌ گۆیژه‌ ) و (ده‌وروبه‌ری‌ چه‌می قلیاسان ) (٨٧٨م) ئه‌بێت .واته‌ گۆیژه‌ نزیكه‌ی‌ (١كم) له‌ باشوری‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌رزتره‌ كه‌ ئه‌مه‌ جیاوازییه‌كی‌ زۆه‌و گه‌لێك كار ئه‌كاته‌ سه‌ ئاو و هواو په‌یدابوونی‌ ره‌شه‌با.
  • (ئاو و هه‌وا )ی‌ شاری‌ سلێمانی‌: پله‌ی‌ گه‌رما له‌ هاوینی‌ (١٨٢٠)دا وه‌ك گه‌شتیاری‌ به‌ ناوبانگ (میسته‌ر ریچ ) له‌دوای‌ نیوه‌ڕۆدا گرتویه‌تی‌ (له‌ ڕۆژی‌ ١٧ی‌ته‌موزدا)(٣٥) پله‌ی‌ سه‌دی‌ بوه‌,بێگومان ئێستا ئاو و هه‌واكه‌ی‌ گه‌رمتره‌ و خۆی ئه‌دا له‌ ٤٥ پله‌ی‌ سه‌دی‌.

له‌ زستاندا له‌ به‌كرجۆی‌ نزیك سلێمانی‌ تێكڕا (٣،٥) پله‌ی‌ سه‌دییه‌ . به‌لاَم له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌ تایبه‌ت دوای‌ به‌فربارین و له‌ چله‌ی‌ زستان دا چه‌ند پله‌یه‌ك دێته‌ ژێر سفره‌وه‌.

  • ته‌وژمی‌ پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وا و پله‌ی‌ گه‌رما پێچه‌وانه‌ی‌ یه‌كترن. واته‌ هه‌تا پله‌ی گه‌رمی‌ به‌رزتر بێته‌وه‌ (با) یاخود (هه‌وا) ئه‌كشێ‌ و بۆشایی تیا په‌یدا ئه‌بێت و قورسای‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌, به‌وه‌ ته‌وژمه‌كه‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ گه‌رما كاریگه‌رترین شته‌ له‌سه‌ر پاڵه‌ په‌ستۆی‌ هه‌وا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای‌ كردوه‌ سلێمانی‌ به‌ شاری‌ ڕه‌شه‌با بناسرێت .
  • هه‌وای‌ سلێمانی‌ (شێدار)نییه‌ چونكه‌ دووره‌ له‌ده‌ریاوه‌ .

[دەستکاری] ئاماری دانیشتووان

میسته‌ر ریچ كه‌ ساڵی‌ ١٨٢٠ هاتۆته‌ سلێمانی واتا (٢٦) ساڵ پاش دروستكردنی‌ شاره‌كه‌ , ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ به‌ ده‌ هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندوه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێت: سلێمانی (٢٠٠٠) ماڵی‌ ئیسلام. (١٣٠) ماڵه‌ جولەکە (٩) ماڵی‌ دیانی‌ كلدانی‌]] ٥ ماڵی‌ ئه‌رمه‌نی‌]] تیا بووه‌ , كۆی‌ ماڵه‌كان ئه‌كاته‌ (٢١٤٤). ئه‌گه‌ر هه‌رماڵێك به‌ پێنج كه‌س دابنێین ئه‌كاته‌ (١٠٧٢٠) كه‌س.

  • به‌ گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ عوسمانی‌]] ساڵی‌ ١٩٠٧ ژماره‌ی‌ دانیشتوان (٨٠٢٧) موسڵمان و (٣٦٠) نا موسڵمان كه‌ ئه‌كاته‌ (٨٩٦٣) كه‌س.
  • سه‌رچاوه‌كانی‌ تر له‌ ساڵی‌ ١٩١٣ دا ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌موو ناوچه‌ی‌ سلێمانییان به‌ (٥١٦٠٠) كه‌س داناوه‌ كه‌ (٤٨٦٠٠) یان موسڵمان و (٩٠٠) یان دیان و (٢١٠٠)یان جووله‌كه‌ن. ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری سلێمانیان به‌ (٢٦٠٠٠) كه‌س داناوه‌ ، له‌ وانه‌ (٢٤٨٢٥) كه‌س موسڵمان و (١٠٠٠) كه‌س جووله‌كه‌ و (١٧٥)دیان.
  • له‌ سه‌رده‌می‌ ئینگلیزدا به‌ گوێره‌ی‌ ڕۆژنامە پێشكه‌وتن ساڵی‌ ١٩٢٠ ژماره‌ی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ (٦٢٧٢٢)كه‌س دائه‌نێ‌. دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی به‌ ده‌ هه‌زار كه‌س داناوه‌.
  • ساڵی‌ ١٩٢٥-١٩٢٦ سلێمانی‌]] خۆی‌ بریتی‌ بووه‌ له‌ ١٣-١٤ هه‌زار كه‌س. دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ كاتی‌ حوكمه‌تی‌ عێراقدا و له‌ ساڵی‌ ١٩٢٧ وه‌ سه‌رژمێری‌ ده‌ستی‌ پێكرد: ١٩٢٧- ١٩٣٧- ١٩٤٧- ١٩٥٧- ١٩٦٥ - ١٩٧٦-١٩٨٨
  • ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ ساڵی‌ ١٩٤٧ دا به‌ گوێره‌ی‌ تۆماری‌ ڕه‌سمی‌ (٢٣٤٧٥) كه‌س بووه‌..
  • ساڵی‌ ١٩٥٧ بریتی‌ بووه‌ له‌ (٤٨٨١٢) كه‌س.
  • ساڵی‌ ١٩٩٨ شاری‌ سلێمانی‌]] به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌ :

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌]] خۆی‌ : (٥٤٨،٧٤٧) كه‌س . ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ : (١،١٢٧،٢٢٦) كه‌س . ژماره‌ی‌ خێزان له‌ ناو شاردا : (١١٠،٣٦٠) . ژماره‌ی‌ خێزان له‌ سنوری‌ پارێزگای سلێمانی : (٢١٧،٢٢٠) خێزان . ژماره‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری سلێمانی : (٥٨) .

  • لە دوایین ئاماردا ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە بە (١،٩١٧،٩٣٦) کەس مەزەندە کراوە.

