سێو (ناوی زانستی: Malus domestica) لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی ، لە چیاکانی حەوزی زەریای سپی ناوەڕاست هەیە. سێوی کێوی لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا و ناوچەی قەوقاز و نۆرویژ لە شوێنە نزمەکان هەیە. سێوی کێوی (Pyrus malus) شوێنی سەرەکی بریتانیایە. جۆرەکانی سێو بەربڵاو و ناسراو بوو بەر لە داگیرکردنی بریتانیا لەلایەن ڕۆمانەکان ، بۆیە ڕۆمانەکان بوون سێویان لەگەڵ خۆیان هێنا بۆ بریتانیا.
- ئاو ٨٠ - ٨٥ %
- پرۆتین ٥ %
- شەکر و نیشاستە ١٠ - ١٥ %
- خوێ و ترشەکان ١ - ١.٥ %
- شەکر ٦ - ١٠ %
- سێوی پێگەیشتوو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A , C, B1, B2 ، هەروەها ترشی ئەندامی Malic Acid , Gallic Acid ی تێدایە.
- خوێیەکانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفات و مەگنیسیۆم و ئاسنی تێدایە.
- توێکلی درەختی سێو کە تامێکی تاڵی هەیە ، هەردوو ماددەی Phlorizdin , Querection ی تێدایە.
- ڕەگەکانی هەمان ماددەی تیدایە.
- تۆوی سێو Amygdalin ی تێدایە کە جۆرێکە لە چەوری.
- بۆنی سێو پێکهاتووە لە ٢٦ ڕەگەزی کیمیایی ئەمەش وای لێ کردووە کە بۆنێکی خۆش و سەرنج ڕاکێشی هەبێت.
- ڕۆنی سێو بریتیە لە Amyl Valevate.
بەکارهێنان و سوودەکانی [دەستکاری]
- سێو باشترین و بەسوودترین میوەیە لە ناو میوەکاندا کە ڕیخۆلە چالاک دەکات و قەبزی درێژ خایەن نایەلێت.
- سوودی هەیە بۆ چارەسەری ڕشانەوەی منداڵ و بەردی گورچیلە و میزڵدان و ترشەڵۆکی میز لادەبات.
- نەخۆشی تا دادەبەزێنێ و تینوێتی دەشکێنی و جەرگ چالاک دەکات و کۆکە هێمن دەکاتەوە.
- شەربەتی سێو ترشی ئەسیدی گەدە دەمژێت و جارەسەری گرفتەکانی برینی گەدە و برینی دوانزە گرێ دەکات.
- ڕێ لە نەخۆشیە دەروونیەکان دەگرێت و دەمارەکان ئارام دەکاتەوە.
- چارەسەری نەخۆشیەکانی خێرا لیدانی دڵ دەکات کە لە هەڵئاوسانی دڵ و نەخۆشیەکانی ماسوولکە و کارەبایی دڵ پەیدا دەبێت.
- سرکەی سێو ئەگەر لەگەڵ ئاو بوخرێتەوە ئەوا قەڵەوی ناهێڵێت و لەش لە سەرما دەپارێزێت.
|
پێرستی خۆراکەکان
|
|
| میوەکان |
|
|
| سەوزەکان |
|
|
دانەوێڵە
|
|
|
| توێکڵدارەکان |
|
|