پارێزگای کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگای کەرکووک
بە عەرەبی: محافظة کرکوک
بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate
داڕێژە:Lang-tr
بە سوریانی: ܟܪܟ ܣܠܘܟ
ئاڕاستەی میللی کاتژمێر:
قەڵای کەرکووک، مەزاری پێغەمبەر دانیال، ئاگری بابە گوڕگوڕ، شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٠دا، بەنداوی دووبز، وێنەی مزگەوتێک لە شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٦دا.
ئاڵای پارێزگای کەرکووک
Map
پارێزگای کەرکووک
نەخشەی سەرەوە:
نەخشەی پارێزگای کەرکووک لە عێراقدا
نەخشەی خوارەوە:
پارێزگاری کەرکووک لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراقدا
وڵات عێراق
 کوردستان
ھەرێمباشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
مەڵبەندکەرکووک
ژمارەی قەزاکان٤
ژمارەی ناحیەکان١٦
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان١٢
بوون بە پارێزگا١٩٢٤
دەسەڵات
حکوومەتی خۆجییی
 • جۆرئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
 • پارێزگارڕاکان جبوری
 • ژ. ئەندامانی ئەنجومەن٢٨
ڕووبەر
 • پارێزگا١٠٬٣٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە)
 • ئاو٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە)  ٢%
 • شاری
٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٢٥ مەتر (٧٣٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • پارێزگا١٬٧٢٦٬٤٠٩
 • چڕی١٦٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووکەرکووکی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی، تورکمانی و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەیارسان و مەسیحی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttps://www.kirkuk.gov.iq/

پارێزگای کەرکووک (بە عەرەبی: محافظة کرکوک،[٣] بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate,[٤] بە تورکمانی: Kerkük ili ,[٥]بە سوریانی:ܣܠܘܟ ܣܠܘܟ)یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ناوەندەکەی شاری کەرکووکە. بەسەر چوار قەزادا دابەشکراوە. ڕووبەری ئەم پارێزگایە ٩٬٦٧٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣٬٧٣٧ میل چوارگۆشە). لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی مەزەندەکراو ١٬٢٥٩٬٥٦١ کەس بووە.[٦]

پارێزگاکە تا ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای کەرکووک بووە، دواتر ناوی پارێزگاری ئەل تەئمیم بووە، بە واتای «نیشتمانبوون»، کە ئاماژەیە بۆ خاوەندارێتی نیشتمانی لە یەدەگی نەوت و گازی سروشتی ناوچەکە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوی «پارێزگاری کەرکوک» گەڕێنرایەوە.

ناو[دەستکاری]

ناوی پارێزگای کەرکووک لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شاری کەرکووکە.

سەبارەت بە ناوی کەرکووک، ھەر لە دێرینەوە بە چەندین شێوە ھاتووە، چەندین قۆناغی دەسەڵاتدارێتی ناوخۆ و دەرەکی بە سەر ئەم شارە و ناوچەکەدا ھاتووە، ئەمەش وەھای لێکردووە کە چەندین ناوی ھەبێت.[٧]

  • ئارابخا: کۆنترین ناوی کەرکووکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووەمی پێش زایین. کە بە زمانی گۆتی پێیان وتووە ئارابخا و ھەروەھا پایتەختی میرنشینەکەیان بووە.
  • ئامابجە: ئەکەدیەکان وایان پێ وتووە.
  • کنھار: سۆمەرییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارمای و کارکا: سامییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارکۆک: واتا ئیشی زۆر چاک و باش.
  • کوڕکوڕا: لە سەردەمی ئەسکەندەری مەزن ئەم ناوەی ھەبووە گوایە لە گڕی بابە گوڕگوڕەوە ھاتووە.
  • کورکوراک: لە سەردەمی سوباریەکاندا وایان پێ وتووە.
  • کەرخ سلۆق: واتا شاری سلوقییەکان.
  • کەرخاوسلۆق: واتا شاری شورەدار.
  • کرکر: واتا ناوەندێکی ئاگرینی.
  • گەمرەکان: لە سەردەمی ساسانییەکان وایان پێ وتووە.
  • باجرمێ و باگرمێ: لە سەردەمی خەلافەتی ئیسلامیدا وای پێ وتراوە.
  • کەرکووک: بۆ یەکەین جار لە سەردەمی تەیمووری لەنگدا لە لایەن (شەرەفەدین عەلی یەزیدی)ەوە بەکارھێنراوە، لە پەرتووکی(تاریخ تیمور یا زەفەرنامە) تیایداھاتووە لە ساڵی (٨٠٦ک/١٤٠٣ز).‎[٨]

تا ساڵی ١٩٧٦ ئەو پارێزگایە ناونرا پارێزگای تەئمیم، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیاری بە نیشتمانیکردنی نەوتی عێراق لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا، تاوەکو بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی دەرچوو بۆ گەڕانەوە ناوەکە بۆ کەرکووک.[٩]

جوگرافیا[دەستکاری]

پارێزگای کەرکووک دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای باشووری کوردستان و باکووری عێراق. ئەم پارێزگایە ھاوسنوورە لەگەڵ:

پارێزگای کەرکووک ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ھەولێر و پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی ١٩٤٧ پارێزگای کەرکووک بە ڕووبەری ٢٠٣٥٥ کیلۆمەتر دووجا لە ڕووی ئیدارییەوە بەسەر قەزای چەمچەماڵ و قەزای داقووق و قەزای کەرکووک و قەزای کفری دابەشکرا. لە ساڵی ١٩٦٢ دا دابەشکردنی خاکی پارێزگاکە گۆڕدرا و ئێستا لە قەزاکانی چەمچەماڵ و حەویجە و کەرکووک و کفری و توزخورماتوو پێکھاتبوو. لە ساڵی ١٩٧٠ەوە دەست پێدەکات، ھەندێک قەزا لە بازنەی کەرکووک دابڕێنران و پەیوەست بوون بە پارێزگاکانی دراوسێ. لە ساڵی ١٩٧٥ قەزای چەمچەماڵ و قەزای کەلار لە پارێزگای کەرکووک جیاکرانەوە و بە پارێزگای سلێمانی بەسترانەوە و قەزای کفری بە پارێزگای دیالە و قەزای دووزخورماتوو بە پارێزگای سەلاحەددین یەکتریان گرتەوە. لە ساڵی ١٩٩٧دا خاکی پارێزگای کەرکووک بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە بۆ ٩٦٧٩ کیلۆمەتر دووجا، ئێستا ڕووبەری پارێزگاکە ١٠٢٨٢ کیلۆمەتر دووجایە، ناوەندی ئیداری شاری کەرکووکە.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

قەزاکان دانیشتووان، ٢٠٠٣
قەزای کەرکووک ٦٢٢٬٢٤٩
قەزای حەویجە ١٥١٬٢٦٧
قەزای داقووق ٤٠٬٢٣٧
قەزای دووبز ٣٤٬٢٥٤
سەرجەم ٨٤٨٬٠٠٧[١١]

دەسەڵاتی پارێزگا[دەستکاری]

  • پارێزگار:ڕاکان سەعید ئەلجەبووری.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا (PCC): ڕێبوار تاڵەبانی.[١٢]

قەزاکان[دەستکاری]

قەزاکانی پارێزگای کەرکووک
قەزا دانیشتووان لە ٢٠١٨دا
کەرکووک ٩٧٤٬٨٢٤
دووبز ٥٠٬٢٤١
داقووق ٦٦٬٤٣٣
حەویجە ١٢٠٬٦٧٩


پیشەسازی نەوت[دەستکاری]

بە بەرھەمھێنانی نەوت بەناوبانگە، بەو پێیەی شەش کێڵگەی نەوتی تێدایە، گەورەترینیان لە شاری کەرکووکە، کە یەدەگی نەوتی نزیکەی ١٣ ملیار بەرمیلە. نەوتی باکوور لە ڕێگەی بۆری نەوتی باکوورەوە ھەناردەی بەندەری جەیھانی تورکیا دەکرێت.