[دەستکاری] شوێنە مێژووییەکان

[دەستکاری] چایخانە کۆنەکانی شار

مێژووی پەیدابوونی (چا) لە کوردستاندا زۆرکۆن نیە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار (چا) لە ساڵى ١٨٩٥ دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، وە لە نێوان سلێمانی و ئێراندا کارى بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵى عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان دەکڕی و لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشى میوانەکانیان دەکرد. وردە وردە دیاردەکە بڵاوبووە و گەیشتە ئەو رادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەى کات دەخورێتەوە، بەتایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتى ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شارى سلێمانىیە.

چایخانە کۆن و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی ئەمانەن:

  • لە دەوروبەری سەرا:
  1. چایخانەی حاجی عەول
  2. چایخانەی حەمە رەق
  3. چایخانەی ئەوقاف
  4. چایخانەی مینە شەل
  5. چایخانەی عەلى غەمگین
  6. چایخانەی وەستا ساڵحی بستە
  • لە شەقامی مەولەوی:
  1. چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی)
  2. چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا)
  3. چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی رەشەدا)
  • لە سابونکەران:
  1. چایخانەی حەمەتۆلە
  2. چایخانەی سەعە کۆڵ
  • لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
  1. چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە
  2. هەروەها لاى حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێى دائەنیشتن
  • لاى بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
  1. چایخانەی کاک حەمەومین
  2. چایخانەی رەشەی هەتیو
  3. چایخانەی مام دەروێش
  4. چایخانەی حاجی قادر
  5. چایخانەی سەعە تەها کۆیی
  6. چایخانەی عەبە کۆپرلى
  7. چایخانەی عەلى حەمە ئەمین
  • لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
  1. چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش
  2. چایخانەی کاکە سوور
  3. چایخانەی عەبە خورشە
  4. چایخانەی عەلى خەلیفە
  5. چایخانەی قادر پێنجوینی
  6. چایخانەی مەلا بەکر
  • لاى حەوزە وشکەکەوە:
  1. چایخانەی هۆمەر
  2. چایخانەى کاک ساڵحء براکانی
  3. چایخانەی سەعە کوێر
  4. چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی ئەچوونە ئەو چایخانەیە)
  • لە سەرشەقام:
  1. چایخانەی سمە شەل
  2. چایخانەی رەشۆل
  3. چایخانەی کاک رەزا
  4. چایخانەی کاک حەمە قادر
  5. چایخانەی فەرەجی حەمە مراد
  6. چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان

[دەستکاری] چایخانەی شەعب

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیچایخانەی شەعب

پەڕگە:Cayxanay saeb.jpg
چایخانەی شەعب
  • چایخانەی شەعب هەر لە سەرەتاوە مەڵبەندی کۆبونەوە و حەوانەوەی خوێندەواران و هونەرمەندان و نووسەران بووە. سەرەتای دروستبوونی چایخانەی شەعب ئەگەرێتەوە بۆ ساڵانی پەنجا و وەستا شەریفی چایچی سەرپەرشتی کردووە. عومەر شەریف خاوەنی چایخانەی شەعب لە بارەی سەرەتای دروست بوونی چایخانەی شەعبەوە بەم جۆرە دوا : لە سەرەتادا وەستا شەریفی باوکم چایچی دەسگێر بووە پاشان بیری لە دانانی چایخانەیەک کردووە و ناوی ناوە چایخانەی (شەعب) سەبارەت بەوەی کە بۆ چایخانەکە ناوی شەعبی لێنراوە وەستا عومەر وتی : لە ساڵانی زوودا بیناکە ئوتێلێک بووە ناوی (شەعب) بووە هەر بۆیە ئەم ناوەش لە چایخانەکە نرا.
  • لە سەرەتادا چایخانەی شەعب بەم شێوەیەی ئێستا نەبووە و وەها گەورە نەبووە شوێنی کتێبخانەکەی ئێستا چایخانە بووە و حەوشەکەشی شوێنى خواردەمەنی بووە کە خاوەنەکی ناوی وەستا نەزەر بووە.. دواتر لە ساڵانی شەستەکاندا و پاش کۆچى دوایى وەستا نەزەر حەوشەکە ئەبێتە شوێنی ئەرز و حاڵچییەکان.. دواتر لە سەرەتای ساڵانی حەفتادا چایخانەکە تەشەنەی سەندوەو گەورە کراوە.. وە لەو کاتەوە تا ئێستا دوو جار چایخانەکە نۆژەن کراوەتەوە جاری یەکەم لەسەر ئەرکی خۆمان و دوا جاریش ساڵی ٢٠٠٦ بووە لە سەر دەستی حکومەتی هەرێم کە ئەو کات عومەر فەتاح سەرۆکی حکومەت بووە،
  • سەبارەت بەوەی کە لە سەرەتادا کێ سەردانی چایخانەکەی کردووە کاک عومەر وتی :

کۆمەلێک کەسی ناودار سەردانی چایخانەیەکەیان کردووە هەندێک لەوانە کە پێک هاتبوون لە شاعیر و هونەرمەندان و نووسەران سەردانی چایخانەکەیان کردووە وەک شێرکۆ بێکەس و ئەحمەد هەردی و حەمە ساڵح دیلانی شاعیر و عەبدوڵڵا جەوهەر و مامۆستا ئەخۆل و گەلێکی تر سەردانی چایخانەکەیان کردووە. لە سەردەمی رژێمی بەعس دا چەند جارێک چایخانەی شەعب کەوتۆتە بەر هێرشی ملازم موحسین و ئیهانەی بە نوسەران و ئەو گەنجانە کردووە کە لە چایخانەکەدا دانیشتوون و کۆبونەتەوە.

  • یەکێک لە شتە سەرنج ڕاکێشەکانی تری ئەم چایخانەیە ( دەفتەری بیروەریەکان )ە ، کە بیرەوەری ئەو نووسەر و هونەرمەندانە دەگێڕیتەوە کە سەردانی چایخانەکەیان کردووە. لە لاپەڕەیەکی ئەو دەفتەرەدا مامۆستا شێرکۆ بێکەس بەم شێوەیە باس لە چایخانەی شەعب دەکات : ( من ئەم چایخانەیە وەک چیرۆکێک ئەبینم کە بەردەوام ژیانی ئەم شارەمان بۆ ئەگیڕێتەوە).

