بۆکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بۆکان
—  شار  —
بۆکان لە کوردستان ھەڵکەوتووە
بۆکان
جێگەی لە کوردستاندا
پۆتانەکان: 36°31′13″N 46°12′31″E / 36.52028°N 46.20861°E / 36.52028; 46.20861پۆتانەکان: 36°31′13″N 46°12′31″E / 36.52028°N 46.20861°E / 36.52028; 46.20861
وڵات کوردستان
پارێزگا ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
شارستان شارستانی بۆکان
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٢)
 • سەرجەم ١٧١٫٧٧٣
زمان و ئایین
 • زمان کوردی (سۆرانی)موکریانی
 • ئایین سونی
کۆد(ەکانی) تەلەفۆن ٦٥-٦٣-٦٢-٠٤٨٢

بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان ٢٥٤١.٣٠٦ کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران ھەڵکەوتووە. ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو ،لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ سەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.

لەساڵی ٢٠١٢–٢٠٠٦ لەلایەن دایرەی ئاماری زێرانەوەبڵاو بۆتەوەرێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە٢٣٠٬٠٠٠ کەس و لەنێو شارەکوردییەکانی ئێراندا دوای کرماشان و ورمێ و سنە گەورەترین شاری رۆژھەڵاتی کوردستانە،ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارەبەخشیوەو بۆتەھۆی کۆچی زۆر لەگوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوەبۆ ئەم شارە.

بۆکان دوهەمین شاری کۆچەروەرگر له ئێرانە.هەروەها بۆکان دوای ورمێ دوهەمین شاری عێلم و زانسته له ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران. بۆکان له ناو کورد دا به شاری زیرەک حەسەن زیرەک و بوکی کوردستان و شیرازی کوردستان و به شاری سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بەناوبانگه.

ناوی شار[دەستکاری]

ناوی شاری بۆكانیش وه‌ك مێژوی شاره‌كه‌،تائیستا نه‌كه‌وتۆته به‌ر تۆێژینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌. ئه‌وشتانه‌ش والێره‌وله‌وێ له‌مه‌ڕ باسه‌كه‌ نووسراون له‌دۆخی بیروبۆچوونی خه‌ڵكی ئاسایی نه‌ چوونه‌ته‌ده‌رێ و هیچ ڕووناكییه‌كیان نه‌خستۆته‌ سه‌ر مێژووی پڕ ته‌م و مژی ئه‌م شاره‌.

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ لایان وایه‌ كه‌ ناوی بۆكان له‌بنه‌ڕه‌تدا بووكان بوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌ریتێكه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ له‌ ڕابردووی كۆندا، كاتێ بووك هاتوه‌، پێش چۆنه‌ماڵی زاوا، بردوویانه‌ته‌ سه‌ر حه‌وزه‌گه‌وره‌ی ناوه‌راستی شار و ئه‌مجا له‌ویۆه‌ به‌روماڵی زاوا بوونه‌ته‌وه‌! نووسه‌ر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی شار و ناوچه‌كه‌ش نه‌ك هه‌ر ئه‌و چه‌وتییه‌یان ڕاست نه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵكه‌ بۆیان له‌ مل داون و به‌ شیعریان نووسین، به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ پێكهیناوه‌.

ئه‌م وتاره‌ به‌نیازی دامه‌زراندنی سه‌ره‌تای باسێكی زانستییانه‌ له‌ مه‌ر بنه‌چه‌كی ناوی بۆكان نووسراوه‌. كلیلی كردنه‌وه‌ی گرێ پووچكه‌ی ئه‌م باسه‌، وشه‌ی به‌گه‌ یان به‌غه‌ یه‌. به‌گه‌ یان بهه‌گه‌ خودای هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ بوه‌ كه‌ پێش هاتنی زه‌رده‌شت له‌ هینده‌وه‌ تا ڕۆژئاوای ئێران ژیاون. ئاویستاناسی ئێرانی ئیبراهیم پوورداود له‌ وتاریكدا به‌ ناوی به‌غ ه‌وه‌ ده‌نووسێ «وشه‌ی یه‌كجار كۆنی به‌غ له‌ سه‌رده‌مێكی زووه‌وه‌ له‌ زمانی ئێمه‌دا ماوه‌ته‌وه‌. له‌ زمانه‌ كۆنه‌كانی ئێران وه‌ك ئاویستایی و فورسی كۆن دا به‌غ له‌ سه‌ر زاری خه‌ڵك بوه‌ و له‌ گاتاكاندا كه‌ هه‌ڵبه‌ستی زه‌رده‌شتن و كۆنترین به‌شی ئاوێستا پێك دێنن، به‌گه‌ به‌ واتای به‌ش و به‌خت هاتوه‌. له‌ به‌شه‌كانی تری ئاوێستاشدا به‌غه‌ هه‌ر هه‌مان واتای هه‌یه‌. وشه‌كه‌ له‌ چاوگی به‌گ ه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ زمانی په‌هله‌وی دا بۆته‌ به‌خته‌ن.

