کورد
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
ئەم وتارە سەبارەت بە نەتەوەی کورد نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کورد (ڕوونکردنەوە).
|
ڕیزی یەکەم: مستەفا بارزانی • نیزامیی گەنجەوی • شەرەفخانی بەدلیسی[١] • سەڵاحەدینی ئەیوبی |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ژمارەی سەرجەم خەلک | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ٢٣ تا ٣٥ ملیۆن کەس | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاوە | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| زمانەکان | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
کوردی |
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ئایین | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرەست و جو و کلدانین.
پێرست |
مێژوو
| ئەو وتارە بەشێکە لە وتارەکانی : |
| مێژوو و چاندی کورد |
|---|
|
مێژووی کۆن
|
|
مێژووی نووژەن
|
| دەروازەی کوردستان |
كورد كه ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه یه‌كێك له كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره كۆن و دێرین.
له چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له ئێسته ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه ناوچه بیابانی و چۆڵهوانییهكانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده وشكه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه و له ڕێی ڕاوه‌وه ژیانی خۆی ده‌برده سه‌ر. بۆیه ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه له كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:
- به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه كه ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته له یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له ساڵی 1949دا) له ناوچه‌یه‌ك به ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه.
(به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه له ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته له چیاكانی كوردستان له ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه كه زاڵه به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره» و زۆر له شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه دوور نییه. ئه‌و ئه‌شكه‌وته چوار قات بوو. له قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه كه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئاگری ناسیوه. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه و ئامێری كونكردن له جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م قاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له ئێسته. له قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته هی نزیكه‌ی 3.000 ساڵ پێشه و به «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه. له قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه له هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوه‌ته‌وه. له قاتی یه‌كه‌مدا پاشماوه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه كه نیشان ده‌دا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربهجۆرتری له به‌رد ساز كردووه.
- به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌وترێ «هوموساپینس» و به شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه كه ناوچه‌ی كوردستان له چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه.
میڕنشینە کوردیەکان
لەمێژووی کورد چەند میڕنشینێک فەرمانڕەوایی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە وەکوو دەوڵەت هەڵسووکەوتیان کردووە بەڵام دواتر بەهۆی دەوڵەتی سەفەوی و عووسمانی سەرجەم میڕنیشینەکان ڕووخان لەگرنگترین و ناودارترینیان ئەمانەن :
- میڕنشینی حەسنەویی
- میڕنشینی شەدادی
- میڕنشێنی دۆسکی و مەڕوانی
- میڕنشینی ئەردەلان
- میڕنشینی سۆران
- میڕنشینی بادینان
- میرنشینی بابان
كشتوكاڵ
مرۆڤی دانیشتووی كوردستان ٢٥٠٠ ساڵ زووتر له ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه ئاده‌میزاد نزیكه‌ی 10.000 ساڵ پێش له كوردستاندا هاتووه‌ته قۆناغی كشتوكاڵه‌وه. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه له كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن:
- ـ شانه‌ده‌ر له نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه.
- ـ كه‌ریم شار له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له كشتوكاڵ.
- ـ مه‌لفات له نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه. لێره ئه‌و ئامێرانه ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.
- ـ چه‌رمۆ له نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له باشووری كوردستاندا. دوانزه قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه بۆ نموونه: جامۆڵكه‌ی له قوڕ بر‌ژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین،
ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان. به پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش له زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه كۆنترین گونده كه له جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له ساڵی 1985دا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له دیاربه‌كر ماڵێكیان له بنی زه‌وی دۆزییه‌وه كه 9000 ساڵ كۆنه. به‌مجۆره به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه و له كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته ئه‌شكه‌وته‌كانی و له وه‌رزه لهبارهكاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به ئاگر برژاندی و به‌و جۆره ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.