وە شاعیری گەورەی عەرەب سەردانی چایخانەی شەعبی کردووە و لە دەفتەری بیرەوەرییەکاندا شیعرێکی بۆ چایخانەکە نووسیوە کە دەڵێ : ( چایخانەی شەعب لە باڵاییدا بژی و شیعرێک دابهێنە ، بکشێ و بەرینی زەوی زیاد بکە). وەک کۆمەڵێک نووسەرى بیانی سەردانی ئەم چایخانەیەیان کردوە وەک : هینری دیلانی شاعیری فەڕەنسی و فازڵ سامر و عەلی حەسەن فواز و ئەردەشیری رۆستەمی و رۆبێرت کلایتەر).

  • کە دەچیتە ناو چایخانەکەوە چاوت بە کۆمەلێکی زۆر لە وێنەی هەڵواسراو دەکەوێت کە پێک هاتوون لە وێنەی شاعیر و هونەرمەند و رۆژنامەنووس و سەرکردە و پێشمەرگە نەمرەکان. لە بارەی هەڵواسینی ئەم وێنانەوە بە چایخانەکەوە (عومەر شەریف)ی چایچی وتی : (هەڵواسینی ئەم وێنانە لای ئێمە وەک وەفا و خۆشەویستییەکە بۆ ئەوانەی جێ دەستیان لە بوارەکاندا دیارە و ماندوبوون).

ئێستا چایخانەکە کۆمەڵیکی زۆر لە گەنجان و رۆشنبیران رووی تێدەکەن و تێیدا بە یەکتر شاد ئەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی ئەدەبیات و هونەر و رۆژنامەوانییەوە دەکەن. یەکێکیان بۆبەسەربردنى کاتە و ئەوى دییان بۆ ئاگاداربوونەوە لەدنیاى ڕۆژانەى کوردستان ، بۆ شیکارکردنى ئەو دۆخەى کە پێیدا تێپەر دەبین، یان قسە و باسە لەسەر دنیاى ئەدەب و فیکر.چایخانەى شەعب وەک فۆڕم هیچ جیاوازیەکى لەگەڵ چایخانەکانى تردا نییە بەڵام ئەوەى کە جیاوازى پێ دەبەخشێ جۆرى ئەو کەسانەن کە ڕووى لێدەکەن وەک ڕۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و شاعیران. ئەوەی جێی سەرنجە لەم چایخانەیەدا ئەوەیە کە هەندێ جار ژنانیش ڕوو لە چایخانەکە دەکەن بەڵام بە شێوەیەکی کەم تەنها ئەوانە نەبێ کە لە ئەوروپاوە دەگەرێنە یان ژنانى بیانی کە سەردانی سلێمانی دەکەن و دێنە چایخانەکە.

[دەستکاری] قەیسەری نەقیب

  • یەکێکە لە مەڵبەندە بازرگانییە هەرە کۆنەکانی ناو شارى سلێمانی. ساڵى ١٩٠٠ شێخ مستەفای نەقیب کە دەکاتە مامی شێخ مەحمودی حەفید دروستی کردووە.زۆربەى وەستا و کرێکارەکان کە لە دروستکردنی ئەم قەیسەرییەدا ئیشیان کردووە لە سنە و کرماشانەوە هاتن و شارەزایی زۆریان هەبووە لە هونەرى بیناسازیدا.نەخشەى قەیسەرییەکەش هەر هەمان نەخشەیە کە لە قەیسەرى و بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەکارهاتوون.
  • کاسبکارەکانی ئەم قەیسەرییە جۆراو جۆر بوون وەک خەیاتی و دەلاکی و وشکەفرۆش. بەڵام لەدوای ساڵى چلەکانەوە شەقڵێکی ترى بەخۆوە گرت و زیاتر بوو بە بازاڕى عەتارەکان. سەرچاوەی کەل و پەلەکانیش لە بەغدا و سوریا و ئێرانەوە دابینکراون و بازرگانەکانی ئەو سەردەمە خۆیان سەفەرى ئەو وڵاتەیان کردووە و تازەترین کاڵایان بۆ دوکاندارەکانی ئەو قەیسەرییە هێناوە.

لافاوە بەناوبانگەکەى شارى سلێمانی لە ساڵى ١٩٥٧ دا زیانێکی گەورەى بەم قەیسەرییە گەیاندووە. ئەو سەردەمە لاوان و مامۆستایان و پیاوە ناودارەکانی کورد کۆمەکی ماددیان پێشکەش بە زیانلێکەوتووان کردووە. ساڵى ١٩٨٨یش لە رووداوێکی تردا قەیسەرییەکە سوتا و خەڵکەکەى تووشى زیانێکی قورس بوون.دەیان پیاوی ناسراو و کاسبکار و بازرگان لە موسوڵمان و گاور و جولەکە لەم قەیسەرییەدا کاسبییان کردووە. تۆفیق قەزاز و حاجی شێخ عەلى و حاجی مەلا سەعیدی مامە خەلانی و حاجی عەزیزی شەرعی و شەلەمۆ عەزیز حەکیم و موشێى عەتار و سیمانە و سەلیم بەگی کوتاڵفرۆش هەندێک لە کاسبکارە ناسراوەکانی سەرەتاکانی سەدەى رابردووی ناو قەیسەرى نەقیب بوون.

[دەستکاری] شوێنە گەشتیاریەکان

[دەستکاری] سەیرانگای سەرچنار

سەیرانگای سەرچنار

سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار . جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و کەمی دانیشتوانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتاییەتی ، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، ..ھتد . وە هەروەها سەرچنار بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی. زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێدروست کراوە بۆ گەشتیاران. شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری، کە تاکوو ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتان خەڵکانێکی زۆر ڕووی لێدەکەن بۆ سەیران. سەرچنار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکانی دەستکاریی کراون و خۆشکراوە.

[دەستکاری] هاوینە هەواری دوکان

به‌نداوی دوکان له‌ خۆر ئاوای شاری سلێمانی به‌ دووری [ ٧٠ ] کم و له‌سه‌ر زێی بچووک دروست کراوه‌ ، که‌ بریتی یه‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌کی مه‌زن و بڕی [ ٦.٨ ملیار م٣ ] ئاو گل ده‌داته‌وه‌ ، ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ بۆته‌ ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری سه‌رنج راکێش و گه‌شتیاران له‌ زۆر ناوچه‌وه‌ ڕووی تێ ده‌که‌ن ، ئۆتێلێکی گه‌وره‌ی به‌ ناوی [ میراڵ ] و کۆمه‌ڵێک کابینه‌ی جۆراو جۆری لێ بنیاد نراوه‌ ، گه‌شتیاران له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتی بۆ ده‌که‌ن .