كارلێكراو(إسم مفعول) ی وشه‌كه‌ واته‌ به‌خت له‌ ئاوێستادا هاتوه‌ كه‌ له‌ زمانی په‌هله‌وی و فارسی و كوردیش دا بۆته‌ به‌خت

پوورداود له‌ درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌ڵی« به‌غ له‌ زمانه‌ كۆنه‌ ئێرانییه‌كاندا وه‌ك بهه‌گ له‌ سانسكریتدا، مانای به‌ش و به‌خت ده‌دات و له‌ مانای دووهه‌مدا واتای خوداوه‌ند یشی هه‌یه‌ كه‌ مه‌فهوومی به‌خشه‌نده‌ شی لێ وه‌رده‌گێرێ


له‌ به‌رده‌نووسه‌ هه‌خامه‌نشییه‌كان و(یه‌ك له‌وان، به‌رده‌نووسی بێستون) دا به‌گه‌ به‌ واتای خوداوه‌ند هاتوه‌. هه‌ر پوورداود له‌ شوێنێكی تری وه‌تاره‌كه‌یدا ده‌نووسێ« پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی زه‌رده‌شت، به‌ خوداوه‌ند ده‌گوترا به‌غ و پاشانیش كه‌ ئه‌مان تاقه‌خوا یان ناونا ئاهورامزدا، وشه‌ی به‌غ له‌ واتای ئه‌سڵی و پێشووی خۆیدا مایه‌وه‌

بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌، پوورداود به‌ڵگه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ« داریوش شای هه‌خامه‌نشی له‌ به‌رده‌نووسه‌كه‌ی بێستون (كێوی یه‌زدانی به‌غستان) دا، كاتێ ڕووداوه‌كانی ساڵانی چواره‌م و پێنجه‌می شایه‌تیی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێ,, ئه‌هورامه‌زدا و به‌غان ی تر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ یارمه‌تی منیان دا، چونكوو من قین له‌ دڵ و درۆزن و زاڵم نیم.,,» مامۆستا عه‌لائه‌ددینی سه‌جادیش له‌ مێژوه‌كه‌ی خۆیدا، كاتێ هاتووته‌ سه‌ر باسی قه‌ومی كاسی، ده‌نووسی “یه‌كێك له‌ سۆراخی هیندوئه‌وروپایی یه‌كان به‌ سه‌ر كاسییه‌كان، وشه‌ی بوگاش یان بوغاش كه‌ به‌ مانای خوایه‌.” لغت نامه‌ی دهخدا قامووسی گه‌وره‌ی زمانی فارسی كه‌ وێ ده‌چێ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی مامۆستا سه‌جادیش له‌م بابه‌ته‌وه‌ بووبێ، ده‌ڵێ,, بهه‌گه‌ له‌ سانسكریتدا به‌ واتای خودا بوه‌ و له‌ كتێبی پیرۆزی ڤیدا دا ئه‌م واتایه‌ چه‌ندپات كراوه‌ته‌وه‌، واته‌ له‌ ناو هیندوئێرانییه‌كاندا پێش جیابوونه‌وه‌یان له‌ یه‌كتر، ئه‌م شته‌ باو بوه‌.

