ھەڵەبجە
Coordinates: 35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێن‌کردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
| Halabja هەڵەبجە شەهیدی کوردستان |
|
|---|---|
| — قەزا — | |
| دامەزرێنەر | عەشیرەتی جاف |
شاری هه‌ڵه‌بجه (هەڵەبجە : Helebce) به یه‌كێك له شاره گه‌وره و گرنگه‌كانی كوردستانی باشوور ده‌ژمێردرێت. ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی (٤٦) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی (٣٥-٣٦) پله‌ی باكور و (٨٣)كم باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه. ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، له 9،39% ڕووبه‌ری هه‌موو پارێزگای سلێمانی پێكهێناوه. تێكڕای باران بارین له‌ساڵدا (550) ملم ه، واته به ناوچه‌ی مسۆگه‌ری باران ناوده‌برێ. له باكوری ڕۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه ، به چیاكانی هه‌ورامان و شنروێ و باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه. به‌درێژایی (75) كم هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ده‌شتی شاره‌زوور كه به یه‌كێك له ده‌شته به‌پیت و ناوداره‌كانی جیهان ده‌ناسرێت ، به‌شێكی گه‌وره له ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌زایه‌ی پێكهێناوه. ده‌شتی شاره‌زوور به ڕۆژئاوای شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌كات و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی سورداش كۆتایی دێت، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (100) كم ده‌بێت. ئه‌م ده‌شته بژێوی زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی پێكهێناوه. ڕێژه‌ی به‌رهه‌می دۆنمێك له دانه‌وێله و به‌روبومی هاوینه و سه‌وزه و میوه هات.
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و جوگرافی هه‌یه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌كو شاره‌كانی (نه‌وسود، پاوه، باینگان، مه‌ریوان). شوێنه‌واره به‌ناوبه‌نگه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری : (باخی میر ، قه‌یسه‌ری حامید به‌گ ، مزگه‌وتی پاشا ، مزگه‌وتی جامعه ، مه‌رقه‌دی پیر محه‌مه‌د ، كارێزی حاجی ناجی ، ئاشتی مه‌حمودی یاروه‌یسی ، فره خه‌زێنه ، تووه وشك ، كانی شێخ ، گوڵان ، كانی حه‌مه‌و غان ، كانی سۆفی خدر ، كۆڵه بۆز ، مۆردانه، كانی نواڵه ، كانی زارا) .
مێژووی دروست بوونی ھەڵەبجە [دەستکاری]
گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە، یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی (١٧٠٠) ز دروستکراوە. عەشیرەتی جاف دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن. وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا، زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا (خێلەکانی جاف)ی تێدابووە کە زیاتر لە (١٢) ھەزار خێزان دەبن، ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە، پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە.
دەڵێن، عەشیرەتی جاف لە ناوچەی جوانڕۆ سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە ، پاشان میرێکی ئەردەڵان تەماع دەکاتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات، ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی (بانی خێڵانی ) دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن ، ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ , ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن. بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە، وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن . لە ھەموو ڕویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو ، بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن . ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە ، کوردی و بێگانە ، لەم ناوچەیەدا ھەبوون ، وەک (ئاشوریەکان ، بیشداییەکان ، میدییەکان ، ھەخامەییەکان ، ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین، ئەشکانی، ساسانیەکان، ھاتنی ئیسلام ( ٢١ ی ک . ٦٤٣ ز)، روادییەکان، سلجوقییەکان، ئەتابەکەکان، ئەییوبی، مەغۆلی، جەلائیری مەڕەسپی، تەیموری لەنگ ( ١٤٠٠ ز)، ئەردەڵان و سەفەوییەکان، بابانەکان، عوسمانی، ئینگلیز، شێخ مەحمود، حکومەتی عێراق، حکومەتی کوردی ( حکومەتی ھەرێمی کوردستان ).
لە ساڵەکانی کۆچی جولەکە بۆ عێراق و ئێران و کوردستان ، ناوچەی شارەزوور و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن ، کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنورەدا ، بەمەش زیاتر ئەبێت بە مەرکەزێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنورەدا.
ھەڵەبجە بازارێکی بازرگانی گەرمی ھەبوو شارۆچکەیەکی کورد نشینی قەرەباڵغ بوو، ژمارەی دانیشتوانی ٦٠ ھەزار کەس زیاتر بوو.
ناوچەکانی ھاوسنووری ھەریەک لەوڵاتانی ئێران و تورکیا ھاوشێوەی ناوچەی ھەڵەبجەن، لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کام لەو ناوچانە ھاوشێوەی ھەڵەبجە نین‌و لە بواری ئەدەبو ھونەردا وەک ئەو خزمەتیان بە نەتەوەی کورد نەکردووە.
