پارێزگای ئیلام
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
پارێزگای ئیلام (بە فارسی: استان ایلام) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ٥٣٠٤٦٤ کەس بووە کە زۆربەیان کوردن و بە شێوەزارەکانی مەهەکی، کەلهوڕی، لەکی و فەیلی قسە دەکەن. ھەروەھا ژمارەیەک لوڕ و عەرەبیش لەم پارێزگا دەژین.
ناوەندی پارێزگای ئیلام شاری ئیلامە و لە ٨ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:
- شارستانی ئاودانان
- شارستانی ئیلام
- شارستانی ئەیوان
- شارستانی دێلوڕان
- شارستانی شێروان چەرداوڕ
- شارستانی ماداکتۆ
- شارستانی مەڵەگشای
- شارستانی مێران
شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە ئیلام، ئەیوان، دێلوڕان ، ئابدانان و دەڕەشەهر
|
|||||
|
|||||||