مێژوو[دەستکاری]

سەبارەت بە مێژووی پارێزگای کەرکووک، ئەم سنوورەی ئێستا ئەم پارێزگایە پێکدەھێنێت، بە ھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیاکەی کە کەوتووەتە ناوچەی مێزۆپۆتامیاوە لەبەرئەوە مێژوویەکی دێرینی ھەیە.

ئەرەپخا و شارەکانی تری مێزۆپۆتامیا لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین
  • ئەرەپخا ناوەندێکی گرنگی بازرگانی بووە لە سەدەی( ١٨)ی پێش زایین لە ژێر دەسەڵاتی ئاشووری و بابلیدا.[١٧] بەڵام لە ماوەی سەدەی ١٥ و سەرەتای سەدەی ١٤ی پێش زایین، دیسانەوە شارێکی حوورییەکان بووە، پایتەختی شانشینی بچووکی حوریەکانی ئەرەپخا، کە بە درێژایی لێواری باشووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەکە لە ژێر ھەژموونی میتانیدا ھەڵکەوتووە، تا لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ناوەڕاست (١٣٦٥-١٠٥٠ پێش زایین) دوای ئەوەی ئاشوورییەکان، ئیمپراتۆریەتی حوری-میتانییان ڕووخاند، بە تەواوی ھاتە ناو ئاشوورەوە.[١٨]
شانشینی میتانی لە گەورەترین ئاستیدا لە سەردەمی باراتارنا ج. ساڵی ١٤٩٠ پێش زایین
  • شارەکە لە سەدەی ١١ و ١٠ پێش زایین وەک بەشێک لە ئاشوور گەیشتە ناوبانگێکی گەورە. لە ساڵی ٦١٥ پێش زایین، بە ھۆی کێشەناوخۆییەکانی ئاشوورییەکان لەگەڵ بابلییەکان، پاشای ماد، کەیخوسرەو بە سەرکەوتوویی ھێرشی کردە سەر ئەرەبخا کە یەکێک بوو لە دوا قەڵاکانی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ. دواتر ئەم ناوچەیە بوو بە بەشێک لە پارێزگای ئەثورە کە لەلایەن فارسەکانەوە بەڕێوەدەبرا.[١٩][٢٠]
دەسەڵاتی مادەکان لەوپەڕی فەرمانڕەوایەتیدا
ئیمپراتۆریەتی سلووکی (شینێکی کاڵ) لە ساڵی ٢٨١ پێش زاییندا.
  • لە نێوان ناوەڕاستی سەدەی دووەمی پێش زایین و ناوەڕاستی سەدەی سێیەمی زایینی، لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی و سەرەتای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیدا شوێنەکە لە ڕێنووسی سریانی قەشە مەسیحییەکاندا بە ناوی بێت گەرمای باسکراوە، جگە لە حوکمڕانییەکی کورت لە سەرەتای سەدەی دووەمی زایینیدا کاتێک بووە بەشێک لە پارێزگای ڕۆمانی کۆردین.[٢٢]
ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی لە ساڵی ٩٤ پێش زایین لە گەورەترین ئاستیدا،(١٢٤-٩١ پێش زایین)


  • ئیمپراتۆریەتیی ساسانی لە ناوەڕاست تا کۆتایی سەدەی ٣ی زایینی پەچەی دەوڵەتە سەربەخۆکانی ئاشووریان داگیرکرد و ئەرەپخا خرایە ناو ھەرێمی گەرمکانی ژێر دەسەڵاتی ساسانییەکانەوە تا فەتحی ئیسلامی عەرەب لە ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی زایینی، کاتێک ئاسۆریستان ھەڵوەشایەوە و ئەرەپخا یان کەرکە لە کۆتاییدا بوو بە کەرکووک.[٢٣]
ئیمپراتۆریەتی ساسانی لە گەورەترین ئاستدا ٦٢٠، لە سەردەمی خوسرەوی دووەم
بڵاوبوونەوەی ئیسلام ٦٢٢–٧٥٠: ██ فراوانبوون لە سەردەمی محمد(د.خ), ٦٢٢-٦٣٢ ██ فراوانبوون لە سەردەمی خەلافەتی ڕاشیدون,٦٣٢-٦٦١ ██ فراوانبوون لە سەردەمی خەلافەتی ئومەویدا,٦٦١-٧٥٠
حکومڕانی حەسنەوییەکان
حکومڕانی دەوڵەتی بوەیھیەکان
  • پاشان بۆ چەندین ساڵ لەلایەن دەوڵەتی سەلجووقی دەستی بەسەردا گیرا. دوای داڕمانی ئیمپراتۆریەتی دابەشکراو، جارێکی دیکە شارەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی خەلافەتی عەباسی، (سلێمان شا) کە والی شارەکە بوو تا لە ساڵی ١٢٥٨ لەلایەن مەغۆلەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
دەوڵەتی سەلجووقی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٠٩٢ز
  • دوای لەشکرکێشی مەغۆلەکان ئیلخانات لە ناوچەکەدا دامەزرا و شارەکە بوو بە بەشێک لێی.[٢٦]
سەردەمی ئیلیخانەکان
  • دەسەڵاتی ئیلخانییەکان کۆتایی ھات کاتێک لە ساڵی ١٣٣٦، ئەردەڵانەکان دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت.
تورکمانە قەرەقۆینلۆکان، شینێکی کاڵ، گەورەترین ڕادەی خۆیان لە عێراق و کەناری ڕۆژھەڵاتی عەرەبی بۆ ماوەیەکی کەم نیشان دەدەن
کۆنفیدراسیۆنی ئاق قۆینلۆ لە گەورەترین ئاستدا لە سەردەمی ئوزون حەسەن
ئیمپراتۆریەتی سەفەوی لە سەردەمی شا عەباسدا
میرنشینە کوردیەکان لە ساڵی ١٨٣٥ دا.

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[٣٧]
  • لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[٣٨]
  • بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.
ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩

قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)[دەستکاری]

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.[٣٩]

ئەیالەتی شارەزوور(١٥٥٤-١٨٦٢) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندزو لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (٨) قەزا پێکھاتبوو (قەزای کەرکووک، قەزای ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، قەزای ئەربیل، قەزای بالیسان، قەزای کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).

دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی شارەزوور لە ساڵی ١٨٦٦دا ناوی لیوای کەرکووک بوو بە لیوای شارەزوور، وەئەم لیوایەش چووە سەر ویلایەتی بەغدا. لە ساڵی ١٨٦٨دا ناوی یەکەی کارگێڕی (لیوا) گۆڕدرا بە (سنجاغ).[٤٠]

ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای کەرکووک لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)
ژ ناوی قەزا یەکەی کارگێڕی
١ قەزای کەرکووک قەرەحەسەن، گوک تەپە، شوان، تازە خورماتوو، داقووق، بەشیر، جەباری، گل، قەڵخانلوو، ھەفتەغار
٢ قەزای ئاڵتون کۆپری مەڵحە
٣ ھۆزی عوبێد دەوار نشین بوون
٤ قەزای ئەربیل قوشتەپە، خەبات، گوێر، کەندیناوە، مەخموور
٥ قەزای بالیسان بەشێک لە قەزای شەقڵاوە
٦ قەزای کۆیە تەقتەق، چناران، بەشێک لە قەزای ڕانیە
٧ ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو بەشێک لە قەزای ڕانیە
٨ ھۆزی بڵباس بەشێک لە قەزای ڕانیە، قەزای شەقڵاوە و ناحیەی ناودەشت

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا[دەستکاری]

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری قەزای(ئاڵتون کۆپری) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە سەر ھەردوو قەزای ئاڵتون کۆپری و مەڵحە.
  4. ھەڵوەشاندنەوەی لیوای زەنگاباد، کردنیان بە سێ قەزای(قەزای زەنگاباد، قەزای قەرەتەپە و قەزای دووزخورماتوو.
  5. گۆڕینی ناوی قەزای دەلۆ بۆ سەنگاو ھۆکارەکەشی لەوانەیە بۆ گواستنەوەی زۆرەملێی ھۆزی دەلۆ بۆ ناوچەی کفری بێت.
  6. ھێنانەکایەی قەزای داودە بەدابڕاندنی ڕووبەرێک لە قەزای دووزخورماتوو.
  7. ھێنانەکایەی قەزای شبیجە لە ئێستادا ڕووبەرێک دەکات لە قەزای داقووق و قەزای حەویجە.
  8. ئاڵوگۆڕی نێوان ھەرسێ لیواکانی سلێمانی، کەرکووک و ڕەواندز. قەزای پشدەر لە لیوای سلێمانی دابڕێندراو خرایە سەر لیوای ڕەواندز و لەبری ئەو قەزای شوان لە لیوای کەرکووک دابڕێندراو خرایە سەر لیوای سلێمانی، ھەر سێ (قەزای ئەربیل، قەزای کۆیە و قەزای ڕانیە) لە لیوای کەرکووک دابڕێنران و خرانە سەر لیوای ڕەواندز.

ئەم گۆڕانکاریانە لە ناوەڕۆکی ھەردوو ساڵنامەی دەوڵەتی عوسمانی ژمارە(٢٤) و (٢٧)ی ساڵانی (١٢٨٦ک-١٨٦ۆز) و (١٢٨٩ک-١٨٧٢ز)دا ھاتووە.[٤١]

ناو و جێکەوتی قەزاکانی لیوای کەرکووک لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)
ژ ناوی قەزا ناوەندەکەی
١ قەزای کەرکووک کەرکووک
٢ قەزای ئاڵتون کۆپری پردێ
٣ قەزای مەڵحە مەڵحەی کۆن
٤ قەزای شبیجە دەروار نشین بوون
٥ قەزای داودە قەڵغانلوی گەورە
٦ قەزای دووزخورماتوو دووزخورماتوو
٧ قەزای زەنگاباد کفری
٨ قەزای قەرەتەپە قەرەتەپە

قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە قەزای ڕەواندز و قەزاکانی(سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای ڕەواندز، قەزاکانی(شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای کەرکووک، قەزای(داودە و قەرەتەپە) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای سەلاحیە لەم سەردەمەدا ناوی قەزای کفری گۆڕدرا بە قەزای صەلاحیە. [٤٢]

  • یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی ١٨٧٥دا:
  1. یەکەی ناحیەی ھاتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، یەکە کارگێڕییەکان بەم شێوەیە بوون(گوند، ناحیە، قەزا، لیوا(سنجاغ) و ویلایەت).
  2. قەزای کەرکووک لە (ناحیەی شوان، ناحیەی ئاڵتوون کۆپری، ناحیەی مەڵحە، ناحیەی دووزخورماتوو و ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک) پێکھاتبوو.
  3. قەزای سەڵاحیە لە (ناحیەی داودە، ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی ناوەندی قەزای کفری) پێکھاتبوو.
  4. قەزای ئەربیل لە (ناحیەی سوڵتانیە و ناحیەی قوشتەپە) پێکھاتبوو.
  5. قەزای کۆیە یەک ناحیەی ھەبوو ئەویش ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە بوو.
  6. قەزای ڕەواندز لە (ناحیەی سیدەکان، ناحیەی ھەریر، ناحیەی باڵەک و ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز) پێکھاتبوو.
  7. قەزای ڕانیە تەنھا ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیەی ھەبووە.
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی شارەزوور لە ساڵی(١٢٩٢ک-١٨٧٥ز)دا
ژ قەزا ناحیە
١ قەزای کەرکووک ناحیەی ئاڵتون کۆپری
ناحیەی مەڵحە
ناحیەی شوان
ناحیەی دووزخورماتوو
٢ قەزای سەلاحیە ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
ناحیەی قەرەتەپە
ناحیەی داودە
٣ قەزای ئەربیل ناحیەی سوڵتانیە
ناحیەی قوشتەپە
٤ قەزای کۆیە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە
٥ قەزای ڕەواندز ناحیەی سیدەکان
ناحیەی ھەریر
ناحیەی باڵەک
٦ قەزای ڕانیە
  • یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی ١٨٩٠دا:
  1. ھێنانە کایەی ناحیەی گل لە سنووری قەزای کەرکووک.
  2. ھەڵوەشاندنەوەی ناحیەی داودە لە سنووری قەزای سەڵاحیە.
  3. ھێنانە کایەی ناحیەی دزەیی لە قەزای ئەربیل.
  4. ھێنانە کایەی ناحیەی شەقڵاوە و ناحیەی بالیسان لە قەزای کۆیە.
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی شارەزوور لە ساڵی(١٣٠٨ک-١٨٩٠ز)دا
ژ قەزا ناحیە
١ قەزای کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک
ناحیەی ئاڵتون کۆپری
ناحیەی مەڵحە
ناحیەی شوان
ناحیەی دووزخورماتوو
ناحیەی گل
٢ قەزای سەلاحیە ناحیەی ناوەندی قەزای کفری
ناحیەی قەرەتەپە
٣ قەزای ئەربیل ناحیەی سوڵتانیە
ناحیەی قوشتەپە
ناحیەی دزەیی
٤ قەزای کۆیە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە
ناحیەی شەقڵاوە
ناحیەی بالیسان
٥ قەزای ڕەواندز ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز
ناحیەی سیدەکان
ناحیەی ھەریر
ناحیەی باڵەک
٦ قەزای ڕانیە
یەکە کارگێڕییەکانی سنجاغی کەرکووک لە ساڵی(١٨٩٢-١٩١٢)دا
ژ قەزا ناحیە گوند
١ قەزای کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک ١٣٣
ناحیەی ئاڵتون کۆپری ٢٧
ناحیەی مەڵحە ٣٧
ناحیەی شوان ٦٦
ناحیەی داقووق ٣٣
ناحیەی گل ٦٧
٢ قەزای سەلاحیە ناحیەی ناوەندی قەزای کفری ٩١
ناحیەی قەرەتەپە ٥٣
ناحیەی دووزخورماتوو ١٢
٣ قەزای ئەربیل ناحیەی ناوەندی قەزای ئەربیل ٧٠
ناحیەی سوڵتانیە ٤٨
ناحیەی قوشتەپە ١٢٢
ناحیەی دزەیی ٦٠
٤ قەزای کۆیە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە ١٢٠
ناحیەی شەقڵاوە ١٠٠
ناحیەی بالیسان ٣٢
٥ قەزای ڕەواندز ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز ١١٩
ناحیەی سیدەکان ٦٤
ناحیەی ھەریر ٤٠
ناحیەی باڵەک ٦٠
ناحیەی شێروان ٥٨
ناحیەی مزووری باڵا ٥٠
٦ قەزای ڕانیە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە ٢٥٠

لیوای کەرکووک لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا[دەستکاری]

  1. ھەر لە سەرەتاوە بەشی باکووری لیوای کەرکووک کە دەکەوێتە سەروو زێی بچووک لە لیوای ئەربیلدا کۆکرایەوە، نوسراوی ڕەسمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بەلیوا بوونی ئەربیل دەکات، جیابوونەوەکەشی لە لیوای کەرکووک لە بەرواری ١/٤/١٩٢٣دا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.[٤٣]
  2. لەم قۆناغەدا ناحیەی گل ھەڵوەشایەوە.
  3. ھاتنە کایەی ناحیەی قەرەحەسەن لە قەزای کەرکووک.
  4. قەزای ھەڵەبجە و قەزای قەرەداغ و قەزای بازیان بەسترابوون بە لیوای کەرکووکەوە.
  5. ڕێکخستنەوەی سنوری نێوان ھەردوو لیوای کەرکووک و سلێمانی بە شێوەیەک زنجیرە چیای قەرەداغ و بازیان بوو بە سنووری نێوانیان، بەمەش قەزای بازیان کە ناوەندەکەی چەمچەماڵ بوو، کرا بە دوو بەشەوە بەشی یەکەم قەزای چەمچەماڵ بە ھەردوو ناحیەی( ناحیەی قەڵاسێوکە و ناحیەی سەنگاو) و بەشی دووەم ناحیەی بازیان، یەکەم بەشیان لە لیوای سلێمانی دابڕێنرا و خرایە سەر لیوای کەرکووک، دووەمیان لەسەر لیوای سلێمانی مایەوە، ھەروەھا بەشی خواری ناحیەی وارماواش کە دواتر بوو بە ناحیەی پێباز خرایە سەر قەزای کفری.[٤٤]
  6. دوای جێگیر بوونەوەی ڕەوشی لیوای سلێمانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەرەتای ساڵی ١٩٢٥دا بڕیاری گەڕانەوەی ئەو یەکە کارگێڕییانەی لیوای سلێمانی دا کە لەلایەن لیوای کەرکووکەوە سەرپرشتی دەکرا بۆ لیوا ڕەسنەکەی، ھەردوو قەزای ھەڵەبجە و قەزای قەرەداغ بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٤٨٣) لە ١٩/٢/١٩٢٥دا، و ناحیەی بازیان بە بەلاغی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٧٣٨) لە ساڵی ١٩٢٦دا گەڕێنرانەوە بۆ لیوای سلێمانی.[٤٥]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا[دەستکاری]

  1. گواستنەوەی ناوەندی ناحیەی گل لە گوندی کۆشکی سەرو بۆ گوندی قادرکەرەم. دواتر بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٩٤٧) لە ١٤\١٢\١٩٢٦دا کرا بە قەزای گل و ناحیەی سەنگاوی پێوە گرێدرا.
  2. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٧٥) لە ١٨\٨\١٩٢٧دا ناحیەی شێروانە ھاتە کایەوە.
  3. ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٧) لە ٥\٥\١٩٣١دا ھەڵوەشێنرایەوە.
  4. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.
  5. دوای دروست بوونی قەزای گل، ناحیەی گل ناوی بووە ناحیەی قادرکەرەم، بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٣٢٩) لە بەرواری ١\١\١٩٣٤دا.
  6. ناحیەی ناوەندی قەزای کفری و ناحیەی قەرەحەسەن بە بەیانی حکومی ژمارە(٥٣٣٥) لە ساڵی ١٩٣٣دا ھەڵوەشێنرانەوە.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک لە ساڵی(١٩٣٦)دا[٤٦]
ژ قەزا ناوەند ناحیە ناوەند تێبینی
١ قەزای کەرکووک کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک کەرکووک -
ناحیەی ئاڵتون کۆپری پردێ -
ناحیەی مەڵحە تەل عەلی لە سەرەتادا ناوەندەکەی گوندی مەڵحە بوو
٢ قەزای کفری کفری ناحیەی تازەخورماتوو تازەخورماتوو -
ناحیەی قەرەتەپە قەرەتەپە -
ناحیەی قەڵای شێروانە سەرقەڵا سەرەتا لە قەڵای شێروانە بووە
٣ قەزای چەمچەماڵ چەمچەماڵ ناحیەی ئاغجەلەر ئاغجەلەر -
ناحیەی شوان ڕێدار لە حاجی بەیخانی سەرووە وە گواسترایەوە بۆ ڕێدار
ناحیەی سەنگاو سەنگاو -
٤ قەزای گل لەیلان ناحیەی قادرکەرەم قادرکەرەم -
ناحیەی داقووق داقووق -

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا[دەستکاری]

  1. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە بەرواری ٢٧\١\١٩٣٧دا، قەزای داقووق ھاتە کایەوە.
  2. قەزای گل ھەڵوەشایەوە، لە بری ناحیەی قەرە حەسەن ھاتە کایەوە و لکێندرا بە قەزای کەرکووکەوە.
  3. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە ٢٧\١\١٩٣٧دا ناحیەی پێباز ھاتە کایەوە بەدابڕانی لە ناحیەی شێروانە لە سنووری قەزای کفری لە پارێزگای کەرکووک.
  4. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٦٤) لە ٢٧\١١\١٩٤٥دا، قەزای کەرکووک لەم ناحیەیانە پێکھاتبوو(ناحیەی ئاڵتون کۆپری، ناحیەی مەڵحە، ناحیەی قەرەحەسەن و ناحیەی شوان).
  5. دابڕانی ناحیەی دووزخوورماتوو لە قەزای کفری و لکاندنی بە قەزای داقووقەوە. ھەروەھا ناحیەی قادرکەرەمیش لکێندرا بە قەزای داقووقەوە.
  6. ناوەندی ناحیەی مەڵحە لە گوندی تەل عەلییەوە گواسترایەوە بۆ پڕۆژەی حەویجە، بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٥٧١٤) لە ساڵی ١٩٤٣دا.[٤٧]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک لە ساڵی(١٩٤٧)دا[٤٨]
ژ قەزا ناوەند ناحیە ناوەند ڕووبەر/کم٢
١ قەزای کەرکووک کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک کەرکووک ١٤٤٩
ناحیەی ئاڵتون کۆپری پردێ ٨٠٤
ناحیەی مەڵحە حەویجە ١٣٥٣
ناحیەی قەرەحەسەن لەیلان ١٠٩٣
ناحیەی شوان ڕێدار ١٠٠٣
٢ قەزای کفری کفری ناحیەی ناوەندی قەزای کفری کفری ١٢٦٩
ناحیەی قەرەتەپە قەرەتەپە ١٦١٤
ناحیەی قەڵای شێروانە سەرقەڵا ١٠١٩
ناحیەی پێباز باوەنور ١٣١٩
٣ قەزای چەمچەماڵ چەمچەماڵ ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ چەمچەماڵ ٨٩٧
ناحیەی ئاغجەلەر ئاغجەلەر ٧٢٥
ناحیەی سەنگاو سەنگاو ٨٣٣
٤ قەزای داقووق داقووق ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق داقووق ٣٣٥٢
ناحیەی قادرکەرەم قادرکەرەم ١٥٢٨
ناحیەی دووزخورماتوو دووزخورماتوو ٢١١٨