خاتوو ماری بۆیس پسپۆڕی ناوداری مێژووی زه‌رده‌شت و ئاوێستا، له‌ كتێتی مێژووی زه‌رده‌شتایه‌تی دا چۆته‌ قووڵایی باسه‌كه‌وه‌ و به‌ دوور و دڕێژی له‌ واتای وشه‌ی به‌غه‌ و به‌گه‌ دواوه‌ و مانای خوداوه‌ند ی بۆ وشه‌كان په‌سه‌ند كردوه‌. دوكتۆر فه‌ره‌هوشی دانه‌ری قامووسی زمانی په‌هله‌وی-فارسی، چوار واتای خودا ، سه‌روه‌ر ، شا و هێزی خودایی ی بۆ به‌غ لێك داوه‌ته‌وه‌ و به‌ك یشی به‌ خوداو و سه‌روه‌ر مانا كردۆته‌وه‌. نووسه‌ری واژه‌نامه‌ مینوی خرد دوكتۆر ئه‌حمه‌دی ته‌فه‌ززولی به‌غان ی به‌ خودایان زانیوه‌و زانای به‌ ناوبانگی ئێرانی ملك إلشعرإبهار له‌ كتێبی سبك شناسی دا گوتویه‌تی, ئه‌م وشه‌ی به‌غ ه‌، یه‌كه‌م جار له‌ نووسراوێكی سارگون ی شای ئاشوردا له‌ گه‌ڵ پاشگری دات له‌ شێوه‌ی به‌غ دات دا هاتوه‌ كه‌ ناوی پیاوێكی ئێرانی بوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و به‌غ دات ه‌ پوورداود ده‌ڵێ,, به‌گ داتی یه‌، كه‌ ئه‌ویش سه‌رۆكێكی ماننا كان بوه‌ و سارگۆن گرتی و فه‌رمانی دا به‌ زیندوویی پێستی بگروون. پوورداود هه‌روه‌ها ده‌ڵێ,, وشه‌ی به‌گ پێش ئه‌ویش له‌ شێوه‌ی بیت به‌گی دا بینراوه‌ كه‌ واتای ماڵی به‌غ، یان خانه‌ی خودا ی هه‌یه‌ و ناوی شارێكی ماد بوه‌ كه‌ سارگۆن له‌ هێرشكارییه‌كه‌ی خۆی بۆ سه‌ر خاكی ئوورارتو و ماننا دا یادی لێوه‌ ده‌كات.,, من دره‌نگتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر باسی بیت به‌گی به‌ڵام با لێره‌دا درێژه‌ به‌ تویژینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان به‌دوای وشه‌ی به‌غ دا بده‌ین. ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ دراوی شاهانی ساسانی- شدا بینراوه‌، به‌ڵام لێره‌دا، واتایه‌كی هه‌ندێ نزمته‌ر له‌ ئه‌هورامزدای پێ به‌خشراوه‌. له‌كۆتایی سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا ئاڵ و گۆڕیك به‌ سه‌ر مانای به‌غ داهات و ته‌نیا واتای گه‌وره‌ی لێ ئیراده‌ كرا. ته‌نانه‌ت له‌ كتێبی یادگاری زه‌ریران دا ته‌نیا به‌ مانای سه‌ر هاتوه‌.

مێژو[دەستکاری]

سەردەمێ مانا[دەستکاری]

وێنەی ئاجورێ قەڵایچی بۆکان لە مۆزە توکێو

بە خوێندنەوەو سەرنجدان بە حکومتی لۆلۆیی و گۆتیەکان و قەومەکانی تری ناوچەکەو ئەو شوێنەوارانە ی لەگەڕان و پشکنینە شوێنەوار ناسییەکان و ئەو بەردنووسانەی دۆزاروئەتەوەو گرنگترینیان بەردنووسی قەڵایچی - کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە 800ساڵی پێش زایین و قەڵاکۆنەکانی گوندەکانی (ئاغجێوان و ئەربەنووسی) بۆکان ئاماژە بە مێژوو شارستانییەتی کۆنی ئەم ناوچەیەی وڵاتی بۆکان دە کەن.

سەردمێ قاجاڕەدا[دەستکاری]

سەیفەدین خانی موکری -خاونداڕی شاری بۆکان لە قاجاڕدا

یکەم سەرژمێری کەلەساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون.

سەردار عەزیرخانی موکری ،سەرداری گشتی سوپای ئیران لەسەردەمی ناسردەدین شای قاجار بۆکانی بە ٩٠٠تمەن لە ئێلک بە ناوی خاکی دە کڕیە ،ئێلی خاکی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیەیان بەدستەوە بوو و بە دەستپێکردنی حکومەتی سەردارانی موکری لە بۆکان ئێلی خاکی کۆچیان کرد، ئەم گورانکارییانەی دەسەڵات لەدەڤەرکەدا بوو بە ھۆی کە گوندی ئینگیجە لە 3کیۆمەتری باشووری خۆرھەڵاتی بۆکان وێران بێت و گوندی سەردارئاباد(ھەمان عڵی ئاواێی شاری بوکان) ئاوەدان بکرێت . ھەروەھا گوندی عەلیاباد کەئێستا یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری بۆکان پێشتر نێوی چاوان بووە