ڕیش سپیانو پیاوە دێرینەکانی شار ھەندێکیان دەڵێن ، یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی (شیوەکەڵ) دروستیان کردووەو پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن، کە ئەمانیش (حەمە چاوەش)و ھەرسێ کوڕەکەی (پیرۆت‌و سڵێمان‌و عەبدوڵڵا) ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن ، کە ئەمانە بوون، (حەمە پیرۆت) موختاری تورک بووە، (ئەحمەدی پیرۆت)و (سڵێمان) یش ئەم منداڵانەی ھەبووە (حاجی محەمەد)، (قادر)، (حاجی فەرەج)، (ئەمین)و (عەبدوڵڵا)ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە (ئەوڕەحمان، ئەحمەد، مەحمود،سەعید، ئەمین، حەمە ساڵح) بەپێی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی دروستکردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە (١٣) سیانزە ماڵە ناسراون.
ھەڵەبجە جاران دوو قەیسەری گەورەی ھەبوو (قەیسەری پاشا‌و قەیسەری حامید بەگ) کە لە ساڵی ١٩٣٤ دروستکراوە، بیناو سەراو پۆلیسخانەی ھەڵەبجە ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە، یەکەم قوتابخانە ساڵی ١٩٢٥ و ساڵی ١٩٢٩ بوو بەخاوەنی نەخۆشخانە ، ساڵی ١٩٤٠ ئامێری کارەبای ھەڵەبجە کەوتە گەڕ. لەساڵی ١٩٢٩ پرۆژەی ڕەسمی ئاوی ھەڵەبجە تەواو بوو، لەساڵی ١٩٢٤ تەلەگراف خانە دامەزاوە، لەناو شاری ھەڵەبجە تەنھا یەک ئۆتۆمبێل ھەبووە پێیان وتووە (لۆریەکەی عەزە) ئەم لۆرییە بە دوو ڕۆژ ئەمسەرو ئەوسەری ئەکرد لە ھەڵەبجەوە بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٥٠.
ناوی هه‌ڵه‌بجه له چیه‌وه هاتووه؟ [دەستکاری]
له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه بیروڕای جیا جیا هه‌ن:
- ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه‌دا له‌كۆنه‌وه بێچوه (هه‌ڵۆ)یه‌كی گرتووه به‌و شێوه‌یه ناوی لێنراوه (هه‌ڵۆ به‌چه) پاشان بووه به هه‌ڵه‌بجه.
- هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، ئه‌و شوێنه زۆر دڵگیر بووه به‌هۆی باغ‌و بێستان‌و ئاو شیناییه‌وه پێیان وتووه (عه‌جه‌ب جا) له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگیراوه، پاشان گۆڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه)، واته جێیه‌كی سهڕسوهێنهر.
- هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن ، كابرایه‌ك پێش هه‌موو كه‌س هاتووه‌و ئاوه‌دانی كردۆته‌وه‌و ناوی (هه‌ڵۆ به‌گ) بووه ورده ورده ئه‌و ناوه به‌هۆی گه‌شه‌كردن له‌زمانی كوردیدا بوو به (ههڵۆجا) یان (هه‌ڵه‌بجه).
- ئه‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه باغ‌و بێستانی هه‌بووه‌و دره‌ختی (هه‌ڵوژه‌ی) زۆر بووه، به‌هۆی گۆڕانكاری له‌زمانی كوردیدا بووه به (هه‌ڵه‌بجه).
ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌ڵێت، له ساڵه‌كانی 1600 تا 1615 هه‌ڵۆخانی ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دان كردۆته‌وه هه‌ربه‌ناوی خۆیه‌وه ناوی ناوه (ههڵۆچه)پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بجه).
- هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرماشان له‌ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ڕۆیشتوون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی سوریا بینیویانه كه‌وا ئاو هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه له‌هی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چێت، ئه‌وان ناویان لێناوه (حه‌له‌بجه) ، واته (حه‌ڵه‌بی پچوك).
به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیان وایه كه (ئه‌ڵه‌بجه) له (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان) ه‌وه هاتووه ، كه میرێكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیه‌كان بووه،له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ كوردستان ، به هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌ری كردوه‌و ناوی لێناوه (ئه‌ڵه‌ب جا) ، واته شوێنی (ئه‌ڵه‌ب ئه‌رسه‌لان)، مامۆستا جه‌مال بابان ئه‌م ڕایه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌دیبه به‌ناوبانگه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه [دەستکاری]
1. ئیبن سه‌لاح شاره‌زووری 2. مه‌لا ئه‌لیاس شاره‌زووری 3. مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی 4. شێخ عوسمان سه‌راجه‌دین نه‌قشبه‌ندی 5. شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌رپانی 6. حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی شاعیری گه‌وره‌ی كورد 7. نالی شاعیری شاره‌زووری 8. عه‌بدوڵڵا گۆران 9. شێخ نجم ا‌لدین نه‌قشبه‌ندی 10. شێخ حسامه‌دین 11. شێخ عه لادین 12. ئه‌حمه‌د موختار جاف 13. تاهیر به‌گی جاف 14. قانع كه زۆربه‌ی ژیانی له‌م سنووره‌دا به‌سه‌ر بردووه 15. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس 16. شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی 17. مه‌لا حه‌سه‌ن قازی 18. شێخ حه‌مه ئه‌مین كاردۆخی 19. حلمی عه‌لی شه‌ریف 20. محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم 21. ساڵح هه‌ژار 22. ساڵح شاره‌زووری 23. مه‌لا مسته‌فای زه‌ڵمی 24. شێخ ئه‌مین نه‌قشبه‌ندی 25. حه‌مه ئه‌مین هه‌ورامی 26. عوسمان هه‌ورامی 27. مه‌حمود یاروه‌یسی 28. عادله خانم 29. وه‌لی دێوانه 30. بابا ڕه‌سوڵی عه‌بابه‌یلێ 31. شێخ مسته‌فای موفتی 32. نامیق 33. تایه‌ر به‌گ 34. ساڵح هه‌ژار 35. ع.ع. شه‌ونم 36. ئه‌ژی گۆران 37. جهفاییو كاردۆخیو عه‌زیزی فتاحو مامۆستا هیوا حیلمی و شاره‌زووری ...هتد.
