ویکیپیدیا:سەبارەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Wikipedia.org پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا بە زمانە جۆراوجۆرەکان.

ویکیپیدیا پرۆژەیەکی زانستنامەی فرە زمانە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دامەزراوە و ناوەڕۆکی ئازادە. زیاتر لە ٨٥٬٠٠٠ بەکارهێنەری کارا بەشداری تێدا دەکەن کار لەسەر زیاتر لە ١٤٬٠٠٠٬٠٠٠ وتار دەکەن بە زیاتر لە ٢٦٠ زمان؛ کە ٥٤٬١٨٢ وتاری بە زمانی کوردیی ناوەندیە. ڕۆژانە، بە هەزاران کەس سەر لە ویکیپیدیا دەدەن لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهانەوە و دەستکارییەکی زۆر لە ویکیپیدیا دەکەن و، ژمارەیەکی زۆر لە وتاری نوێ درووست دەکەن.

لەو کاتەوەی کە ویکیپدیا دامەزراوە لە ساڵێ ٢٠٠١وە، بە شێوەیەکی خێرا گەشەی کردووە و گەورە بوو تا ئەو ڕادەی کە بوو بە یەکێک لە هەرە وێبگە گەورەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت و وای لێ هات زیاتر لە 65 ملیۆن کەس مانگانە سەردانی بکەن لە ساڵی ٢٠٠٩. ئەو کەسانەی کە سەردانی ویکیپیدیا دەکەن پێویستییان بەوە نییە کە هەڵگری هیچ بڕوانامەیەک بن لەو بوارەی بەشداری تێدا دەکەن، بەو هۆیەوە بەشداربوویەکی زۆر دەستکاری ویکیپیدیا دەکەن لە زۆر تەمەن و چاندی جیاوازەوە. تەنها لە چەند حاڵەتێکدا نەبێت؛ هەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی پەڕەکان بکات، بە لێدانی دوگمەی دەستکاری لە سەرووی هەموو پەڕەکانەوە. ویکیپیدیا پێشوازی لە هەموو بەشدارییە باشەکان و بەکارهێنەرە نوێیەکان دەکات. ئەگەر سەرچاوە و پەراوێزی پێوە لکێنراوە لە ویکیپیدیا بە پێی سیاسەتەکان و ڕێساکان نەبێت، مەترسی سڕینەوەیان دەکەوێتە سەر.

هێزی زانیارینامەی ویکیپیدیا لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکەکەیدایە کە لە ویکیپیدیا بەکار هێنراوە و بە میدیاویکی ناو دەبرێت، پێویستی بە ترس ناکات لە کاتی نووسینی گوتارێک یاخود چاککردنی زانیارییەک. بەشێکی زۆر لە بەشداربووانی ویکیپیدیا ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیدان و ڕێنمایی کردن و ڕاستکردنەوەی بەشدارییەکان.

وەشانە سۆرانییەکەی ویکیپیدیا لە لە ٢٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٧، تاکوو ئەمڕۆ هەنگاوی باشی بڕیوە و پتر لە ٥٠٠٠٠ هەزار گوتاری جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت. لە دەستپێکەوە زمانی کوردی یەک بەش بوو، کە بە زاری کرمانجی دەستی پێ کرد، دواتر کوردی ناوەندی بۆ زۆر کرا، پاشان ئەندامانی تیمی سۆرانی، بڕیاری جیاکردنەوەیان دا.

بۆ دەوڵەمەندکردنی بەشی کوردی، هەر دەستکارییەک، یاخود زیادکردنێک هەر چەندێک بچووک بێت، زۆر بەنرخ و یارمەتیدەرە بۆ ویکیپیدیا.

ئێستا دەتوانیت دەست بکەیت بە کارکردن بۆ بەرەوە پێشبردنی ویکیپیدیای کوردی ناوەندیی (سۆرانی). ئەگەر دەتەوێت بابەتێکی نوێ بنووسیت، دەتوانیت سەردانی ئەم پەڕەیە بکەیت. بۆ هەر چەشنە پرسیارێک ڕوو لە مێزی زانیاری و پرسگا بکەن.