داوی کۆچی دوایی عزیرخانی موکری ،سەیفەدین خان موکری کوڕی عزیزخان بەدەسەڵاتی ناوچەکە دەگات ، سەیفەدین خان بۆکانی بەخوری بۆکان حەوزُێک دروست دەکا و بە ھۆی گەورەیی کانییەکە لەو کاتەوە تائێستا ناوی حەوزە گەورەی پێ براوە.+

سەیفەدین خان بە فرۆشتنی چەند گوندێک لە موڵکەکانی خۆی لەسەر گردی پەنا حەوزە گەورەو قەڵای وێرانکراوی ڵی ھەڵکەوتووە ناوی قەڵای سەرداری لەسەر دانراوە .

سەردمێ شاھانێ ئیران[دەستکاری]

بۆکان لە سەردەمێ ڕەزا شادا بۆ جارێکی دیکە بۆکان بەکەسێک بە نێوی (حەبیب ئاغای پەناھی تاجرباشی کە خەڵکی تەورێز بوو) فرۆشرا . لەگەرماوگەرمی شەڕی دووەمی جێھانی و سەرەتاکانی حەکومتی محەمد ڕەزاشا بنەماڵەی ئێلخانی زادە و یان ھەمان موھتەدی بە حەوسد (٧٠٠) ھەزار تەمەنی ئەوکات بۆکانیان لە تاجرباشی تەورێزی ستاندوەوە .

ھاتنی ڕووسەکان و عوسمانییەکان[دەستکاری]

بە ھاتنی ڕووس و عوسمانییەکان بۆ ناوچەی بۆکان و مەھاباد - بۆکانیش لە شەڕی یەکەمی جیھانی نەپارێزرا و ھێرشی ڕووسەکان بووە ھۆی ئەوەی کە ناوچەکە وێران بێت و زۆر خەڵکی بێتاوان کوژران و لەکاتی کشانەوەی ھێزکانی ڕووس شاری بۆکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە تڵانکران . تەنات ھێزکانی ئێرانش ەاوڕێ لەگەڵ عوسمانییەکان دەستیانکرد بەتاڵانیی بۆکان و ناوچەکەوە بووە ھۆی خەسارو زەبرێکی زیاتر لەپرسی کۆکەڵایەتی و سیاسی کورد.

شاری بۆکان - حەوزەگەورە -ساڵانێ ١٩٤٠ ھەتا١٩٥٠

جوگرافیا[دەستکاری]

شوێن[دەستکاری]

بۆکان لە باکوورەوە لەگەڵ میاندواو، لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان، و لە ڕۆژاواوە، پیرانشار و سەردەشت ھاوسنوورە.

Compass rose pale.svg مەراغە میاندواو نەغەدە و شنۆ Compass rose pale.svg
ساینقەڵا باکوور پیرانشار و مەھاباد
ڕۆژهەڵات    بۆکان    ڕۆژئاوا
باشوور
تێکاب پارێزگای کوردستان سەردەشت
پارکی ساحلی
دیمەنێک له سروشتی بۆکان
شاری یاری بۆکان

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەش و ھەوای بۆکان سارد و زیاتر کوێستانییە، ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری. باشترین کاتی سەفەر بۆ شاری بۆکان مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە.

زانیاری کەش و هەوا بۆ Bukan
مانگ جانواری فێبرواری ئازار نیسان ئایار جوون جوولا ئاب سێپتەمبەر ئۆکتۆبەر نۆڤەمبەر دیسەمبەر ساڵ
تێکڕای بەرز °C (°F) 13.1
(55.6)
14.2
(57.6)
18.1
(64.6)
24
(75)
31.5
(88.7)
38.1
(100.6)
42
(108)
41.4
(106.5)
37.9
(100.2)
30.7
(87.3)
21.2
(70.2)
14.4
(57.9)
27.22
(81.02)
تێکڕای ڕۆژانە °C (°F) 7.4
(45.3)
8.9
(48)
12.4
(54.3)
17.5
(63.5)
24.1
(75.4)
29.8
(85.6)
33.4
(92.1)
33.1
(91.6)
29
(84)
22.6
(72.7)
15
(59)
9.1
(48.4)
20.19
(68.33)
تێکڕای نزم °C (°F) 2.4
(36.3)
3.6
(38.5)
6.7
(44.1)
11.1
(52)
16.7
(62.1)
21.4
(70.5)
24.9
(76.8)
24.5
(76.1)
20.1
(68.2)
14.7
(58.5)
8.9
(48)
3.9
(39)
13.24
(55.84)
نیشتن mm (inches) 111
(4.37)
97
(3.82)
89
(3.5)
69
(2.72)
26
(1.02)
0
(0)
0
(0)
0
(0)
0
(0)
12
(0.47)
56
(2.2)
80
(3.15)
540
(21.25)
سەرچاوە #1: climate-data.org[١]
سەرچاوە #2: My Forecast,[٢] What's the Weather Like.org,[٣] and bukan[٤]