[دەستکاری] باخ و پارکەکانی شار

[دەستکاری] باخی گشتی سلێمانی

باخچه‌ی‌ گشتی‌ له‌ كۆندا نه‌بووه‌. تا سه‌رده‌می‌ ئه‌حمه‌د پاشای‌ بابان كه‌ حاكمی‌ سلێمانی‌ بووه‌ چوار باخی‌ دروستكرد، ئێستا ئه‌و چوارباخه‌ بوون به‌ گه‌ڕه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سلێمانی‌(چوارباخ). جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ سلێمانی‌ زۆر بووه‌ و پڕ بووه‌ له‌ كانی‌ و كارێز جگه‌ له‌ ئاوی‌ شیوه‌كان و زێرابه‌كان كه‌ به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌موو سوودیان لێ‌ وه‌رگیراوه‌ بۆ باخ دروستكردن. ئه‌مانه‌ش ناوی‌ ئه‌و باخانه‌ن كه‌ هه‌بوون و ئه‌وانی‌ تریش ئه‌وانه‌ن كه‌له‌م دواییه‌دا دروستكران:-

  • باخی‌ پوره‌ به‌گ: له‌ گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ نزیك سابونكه‌ران وژوور مزگه‌وتی‌ هه‌مزاغا، ماڵی‌ شاعیری‌ گه‌وره‌ ی‌ كورد پیره‌مێرد له‌وێدابوو.
  • تووی‌ مه‌لیك: له‌ باكووری شاری‌ سلێمانی‌، له‌ ساڵه‌كانی‌ سی‌ و چلی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو(حه‌وزێكی‌ گه‌وره‌)ی‌ هه‌بوو له‌ به‌هارا پر ئه‌بوو له‌ ئاو، له‌وه‌و پێش دارودره‌ختی‌ له‌ به‌رابوو ، خه‌ڵك له‌ به‌هارا ئه‌چوونه‌ ئه‌وێ‌ بۆ سه‌یران. ئه‌م ناوچه‌یه‌ موڵكی‌ شێخان بوو. له‌كاتێكدا دروستكرا كه‌ شێخ مه‌حمود حوكمدار بوو، بۆیه‌ ناونرا تووی‌ مه‌لیك.
  • باخی‌ شێخ له‌تیف(شێخ له‌تیفی‌ دانساز) له‌لای‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیانا له‌گه‌ڕه‌كی‌ ده‌رگه‌زێن،پڕبوو له‌ داری‌ به‌ردار و حه‌وزێك به‌ فواره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستیا ئێستاش هه‌ندێ‌ شوێنی‌ ماوه‌ به‌ باریكی‌... دره‌ختی سێوو هه‌ڵوژه‌ و هه‌رمێ‌ وهه‌نار و قۆخ وگێلاس وبه‌هێ و هه‌نجیر ی‌ تیا بوو.
  • باخی‌ فه‌ره‌جی‌ حه‌مه‌ مراد له‌ ده‌رگه‌زێن نزیك به‌ كارێزی‌ دایكی‌ پاشا ده‌ دۆنم زه‌وی‌ بوو. به‌موڵك هی‌ (عه‌زمی‌ به‌گی‌ بابان) بوو، له‌ هاوینا ته‌نیا ئه‌و باخه‌ هه‌بوو كه‌به‌ته‌نیشت ماڵی‌ عه‌زمی‌ به‌گ خۆیه‌وه‌ بوو،خه‌ڵكی‌ شار پۆل پۆل بۆی‌ ئه‌هاتن. ئێستا شوێنه‌كه‌ی‌ قوتابخانه‌و خانووه‌.
  • باخی‌ مه‌جید به‌گ: له‌ باكوری‌ شاری‌ سلێمانی‌. شوێنی‌ بینای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ و نه‌خۆشخانه‌كانی‌ فریاكه‌وتن و گشتی‌یه‌.
  • باخی‌ كانی‌ دۆمان له‌ خوار گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رشه‌قامه‌وه‌ بوو
  • باخی‌ گه‌وره‌و بۆگه‌نه‌: ئه‌میش هه‌ر موڵكی‌ (عه‌زمی‌ به‌گی‌ بابان) بوو له‌ خوار شاری‌ سلێمانیه‌وه‌
  • باخچه‌ی‌ گشتی‌: له‌ ڕاستیدا هه‌ر ئه‌م شوێنه‌ بوو كه‌ به‌ ته‌واوی‌ پێی بوترێ‌ (باخچه‌) . ئه‌كه‌وێته‌ ڕۆژ ئاوای‌ سلێمانی‌ نزیك (سه‌نته‌ری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌). یه‌كه‌م باخچه‌ی‌ میریی یه‌ و كاتێك كه‌ مجید یه‌عقوبی‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ (1937-1939) موته‌سه‌ریفی‌ سلێمانی‌ بوو دروستی‌ كرد كه‌ ئه‌وسا ئه‌وپه‌ری‌ شار بوو، واتا هیچ خانوو بینا له‌و لایه‌وه‌ نه‌بووبێگومان ئه‌م باخچه‌یه‌ بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ و گه‌شت و جوانی‌ سه‌ردانی‌ ژن و پیاو ڕۆژانی‌ (چوار شه‌ممه‌ تایبه‌ت بوو بۆ ژنان) به‌ عه‌باو په‌چه‌وه‌ ئه‌هاتن به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی‌ ناله‌باری‌ ئاسایشه‌وه‌ زۆر ده‌ستكاری‌ كراو زۆری‌ لێ‌ كه‌مكرایه‌وه‌ و داره‌كانی‌ ئه‌بڕران، به‌لاَم ئێستا گه‌شاوه‌ته‌وه‌.

-شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ له‌م سالاَنه‌ی‌ دواییه‌دا (فه‌رمانگه‌ی‌باخچه‌كانی‌)به‌ تایبه‌ت پێك هێنا بۆ دروستكردنی‌ باخچه‌ له‌ ناوشارا. ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ باخچه‌ی دروست كردوه‌ سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كات له‌ ژوور هه‌موویانه‌وه‌ (پاركی‌ ئازادی‌) كه‌ له‌وه‌ پێش له‌شكرگای‌ حوكمه‌ت بوو (حامییه‌) بوو. ئه‌كه‌وێته‌ به‌شی‌ ژوورووی‌ شار. -ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ تر باخچه‌ی‌ بچوك هه‌ن له‌ ناو شاره‌كه‌ كه‌ هه‌موو ڕازاوه‌و جوان و ڕێك و پێكن هه‌ندێكیان به‌ ناوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بیانی‌ و خۆییه‌وه‌ ناونراونكه‌ خزمه‌تیان پێشكه‌ش كردوه‌.وه‌ك (باخچه‌ی‌ ئولڤ پالما) سه‌ره‌ك وه‌زیرانی‌ سوید كه‌ به‌ده‌ستی‌ ناحه‌ز شه‌هید كرا و(باخچه‌ی‌ جه‌واهری‌) كه‌ به‌ناوی‌ شاعیری‌گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌ب محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌لجه‌واهیری‌ دۆستی‌ دێرینی‌ كورد و باخچه‌ی‌ (فه‌ره‌یدون علی‌ ئه‌مین) و گه‌لێكی‌ تر.

