مزگەوت
|
|||||||||||
مزگه‌وت (بە عەرەبی: المسجد) ئەو شوێنە پیرۆزەیە کە لە ئاینی ئیسلامدا موسوڵمانان فەرزی نوێژ یان پەرستش و پاڕانەوە تێیدا بەجێ دەهێنن. مزگەوت ته‌نها بۆ جێبه‌جێكردنى نوێژى به كۆمه‌ڵ و ھه‌ینى نییه به‌ڵكو ناوه‌ندێكى كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانه، ناوه‌ندێكى ڕامیارى و ئاینییه بۆ گه‌لانى موسڵمان ، كه نوێژى تیاده‌كرێ و تاو توێى كێشه‌كانى تیاده‌كرێ كاروبارى جه‌نگى و ڕامیارى و ئابوورى هى تریشی تیا ڕێكده‌خرێ. مزگه‌وت له سه‌رده‌مى پێغەمبەر و هاوه‌ڵانى جێنشینى هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو هه‌ر بۆیه ده‌بینین مزگه‌وته‌كه‌ى پێغەمبەر (د.خ) له مه‌دینه ناوه‌ندى په‌رستش وه ناوه‌ندى به‌ڕێوه‌بردن و ڕامیارى بووه هه‌ر له‌وێ چاوى به‌و نێردراوانه ئه‌كه‌وت كه ئه‌هاتنه لاى له‌وێوه له ئیسلام فێر ده‌بوون و هێندێكیان موسڵمان ده‌بوون و په‌یمانیان ده‌دا هه‌ر له‌وێوه پێغەمبەر موسڵمانانى فێرى ئیسلامه‌تى ده‌كردن و كاروباره‌كانیانی ڕێك ده‌خست وه هه‌ر له‌وێش كارى ده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه ده‌برد بۆیه هه‌ر له‌ساته‌كانى یه‌كه‌مى ئیسلامه‌تیه‌وه مزگه‌وت ده‌كه‌وته ناوه‌ندو چه‌قى شار و له ته‌كیدا ماڵى گه‌وره و حاكم و به‌ڕێوه‌به‌رى شار و مۆڵگه‌ى سه‌ربازى هه‌بوو. كه ئه‌م سێ جێگایه به یه‌كه‌وه بنیات ده‌نران وه‌ك قه‌ڵایێك له‌ناوه‌ندى هه‌ر شارێك كه موسڵمانان ئازادیان ده‌كرد، هه‌ر له ناو مزگه‌وتیشه‌وه په‌یمانیان ئه‌به‌ست بۆ جێنشینه‌كانى یه‌كه‌م بۆیه هه‌ر له‌وێوه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ (ئەبووبەکر) و (عومەر کوڕی خەتتاب) و (عوسمان کوڕی عەفان) و (عەلی کوڕی ئەبووتالیب) به‌ست . هه‌ر له‌سه‌ر دوانگه‌ى مزگه‌وته‌وه جێ‌نشین وتارى بۆ موسڵمانان ده‌دا. باسى پلان ڕیژیه‌كانى خۆى ده‌كرد، وبڕیاره ڕه‌سمیه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌خوێندرایه‌وه، ده‌نگوباسى شه‌ڕ باس ئه‌كرا و ده‌سكه‌وته‌كانى شه‌ڕ دابه‌ش ئه‌كران هه‌ر له‌وێوه‌ش په‌یامبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت -كاروبار‌و كێشه‌ى دادوه‌رى به‌ڕێوه ئه‌برد، دادوه‌رانیش تاسه‌رده‌مى ئه‌ْمه‌ویه‌كان هه‌ر له مزگه‌وت قه‌زاوه‌تیان ئه‌كرد له‌دوایدا له‌نزیك مزگه‌وت كارى خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد، وه مزگه‌وت په‌یمانگاى پێگه‌یاندن و فێركردن و لەبەر كردنى قورئان و زانستى شه‌رعى و كۆڕى زانستى بووه كه تا ئێستاش هه‌رباوه ئه‌وه‌تا زانایان و مامۆستایان تا ئێستاش له مزگه‌وت وانه به‌قوتابیان ئه‌ڵێنه‌وه. زانکۆی ئه‌زهه‌ر (الازهر)یش بۆ ئه‌مه چاكترین نموونه‌یه هه‌روه‌ها جارى واهه‌بووه كه په‌رتووكخانه و كتێبى زۆر به مزگه‌وته‌وه لكێنراوه یان پاره‌و و زه‌وى درواوه و لكێلنراوه به مزگه‌وت بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه و ڕێكخستن و به‌خشینى به‌و قوتابیانه‌ى كه ئه‌مێننه‌وه له ده‌وروبه‌رى مزگه‌وت.
[دەستکاری] سەرچاوە