جوگرافیای گشتی [دەستکاری]
هه‌ڵه‌بجه به دوورى 75 كم كه‌وتووه‌ته خواروى رِۆژههڵاتى شارى سلێمانیه‌وه و تا كاتى كیمیابارانه‌كه ژماره‌ى دانیشتوانى پتر له 70000 كه‌س ئه‌بوو 726 م له ئاستى ده‌ریاوه به‌رزه و رِووبهرى خاكه‌كه‌ى 1532كم ئاو و هه‌واى مام ناوه‌ندى یه ، ته‌نیا چله‌ى زستانى سارده و چله‌ى هاوینى گه‌رمه ئتر رِۆژهكانى تر‌ى ساڵ كه‌ش و هه‌واى خۆش و له بارى هه‌یه و ناوچه‌یه‌كى باراناى یه له ساڵدا (750)ملم بارانى لىَ ئه‌بارێت. له چله‌ى زستاندا چه‌ند جارێك به‌فرى لىَ ئه‌بارێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده نامێنێته‌وه كه خه‌ڵك هه‌راسان بكات .
به‌پێى هه‌ندێك شوێنه‌وارى كۆن وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه هه‌ڵه‌بجه له دێر زه‌مانه‌وه مه‌ڵبه‌ندى ژیان بووه ، به‌ڵام چه‌ندین جار وێران كراوه دوا جار له ده‌ور و به‌رى ساڵى 1650 دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و وورده ووده گه‌شه‌ى كردووه و بووه به شار . به‌هۆى ئه‌و ئاو و هه‌وا خۆش و له باره‌یه‌وه جگه له خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى خه‌ڵكى تریش له ناوچه و مه‌ڵبه‌نده‌كانى تره‌وه بۆى هاتوون و تیایدا گیرساونه‌ته‌وه ، بۆیه چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ى تیا‌بوو كه له كۆنه‌وه دانیشتوى(قه‌ره‌اغى، پێنجوێنى، مه‌ریوانى ، بانهیى ، سلێمانه‌یى ، سنه‌یى ، جوانرِۆیى ، پاوه‌یى ، كامیارانى ، به‌رزنجى) بوون .
یه‌كه‌مین ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه دواى وێرانكردنى له ده‌وروبه‌رى ساڵى 1650دا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى حه‌مه چاوه‌ش شیوهكهڵیهوه بووه كه خۆى و كورِ و كورِهزاكانى له ناوچه‌ى خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووه سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرتووه و له هه‌ڵه‌بجه گیرساونه‌ته‌وه . (حه‌مه چاوه‌ش) سىَ كورِى هه‌بووه به ناوى (پیرۆت،سڵێمان،عه‌بدوڵا) . سڵێمان چوار كورِى هه‌بووه به ناوى (ئه‌مین ، محه‌مه‌د ، قادر ، فه‌ره‌ج) . عه‌بدوڵا شه‌ش كورِى هه‌بووه به ناوى ( حه‌مه ساڵه‌ح ، عه‌بدوالره‌حمان ، ئه‌حمه‌د ، مه‌حموود ، سه‌عید ، ئه‌مین) . پیرۆتیش هه‌ر به لاوى مردوه ئیتر ئه‌م سیانزه ماڵه له ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى (ته‌كیه)دا نیشتهجىَ بوون و بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ سودیان له سه‌رچاوه‌ى (كانى نه‌واڵه) وه‌رگرتووه كه ئه‌و ده‌مه سهراوێكى گه‌وره بووه و ئێستا ئه‌كه‌وێته ناو (باخى گشتى) شاره‌وه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه له جێگه‌ى مزگه‌وتدا كانیه‌ك هه‌بووه حه‌مه‌ى باول كه خۆى له نه‌وه‌ى (حه‌مه چاوش)ه به ده‌ماو ده‌م بیستویه‌تى و ئهڵىَ "ئه‌م سیانزه ماڵه ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه له به‌رهه‌م هێنانى كشتوكاڵ و باخ و بێستاندا ، گنم و جۆ و چه‌ڵتوكیان چاندووه و داره‌ى هه‌ڵوژه و قیسى و قۆخ و سێ‌و و تویان رِواندوه ، بم كاره شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه.