وێنەی پانۆرامایی شاری سلێمانی لە سەر بینای سلێمانی پاڵاسەوە وێنەی گیراوە.

[دەستکاری] وەرزش

پەڕگە:Yarigay slemany.jpg
وێنەی یاریگای سلێمانی لە ساڵی ١٩٧٣

[دەستکاری] يانەى سلێمانی

پەڕگە:Yaney slemany.jpg
یاریزانانی یانەی سلێمانی

بەڕێز تالب سید على ئەندامى یەکەم دەستەى بەڕێوەبەرى یانەى وەرزشى سلێمانى و یاریزانى دێرینى تۆپی پێى یانە و هەڵبژاردەى سلێمانى بەم شێوەیە مێژووى یانەى بۆ ئاشنا کردوین کەجێى ڕێزو پێزانینه‌

لە پێش دامەزراندنى یانەى وەرزشى سلێمانى لە سەرەتاى ساڵى (١٩٥٦) لە زۆربەى گەڕەکەکاندا تیپی ئەهلى (میللی) هەبووه :

  • لەگەڕەکى مەڵکەندى تیپی پێشکەوتن ( کە خوالێخۆش بوو عبدالرحمن عەبە گۆڕێ) سەرپەرشتى ئەم تیپەى کردووە.
  • لەگەڕەکى شێخان تیپى ئەزمەڕ.
  • لەگەڕەکى کانێسکان تیپی ئاسۆ.
  • لەگەڕەکى سابونکەران تیپی هێرش.
  • لەگەڕەکى سەرشەقام تیپی سەیوان لەپاشدا خەبات و تیپى ئاکۆ.
  • لەگەڕەکى هۆڵى تیپی هیوا لەپاشدا تیپی برسى گەڕەکى پیرمەسوور دروست بوو .

جگە لەم تیپانەش

  • ( تیپى سوپا ) حامیەى سلێمانى.
  • تیپى فەرمانبەران
  • تیپی پۆلیس

ئەم تیپانە لەگەڵ یەکدا یارى دۆستانەیان ئەنجام ئەداو تیپەکانى دەرەوەیشیان بە یاریکردن بەسەر ئەکردەوە.

لەو ساڵانەدا جێگرى پارێزگارى سلێمانى بەڕێز ( عبداللە بەگ ) بوو کە بەم جوڵانەوە بەو چالاکیە وەزشیانە زۆر خۆشحاڵ و پێى باش بووە وە لە هەمان کاتدا خۆى حەزى لە وەرزش بوو ، هەموو سەرۆک تیپەکانى بانگهێشت کرد بۆ دیوانى پارێزگا و پێى ڕاگەیاندن کە دەورەیەک بکەنەوە لە نێوان هەموو تیپەکان و بەڵێنى پێدان کە هەموو جۆرە یارمەتیەکیان بۆ دابین دەکات ( لە خەڵات و کڕینى کاس و پێداویستیەکانى ئەو خولە )، سەرۆک تیپەکان بە خۆشحاڵیەوە ڕەزامەندیان پیشانداو زۆر سوپاسیان کرد. وە بۆ ئەنجامدانى چۆنیەتى یاریەکان بڕیاریان دا کە یاریەکان بە ( دۆڕاندنى دووجار ) بۆ هەر تیپێک بۆ خولەکە دەچێتە دەرەوە وە لەپاشدا (قرعە) کرا بۆ یاریەکانیان لە ئەنجامى یاریەکان ( هەردوو تیپی سەیوان و پێشکەوتن) مانەوە بۆ یاری کۆتایی وە ڕۆژى یاری کردن دیارى کرا بەپێ ى ڕێکەوتنى ئەو سەرۆک تیپانە ، یاری کۆتایی ئەگەر (یەکسان بوون) یاری دووەم ئەنجام بدەن خۆ ئەگەر یاری دووەمیش یەکسان بوون ئەوا یاری (سێ یەم) ئەنجام دەدەن.بەرپرسى تیپی سەیوان شەهید مامۆستا یاسین حەمەساڵح بوو وە تیپی پێشکەوتن کاک گالب سید على بوو. وا ڕێکەوت هەردوو تیپ لە یاری یەکەم و دووەم دا یەکسان بوون ڕۆژى دیارى کراوى (سێیەم) دیارى کرا.

یارى سێیەم لە یاریگاى تەیارەخانەکە ، هەردوو تیپ دەستیان بە یارى کردن کرد وە ماوەى (20 خولەک) تێپەڕ بوو ، مامۆستاى خوالێخۆشبوو (یاڵح على یاڵح ) هاتە ناوەوە و یارییەکەى ڕاگرت و ئەندامانى هەردوو تیپەکەى هێنایە قەراغ یاریگاکەوەو بە یاریزانەکانى ووت ئەوە جەنابى ( وەزیرى ناوخۆى عێراقە) بەڕێز(حمە سەعید قزاز ) ئەیەوێت قسەتان لەگەڵ بکات ، کە یاریزانەکان کۆبوونەوە لەیەردەم وەزیرى ناوخۆ و مامۆستا ساڵح على لەقسەکانیدا زۆرى پێخۆش بوو وە لەهەمان کاتدا هانى دان کە بەردەوام بن لە وەرزش کردن ، لەم کاتەدا یاریزانى تیپى پێشکەوتن (گالب سید على ) بە مامۆستا ( ساڵح على) ووت دە مامۆستا پێى بڵێ و داواى ( کردنەوەى یانەیەکمان بۆ بکە) ، مامۆستاى خوالێخۆشبووش ووتى ( جەناب ئێمە چەند جارێک داواى کردنەوەى یانەیەکمان کردووە کەچى ڕێگەمان پێنادەن، بەڵکو لەڕێى جەنابتەوە یانەیەکمان بۆ بکەنەوە). خوالێخشبوو ( حمەسعید قەزازیش) ووتى: ئێستا گەڕانێکم بەدەستەوەیە بۆ پارێزگاکانى ( کەرکوک و موسڵ ) ماوەى ( ١٠ ) ڕۆژم پێئەچێت دواى ئەو (10) ڕۆژە وەرن بۆ لام بۆ بەغداد سەرم لێبدەن ، بەڵام کە هاتن ( عەریزەیەکتان ) پێ بێت ناوى کۆمەڵێ کەسان لە پارێزەرو فەرمانبەرو مامۆستا و کاسب کارى تێدابێت و لەگەڵ ناوەکانیان ئیمزایان کردبێت. کەلەم بەڕێزانە پێک هاتبوون:

  • بەڕێز ساڵح على ساڵح چاودێرى وەرزش و یارییەکان
  • بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەرى ڕۆژنامەى ژین
  • بەڕێز نامق تۆفیق قزاز پارێزەرو موڵکدار
  • بەڕێز خلیل ئیبراهیم خالد معاونى تەسویە
  • بەڕێز سعید شفیق ژمێریار لە بەڕێوەبەرێتى تاپۆی سلێمانى
  • بەڕێز اسماعیل عبد الوفاء خاوەنى کۆگاى پرشنگ
  • بەڕێز دکران الیکسندریان بریکارى ڕادێوات
  • بەڕێز حسێن ڕەش ڕحیم بەرگدرو
  • بەڕێز عمر محمد امین مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانى
  • بەڕێز عزیز محمد ڕەشید مامۆستاى وەرزش لە ناوەندى سلێمانى

پاش نوسینى عەریزەو ناوو ئیمزایان کە ژمارەیان (10) دە کەس بوون و لەدواییدا ناوەکانیان دێت ، مامۆستاى خواڵێخۆش بوو (ساڵح على ساڵح) بردى بۆ بەغداد و ئیجازەى کردنەوەى یانەکەى هێنایەوە بەناوى ( یانەى وەرزشى سلێمانى) لە مانگى (10/ 1956) کە ئەو دە(10) بەڕێزە بوون بە(هەیئەى گشتى) ، لە پاش تێپەڕبوونى (6) مانگ بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى میری ئەو سەردەمە ئەبوایە ماوەى (6) مانگ بەسەر دامەزراندنى یانەکەدا تێپەڕ بکات ئەوسا دەتوانرێت دەستەى بەڕێوەبردنى یانە دابمەزرێت. هەربۆیە بانگەوازێک لە لایەن ئەو بەڕێزانە دەرچوو وە بڵاوکرایەوە بەناو شارى سلێمانیدا . کەوا یانەى وەرزشى سلێمانى هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى یانە دیارى دەکات. لەڕۆژى هەینى ڕێکەوتى 26/ 4 /1957 لە هۆڵى قوتابخانەى (سانەوى سلێمانى کوڕان) کات ژمێر (10)ى سەرلە بەیانى هەڵبژاردن ئەنجامدرا . وە لە ئەنجامدا ئەم بەڕێزانەى لاى خوارەوە بەیەکەم دەستەى بەڕێوەبەرى یانەى وەرزشى سلێمانى دەرچوون و لەهەملن کاتدا ناونیشانەکانیان بەم شێوەیەى خوارەوە دیارى کرا :

  • بەڕێز ساڵح على ساڵح چاودێرى وەرزش و یارییەکان سەرۆک
  • بەڕێز ئەحمەد زرنگ پارێزەرو بوڕێوەبەرى ڕۆژنامەى (ژین) جێگرى سەرۆک
  • بەڕێز سعید شفیق ژمێریار لە تاپۆی سلێمانى سکرتێر
  • بەڕێز عمر محمد امین مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانى بەڕێوەبەرى ئیدارە
  • بەڕێز عمر محمود میرزا مامۆستاى وەرزش لە سانەوى سلێمانى ژمێریار
  • بەڕێز عزیز محمد ڕەشید مامۆستاى وەرزش لە ناوەندى سلێمانى چاودێر
  • بەڕێز هاشم عزیز نوسەر (کاتب) لە ئەوقافى سلێمانى ئەندام
  • بەڕێز عزیز کریم ملاحزى بەڕێوەبەرێتى ئاوو کارەبا ئەندام
  • بەڕێز عبد الله سعید شوفێر لە شەریکە ئەندام
  • بەڕێز گالب على نوسەر (کاتب) لە تەلەفۆنات ئەندام

ئەم بەڕێزانەش وەک یەدەک ( احتیات)

  • بەڕێز یاسین محمد ێاڵح قوتابى لە خانەى مامۆستایانى کوڕان یەدەکى یەکەم
  • بەڕێز جەمال حکیم قوتابى شەو (مسائى ) یەدەکى دووەم
  • بەڕێز ئەحمەد محمد قوتابى لە خانەى مامۆستایانى کوڕان یەدەکى سێیەم

جا بۆکارەکانى بەڕێوەبردنى یانە بڕیاریان دا کە خانووى بنەماڵەى (حەکیم حاجى مەلا سەعید) کە دەکەوێتە کۆڵانەکەى (مزگەوتى خانەقا)وە بە بڕی (16) دینار بۆ هەر مانگێک بە کرێ گرت. وە بۆ ئەنجامدانى ڕاهێنان و مەشقى تیپەکان یاریگاکانى قوتابخانەى (سانەوى سلێمانى کوڕان) کە ئێستا ئامادەیی سلێمانى کوڕانە بەکار ئەهێنران ، بۆ یارییەکانى (تۆپی پێ و باسکەو بالە) بارەگاى یانەش بۆ یارییەکانى قورسایی هەڵگرتن و جوانى لەش و تۆپی سەرمێز و تەناف بازى و جمناستیک بەکار ئەهێنرا. مێژووى نوێ ى یانەى وەرزشى سلێمانى ئێستاش یانەى وەرزشى سلێمانى ناودارترین یانەى وەرزشییە لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق ، پتر لە دوو هەزار ئەندام و دۆستى هەیە لە پیاوان ولاوان وکچان. بارەگاکانى یانە : بارەگاى یەکەم کەبەپیتاک و هەرەوەزى ئەندامان و دۆستانى یانە دروست کرا.دەکەوێتە سەر شەقامى تەنیشت یانەى پزیشکان بەرامبەر بەنەخۆشخانەى (عەلى کەمال) ، لەناو بارەگاکەدا (یارى تۆپی باسکەو بالەو تۆپی دەستى) تێدایە ، یاریگاى باسکەو بالەکەى لە مادەى (ریکۆبۆڵ) دروست کراوە لەگەڵ جێگاى دانشتنى سەیرکەران (مدرجات)

