دووکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دووکان
Dukan
شارۆچکەی دووکان لە کۆندا
شارۆچکەی دووکان لە کۆندا
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای دووکان
ناحیەناحیەی دووکان(ناوەند)
بەرزایی
٤٢٠ مەتر (١٬٣٨٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

دووکان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی دووکان(ناوەند)، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]

ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی دووکان(ناوەند) و قەزای دووکانە.[٣]

جوگرافیا[دەستکاری]

دووکان لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ بەنداوی دووکان و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەلان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی جۆبڵاخ و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کلکەسماق.[٤][٥][٦]

مێژوو[دەستکاری]

دووکان گوندێکی بچوک بوو لە ناحیەی سورداش لەسەر زێی بچووک، گرنگی و ناوزەنگی دووکان کاتێک دەرکەوت کە لەساڵی (١٩٥٦) بڕیاری دروست کردنی بەنداوی دووکان درا. لەئێستادا شارؤچکەیەکی گەورە و پێشکەوتووە لە ڕووی گەشت و گوزارەوە و ناوەندی قەزایە.

ناو[دەستکاری]

چەند بۆچوونێک لەسەر ناوی دووکان ھەیە:

  • (دوو-کان)واتای لە دوو (کان)ی بەردەوە ھاتبێت.
  • لە دوو کانییەوە ھاتبێت وەک (دووکانیان).[٧]

ھەر لە پارێزگای سلێمانی ناوی گوندیک ھەیە بەناوی دووکانەوە دەکەویتە قەزای قەرەداغەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]