دواى ئه‌م سیانزه نزیك به بیست ماڵ جووله‌كه‌ى تىَ هاتووه كه به ته‌نیشتى ئه‌وانه‌وه ماڵیان دروست كردووه پاشان له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (محمد پاشاى جاف)دا ژماره‌یه‌ك ماڵه به‌گزاده‌ى جافى تىَ هاتووه و له شوێنى خۆیاندا كهئێستهش پىَى ئه‌وترێت گهرِهكى پاشا رِهشماڵیان هه‌ڵداوه و چه‌ند ماڵێكیشیان دروست كردووه " دواى ئه‌مانه له سه‌رده‌مى ژیانى مه‌لا عه‌بدوڵاى خه‌رپانیدا گهرِهكى (پیر محمد)یش كه ناوهندهكهى (مزگه‌وتى جامیعه) بووه ، ئاوه‌دان ئه‌كرێته‌وه .
ئیتر وورده وورده خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ر رِووى تىَ ئه‌كه‌ن و گه‌وره ئه‌بێت میسته‌ر رِیچ له گه‌شت نامه‌كه‌یدا كه ساڵى (1920) نوسیویهتى واى دیارى ئه‌كات كه ئه‌و ده‌مه هه‌ڵه‌بجه شار بووه(برِوانه لاپهرِه 124) كه‌چى سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر نزیك به‌م مێژووه‌ى رِیچ مێژوویه‌كى ترمان هه‌یه كه مێژووى كۆچى یه نه‌ك زاینى واى دیارى ئه‌كات كه هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌مه دىَ بووه. له سه‌ر نوسراوى ( حاشیه السید شریف الجرجانى على كتاب المگول فى البلاغه)دا نوسراوه: كتبه السید رسول ابن السید محمد سنه 1240 بقریه حلبجه واته : سید رسوڵى كورِى سید محمد له ساڵى1240ه ئه‌مه‌ى نوسى له گوندى هه‌ڵه‌بجه ، من پێم وایه مێژووه‌كه‌ى رِیچ راسته ، چونكه رِیچ گهشتهوهرێكى شاران دیده بووه به‌ڵام كۆلكه مهلاكهى لاى خۆمان هه‌ر به یادى پێشتر كه هه‌ڵه‌بجه دىَ بووه كه بووه به شاریش هه‌ر به دىَى داوه‌ته قه‌ڵه‌م. شایانى باسه له ساڵى 1889دا له (كوه‌یت)دا پێكه‌وه ده‌كرێنه قه‌زا.
گرنگترین هاوینه هه‌واره‌كانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه [دەستکاری]
- هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا
- سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم
- گوڵان
- كانی شێخی بامۆك
- ته‌وێڵه
- ئاوێسه‌ر
- بیاره
- سه‌ركه‌ن
- سه‌رای سوبحان ئاغا
- سه‌رگه‌ت
- باوه‌كۆچه‌ك
- دێی هاوار
- كانی‌و باخی وهزگێل
- كانی‌و باخی زهلهكێ
- ناو ناحیه‌ی خورماڵ
- مێشله
شاخ‌و لوتكه به‌ناوبانگه‌كانی قه‌زاكه [دەستکاری]
1. شاخی هه‌ورامان 2. شاخی سورێن 3. شاخی باڵانبۆ 4. شاخی شنروێ 5. شاخی شرام 6. شاخی لوتكه‌ی مهگر 7. شاخی مللهی داری ته‌موره زمان 8. شاخی زه‌واڵی 9. شاخی سه‌ید صادق 10. شاخیئهحمهد برنده 11. قه‌ڵای شه‌مێران 12. قۆپی به‌رده‌به‌ل 13. شاخی به‌رده دوو كون 14. شاخی نێرگزه جار 15. مله قۆنه‌ره 16. له‌هه‌وراماندا هه‌ندێ به‌رزایی تر هه‌یه ناوی "گۆزندار، ههسون که٢٥٠٠م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه ههسون ئه‌که‌وێته پشت گوندی سه‌رگه‌ته‌وه به‌ڕوی ئيراندا، هه‌واره به‌رزه" له‌نێوان ته‌وێڵه‌و بیارهدایه. 17. شاخی په‌روێنی 18. مله هوومڵه 19. هێلانه چه‌رخ 20. كونه گورگ
دانیشتوان [دەستکاری]
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه: دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری، بازرگانی، كشتوكاڵی، كارمه‌ندی حكومه‌ت، ئاژه‌ڵداری، ئیشوكاری سه‌رپێی و هاتوچۆی مهرزو سنوره‌كانی ئێران، ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. هه‌ردوو ئایینی ئیسلام ، كاكه‌یی ئاینی سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ی پێكهێناوه. به‌پێی ئامارێك كه‌له ژماره 27 ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه 6509 كه‌س بووه به‌م جۆره به سه‌ر ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كانی شاره‌كه‌دا دابه‌شبووه ، 2249/پیاو ، 2103 /ژن ، 1051/كچ ، 1106/كوڕ سه‌رجه‌می خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی پێكهێناوه .