لەناو بارەگاکەیدا هۆڵى تۆپی سەرمێز و هۆڵى قورسایی هەڵگرتن و جوانى لەش و ژوورى کۆبوونەوەى ژوورى میواندارى و چەند ژوورێک بۆ خۆگۆڕینى یاریزانەکانى تێدابوو. جگە لەم بارەگایە بارەگایەکى تر کەئەکەوێتە گەڕەکى (چوار باخ) نزیک مزگەوتى ( عبداللە لوتفیی) ەوە کەناودەبرێ بە (کۆمەڵگاى یانەى وەرزشى سلێمانى).لەبەر ( بوونى هۆڵى داخراو) لەسەر تازەترین شێوەى مۆدیرن دروستکراوە ، کە زەویەکەى بەمادەى (تارتان) دروست کراوە ، لەگەڵ جێگەى دانشتنى سەیرکەران کە یاری تۆپی باسکەى تێدا ئەنجام دەدرێت ، هەر لەم یاریگایەدا ژوورى کۆبوونەوەو ژوورى سەرۆک و ژوورى جێگرى سەرۆک و ژوورى سکرتێر و ژوورى ژمێریارى و ژوورى خۆیەتى تێدایەجگە لە چەند ژوورێک کە بەجوانترین کەل و پەلى نوستن و حەوانەوە پڕ کراوەتەوە بۆ ئەو یاریزانانانەى جێ ى نیشتەجێبوونیان نیە لەوێ ئەنوون . هەروەها مەلەوانگەیەکى (داخراو) کە لەسەر تازەترین شێوەکە هەموو مەرجە یاساییەکانى تیادایە، لەسەر بوودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان درووست کراوە بە پێوانەى (25× 13) م. جگە لەمانە هۆلێکى تۆپی سەر مێز کە هەموو مەرجە یاسایی یەکانى تۆپى سەرمێزى تیادا هەیە. یاریگایەکى تۆپی دەستى تیادایە کە لە تەواو بووندایە و بەمادەى (تارتان) دروست دەکرێت. یاریگایەکى تۆپی پێ کە بەچیمەنى سەوز و پتر لە(000 20) بیست هەزار کەس دەگرێت ،لەسەر تازە ترین شێوە نوێ کراوەتەوە لەسەر بوودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، وە ئێستا بە کۆبوونەوەى هەموو یاریگاکان لە چوارچێوەى (مەلعەبەکە) داناونراوە (کۆمەڵگاى یانەى وەرزشى سلێمانى ) لە گەڕەکى چوار باخ. پێویستە ڕۆڵى گرنگى بەڕێز خوالێخۆش بوو (رشید میران) برا گەورەى شەهید کمال سلیم پێبزانریت کە لەپاش هەوڵدانێکى زۆر و ململانێیەکى گران توانى لە ساڵى (1970) ئەو زەویە لە وەزارەتى (بلدیە) وەربگرێت کەبووە بارەگاى یانەکە کەلەسەر شەقامى (حەمدى) وە لەهەمان کاتدا خوالێخۆشبوو (سەرۆکى ئەندازیاران) بوو. هەروەها ڕۆڵى بەرچاوى ماندوبوونى بەڕێز (حەمید میران) براى شەهید( کمال سلیم) و براى خولێخۆشبوو (ڕەشید میران) وون نەکرێت کە بەڕێزى (ئەندازیارە) بوو خۆی نەخشەى بیناى یانەى دروست کردوو لە کاتى کارکردنیشدا بۆ دروست کردنى دڵسۆزانە وەک کرێکارێکیش هاوبەشى دەکرد بۆ دروست کردن ولەهەمان کاتیشدا بەڕێزى سەرپەرشتى دروست کردنەکەى کردووە کە جێ ى ڕێزوپێزانینە.

      • تێبینى***

بە پێ ی بڕیارى حکومەت ماوەى (6) شەش مانگ لەژێر چاودێریدا ئەمێنێتەوە ئەوسا دەتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ دیارى کردنى ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەر هەربویە لە (26/4/1957) دا یەکەم هەڵبژاردنى ئەنجام داوە.

[دەستکاری] پرۆژەکان

[دەستکاری] پرۆژەی هەواری شار

پەڕگە:Hewari shar.jpg
پرۆژەی هەواری شار

گه‌وره‌ترین پارك له‌سه‌ر ئاستی عێراق پرۆژه‌ی هه‌واری شار ئه م پرۆژه‌يه كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 4000دۆنم زه‌وی جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت، نه‌خشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای H.S.Sی ئێرانییه‌وه‌ دانراوه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ساڵی 2004ه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ كاركردن تێیدا. پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاریی‌ كه‌ 85 سێكته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت ‌و 25 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیشی تێدایه‌، له‌وانه‌ پڕۆژه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌لیتركی‌‌ و شوێنێك بۆ پێشبڕكێی‌ ئۆتۆمبیل، هه‌روه‌ها ده‌ریاچه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ 30 هه‌زارمه‌تر چوارگۆشه‌ ئاو ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ‌ 7 ده‌ریاچه‌ی‌ بچووكدا، هه‌روه‌ك یاریگایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ چالاكی‌ وه‌رزشی‌‌ و شوێنی‌ ئه‌سپ سواری‌‌و یاری‌ گۆڵف تێدایه‌‌و له‌ چوار شوێنیشدا چوار سێكته‌ری‌ یاری‌ منداڵان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ شارێكی‌ یاری‌ گه‌وره‌، هه‌روه‌ها ئوتێلێكی‌ 5 ئه‌ستێره‌‌و 7 مۆتێلێی‌ تێدایه‌، له‌گه‌ڵ‌ باخچه‌ی‌ ئاژه‌ڵان‌و 18 كافتریاو چێشتخانه‌ی‌ گه‌شتیاریی‌‌و چوار سه‌نته‌ری‌ بازرگانی‌ گه‌وره‌، كه‌ هه‌موی‌ وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌نجامیده‌دات، نزیكه‌ی‌ 3500 دۆنمی‌ لێ سه‌وز ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌یان حكومه‌ت ده‌یكات. دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ نزیكه‌ی‌ 6 ساڵ‌ به‌سه‌ر كاركردن له‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌واری شار ، چه‌ندین جار دواکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، سه‌رپه‌رشتیارانی‌ كاره‌كه‌ش هۆكاری‌ ئه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی‌ كرێكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند جارێك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ كێشه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌. له‌مساڵیشدا هه‌ریه‌ك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمارو عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری وه‌ سه‌رۆكی حوكمه‌ت سه‌ردانی پڕۆژه‌كه‌یان كردو بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2012 كۆتایی به‌كاره‌كانی بێت. به‌ته‌واوبوونیشی ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین پارك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و یه‌كێك له‌ پاركه‌ گه‌وره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