دانیشتووانی كۆنی كوردستان
له هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێهه‌می پێش له زایین‌دا خه‌ڵكانێك له كوردستان ده‌ژیان كه پێیان ده‌وترێ قه‌فقازییه‌كان یا ئاسیاییه‌كان و ئه‌مانه بریتی بوون له كۆمه‌ڵێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆر وه‌كوو گۆتی، لۆلۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری و هتد. ئه‌مانه زۆر جار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به شه‌ڕ ده‌هاتن. له‌و شوێنه‌وار و پاشماوانه‌ی كه له سه‌رده‌می بابلییه‌كان به‌ده‌ست هاتووه زۆر جار باسی ئه‌م هۆز و خه‌ڵكانه هاتووه و باسی شه‌ڕ و شووڕهكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه.
پاشتر له ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش له زایین خه‌ڵكانێكی تر به ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه دانیشتووی باشووری قه‌فقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڕه‌ش بوون هاتنه ناوچه‌كه. دوایی له‌و ئاریاییانه خه‌ڵكانێكی نوێتر له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به ناوی ماد. به سه‌رهه‌ڵدانی ماده‌كان له ناوچه‌كه‌دا ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو ئه‌واندا توانه‌وه. مه‌ڵبه‌ندی ماده‌كان له باری جوگرافیای سیاییه‌وه به‌ربڵاوییه‌كی گرنگی هه‌بوو كه دوایی باسی لێوه ده‌كرێ.
وشه‌ی كورد له مێژوودا
نزیكه‌ی 2000 ساڵ پێش له زایین ناوی كورد به شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه له مێژوودا هاتووه. تۆزێ دواتریش له ساڵانی 700 ـ 800ی پێش له زایین‌دا باسی ماد یان میدییه‌كان كراوه.
له 401ی پ. ز. به به‌ڵگه‌وه ناوی كاردۆخ، كاردۆ، كاردوك، كاردوخ سه رچاوه مه کۆی خازر
زمان
زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئەویش بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن. ھەندێک زمانی کوردیی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام شوێنەواری زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردی‌دا بە شێوەیەکی خۆ‌یا بەرچاو دەکەوێت. دانانی پێناسەیەکی کتوومت بۆ زمانی کوردی و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی ئەم زمانە بە ھۆی نەبوونی سەرچاوەی نووسراوی زمانی کوردییەوە لە سەردەمە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی و دڕدۆنگی دەھێنێتە ئاراوە. کوردی دوو زاراوەی گرینگی ژوورباکووریین (کورمانجی) و ناوەندی (سۆرانی) ھەیە. زاراوەی باکووری لە ھەولێرەوە بەرەو باکوور ھەتا قەوقاز قسەی پێدەکرێت و کوردیی ناوەندی لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕاستی کوردستان بەکاردێت. کوردی سۆرانی زمانی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە. [١٦]
بارودۆخی کورد
سەرژمێری دانیشتوان
بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی توورکیا ٥٦% وە کوردەکانی ئێران ١٦& وە کوردەکانی عێراق ١٥% وە کوردەکانی سووریا %٦
| --- | جیهانی | تورکیا | ئێران | عێراق | سووریا |
|---|---|---|---|---|---|
| کرمانجی | 14,419,000 | 7,919,000 | 443,000 | 3,185,000 | 1,661,000 |
| ئەوانەی بە توورکی دەدوێن | 5,732,000 | 5,732,000 | - | - | - |
| باشوور | 3,381,000 | - | 3,381,000 | - | - |
| سۆرانی | 1,576,000 | - | 502,000 | 567,000 | - |
| زازایی - دەملی | 1,125,000 | 1,125,000 | - | - | - |
| زازایی - ئەلڤێکا | 184,000 | 179,000 | - | - | - |
| ڕەوەند | 90,000 | 38,000 | 20,000 | 33,000 | - |
| هەورامی | 54,000 | - | 26,000 | 28,000 | - |
| شکاکی | 49,000 | 23,000 | 26,000 | - | - |
| کۆی گشتی | 26,712,000 | 15,016,000 | 4,398,000 | 3,916,000 | 1,661,000 |
کورد لە تورکیا
کورد لە ئێران
ژمارەی کوردەکان لە ئێران‌دا ٦ تا ٧ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێران‌دا ھەن.