به‌پێی سه‌رژمێری فه‌رمانگه‌ی ئامار له ساڵی 1977 كهچوار گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی (بامۆك، پاشا، سه‌رای، پیر محه‌مه‌د) سه‌رجه‌می ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (22411) كه‌س بوو ، ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و چوار گه‌ڕه‌كه‌یان پێكهێناوه ، (3850) خێزان بووه ، واته دانیشتوانی شاره‌كه 37% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنوری ئیداری قه‌زاكه‌ی پێكهێناوه. ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كان (3628) و له‌ڕووی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانه‌وه (17) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه ، به‌ڵام له ئاماری ساڵی 1987 سه‌رجه‌م دانیشتوانی سنووری ئیداری قه‌زاكه (115299) كه‌س بووه، كه‌ئه‌مه‌ش 12،11% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێكهێناوه، واته له ماوه‌ی ساڵانی 1977 تا 1988 ڕێژه‌ی زۆربوون‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان 3،3% بووه. به‌پێی هه‌مان ئامار له‌و ساڵه‌دا ژماره‌ی خانوبه‌ره دروستكراوه ئههلیو ده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو شار(6008) یه‌كه بووه ، له‌و ژماره‌یه (5506) خانووه ،له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری گشتیشه‌وه (61) خوێندنگا‌و (2) نه‌خۆشخانه‌و (1) بنكه‌ی ته‌ندروستی تیابووه.
سنووری ئیداری قه‌زای هه‌ڵه‌بجه [دەستکاری]
هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی 1889 كراوه به قه‌زا، واته هه‌ڵه‌بجه دوای (نه‌جه‌ف) به‌دووه‌م قه‌زا له‌عێراقدا داده‌نرێت . تا ساڵی 1930 هه‌ڵه‌بجه ته‌نها له (پێنج سه‌د) ماڵ تێنه‌ده‌په‌ڕی , ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه‌م بوو بۆ شارێك، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها سێ گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی له‌شاردا هه‌بوون (پاشا) كه ئێستا سه‌نته‌ری شاره، پیر محه‌مه‌دو كانی عاشقان كه مێژووی دروستبوونی زۆر كۆنه، پاشان هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دان بووه‌و كاروباری تێدههاتو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكه‌ی رێكخرا، گه‌ڕه‌كی (سه‌را) ش ئاوه‌دان بووه‌وه ، پاشان گه‌ڕه‌كی (كانی قوڵكه) ، كه ئێستا یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه گه‌وره‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، ساڵی 1945-1946 شوێنی فه‌رمانگه‌ی ڕه‌ی ئێستا كۆتایی هه‌ڵه‌بجه بووه ،له دوای ساڵه‌كانی په‌نجاوه خواروی (پیر محه‌مه‌د) یش دروستكراوه، له‌ساڵی 1957 به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، به‌ڵام گه‌ڕه‌كی (شێخ سمایل) دوای ساڵی 1963 ئاوه‌دان كرایه‌وه، له‌وبه‌ر (پردی پیرۆزه) تاك تاك نهوڕۆڵیو ئیمامیه‌كان نیشته‌جێ ده‌بوون ، تا له‌ساڵی 1970دا ئه‌ویش به ته‌واوی ئاوه‌دان بوه‌وه، كه ئه‌مانه‌ش ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بوون كه پێش سه‌رده‌می كۆماریی هه‌بوون هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی جولهكانو مامۆستایان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.
دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ساڵی 1920 هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك قه‌زایه‌كی ناودار سنورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 5000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، نزیكه‌ی 375 دێی هه‌بووه . ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ربه‌ناحیه‌ی وارماوه بووه ، وارماوهش سه‌ربه‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بووه ، واته هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی سه‌نگاودا هاوسنوور بووه ناحیه‌ی (پێنجوێن) یش سه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بووه ، دوای هاتنی سه‌رده‌می كۆماری ساڵی 1959 كرایه قه‌زاو جیابۆوه. قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه له‌ساڵه‌كانی 1950 بریتی بووه له ناحیه‌كانی سیروان و شاره‌زوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوه. له‌ساڵی 1977 جگه له مه‌ركه‌زی قه‌زاو ناحیه‌كان پاش جیاكردنه‌وه‌ی قه‌زای دهربهندیخانو پێنجوێن لێی ، ژماره‌ی گونده‌كانی سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه 216 گوند بووه، به‌ڵام له‌سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987 له‌كۆی 216 دێ پاش كاولكردن‌و ڕاگواستنی ته‌نها 18 دێ له‌سه‌رانسه‌ری قه‌زاكه مایه‌وه.