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا[دەستکاری]

  1. بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە ٢٢\١٢\١٩٥١دا، قەزای دووزخورماتوو ھاتە کایەوە.
  2. بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٨٢٨) لە ٢٦\١٢\١٩٥١دا، قەزای داقووق ھەڵوەشێنرایەوە و ناحیەی داقووق جێیگرتەوە و لکێندرا بە قەزای دووزخورماتووەوە.
  3. لە ساڵی ١٩٥٦دا، ناوی ناحیەی مەڵحە گۆڕدرا بە ناحیەی حەویجە لە قەزای کەرکووکدا.
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک لە ساڵی(١٩٥٨)دا[٤٩]
ژ قەزا ناوەند ناحیە ناوەند ژمارەی کەرت
١ قەزای کەرکووک کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک کەرکووک ٦٧
ناحیەی ئاڵتون کۆپری پردێ ٥٢
ناحیەی مەڵحە حەویجە ٣٢
ناحیەی قەرەحەسەن لەیلان ٥٣
ناحیەی شوان ڕێدار ٧١
٢ قەزای کفری کفری ناحیەی قەرەتەپە قەرەتەپە ٩٥
ناحیەی قەڵای شێروانە سەرقەڵا ١٢٥
ناحیەی پێباز باوەنور ٦٧
٣ قەزای چەمچەماڵ چەمچەماڵ ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ چەمچەماڵ ٦٥
ناحیەی ئاغجەلەر ئاغجەلەر ٦٠
ناحیەی سەنگاو سەنگاو ٥٧
٤ قەزای دووزخورماتوو دووزخورماتوو ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو دووزخورماتوو ٧٢
ناحیەی قادرکەرەم قادرکەرەم ٩٠
ناحیەی داقووق داقووق ٨١

پارێزگای کەرکووک لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٥٠]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٥١]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٤٥) لە ٣\٩\١٩٥٨دا، (٣٠)کەرتی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای کفری دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی جەلەولا لە سنووری قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە.
  2. بەیانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٥٩دا، (٥)کەرتی ناحیەی پێبازی سەر بە قەزای کفری بە ناحیەی شێروانەی ھەمان قەزاوە لکێندرا.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٨٦) لە ١٤\٨\١٩٦٠دا، (١٨)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، (٨)کەرتی ناحیەی حەویجە و (٨)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی دووبز لە سنووری قەزای کەرکووکدا و ناوەندەکەی گوندی دووبز بوو.[٥٢]
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٣٥) لە ٢٦\١٠\١٩٦٠دا، (٣٥)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٧)کەرتی ناحیەی داقووق، دابڕێنران بۆ ھێانەکایەی ناحیەی تازەخورماتوو لە سنووری قەزای کەرکووک ناوەندەکەشی شارەدێی تازەخورماتوو بوو.[٥٣]
  5. (٩)کەرتی ناحیەی داقووق و کەرتێکی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک بە ناحیەی حەویجەوە لکێندرا.
  6. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢٨) لە ٢٩\٦\١٩٦١دا، (١١) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٩)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ڕیاز لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی خسێفی بوو کە لە دوایدا ناوی گۆڕدرا بە ڕیاز.[٥٤]
  7. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٧٨) لە ٢٩\٧\١٩٦١دا، قەزای حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتە کایەوە و ھەردوو ناحیەی حەویجە و ناحیەی ڕیازی پێوە گرێدرا و ناوەندەکەشی شارۆچکەی حەویجە بوو.[٥٥]
  8. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٨٩) لە ١٣\٩\١٩٦٢دا، (٨) کەرتی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای کفری بە ناحیەی جەلەولای سەر بە قەزای خانەقین گرێدرا.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا[دەستکاری]

زۆرترین گۆڕانکاری لە پارێزگای کەرکووکدا لەم قۆناغەدا کرا:

  1. دابڕانی (٥)کەرت لە ناحیەی تازەخورماتوو، لکاندنیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووکەوە.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٠٣) لە ٣٠-٣-١٩٦٩دا، (٢٥) کەرتی ناحیەی شێروانە دابڕان بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی جەبارە لە سنووری قەزای کفریدا ناوەندەکەی گوندی جەبارە بوو.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٩) لە ٣-٤-١٩٦٩دا، (٢٥) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئامرلی لە سنووری قەزای دووزخورماتوودا ناوەندەکەی گوندی ئامرلی بوو.[٥٧]
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٤٠) لە ٥-٤-١٩٦٩دا، (٢٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی سلێمان بەگ لە سنووری قەزای دووزخورماتوودا ناوەندەکەی گوندی سلێمان بەگ بوو.[٥٨]
  5. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٦) لە ٢٨-٢-١٩٧٠دا، (٥)کەرتی ناحیەی قادرکەرەم بە ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتووەوە لکێندرایەوە.
  6. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(١٣٧) لە ٢٨-٢-١٩٧٠دا، قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھێنرایە کایەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلار بوو، ھەردوو ناحیەی شێروانە و ناحیەی پێبازی پێوە گرێدرا.[٥٩]
  7. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦) لە ٢-١-١٩٧٢دا، (٨)کەرتی ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە لکێندرا بە ناحیەی تازەخورماتووی سەر بە قەزای کەرکووک.
  8. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٨٤) لە ٤-٩-١٩٧٢دا، (٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، (١١)کەرتی ناحیەی دووبز، (٨)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٢)کەرتی ناحیەی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی یایچی لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.[٦٠]
  9. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٢٥-١٠-١٩٧٢دا، (١١) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو و (١٧)کەرتی ناحیەی سلێمان بەگ دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی نەوجول لە سنووری قەزای دووزخورماتوو، ناوەندەکەی گوندی نەوجول بوو.[٦١]
  10. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٢٥-١٠-١٩٧٢دا، (٦) کەرتی ناحیەی جەبارە و (٩)کەرتی ناحیەی قەرەتەپە دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی کۆکس لە سنووری قەزای کفری، ناوەندەکەی گوندی کۆکس بوو.[٦٢]
  11. کەرتی (٧٨/کاکۆڵی) ناحیەی جەبارە بە ناحیەی شێروانەوە بەسترا.
  12. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٧٤دا، (١٣)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە دابڕێنرا بۆ پێکھێنانی ناحیەی عەباسی لە سنووری قەزای حەویجە، ناوەندەکەشی گوندی عەباسی بوو.[٦٣]
  13. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(٢٦٣٦٣) لە ساڵی ١-١٢-١٩٧٥دا، ناوی ناحیەی شێروانە گۆردرا بە ناحیەی سەرقەڵا، (٢١)کەرتی ناحیەی سەرقەڵا لکێندرا بە ناحیەی ناوەندی قەزای کەلارەوە.
  14. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٦) لە ٦-١١-١٩٧٥دا، (٦١) کەرتی ناحیەی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی تیلەکۆ لە سنووری قەزای کەلاردا ناوەندەکەی گوندی تیلەکۆی گەورە بوو.[٦٤]
  15. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٧) لە ٦-١١-١٩٧٥دا، ناحیەی سەرقەڵا کە بریتیە لە (٢٤)کەرت لە قەزای کەلار دابڕێنراو بە قەزای کفرییەوە لکێندرا.
  16. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٠٨) لە ٦-١١-١٩٧٥دا، قەزای کەلار و قەزای چەمچەماڵ دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان قەزای کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.[٦٥]
  17. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١) لە ٢٩-١-١٩٧٦دا، پارێزگای سەلاحەددین ھێنرایە کایەوە و ناوەندەکەی شاری تکریت بوو. ھەر چوار(قەزای تکریت، قەزای سامەڕا، قەزای بەلەد و قەزای دووزخورماتوو)ی پێوە گرێدرا. ناوی پارێزگای کەرکووکیش گۆڕدرا بۆ پارێزگای تەئمیم(محافظة التأمیم).[٦٦]
  18. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢) لە ٢٤-١-١٩٧٦دا، (٦) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە ناحیەی قەرەحەسەنەوە لە قەزای کەرکووک بەسترایەوە.
  19. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٣) لە ٢٥-١-١٩٧٦دا، (٢٩) کەرتی ناحیەی کەندێناوە و (١١) کەرتی ناحیەی قەڕاجی قەزای مەخموور بە ناحیەی دووبزەوە بەستران. ھەروەھا (٢) کەرتی ناحیەی قوشتەپەی قەزای ھەولێر بە ناحیەی ئاڵتون کۆپری قەزای کەرکووکەوە بەسترا.
  20. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٢) لە ١٥-٢-١٩٧٦دا، قەزای دووبز ھاتە کایەوە و شارۆچکەی دووبز ناوەندی بوو، ھەروەھا ھەردوو(ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز و ناحیەی ئاڵتون کۆپری پێوە گرێدرا.
  21. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٥٦) لە ١٨-٥-١٩٧٦دا، ناحیەی داقووق لە قەزای دووزخورماتووی پارێزگای سەلاحەددین دابڕێنرا و بە قەزای کەرکووکەوە لکێندرا.[٦٧]
  22. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٤٥) لە ٢٢-٦-١٩٧٦دا، (٢) کەرتی ناحیەی داقووق سەر بە قەزای کەرکووک دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی حەمرین لە قەزای دۆری سەر بە پارێزگای سەلاحەددین.[٦٨]
  23. (٥) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووز بە ناحیەی نەوجولەوە گرێدرا.
  24. ھەرسێ کەرت(گوند)ی (حەسەن خانە، حەمک، ھەفتاچەشمەناحیەی قادرکەرەم بە ناحیەی قەرەحەسەنەوە لکێندرا. ھەروەھا گوندی عەلی میکایلی ناحیەی شوان بە ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵەوە لکێندرا.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦٥٢) لە ٣-١١-١٩٧٧دا، (٢١)کەرتی ناحیەی قەرەحەسەن و (٩)کەرتی ناحیەی شوان دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلڕەبیع و ناوەندەکەی گوندی قەرەھەنجیرە و بە قەزای کەرکووکەوە گرێدران.[٧٠]
  2. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٧٨٠٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلقودس، ناوەندەکەی گوندی سەرگەڕان و لە قەزای دووبز بوو.[٧١]
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ بە ناحیەی ئەلڕەبیعەوە بەسترا.
  5. بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە(٢١٤٢١) لە ساڵی ١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی قەرەحەسەن بە ناحیەی داقووقەوە لکێندرا.
  6. بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە(١٨٤٦) لە ساڵی ١٩٨١دا، کەرتێکی ناحیەی عەباسی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەوە لکێندرا.
  7. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٥١٤) لە ٢٢-٨-١٩٨٤دا، ناحیەی زاب لە قەزای شەرقاتی پارێزگای نەینەوا دابڕێنرا و بە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکووکەوە لکێندرا.[٧٢]

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.

  1. دابڕانی کەرتێکی ناحیەی قادرکەرەم و لکاندنی بە ناحیەی لەیلانەوە.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٩١١) لە ١٦-٦-١٩٨٧دا، ھەر دوو ناحیەی قەزای حەویجە(ناحیەی زاب و ناحیەی عەباسی) ھەڵوەشێنران و ھە موو کەرتەکانیان بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجەوە لکێندران.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[٧٤]
یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک لە ساڵی(١٩٨٩)دا[٧٥]
ژ قەزا ناوەند ناحیە ناوەند ژمارەی کەرت
١ قەزای کەرکووک کەرکووک ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک کەرکووک ١٠٢
ناحیەی تازەخورماتوو تازەخورماتوو ٦٥
ناحیەی دووبز دووبز ٨٠
٢ قەزای حەویجە حەویجە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە حەویجە ٥٣
ناحیەی ڕیاز ڕیاز ١٩
٣ قەزای داقووق داقووق ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق داقووق ٥٤
ناحیەی ڕەشاد صدریەئەبو شەحمە ١٥

یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای کەرکووک لە نێوان ساڵانی(١٩٥٨ - ١٩٨٩)دا[دەستکاری]

پارێزگای کەرکووک لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[٧٧]
  2. بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-١٩٩٧دا، گەڕانەوە و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی ناحیەی زاب لە قەزای حەویجە.[٧٨]
  3. بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-١٩٩٩دا، گەڕانەوە و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی ناحیەی لەیلان لە قەزای کەرکووک. بە ناوی (ناحیەی أم المعارک).[٧٩]
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٢٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٩دا، (٦٥) کەرتی پارێزگای سەلاحەددین دابڕێنرا و لکێندران بە ناحیەی زابی پارێزگای کەرکووکەوە.[٨٠]
  5. بە فەرمانی کۆماری لە بەرواری ١-١-٢٠٠٢دا، گەڕانەوەی ناحیەی یایچی و سەر لە نوێ پێکھێنانەوەی بە ناوی (ناحیەی الملتقی).[٨١]

دیمۆگرافی[دەستکاری]

سنوورەکانی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٦ دەستکاری کران؛ کاتێک ٤ قەزا زیادکرا بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە و پارێزگای سەلاحەددین. بەم ٤ قەزایە، لە پارێزگای کەرکووک کورد زۆرینەیەکی ڕوونی پێکدەھێنا.[٨٢] پارێزگاری کەرکووک لە پارێزگای نەینەوا، ناحیەی زابی عەرەبی خرایە سەر.[٨٣]

لەگەڵ سیاسەتەکانی بەعەرەبکردنی حیزبی بەعس، ژمارەی عەرەبەکان لە سەرژمێرییە فەرمییەکان لە ماوەی ٤٠ ساڵدا پێنج ھێندە زیادی کردووە، بەڵام جێی متمانەترین زانیارییەکان کە ئاماژەن بۆ دابەشبوونی نەتەوەیی پارێزگاکە بریتین لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧.[٨٤] ژمارەی کورد لە ساڵی ١٩٥٧ تا ساڵی ١٩٧٧ تاڕادەیەک بە بەردەوامی ماوەتەوە، کەمبوونەوەی ژمارەیان ھاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی بەعەرەبکردنی لە ساڵانی نەوەدەکاندا. تورکمانەکان کاریگەری جدییان لەسەر بوو بەھۆی گۆڕینی سنوورەکانی کەرکووک لەلایەن بەعسەوە ڕێژەکەیان لە ٢١٪ بۆ ٧٪ دابەزی.

