خانەقین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خانەقین
Xaneqîn
بە عەرەبی: خانقین
بە ئینگلیزی: Khanaqin
وێنەی سەرەوە:
پردی ئەڵوەنی مێژوویی
وێنەی خوارەوە:
شارۆچکەی خانەقین لە شەودا
Map
شارۆچکەی خانەقین
خانەقین is located in ھەرێمی کوردستان
خانەقین
خانەقین
خانەقین is located in عێراق
خانەقین
خانەقین
جێگە لە عێراقدا
خانەقین is located in ئاسیا
خانەقین
خانەقین
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 34°20′54″N 45°23′26″E / 34.3482°N 45.39065°E / 34.3482; 45.39065پۆتانەکان: 34°20′54″N 45°23′26″E / 34.3482°N 45.39065°E / 34.3482; 45.39065
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە و ((گەرمیان))
مەڵبەندخانەقین
دەسەڵات
 • قایمقامدلێر حەسەن سایە
بەرزایی
١٨٥ مەتر (٦٠٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٦٠،٣٧٩
سەرناوی دانیشتووخانەقینی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی، کوردیی کەڵھوڕی و گۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٢]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

خانەقین یا خانەقی شارێکی باشووری کوردستانە کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، خانەقین ناوەندی قەزای خانەقین و سەربە پارێزگای دیالە،گەرمیان‌یە.[٣] سنووری ئیدارەی خانەقین لەنێوان ھێڵی پانیی (٣٤°٢٠′٠″N باکوور) و ھێڵی درێژی (٤٥°٢٣′٠″E). ڕووبەری ئیداریی ٣٩١٥ کم٢، و بەرزایی لە ئاستی دەریاوە ٢٠١ مەتر.[٤]

قەزای خانەقین کەوتووەتە نێوان قەزای کفری لە باکوورەوە. قەزای مەنەلی و شاخی حەمرین سنووری لە باشووردا دیاری دەکات. ڕووباری سیروان لە ڕۆژاوا و سنووری عێراق و ئێران لە ڕۆژھەڵات.[٥]

وشەڕەت[دەستکاری]

وشەڕەتی ناوی خانەقین دیار نییە و زۆر بۆچوون لەسەر ناوی خانەقین ھەیە. لەوانە (خان نەقی) کە نەقی ناوی کەسێک یان شوێنێک بووە کە خان و ئاغای ھەبوون. شیای ئاماژەیە خەڵکی کوردی شارەکە بە شاری خۆیان (خانەقی) دەڵێن.

دیمۆگرافیای دانیشتووان[دەستکاری]

لە ساڵانی ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ژمارەی دانیشتووانی بە ١٧٥٠٠٠ کەس مەزەنە کراوە. بەڵام ڕاستی ژمارەی دانیشتووانی نەزانراوە لە ئەنجامی تەقەلای حکوومەتی عێراق بۆ گۆڕینی دیمۆگرافییای شارەکە.[٦]

زۆربەی دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە شێوەزاری کەڵھوڕی و گۆرانی قسە دەکەن کە ھەندێ جار، بە ھەڵە بە فەیلی ناویان دەبردرێت. لە ڕووی ئایینییەوە موسڵمانن و بەشێکی زۆری شیعە مەزھەبن بەشەکەی دیکەش سوننە. بەشێکیش کاکەیی و سنجاوی. بێجگە لە کورد، ژمارەیەکی تورکەمان، عەرەب، جوولەکە و مەسیحی و سابئی و مەندائی لە خانەقین دژین. لەبەر ھەمەڕەنگی ئایینی و مەزھەبی پێکھاتەی دانیشتووانەکەی، ژمارەیەکی زۆری حوسەینیەی شیعە و مزگەوتی سوننەی تێدایە. کڵێسایەکی مەسیحی تییدایە. سیناگوگی جوولەکەکانیش تێدابوو، بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی ئیسرائیل و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین، ڕووخێنرا.