دوا گۆڕانكاری ئێستای شاری هه‌ڵه‌بجه له‌سێ ناحیه پێكهاتووه، ئه‌وانیش ناحیه‌ی سیروان: سنووری ٩٣ دێی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، ناحیه‌ی خورماڵ: پێكهاتووه له ٤١ دێ ساڵی ١٩٣٢ كراوه به ناحیه . ناحیه‌ی هه‌ورامان (بیاره): له 19 دێ پێكهاتووه .
ڕووبار و سه‌رچاوه به‌ناوبانگه‌كانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه [دەستکاری]
1. ڕوباری سیروان 2. زمكان 3. ڕوباری تانجه‌رۆ 4. ڕوباری زه‌ڵم 5. چه‌می ڕیشین 6. چه‌می چه‌قان 7. چه‌می ئێڵان قۆز 8. چه‌می دۆمان 9. چه‌می بێستانی سوور 10. خڕی بیاره 11. ده‌ڵێن 12. سه‌رچاوه‌ی گه‌نجان 13. ئاور شه‌ڵم 14. ئاوی لێڵه
ئێستا دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه 55 هه‌زار كه‌سه، به كۆی هه‌موو ناحیه‌كان و دێهاته‌كان 98 هه‌زار كه‌سه.
سەرچاوە ئاوییەکانی شاری هەڵەبجە [دەستکاری]
كانى یه‌كان [دەستکاری]
هه‌ڵه‌بجه و ده‌ور و به‌رى له به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌یه‌كى باراناویه به‌م پىَ یه كانى و چه‌م و كارێزى زۆرى تێدایه ، ئه‌مه ناوهكانیانه:
1- كانى سۆفى خدر
2- كانى شێخ
3- كانى باخى میر
4- كانى زار
ا5- كانى جووله‌كان
6- كانیه قوڵكه
7- كانى عاشقان
8- كانى نه‌واڵه
9- كانى كوێره
10- كانى حه‌مه‌وغان
11- كانى هه‌شت هه‌ڵوژه
12- كانى پاشا
13- كانى باخى شێخ ئه‌حمه‌د
14- كانى باخى مه‌لا عه‌بدوڵا
15- كانى باخى مه‌حموودى یار وه‌یش
16- كانى حه‌مه تاهى
17- كانى باخى پوركه حه‌لیم ، وه‌چه‌ند كانیلهیهكى تر...
كارێزه‌كان [دەستکاری]
1- كارێزى حاجى ناجى
2- كارێزى عه‌لى به‌گ
3- كارێزى شه‌گه رِهش
4- كارێزى موسته‌فا به‌گ
5- كارێزى باخى تایه‌ر به‌گ له سه‌ر گردى داره قوتهڵه
زێكان [دەستکاری]
1- ده‌لێن: له ئاوى زه‌ڵم و چه‌ند جۆگه‌یه‌ك سه‌رچاوه ئه‌گرێت و به شاره‌زوورى سه‌رودا تىَ ئهپهرِێت تا ئهرِوا و له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆگه‌یه‌كى تردا یه‌ك ئه‌گرن
2- زه‌ڵم: له رِۆژههلاَتى گوندى زه‌ڵمه‌وه تاڤگه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌یه ، به ناو شارى خورماڵدا تىَ ئهپهرِێت
3- تانجه‌رۆ: له گوندى قزله‌ره‌وه به‌ره‌و خوار تاله‌گه‌ڵ ئاوى سه‌رچناردا تێكه‌ڵ ئه‌بێت پاشان له خوارى شارى سلێمانیه‌وه له ده‌وروبه‌رى به‌كره‌جۆ و بنارى زرِگوێز و شاخى گڵه‌زه‌رده‌وه له‌گه‌ڵ بنار قه‌راخدا چه‌ند جۆگه و ئاوێكى تێكه‌ڵ ئه‌بێت و رِووبارى تانجه‌رۆ دروست ئه‌كه‌ن كه له خوارى دێهاته‌كانى عه‌شره‌تى گهڵاڵیهوه له گه‌ڵ رِووبارى زه‌ڵم تێكه‌ڵ ئه‌بن
4- رِیشێن: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌یه له گوندى (رِیشێن)ى بنارى چیاى (سورێن)وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
5- سیروان: له زێكانى پێش‌و گوره‌تره له كوردستانى ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه
6- زمكان: له گوندى توشانى كوردستانى ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و دێته ناوچه‌ى تاوه گۆزى و له‌وێوه تێكه‌ڵ به سیروان ئه‌بێت
7- لێڵه: له باكورى شارى جوانرِۆوه سه‌رچاوه ئهگرىَ و ئه‌میش به ناوچه‌ى تاوه‌گۆزیدا دێت و ئهرِژێته سیروانهوهههموو ئه‌م زێیانهش كه باسمان كردن ئهرِژێنه ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه.