لە ساڵی ١٩٧٧ەوە ٢٠٠٠ مەسیحی (ئاشووری) وەک عەرەب تۆمارکراون. لە کۆتایی شەڕی کەنداو تا ساڵی ١٩٩٩ نزیکەی ١١ ھەزار خێزانی کورد لە کەرکووک ڕاگوێزراون.[٨٥] لەدوای لەشکرکێشی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق تا ئێستا ١٠٠ ھەزار کورد گەڕاونەتەوە شاری کەرکووک.[٨٦]

بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٩٧، عەرەب ٤٥٪ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنن، و لە: قەزای حەویجە، قەزای داقوق، قەزای دیبس، ناحیەی ئەلملتەقە لە قەزای کەرکووک، و بەشێکیشیان لەناو شارەکەدان لە کەرکووک و قەزای کەرکووک. لەکاتێکدا کورد ٣٨٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدەھێنێت، زۆربەیان دەکەونە شاری کەرکووک و بەشێک لە قەزای داقوق و قەزای دووبز، ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، تورکمان ١٧٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدەھێنن و لە شاری کەرکووک و قەزای داقوق چڕبوونەتەوە.[٨٧]

ئامارەکان[دەستکاری]

داتای نەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ساڵی ١٩٢٥ و داتای بەریتانی لە ساڵانی ١٩٢٤ و ١٩٣٠ و ١٩٣١:

ڕاپۆرتێکی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئامارەکانی سەرژمێری ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٩٧ «ھەموویان بە کێشەیەکی زۆر دادەنرێت، بەھۆی گومانی دەستکاریکردنی ڕژێمەوە» لەبەرئەوەی ھاووڵاتیانی عێراق تەنیا ڕێگەیان پێدرابوو ئاماژە بە سەر بە نەتەوە عەرەبەکان یان کوردەکان بکەن؛ لە ئەنجامدا، ئەمەش ژمارەی کەمینە نەتەوەیییەکانی دیکەی لاواز کرد، وەک سێیەم گەورەترین گرووپی نەتەوەیی عێراق – تورکمانەکانی عێراق.[٨٨]

داتای نەتەوەیی بۆ پارێزگای کەرکووک (لیوا)
نەتەوە ١٩٢٤[٨٩] ٪ ١٩٢٥[٩٠] ٪ ١٩٣٠[٩١] ٪ ١٩٣١[٨٩] ٪
کورد ٧٩٬٦٤٦ ٥٤٫٤٪ ٤٧٬٥٠٠ ٤٢٫٥٪ ٦٧٬٧٠٣ ٤٩٫٥٪ ٧٧٬٦٠٨ ٥٦٫٧٪
تورکمان ٢٨٬٣٩٥ ١٩٫٣٪ ٢٦٬١٠٠ ٢٣٫٤٪ ٢٨٬٧٤١ ٢١٪ ٢٨٬٧٤١ ٢١٪
عەرەب ٣٥٬٦٤٩ ٢٤٫٤٪ ٣٥٬٦٥٠ ٣١٫٩٪ ٢٦٬٥٦١ ١٩٫٤٪ ٢٦٬٥٦١ ١٩٫٤٪
جوو ١٬٧٠٣ ١٫٢٪ - ٦٬٧٤٢ ٤٫٩٪ ٢٬٤٧٢ ١٫٨٪
مەسیحی ١٬٠٠٠ ٠٫٧٪ ٢٬٤٠٠ ٢٫١٪ ١٬٢٢٨ ٠٫٩٪ ١٬٢٢٨ ٠٫٩٪
ئی تر - - - ١٩٢ ٠٫١٪
سەرجەم ١٤٦٬٣٩٣ ١١١٬٦٥٠ ١٣٦٬٧٠٥ ١٣٦٬٨٠٢
ئەنجامی سەرژمێری بۆ پارێزگای کەرکووک
زمانی دایک ١٩٤٧ (نەتەوە) ڕێژەی سەدی ١٩٥٧ ڕێژەی سەدی ١٩٧٧ ڕێژەی سەدی ١٩٩٧ ڕێژەی سەدی
عەرەبی ١٠٩٬٦٢٠ ٢٨٪ ٢١٨٬٧٥٥ ٤٥٪ ٥٤٤٬٥٩٦ ٧٢٪
کوردی ١٥١٬٥٧٥[٩٢] ٥٣٪ ١٨٧٬٥٩٣ ٤٨٪ ١٨٤٬٨٧٥ ٣٨٪ ١٥٥٬٨٦١ ٢١٪
تورکمانی ٨٣٬٣٧١ ٢١٪ ٨٠٬٣٤٧ ١٧٪ ٥٠٬٠٩٩ ٧٪
سوریانی ١٬٦٠٥ ٠٫٤٪ بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە
عیبری ٤٬٠٤٢[٩٣] ١٫٠٥% ١٢٣ ٠٫٠٠٣٪ بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە
ئی تر ٦٬٥٤٥ ١٫٧٧٪ بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە بەردەست نییە
سەرجەم ٢٨٥٬٩٠٠[٩٢] ٣٨٨٬٨٢٩ ٤٨٣٬٩٧٧ ٧٥٢٬٧٤٥

پارێزگارەکانی کەرکووک[دەستکاری]

پارێزگار لە بۆ تێبینی
عەبدولرەحمان مستەفا فەتاح ٢٠٠٣ ٢٠١١
نەجمەدین عومەر کەریم ٢٠١١ ٢٠١٧
ڕاکان سەعید عەلی ( بە وەکالەت ) ٢٠١٧ تا ئێستا جێگری پارێزگارە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرایە پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت ، دواتر بەھۆی ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان لیستی برایەتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگاکە دواتر دوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩ لە ناوەراست و باشووری عێراق ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەڵوەشایەوە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکش کارەکانی دەسەڵاتەکانی لەدەستد.

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٨ لە پارێزگای کەرکووک. زۆرجار ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ خەمڵاندنی دیمۆگرافیای ھەرێم بەکاردەھێنرێت؛ بەڵام ھاووڵاتیانی عێراق پێویست ناکات دەنگ بە حیزبەکان بدەن بە پشت بەستن بە نەتەوایەتییەکەی.

