میاندواو
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
میاندواو لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە ئێراندا. جەماوری شارەکە تورکی ئازەربایجانی و کوردن کە ژمارەی تورکەکان زۆرترە، بەڵام زۆربەی گوندەکانی دەوروپشتی کوردنشینن. بەپێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا ئەنجام درا، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە ١١٢٫٩٣٣ کەسە.
میاندواو لای کوردان [دەستکاری]
- کوردان زۆرجاران ناوی میاندواو لە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکاندا دەبیسن:
دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرامبەر بە میاندواوێ...
- چیرۆکی زارا، ئەوینی شوان نووسینی موحەمەدی قازی لە یەکێک لە گوندەکانی شاری میاندواودا ڕوودەدات.