[دەستکاری] پرۆژەی تاوەرەکانی قەیوان

پێك دێت له‌ هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ و مۆلێكی گه‌وره‌ و سه‌نته‌رێكی بازرگانی له‌ دوو باڵه‌خه‌نه‌ی 24 - 26 نهۆمی له‌ پڕۆژه‌كه‌دا گۆِڕپانی گه‌وره‌ی وه‌ه‌رزش و هۆلی تايبةت و كۆبونه‌وه‌ چالاكیه‌ نیوده‌وڵتیه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان دروست ده‌كرێت و قۆناغی یه‌كه‌م له‌ دروستكردنی هۆتێل و مۆڵه‌كه‌ زۆر له‌ كاره‌كانیان ته‌واوكراوه‌. ‌

[دەستکاری] پرۆژەی شاری چاڤی گەشتیاری

شاری چاڤی گه‌شتیاری. .. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێك دێت له‌ چه‌ندین پارك و كابینه‌و ڤێلای گه‌شتیاری و هۆتێل و شاری یاری له‌ تازه‌ترین جۆری یاری و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و مۆزه‌خانه‌ی مۆم كه‌ په‌یكه‌ری زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ جیهانییه‌كان له‌ مۆم دروست ده‌كرێت و گۆڕپانی یاری و مه‌له‌وانگه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووبرێكی گه‌وره‌ن. له‌ سه‌رنجڕاكێشترین به‌شه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بوونی گه‌وره‌ترێن نافوره‌ی ئاو له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ده‌شتی گۆیژه‌و به‌ لوتكه‌ی شاخه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فریكه‌وه‌ (تێل كابین ) ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ مانگی 2 - 2010 له‌ لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی نالیاوه‌ ده‌ستی پێكراوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌شتی بناری گۆیژه‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی توویمه‌لیك ساڵی ئاینده‌ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت ‌. ‌

[دەستکاری] پرۆژەی شاری جوان

پێکدێت لە 33 نهۆمی پێنج ئه‌ستێره‌ به‌ نوێترین ستانداردی جیهان وه‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌لای خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خواروی عێراق به‌ ( برج دبی ) سلێمانی ناسراوه‌. . كه‌ له‌ دوا نهۆمی بیناكه‌ ڕیستۆرانتێكه‌ كه‌ به‌ گۆشه‌ی 360 پله‌ به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕیته‌وه‌. وه‌ چه‌ندین بینای تر كه‌ له‌ 5 بۆ 6 نهۆم پێك دێن و له‌ ناویدا جێگه‌ی تایبه‌ن بۆ كۆنفرانس و چالاكیه‌ نێوده‌وڵتیه‌كان هه‌یه‌ جگه‌ له‌ چه‌ندین گۆڕپانی تایبه‌ت به‌ یارییه‌كانی گۆڵف و خلیسكاندنی سه‌رسةهؤلَ و زۆر یاری تر وه‌ هۆلی تایبه‌ت به‌ كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندا جیهانییه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ گرده‌كانی سلێمانییه‌و گروپی كۆمپانیاكانی فارووق له‌ ساڵی ئاینده‌ ته‌واوی ده‌كات.

[دەستکاری] گەڕەکەکانی شاری سلێمانی

  • ھەوارەبەرزە
  • ئەزمڕ
  • گۆیژەی نوێ
  • ئازادی
  • ئیبراھیم ئەحمەد
  • ماڵی ئەردەوان لە بەختیاری
  • ده‌باشان
  • ھەواری تازە
  • مەجید بەگ
  • تووی مەلیک
  • عەلی کەمال
  • شەھیدان
  • دارۆغا
  • گۆیژە
  • مامۆستایان
  • قازی محەمەد
  • ئيسكان
  • سلێمانی نوێ
  • گردی جۆگە
  • مەڵکەندی
  • شێخان
  • عه واڵ
  • قه‌ره‌تۆغان
  • کانی ئاسکان
  • گردە خڕە
  • كاني كورده
  • هه‌واری شار
  • سارداو
  • كه‌له‌کن
  • حاجی سوورە
  • دەردە دێ
  • کانی با
  • ڕاپەڕین
  • شۆڕش
  • سەلیم بەگ
  • دەباشان
  • سورێن
  • کارھێزە وشک
  • عەلی ناجی
  • ئاشتی
  • بادینان
  • باخان
  • بێسەرانی
  • ئەندازیاران
  • بەرانان
  • زەرگەتە
  • کانی سپیکە
  • سەرچنار
  • چوارچرا
  • بەختیاری
  • ھەندرێن
  • شێروانە
  • ھەکاری
  • بەختیاری نوێ
  • ھەراواز (گردی سەرچنار)
  • قلیاسان
  • زەرگەتەی کۆن
  • مامە یارە، ڕۆژھەڵات
  • ساوان، ڕۆژھەڵات
  • سابونکەران، دارگازێن
  • بازرگانی
  • خەبات
  • تانجەرۆ، زمناکۆ
  • جولەکان
  • شارەوانی
  • سەرشەقام
  • وەیس
  • چوارباخ
  • ئاوباریک
  • گەرمیان
  • شێخ محێدین
  • زێڕێنۆک
  • قالاوا
  • موشیرئاوا
  • ئابڵاغ
  • ڕزگاری
  • کارگەکەن
  • لالا زار
  • زەرداو
  • وڵووبە
  • گوندی ئەڵمانی یەک
  • گوندی ئەڵمانی دوو
  • کورد سیتی
  • كوردسات
  • شاری گۆیژە
  • قڕگە
  • کەلەوانان
  • حاجیئاوا

[دەستکاری] سەرچاوەکان

[دەستکاری] پەراوێزەکان

  1. http://www.iauiraq.org/gp/sulaymaniyah/default.asp
  2. http://www.univsul.org/K_UOS.aspx

[دەستکاری] پێشانگا

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر