تیکاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیکاب
تکاب - تیکاو
Takab
چەند دیمەنێکی شاری تیکاب
چەند دیمەنێکی شاری تیکاب
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاورمێ
شارستانتیکاب
ناوچەناوەندی
دەسەڵات
 • جۆرشارەوان–ئەنجومەن
 • قایمقامخەیڕوڵا ڕەحیمی
ڕووبەر
 • شاری
٧٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٨٠٠ مەتر (٥٬٩٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • شار٨١٣٦٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی، ئازەری
 • ئایینئیسلام (سوننە، شیعەیارسان
تەلەفۆن٠٤٤

تیکاب (بە کوردی:تیکاو)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی تیکاب. ئەم شارە لە ٥٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵایە، ٤٨ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی سەقزە و ۳۵ کیلۆمەتری باکووری بیجاڕ، و ٣٤ کیلۆمەتری باکووری دیواندەرە ھەڵکەوتووە.

ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٢٤ خولەکی پانایی باکووری و ٤٧ پلە و ٢٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٨٠٠ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٥٨٣٣٩ کەس و بریتییە لە ١٣٠١٤ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە.[١][٢]

ناو[دەستکاری]

شارۆچکەی تیکاب دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی ھەوشارەوە، (تیکاو) بەواتای ڕووبارێکی تەسک یان کەم ئاو دێت یان بەمانای زەوی کەم ئاو دێت، ناوی تیکاب تاپێش ساڵەکانی (١٩٣٧ و ١٩٤١) (تیکان تەپە) بوو، وە لە پێش ساڵی (١٩٣٧) بە (خارتەپە) ش ناودەھێنرا بەھۆی ئەوەی چواردەوری شارۆچکەکە گردی زۆری لێبوو، پاشان بەگوێرەی پەیمانگای زمانی ئێرانی ناوەکەی گۆڕدرا بە تکاب.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

  • ناوچەکە لە ڕۆژگاری ئەمرۆدا بە تیکاب ناودەھێنرێت، ناوچەکە لە نیوەی دووەمی سەدی نۆی پێش زاین سەر بە دەوڵەتی ئاشوورییەکان بووە، بە زاموا ناوبراوە و زۆرینەی کات بەر ھێرشی ئاشوورییەکان کەوتووە. ئەم ناوچەیە جێی نیشتەجێی ھۆزەکانی لۆلۆبی و گوتیەکان بووە، دواتر جێگەیەکی گرنگی بازرگانی سەدەی حەوتەمی پێش زاینی دەوڵەتەکانی مانناکان و مادەکان بووە.
  • لەبەرئەوەی ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە ناوچەی ھەوشار وە ئەم ناوچەیە لەسەرەتای دگیرکردنی لەلایەن مەغۆلەکانەوە کە بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچی خێڵە زمان تورکەکان بھێنێت بۆ ژێردەسەڵاتیان و بەتایبەت لەم ناوچەیەدا نیشتەجێیان بکات، ناوچەی ھەوشار لە پێش ئەم مێژووەدا تەنھا نەتەوەی کوردی تیادا دەژیا بەڵام لەداوای داگیرکاری مەغۆلەکانەوە پێکاتەی تورک زمانەکان زیادیان کرد بەتایبەت ھۆزی ئەفشارییەکان لەم ناوچەی ھەوشارەدا نیشتەجێبوون، کەلەسەردەمی سەفەوییەکان کۆچیان پێکرا بۆ ئەم ناوچەیە و خۆراسان.[٤][٥][٦]

پێکھاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

  • ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە (٤٨٩٦٤)کەسن.
  • ئەم شارۆچکەیە لە ڕووی ئیتنیکیەوە لە دوو پێکھاتەی سەرەکی نەتەوەی پێکدێت، ئەوانیش کورد و ئازەرین:
    • کوردەکان کە پێکھاتەی سەرەکی شارۆچکەکەن و لە کوردە موکریەکانن و ژمارەیان لەم شارۆچکەیەدا (٣٦٧٢٣) کەسن و ڕێژەی ٧٥٪ی دانیشتوان پێکدێنن.
    • ئازەریەکان کە دووەم پێکھاتەی شارۆچکەکەن و لە ئازەرییە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان لە شارۆچکەکەدا (١٢٢٤١)کەسن و ڕێژەی ٢٥٪ی دانیشتوان پێکدێنن.
پێکھاتەی شارۆچکەی تیکاو لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
کورد
  
٧٥٪
ئازەری
  
٢٥٪

شوێنەواری مێژووی[دەستکاری]

  • قەڵای سەعید سوڵتان، دروستکراوە لەلایەن حسین عەلی خانی ئەفشار، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٨٨٤ز).
  • مزگەوتی گەورەی شارۆچکەکە، لەسەردەمی قاجاڕەکاندا لە ساڵی (١٩١٤) دروستکراوە.
  • بازاڕی ناو شارۆچکەکە.

