سائیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەحمەد مەلا قادر
لەدایکبوونئەحمەد کوڕی مەلا قادر
١٨٥٤ز
سلێمانی
مردن١٩١٠ز
نازناوسائیب
پیشەشاعیر
زمانکوردی، عەرەبی، فارسی
نەتەوەکورد

ئەحمەد مەلا قادر ناسراو بە سائیب شاعیرێکی کورد بوو لە ساڵی ١٨٥٤ز لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتا زانست و زمانی فارسی لای باوکی فێردەبێت و زانیاری ئایینی لای شێخەکانی شارەکەی دەخوێنێت. لە زاخۆ لە نیاباتی شەرعییە دادەمەزرێت. پاشان ئەندام لە دادگای بیدائەی سلێمانی، دواتر دەبێتە جێگری قازی ھەڵەبجە، بە ئەرکی مامۆستایەتی لە قوتابخانە تایبەتییەکەی خۆیدا ھەڵساوە. ساڵی ١٩١٠ز کۆچی دوایی کردووە. ھۆنراوەی بە زمانی عەرەبی و کوردی و فارسی ھۆنیووەتەوە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەسری, میر (2002). ناودارانی کورد. سلێمانی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. p. ١١١.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی:ناودارانی کورد، نووسینی: میر بەسری، وەرگێڕانی: عەبدولخالق عەلائەدین، ساڵی:٢٠٠٢، لاپەڕە/١١١