وڵات
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
وڵات یان وەلات (لە "ولاية" -ەوە نەھاتووە[١] بەڵکوو لە "وار" -ەوە ھاتووە بە واتای نیشتمان[٢]) ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو مەڵبەندی فیزیکیی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ. بەو خەڵکەی لەو ناوچەیە نیشتەجێن دەوترێ نەتەوە.
لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە سێ چەمکی "وڵات"، "نەتەوە"، و "دەوڵەت"، پێکەوە یەکەیەکی سیاسی پێک دێنن کە بوونی یەکیان ھەبوونی ئەو دوانەی دیکەی بەدواوە دێ. کەواتە ھەرکام لەم سێ چەمکە دەکرێ لە جیاتیی ئەو دوانەی دیکە بەکار ببردرێ.[٣]
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- لیستی دەوڵەتانی جیھان
- دەوڵەتی حاکم: دەسەڵاتی حاکم لەسەر وڵات.
- نەتەوە: خەڵکی نیشتەجێی وڵات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ↑ http://ku.wiktionary.org/wiki/welat
- ↑ نەبەز، جەمال؛ وشەنامەی ئێتیمۆلۆژیای زمانی کوردی؛ لاپەڕەی ٣٤٢.
- ↑ شەبانی، ئەحمەد؛ فەرھەنگی زانستی سیاسی؛ ٢٠١٠؛ لاپەڕەی ٣٣٢.