چۆمه‌كان [دەستکاری]
1- گوڵان: له سهرچاوگهى گوندى سهرچاوگى كۆكۆىیهوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت
2- كوڵه بۆز: له سه‌رچاوه‌ى ئاوى بامۆك و كانى شێخ سه‌رچاوه ئه‌گرێت و به شاردا ئهرِوات
3- قه‌ده‌غه: له سه‌رچاوه‌ى ئاوى باوهگۆچهك سه‌رچاوه ئه‌گرێت
4- چه‌مى پریسى سه‌روو: كه له سه‌رچاوه‌ى سه‌ر به‌ڵخ و به‌ركه وورگهوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت
5- چه‌مى ته‌وێڵه: له سه‌رچاوه‌ى ئاوى هاوینه‌هه‌وارى ئاوێسه‌ر سه‌رچاوه ئه‌گرێت
6- چه‌مى تریفه: له سه‌رچاوه‌ى ئاوى گونده‌كه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت
7- چه‌مى بیاره: له سه‌رچاوه‌ى ئاوى كێمنه و هانه گه‌رمه‌ڵه وه سهرچاهى ئهگرێتئهمانه و چه‌ندین چه‌م و وورده چه‌مى تر له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن كه به گشتى مه‌ڵبه‌ندى ههلچهبجهیان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه
هاوینەهەوارەکانی هەڵەبجە [دەستکاری]
١- گوڵان: ئهكوێته رِووى قیبله‌ى شاره‌وه ، دۆڵێكى ئاودارى سه‌وز و پرِ باخ و باخاته ، سه‌ره‌و ژوور درێژ ئه‌بێته‌وه تا كانى زرِگوێز ، له خواریشه‌وه به كلكهى باخى شێخ وه‌لى ته‌واو ئه‌بێت. له ناوهرِاستى ئه‌م دۆڵه‌دا گوندى گوڵان هه‌یه كه له دوو ماڵ پێك هاتووه . شێخ مۆمنى گوڵانى گۆرِى موباره‌كى به رِاسهرى گوڵانهوهیه و به ده‌وریدا گۆرِستانێكى گه‌وره دروستبووه ههندىَ له خه‌ڵكى شار مردووه‌كانیان لهوىچ ئه‌نێژن. ئه‌م دوو ماڵه‌ى گوڵان جگه له به‌رهه‌مى باخ و داروده‌وه‌ن ههندىَ كشتوكاڵیش ئه‌كه‌ن بۆ خۆیان به‌مه‌ش هێنده‌ى تر دۆڵه‌كه‌یان رِازاندوهتهوه.
٢- وهزگێرِ: هاوینه‌هه‌وارێكى دڵگیره ئه‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتى شاره‌وه به سنگى چیاى شتروێوه خۆى هڵواسیوه به رِووى دۆڵى هاوارا به‌ره‌كه‌ت ئهبارێنىَ . كانیهكى سازگارى هه‌یه و هه‌میشه سه‌رسه‌وزه . وه‌زگێڵ له رِاستیدا (وه‌ز+كێڵ)ه ووشهكه هه‌ورامیه به‌واتاى كێڵى كوێز ، (ك) گۆرِاوه به(گ).
٣- سه‌ركه‌ن: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى سازگاره كه هه‌ندێك دار و دره‌خت و زه‌وى به ده‌وریدا دێراو ئه‌كات سه‌یرانگایه‌كى خۆشه و ئه‌كه‌وێته خوارووى دۆڵى تاوێره به پشتى گوندى عه‌نه‌ب و جهلیلهدا .
٤- ئاوێسه‌ر: كارێزێكى گه‌وره و ئاوێكى سازگار و مشه‌ى هه‌یه له سه‌روو شاره دىَى ته‌وێڵه‌وه‌یه. باخى گوێز و میوه‌كانى تر ئاودێر ئه‌كات ، دره‌ختى گوێز و تووى باڵا هه‌ڵچوو سیچبهرێكى خه‌ستیان خستوه‌ته سه‌رى و به درێژایى وه‌رزى هاوین جێگاى گه‌شت و سه‌یرانه و گۆران واته‌نى شنه‌ى سێبه‌رى دارى گوێز و تووئهسرِن ئاره‌قى رِێبوارى ماندوو
٥- ئه‌حمه‌د ئاوا: ئه‌م گونده خۆش و دڵگیره كاتى خۆى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئهردهڵانىیهكان بووه له كاتىَكدا خانئهحمهد خانى كورِى هه‌ڵۆ خانى ئه‌رده‌ڵانى فه‌رمان رِهواى میرنشینى ئه‌رده‌ڵان بووه هه‌ر له خۆشى خان ئه‌حمه‌د خان بوه ناونراوه ئه‌حمه‌د ئاوا، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ى براى خۆشه‌ویستم كاك حه‌كیمى مه‌لا ێاڵح ئه‌ڵێت. گوندێكى سه‌ر سه‌وزى پرِ له باخ وباخاته و ئاو و ههواهكى له بارى هه‌یه كه له دوا مانگى به‌هاره‌وه تا سه‌ره‌تاى پایز خهڵَكى ناوچه‌كه سه‌یرانى تیا ئه‌كه‌ن.زىَى زه‌ڵم بهخورِ به به‌رده‌میدا رِهت ئهپهرِێت به ته‌نیشتیه‌وه به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم شوێنێكى ئێجگار خۆشى تیایه به ناوى (بن په‌ڵگ) كه به به‌ردى پان سه‌كۆ و بانێكى تیا دروست كراوه، دیمهنێكى دڵ‌بزوێن و سه‌رنج رِاكێشى هه‌یه.