لە ساڵانی حوکمی ڕژێمی بەعسدا، گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پێکھاتەی دانیشتووانەکیدا ھات کە بە پرۆسەی تەعریب ناسراوە. کوردی ڕەسەنی خەڵکی شارەکە بەزۆر دەرکران و دوورخرانەوە بۆ باشووری عێراق، عەرەبی ئەوێ لە شوێنەکانیان نیشتەجێ کران. دەستکرا بە ڕووخاندنی دیھاتەکان وەکوو بانمیل، مەلا عەزیز، قولە یەھودی و پێوکەونەیکەنە و چەندین دیھاتی دیکە.

ڕووخاندنی پاڵاوگەی نەوتی خانەقین کە بەپاڵاوگەی ئەڵوەند ناسرابوو. گواستنەوەی کرێکارەکانی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق. دروستکردنی چەندین گەڕەک بۆ نیشتەجێکردنی عەرەبی تەعریب لە خانەقین، بۆ نموونە: گەڕەکی (شعلة) لە ئەرکەوازی، (٧ نيسان) لە کارێز، (الاشتراکية) لە مەڵکشای، (آبو عبيدة ابن الجراح) لە عالیاوەی کوێخا زۆراب، (التآميم) لە تۆڵەفرۆش، (الشيباني) لە یوسف بەگ کە ھەر گەڕەکێکی لە (١٠٠–١٥٠) خانوو پێکھاتبوو.

مێژوو[دەستکاری]

شاری خانەقین زۆر دێرینە، بەدرێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە. ھەبوونی ڕووباری ئەڵوەن کە بەم ناوچەیەدا دەروات، ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە ئاوەدانیبوونی و بەپیتکردنی خاکەکەی. زەویوزاری دەوروبەری ڕووباری ئەڵوەن بۆ کشتوکاڵ و بەکارھێنراوە ھەر بۆیە مرۆڤ لێی نیشتەجێ بووە و بووەتە خاڵیکی گرنگی ڕێگای ھاتووچۆ لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا کە ئەوسا بە ڕێگای خۆراسان ناسراوە. لە سەردەمی مەملەکەتی گۆتییەکان (٨ سەدە پێش‌زایین)، ناوی خانەقین وەکوو (ئاوارتیوم) ھاتووە. لە کاتی تێپەربوونی ئەسکەندی گەورە بەو ناوچەیەدا (٣ سەدە پ. ز) ناوی وەکوو (ئارتیمیتا) لە مێژووی یونانی کۆن ھاتووە. ناوی مەرکەزی ویلایەتی سابینا لە نووسراوەکانی سەردەمی ئاشورییەکان بە (خودون) ھاتووە کە دەکاتە شوینی ئێستای خانەقین.

ئاشکەرایە کە ھاتنی ھێزی ئیسلام بۆ خانەقین پاش شەڕی جەلەولا بووە لە نێوان موسڵمانان و ساسانییەکان لە ساڵی ٦٣٧ (١٦ی کۆچی)، شەڕەکە ٨ مانگی خایاند و موسڵمانەکان سەرکەوتن و بەردەوام بوون لە داگیرکردنی ناوچەکە بەرەو خانەقین و حەلوان (سەرپێڵ زەھاو). کەواتە ھەر لەو سەردەمەدا ناوی خانقین بووە بەھەمان شێوەی ئێستا. لەکاتی ھاتنی مەغول بۆ داگیرکردنی بەغدا لە تۆڵەی شکاندنی ھێڕشی پێشتریان لە ساڵی (٦٣٤ ھجری)، لە ساڵی (٦٣٥ کۆچی) خانەقین بەتەواەی ڕووخێنراوە. خانەقین ناوی وەکوو (کاروانسەرا و حەلوان) یش ھاتووە، حەلوان یان ئەلوان، ئەلوەن ناوی مەرکەزی چەند شارێک بووە کە دەکاتە ئێستای سەرپێڵ زەھاو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ بەختیاری, سەعی (1393 هەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  4. ^ "Khanaqin, once known as 'city of tolerance,' still open to Arab". web.archive.org. 2018-07-18. Retrieved 2022-08-31.
  5. ^ "Khānaqīn | Iraq | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-31.
  6. ^ "Iraq: Jalawla Area-based Assessment - Profile, February 2022 - Iraq | ReliefWeb". reliefweb.int (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-31.