لە ئێران‌دا کوردەکان چەند جار دژ بە حکومەتی ناوەندی شۆڕ‌شیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕ‌شیان کرد کە سەرکوتکران. قازی موحەمەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسی‌دا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێران‌دا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێران‌دا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.
کورد لە عێراق
بە پێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.
کورد لە سووریا
کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- کووەیت ٢٧١،٠٠٠ کوردی سۆرانی
- لوبنان ١١٩،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- بەحرەین ٤٦،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- ئوردن ٤،٦٠٠ کوردی کرمانجی
کورد لە ئاسیا
- ئەفغانستان ٢٢٧،٠٠٠ کوردی سۆرانی
- ئەرمەنیا ٤٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- کازاخستان ٣٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- ڕووسیا ٢٠،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- گورجستان ١٧،٠٠٠ کوردی ئێزیدی
- قرغیزستان ١٣،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- تورکمانستان ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی
- ئازەربایجان ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی
- ئوزبەکستان ٢،٦٠٠ کوردی کرمانجی
کورد لە ئەوڕووپا
- ئا‌ڵمانیا ٥٤٣.٠٠٠ کوردی کرمانجی -- ٥٠٠٠ کوردی زازایی
- فەڕەنسا ٨٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- ھۆڵەندا ٧٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- بەلجیکا ٢٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- شانشینی یەکگرتوو ٢٥،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- نەمسا ٢٤،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- ئیتالیا ١٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- دانمارک ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- سوید ١١،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- سویسرا ٧،٧٠٠ کوردی کرمانجی
- فینلاند ٦،١٠٠ کوردی کرمانجی
- نۆ‌رویژ ٤،٩٠٠ کوردی کرمانجی
- ئۆکرانیا ٢،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- ئیسپانیا ٩٠٠ کوردی کرمانجی
- پورتوگال ٢٠٠ کوردی کرمانجی
- بولگاریا ٢٠٠ کوردی کرمانجی
کوردەکانی تر
- ویلایەتە یەکگرتووەکان ٥٨،٠٠٠ کوردی کرمانجی -- ٨،٦٠٠ کوردی سۆرانی
- ئۆسترالیا ١٧،٠٠٠ کوردی کرمانجی
- کەنەدا ٦،٩٠٠ کوردی کرمانجی
ئایین
ئیسلام
ئێستا زۆربەی کوردەکان موسوڵمانی سەربە مەزھەبی شافعین، لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستانی ئێران شیعەن. لە چەند سەدەی ڕابردوودا دوو تەریقەتی نەقشبەندی و قادری ڕۆڵیکی بەرچاویان ھەبووە لای کوردان.
یارسان (ئەھلی حەق)
ئێزیدی
ئێزیدی خاوه‌نى ئاينى تايبه‌تن و زۆربه‌يان له كوردستانى باشوور له ده‌ڤه‌رى شێخانى نێوان مووسڵ -دهۆك و ده‌ڤه‌رى شنگارى سه‌ر سنوورى سوريادا ده‌ژين. هه‌روه‌ها له بۆتان و پارێزگاى حه‌سه‌كه و ده‌ڤه‌رى عه‌فرين له حه‌له‌ب و ئهلهگهزى ئه‌رمه‌نستان و پارێزگاى قارس و ئهردههانى باكوورى رۆژهه‌لاتى توركيادا ده‌ژين.
مەسیحییەت و جوو
کو‌لتوور
مۆسیقا
ڕامیاری
پارتە سیاسیەکانی باکووری کوردستان
پارتە سیاسیەکانی باشووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بزووتنەوەی گۆڕان
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
- بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
- کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
- حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق
پارتە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
- کۆمەڵە
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
- پارتی ئازادیی کوردستان
- پارتی سەربەستیی کوردستان
- جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران
- رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
- یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردستان
پارتە سیاسیەکانی ڕۆژاوای کوردستان
ناودارانی کورد
سیاسەت
- سەلاحەددینی ئەیووبی، دامەزرێنەرێ ئەییووبیان لە میسر و سووریا
- قازی موحەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان.
- مستەفا بارزانی
- جەلال تاڵەبانی، سەرۆکێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و سەرۆککۆمارێ عێراق
- مەسعود بارزانی، سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
- عەبدوڵڵا ئۆجالان، دامەزرێنەری پەکەکە
- عەبدولڕەحمان قاسملوو
- لەیلا زانا
وێژە
ھونەر و کولتور
پەراوێزەکان
- ↑ V.Minorsky: "review of G. H. Darab translation of Makhzan al-Asrar" 1945 Minorsky, BSOAS., 1948, xii/2, 441-5):"Whether Nizami was born in Qom or in Ganja is not quite clear. The verse (quoted on p. 14): "I am lost as a pearl in the sea of Ganja, yet I am from the Qohestan of the city of Qom ", does not expressly mean that he was born in Qom. On the other hand, Nizami's mother was of Kurdish origin, and this might point to Ganja where the Kurdish dynasty of Shaddad ruled down to AH. 468; even now Kurds are found to the south of Ganja.
- ↑ Konda Poll gives a figure of about 11.4 million
- ↑ CIA World Factbook gives about 14 million (18% Kurds out of 76.8 million total population) (2008 est.)
- ↑ Turkish National Security Council gives about 12.6 million (2008)
- ↑ Juvenile Nonfiction, “ The Handbook of Middle East ”, Publisher: 21st Century, 2002. pg 144:”About 20 percent of Turkey ’s population is Kurdish.”
- ↑ Kemal Kirisci, Gareth M. Winrow, “The Kurdish Question and Turkey ”, Routledge, 1997. pg 119: “According to Turgut Ozal there were 12 million Kurds in Turkey . .. Van Bruinessen has argued that a ‘reasonable and even conservative’ estimate for the size of Kurdish population in 1975 was 7.5 millions, which amounts to 19 percent of the population”
- ↑ Sandra Mackey , “The reckoning: Iraq and the legacy of Saddam”, W.W. Norton and Company, 2002. Excerpt from pg 350: “As much as 25% of Turkey is Kurdish.”
- ↑ ٨٫٠ ٨٫١ ٨٫٢ “Beverley Milton-Edwards, “Contemporary politics in the Middle East” Polity, 2006. pg 231: “They form a population in all four states, making 23 percent in Turkey, 23 percent in Iraq, 10 percent in Iran and 8 percent in Syria (Mcdowell, 2003, p 3-4).”
- ↑ Estimate based on 7% of 68,688,433: World Factbook, s.v. Iran;
- ↑ Estimate based on 15% to 20% of 26,783,383: World Factbook, s.v. Iraq; Encyclopedia of the Orient, s.v. Iraq: Religions and Peoples.
- ↑ http://www.state.gov/r/pa/ei/bgn/3580.htm
- ↑ ١٢٫٠ ١٢٫١ ١٢٫٢ The Kurdish Diaspora, Institut Kurde de Paris (Paris: Institut Kurde de Paris, 2006), http://www.institutkurde.org/en/kurdorama/.
- ↑ Lokman I. Meho, The Kurds and Kurdistan: A General Background, in Kurdish Culture and Society: An Annotated Bibliography. Comp. Lokman I. Meho & Kelly Maglaughlin (Westport, CT: Greenwood Press, 2001), p. 4, viewable on Google Books
- ↑ Kurdiska Riksförbundet i Sverige
- ↑ Kurds in the UK, BBC News 9 December 2008
- ↑ زمانی کوردی لە بریتانیکا