٦- سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم: له ئه‌حمه‌د ئاواوه به‌ره‌و كۆتایى دۆڵه‌كه تاڤگه‌یه‌كى به‌رزه به نیوه‌ى چایاكهى هه‌ورامانه‌وه وه‌كو به‌فرێكى سپى به‌رئه‌بێته‌وه به‌ره‌و خواره‌وه ، ئاوێكى شیرین و سازگاره و رِێچكه ئهبهستىَ وم ئهرِوا وورده ورده تا یه‌ك ئه‌گرن له‌گه‌ڵ رِووبارى تانجه‌ر ۆ و سیروان و كه هه‌مویان پێكه‌وه ئهرِژێنه ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه. خه‌ڵكى هه‌ورامان و شاره‌زور بۆ باخ و كشتوكاڵ سوودى زۆرى لىَ وه‌رئه‌گرن. شایانى باسه پاشماوه‌ى قه‌ڵایه‌كى كۆنى مه‌ڵبه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئهردهڵانىیهكان وه‌ك نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌كى مێژوویى نه‌ته‌وه‌كه‌مان تا ئێستاش له‌و دۆڵه‌دا ماوه.
٧- سه‌راوى سوبحان ئاغا: ئه‌كه‌وێته ته‌نیشت شارۆچكه‌ى سه‌یدسادقه‌وه به‌ره‌و شارى عىربهت ئاوێكى زۆره و له ژێر زه‌وىیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، گۆماوێكى گه‌وره‌ى له به‌رده‌مدا دروست كراوه بۆ ئاودانى زه‌وى و زارهكانى به‌رده‌مى سوودى لىَ وهرءهگرن. شوێنێكى خۆش و دڵگیره و جێگاى سه‌یرانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه.
٨- مێشلىَ: كانى و باخێكى خۆش و دڵگیره ، ئه‌كه‌وێته نێوان گوندى به‌ڵخه و سۆسهكانهوه ، سه‌یرانگایه‌كى خۆشه و پاشماوه‌ى قهلایهكى كۆنى تیایه ، هاوینان خه‌ڵك رِووى تىَ ئه‌كه‌ن بۆ هیران.9- سه‌روه‌زه‌ن: تاڤگه‌یه‌كى خۆشه نزیك به گوندى سازان. وه‌زه‌ن) یان(وه‌زان) ووشه‌یه‌كى هه‌ورامیه به واتاى (گوێزه‌كان) باخێكى زۆر له به‌رده‌میدا كراوه و دیمهنێكى دڵفرِێنى هه‌یه.
٩- سه‌ربه‌ڵخ: سه‌رچاوه‌ى ئاوێكى گه‌وره‌و شیرینه به ته‌نیشت گوندى پریسى سه‌رووه‌وه شوێنێكى خۆش و دڵگیره ، ئه‌گه‌ر بایه‌خى پىَ بدرێتسهیرانگایهكى خۆشى لىَ ده‌ر ئه‌چێت.
١٠- بله قه‌وى: كانى و ئهستێڵێكه له نێوان هه‌ردوو گوندى عه‌نه‌ب و بیاوێڵهدا ، هه‌رچه‌نده ئاوه‌كه‌ى وه‌كو ئاوى هاوینه‌هه‌واره‌كانى تر سازگار نىیه ، به‌لام هه‌میشه شنه و شهماڵێكى خۆشى هه‌یه و ئه‌وسا دوور له ئێستا خه‌ڵكێكى زۆر رِووى تىَ ئه‌كرد هاوینان چایخانهیهكیشیان تیا دائه‌نا.
١١- سه‌رگه‌ت: گوندێکی خنجیلانه‌یه،ئه‌که‌وێته پشت هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاواوه، باخ و باخاتێکی خۆش ، ئاوێکی سازگاری هه‌یه.
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- هه‌ڵه‌بجه، گۆڤارێكی ڕوناكبیری وه‌رزییه خاوه‌نی ئیمتیاز‌و، ب.ڕ، سه‌رنوسه‌ر كه‌مال هه‌ورامی.
- لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی هه‌ڵه‌بجه 1700-1958 نوسینی به‌كر حه‌مه صدیق عارف 1997.
- كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه 1988 كورته باسێكی جوگرافی- ئابوری- كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی ، شه‌وكه‌تی حاجی مشیر.
- ئهنفالو ئافره‌تی كورد ، عه‌داله‌ت عومه‌ر صاڵح 2002.
- مێژووی كورد‌و كوردستان ، محمد مه‌ردۆخی كوردستانی
- جوگرافیناس
|
||||||||||||||||