مەریوان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مەریوان
قەڵا
—  شار  —
مەریوان لە ئێران ھەڵکەوتووە
مەریوان
جێگەی لە ئێراندا
پۆتانەکان: 35°31′N 46°10′E / 35.517°N 46.167°E / 35.517; 46.167پۆتانەکان: 35°31′N 46°10′E / 35.517°N 46.167°E / 35.517; 46.167
وڵات کوردستان
پارێزگا پارێزگای کوردستانی ئێران
شارستان شارستانی مەریوان
بەرزایی ١٬٣٠٥ مەتر (٤٬٢٨١ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١)
 • سەرجەم ١١٠٤٦٤ [١]
زمان و ئایین
 • زمان کوردی (سۆرانی و ھەورامی)
 • ئایین شافعی
کۆد(ەکانی) تەلەفۆن ٠٨٧٥
چەن دیمەنێکی شاری مەریوان

مەریوان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١[١] مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.

پیاوان و ژنانی ناسراوی مەریوان[دەستکاری]

وێنەی پانۆڕامایی مەریوان کە لە باکووری مەریوانەوە گیراوە. لە ڕاستی وێنەکەوە زرێبار و دەشتی مەریوان دیارە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]