خەڵک[دەستکاری]

زمان[دەستکاری]

خەڵکی شاری بۆکان بە زمانی کوردی و زاراوەی موکری یان موکریانی دەپەیڤن ، بەم زاراوە یە ئەدەبیاتێکی فراوان نووسراوە دانیشتووانی بۆکان لەسەداد کوردن

ئایین[دەستکاری]

لەسەداسەد کوردن و ئاینی زۆربەیان ئیسلام و ئاینزای سوننەی شافعییە کەلەباب و باپیریانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە.، ھەروەھا ئایینەکانی تر وەک زەردەشتییەت و یەھوودییەت لەم شارە بوونی ھەیە.

گەلھە[دەستکاری]

لەیەکم سەرژمێریدا کەساڵی ١٢٦٩ی کۆچی ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووە . لە سەردەمی ناسردەدین شای قاجار کاتێ سەردار عەزیزخانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠بنەماڵە لە بۆکان نیشتە جێ بوون دوایین سەرژمێرین کەساڵی ٢٠٠٥ لە ڵایەن فەرمانگەی باری شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرائاواوە بڵاوبۆتەوە دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٣٠.٠٠٠ کەس و لە نێو شارە کوردییەکان دوای کرماشان و ورمێ ھەر وھا ئیڵام و سنە کە بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شارێی سەرەکی باکوورو باشووری خۆرئاوای ئیران بۆتە ھوی کۆچی زۆر لە 'وندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە بە پێی دوایین ئاماری ئیداریی و سیاسی کوماری ئیسلامی ئیران لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوبۆتەوە بۆکان لەدوو قەزا پێکەاتووە : قەزای سیمینە (قەرەموسالیان)کە ١٠٩٣کیلۆمەتری چوارگۆشەیەو لەسێ ناحیەی ئاختاچی خۆرھەڵات و ئاختاچی باکوور و بێھی دێبوکری پێکھاتووە.

گەلھەی شاری بۆکان لە ساڵی ٢٠١٢دا زیاتر له ١٧١.٧٧٣ کەس بووە.

شوێنە بەرچاوەکان[دەستکاری]

  • قەڵای سەردار لە ناوەندی شار کەشوێنی فەرمانڕەوایی سەردارانی موکری بووە
  • گردی مێژوویی لە گەڕەکی کولتەپە
  • گردی تابانی لەگوندی ئەحمەداوا
  • گردی رۆژبەیانی لە گوندی عەزیزکەند (دەگەڕێتەوە چاخی زێو-پێش زایین.
  • گردی خەوزێنە لە گوندی سەراو
  • قەڵای فەرەاد تاش لە گوندی سماقان کە نۆەۆدەی بەردینی ئێدا تاشراوە

لە بۆکان زیاتر لە 50شوێنەواری گرینگی مێژوویی ترکەمێژووی زوربەیان دەگەڕێتەوە سەردەمانی ەەزارەی یەکەمی پێش زاین . بە ڵام گرانگترین شوێنەوارێکی مێژووی کە شوێنەوارناسانی ئێرانی و بیانی ئاماژھی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندوویانە قەڵایچی یە کە لە 8 کیلۆمەتری باکووری خۆرھەڵاتی بۆکانەوە


زانستگاکانی شاڕی بۆکان[دەستکاری]

پیەنۆس[دەستکاری]

  1. "Climate: bukan - Climate graph, Temperature graph, Climate table". climate-data.org. Retrieved 10 Nov 2013. 
  2. "BUKAN, Iran Climate". My Forecast. Retrieved 14 July 2013. 
  3. "bukan climate info". What's the Weather Like.org. Retrieved 14 July 2013. 
  4. "bukan Weather Forecast and Climate Information". bukan. Retrieved 14 July 2013.