ئیشی دەستی[دەستکاری]

سەرچاوەی ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا کاری دەستی دەکرێت لەم ناوچەیەدا و بۆ ھەندێ خانەوادە سەرچاوەی بژێوییە، مافووری ھەوشار یان فەرشی ھەوشار کە بەناوبانگییەکی زۆری ھەیە لە ولات و جیھاندا و بازاڕی ساخکردنەوەی ئەم فەرشە کوردییە بەزۆری وڵاتی ئەڵمانیایە.[٧] زۆری ئەو نەخش و نیگارانەی کە لەم مافوورانەدا بەکار دەھێنرێت تایبەتە بەناوچەکە، جۆری نەخش و نیگارەکان کە تەونکاران بەکاریدەھێنن ئەمانەن (مەڕان و قشقان و دار و گوڵ و ماسی تێکەڵ و پەنج تورنج … ھتد).

بارودۆخی سروشتی[دەستکاری]

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە وەک ئاو و ھەوای پارێزگای ورمێیە، بەھۆی بوونی بەرز و نزمی لە خاکی ئەم ناوچەیەدا و دووری لە دەریاوە، ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە لە وەرزی زستاندا سارد و بەفراویە و ھاوینی گەرم و وشکە کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ناوجەی ئازەبایجاندا، بەھۆی ئەژمارکردنی تێکڕایی باران بارینی ساڵانەی کە دکاتە (٣٥٠ملم) وەھا دەردەکەوێت کە ناوچەکە نیمچە بیابان یان بەشێکی بەسود بێت بۆ کشتوکاڵ، لە زۆربەی ڕۆژە ساردەکانی ساڵدا ئەم شارۆچکەیە کە سەرما و ساردییەکی توند بەخۆیەوە دەبینێت لەبەرئەوە بەیەکێ لە ساردترین شارەکانی وڵات دادەنرێت.

ئابوری[دەستکاری]

پێشتر و لە ئێستاشدا دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون و کەمتر بە کاری پیشەسازییەوە خەریک بوون، لەڕووی مەروماڵات و کشتوکاڵەوە خزمەتی چاک بەم شارۆچکەیە گەشتووە. لە ئێستادا شارۆچکەی تکاب بەھۆی ئەوەی ناوەندی شارستانە کە یە وە ئەم شارستانە یەکەمە لە ڕووی دەرھێنانی ئاڵتووندا لەسەر ئاستی وڵاتی ئێران.[٨]

خوێندن[دەستکاری]

ھەتاوەکو پێش دروست کردنی خوێندنگە خوێندن لەم شارۆچکەیەدا ھەر لای مەلای مزگەوەتکان بوو لە مزگەوتەکاندا، لە سەردەمی مەشروتیەدا (شێخ ئەبوحەسەن زولمەجدین) کە ئاشنای زمانی فەرەنسی و زانستی تازەببوو لەگەڵ ھاوکارانی ئەم زانستە تازەیەی ھێنایە ئەم شارۆچکەیەوە، خوێندنگەی (محەمەدیە) ئێستا کە پێیدەوترێت (شەھید چەمران) یەکەم خوێندنگە بوو کە دامەزرا لە ساڵی (١٩١٧ز) لە شارۆچکەی تیکاو، وە لە ساڵی (١٩٤١ز) خوێندنگەی یەکەم خوێندنگەی کچان دامەزرا، ھەروەھا لە سڵی (١٩٥٣) لەم شارۆچکەیەدا یەکەم خوێندنگەی ناوەندی دامەزرا.

دوری[دەستکاری]

دوری ڕێگای شارۆچکەی تیکاو بە شاری ورمێ ناوەندی پارێزگا (٢٨٠کم)ە، وە دوری ڕێگا بۆ شاری تاران پایتەختی وڵاتی ئێران (٥٢١کم)ە.

  • ئەم خشتەیە دوری شارۆچکەی تیکاو پیشاندەدات بە شارۆچکە دراوسێکانی:
ناوی ڕێگا (جاددە) دوری نێوانیان بە (کم)
تیکاو - تەختی سلێمان ٤٥کم
تیکاو - ئەشکەوتی کەرەفتوو ٤٢کم
تیکاو - ساینقەڵا ٨١کم
تیکاو - بیجاڕ ٨٨کم
تیکاو - سەقز ١٠٧کم
تیکاو - دیواندەرە ٨٨کم
تیکاو - ماە نشان ١١٧کم
تیکاو - دندی ٨٧کم
تیکاو - زەنگان ١٨٥کم

ناوداران[دەستکاری]

  • سەید شوکرە (بەیت بێژ)
  • جافر سەروی (خۆشنووس)
  • سەعدی فەیزی (ھونەرمەند)
  • حسێن عەلی ئەفشار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2018. Retrieved 8ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ https://www.youtube.com/watch?v=pScm2bscZlw
  8. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)