حیزب کۆی گشتی دەنگەکان[٩٤] ڕێژەی سەدی کورسی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ١٨٣٬٢٨٣ ٣٧٫٨٪ ٦
ھاوپەیمانی عەرەبی کەرکووک ٨٤٬١٠٢ ١٧٫٤٪ ٣
بەرەی تورکمانی کەرکووک ٧٩٬٦٩٤ ١٦٫٤٪ ٣
ھاوپەیمانی سەرکەوتن ٢٤٬٣٢٨ ٥٪ ٠
ھاوپەیمانی فەتح ١٨٬٤٢٧ ٣٫٨٪ ٠
ھاوپەیمانی نیشتمانی ١٤٬٩٧٩ ٣٫١٪ ٠
ھاوپەیمانی نیشتمان
بزووتنەوەی گۆڕان
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
گرووپی ئیسلامی کوردستان
١٤٬١١٨ ٢٫٩٪ ٠
بزووتنەوەی نەوەی نوێ ١٣٬٠٩٦ ٢٫٧٪ ٠
ھاوپەیمانی کلدانەکان
کورسی مەسیحی تەرخان کراوە
٤٬٨٦٤ ١٪ ١
گرووپی ئیسلامی کوردستان ٤٬٦٣١ ١٪ ٠
ئەنجومەنی جەماوەریی ئاشووری کلدانی سریانی ٣٬٨١٠ ٠٫٨ز ٠
ئیتر ٣٩٬٢٨٦ ٨٫١٪ ٠
سەرجەم ٤٨٤٬٦١٨ ١٠٠٪ ١٢(+١)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ "Map of area of Kurdistan Region & its Governorates". www.krso.net.
  3. ^ https://www.kirkuk.gov.iq/
  4. ^ http://www.rupelanu.com/hevpeymaniya-kurdistani-bi-96-namzedan-dikeve-hilbijartinan-7371h.htm
  5. ^ https://dergipark.org.tr/tr/download/article-file/421937 ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ statement Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki Central Organization for Statistics and Information Technology, Iraq
  7. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  8. ^ گۆران ئیبراھیم ساڵەح. کەرکووک لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  9. ^ https://web.archive.org/web/20180620213027/http://journals.sagepub.com/action/cookieAbsent
  10. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/2969788
  11. ^ GeoHive (Global Statistics is a collection of tables and graphs providing a statistical look at countries, their population, area, capital, main cities, etc.):Administrative units the Republic of Iraq — Kirkuk داڕێژە:Vebarxiv
  12. ^ http://en.aswataliraq.info/Default.aspx?page=article_page&c=slideshow&id=141690 ٢٨ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ https://books.google.iq/books?id=E1aF0hq1GR8C&pg=PA67&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  14. ^ https://books.google.iq/books?id=HPPgAAAAMAAJ&redir_esc=y
  15. ^ https://books.google.iq/books?id=HPPgAAAAMAAJ&redir_esc=y
  16. ^ https://books.google.iq/books?id=klZX8B_RzzYC&redir_esc=y
  17. ^ https://books.google.iq/books?id=E1aF0hq1GR8C&pg=PA67&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  18. ^ https://books.google.iq/books?id=E1aF0hq1GR8C&pg=PA67&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  19. ^ Martin Sicker. The Pre-Islamic Middle East, Page 68.
  20. ^ I. E. S. Edwards, John Boardman, John B. Bury, S. A. Cook. The Cambridge Ancient History. p. 178–179.
  21. ^ https://books.google.iq/books?id=79wj2hj4wKUC&redir_esc=y
  22. ^ https://books.google.iq/books?id=VfYnu5F20coC&pg=PA135&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  23. ^ https://brill.com/display/title/59859
  24. ^ https://www.cgie.org.ir/fa/article/237629/آل-حسنویھ
  25. ^ https://referenceworks.brillonline.com/entries/encyclopaedia-islamica/buyids-COM_05000055
  26. ^ Danilenko, Nadja (2020). "In Persian, Please! The Translations of al-Iṣṭakhrī's Book of Routes and Realms". Picturing the Islamicate World: The Story of al-Iṣṭakhrī's Book of Routes and Realms. Brill. p. 101. Connecting to īrān as illustrated in the Shāhnāma, 'land of Iran' rose to the official name for the Ilkhanid realm.
  27. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا universalis.fr". universalis.fr.
  28. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا britannica.com". britannica.com.
  29. ^ "زانیاری دەربارەی قەرەقۆینلۆ لە سایتەکەدا nomisma.org". nomisma.org.
  30. ^ "Wayback Machine" (PDF). 2013-10-20. Retrieved 2022-11-15. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Helen Chapin Metz. Iran, a Country study. 1989. University of Michigan, p. 313.
  32. ^ Emory C. Bogle. Islam: Origin and Belief. University of Texas Press. 1989, p. 145.
  33. ^ Stanford Jay Shaw. History of the Ottoman Empire. Cambridge University Press. 1977, p. 77.
  34. ^ Andrew J. Newman, Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire, IB Tauris (March 30, 2006).
  35. ^ https://iranicaonline.org/articles/baban-2
  36. ^ https://ore.exeter.ac.uk/repository/bitstream/handle/10036/3676/GhalibS.pdf?sequence=1&isAllowed=y
  37. ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  38. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  39. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  40. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  41. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  42. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  43. ^ https://iraqld.e-sjc-services.iq/LoadLawBook.aspx?SC=130920055053577
  44. ^ د.عثمان علی. الکورد فی الوثائق البریطانیة(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  45. ^ https://lib.cihanuniversity.edu.iq/index.php?p=show_detail&id=10016
  46. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  47. ^ https://lib.cihanuniversity.edu.iq/index.php?p=show_detail&id=10016
  48. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  49. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  50. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  51. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  52. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/200.html
  53. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/210.html
  54. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/479.html
  55. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/481.html
  56. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  57. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/19801.html
  58. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/19802.html
  59. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/6337.html
  60. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
  61. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5977.html
  62. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5978.html
  63. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11688.html
  64. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11361.html
  65. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11359.html
  66. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11481.html
  67. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/11721.html
  68. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12310.html
  69. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  70. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9609.html
  71. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12482.html
  72. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/7091.html
  73. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  74. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
  75. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  76. ^ https://www.noor-book.com/tag/دلیل-الجمھوریة-العراقیة-لسنة-1960
  77. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/2161.html
  78. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/16758.html
  79. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/8782.html
  80. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9219.html
  81. ^ https://web.archive.org/web/20221003234508/http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15902.html
  82. ^ statement Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki Mohammed, Ihsan (2017). Nation Building in Kurdistan. London: Routledge. p. 34.
  83. ^ statement Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki Mohammed, Ihsan (2017). Nation Building in Kurdistan. London: Routledge. p. 33
  84. ^ https://books.google.iq/books?id=zSy2Njz0jWYC&pg=PA43&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  85. ^ https://www.economist.com/unknown/1999/02/18/an-ancient-tragedy
  86. ^ https://www.themilitant.com/2005/6912/691204.html
  87. ^ https://web.archive.org/web/20190611210241/https://books.google.com/books?id=zSy2Njz0jWYC&pg=PA43
  88. ^ https://web.archive.org/web/20190808043240/http://www.genocidewatch.org/images/Iraq_08_11_13_Turkey_and_Iraqi_Kurds_Conflict_or_Cooperation.pdf
  89. ^ ئ ا Fuat Dundar (2012). "British Use of Statistics in the Iraqi Kurdish Question (1919–1932)" (PDF): 44. Retrieved 12 November 2019. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  90. ^ Fuat Dundar (2012). "British Use of Statistics in the Iraqi Kurdish Question (1919–1932)" (PDF): 30. Retrieved 12 November 2019. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  91. ^ Fuat Dundar (2012). "British Use of Statistics in the Iraqi Kurdish Question (1919–1932)" (PDF): 38. Retrieved 12 November 2019. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  92. ^ ئ ا C. J. Edmonds (1957). Kurds, Turks and Arabs, Politics, Travel and Research in North-Eastern Iraq, 1919-1925. Oxford University Press. p. 438. Retrieved 17 November 2019.
  93. ^ Abbas Shiblak (1986). The lure of Zion: the case of the Iraqi Jews. p. 21.
  94. ^ "IHEC results - Kirkuk" (PDF) (بە عەرەبی). Archived from the original (PDF) on 23 May 2018. Retrieved 22 May 2018. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.