حەپسەخانی نەقیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەپسەخانی نەقیب

لەدایکبوون١٨٩١[١]
سلێمانی، کورستان
مەرگ١٢ی نیسانی ١٩٥٣(١٩٥٣-٠٤-١٢) (٦١–٦٢ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگشێرپەنجە
نەتەوەکورد
پیشە
ناسراوە بەدامەزراندنی یەکەم قوتابخانەی ئافرەتان لە کوردستان
ھاوسەرشێخ قادری حەفید (ھاوسەرگیری ١٩٢٠؛ جیابوونەوە ١٩٥٣)
مناڵ(ەکان)شامیل (مردووە)[٢]
باوان(ەکان)شێخ مارف (باوک)
سەلما خان (دایک)
خزمەکانئایشە خان (خوشک)
شێخ مەحموودی حەفید (ئامۆزا)

حەپسەخانی نەقیب (١٨٩١ – ١٢ی نیسانی ١٩٥٣) سیاسەتوان، چالاکوان، مامۆستا، چاکەکار و فێمینیستی کورد بوو. یەکەمین قوتابخانەی ئافرەتانی لە کوردستان لە خانووەکەی خۆیدا کردەوە.[٣]

ژیان[دەستکاری]

حەپسەخان کچی مەعرووفی بەرزنجی و نەوەی کاک ئەحمەدی شێخ و لە ساڵی ١٨٩١دا لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. مەعرووف بەرزنجی باوکی «نەقیب» بووە. ئەم پلەی نەقیبیەشی لەلایەن حکوومەتی عوسمانییەوە پێبەخشراوە بەو ھۆیەوە کە نوێنەری سادات و شێخان بووە.

ساڵی ١٩٢٣دا، کە سمکۆی شکاک ھاتە سلێمانی و پێشوازیی لێ کرا، ژنانی سلێمانی بە کاریگەریی حەپسەخان ڕۆڵی بەرچاویان ھەبووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٣٠دا، یەکەمین کۆمەڵەی ژنان بە ناوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کورد بە سەرۆکایەتیی حەپسەخانی نەقیب دامەزراوە. حەپسەخانی عیرفانەفەنی - خێزانی جەمیل سائیب - سکرتێری بووە و بارەگای تایبەتیشیان ھەبووە. بێگومان دروستکردنی کۆمەڵەیەک لەلایەن ژنێکەوە بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داواکانی ژنان لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا، نموونەیەکی کەم وێنەیە، تەنانەت لەو ڕۆژگارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشدا.

ساڵی ١٩٣٠، نامەیەکی سیاسیی مێژوویی بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە جنێڤ نووسی و ڕاشکاوانە داوای مافی کوردی کرد لەسەر خاکی کوردستان، کە دەنگێکی باشی دایەوە.

کاتێک کە کۆماری مەھاباد دامەزرا، حەپسەخان بە ھەموو توانایەکی دارایی پشتگریی ئەو کۆمارەی کرد. قازی محەممەد سپاسنامەیەکی تایبەتی بۆ نارد و ڕێزێکی زۆری لێنا.

لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا، لە ڕۆژی ١٢ی نیسانی ١٩٥٣، بە شێرەپەنجە کۆچی دواییی کرد و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.

منداڵ[دەستکاری]

حەپسەخان تەنیا کوڕێکی هەبوو، ئەویش لە تەمەنی یەک ساڵیدا کۆچی دوایی کرد[٤].


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڕۆژی نوێ. No. ١. سلێمانی: چاپخانەی کامەران. ١٢ی نیسانی ١٩٦١. {{cite magazine}}: Check date values in: |year=، |date= و |year= / |date= mismatch (help); Missing or empty |title= (help). ئەرشیڤکراوە لە ساڵح, سدیق; ساڵح, ڕەفیق. گۆڤاری «ڕۆژی نوێ» (PDF). Vol. یەکەم (یەکەم ed.). بنکەی ژین. p. ١٩–١٢٨. {{cite book}}: Unknown parameter |published l= ignored (help)
  2. ^ شارەزا, کەریم. "خزمەتگوزاری کوردو خەمخۆری ئافرەتانی کوردستان، حەپسەخانی نەقیب". قامووسی ناوە نەمرەکان. Vol. یەکەم (یەکەم ed.). کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری ژمارە ٢. p. ٥٩. {{cite book}}: Unknown parameter |published= ignored (help)
  3. ^ عومەر, سۆزان (٢٥ی شوباتی ٢٠١٦). "حەپسەخانی نەقیب، ژنێکی پێشەنگ و ڕەچەشکێن". تەلەڤیزیۆنی خاک. Retrieved 8ی Januaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)
  4. ^ کتێبی ئافرەتە ناودارەکانی کورد - عەبدولجەبار محەمەد جەباری - ساڵی ١٩٦٩

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]