بەردەڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەردەڕەش
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای بەردەڕەش

بەردەڕەش شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکە. [١] شوێنێکی ستراتیژی ھەیە کە دەکەوێتە نێوان ھەر سێ پارێزگای مووسڵ و دھۆک و ھەولێر، بەردەڕەش لە سەردەمی عوسمانییەکاندا لە ساڵی ١٨٩٠ بووەتە ناوەندی ناحیە و بەم دواییە بە بڕیارێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە ناوەندی قەزا.[٢]

ناوی بەردەڕەش[دەستکاری]

زۆر بۆچوون ھەن لەسەر ناوی بەردەڕەش لەوانەیە لەوەوە ھاتبێت کە خاکەکەی خاکێکی رەشە و زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ، یانیش لە شاخی ڕەش ەوە ھاتووە کە شوێنێکە دەکەوێتە نزیک بەردەڕەش و کاتی خۆی ئەو شوێنە شوێنی گوند بووە.[٣] بۆچوونێکی دیکە ھەیە دەڵێت کە ناوی بەردەڕەش لە چیای بەردەڕەش ھاتووە کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە و لەبەر وشکە ساڵی و بێ بارانییەوە خەڵکەکەی لە دەڤەری گەرمیان و شەقڵاوە‌ و ڕەواندز ھاتوونەتە ئەم دەڤەرە و ناوەکەیان لەگەڵ خۆیاندا ھێناوە.[٣]


دانیشتوانی بەردەڕەش[دەستکاری]

دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش90% گۆرانن و گۆرانیش لە زۆر تیرە و بەرەباوک پێکھاتوون لەوانە رەشگەری، چۆپانی، گێژ، بۆت، زەنگەنە، شێخ بزێنی، رۆژبیانی ، ئۆمەربل، مووسەیی، شاسواری و ھتد. بەشێوەیەکی گشتی دەڤەری بەردەڕەش لە سێ ناوچەی سەرەکی پێکھاتووە کە بریتین لە ناوچەکانی ناوکوڕ، بەربنی ، بۆتان و ھەر شوێنێک لەمانە تایبەتمەندی خۆی ھەیە.[٣]

عەشیرەتی گۆران، کە زۆرینەی دانیشتوانی قەزای بەردەڕەش پێکدەھێنن، بە شێوەزاری تایبەتی خۆیان قسان دەکەن کە شێوەزارێکی نزیکە لەکوردیی ناوەندی نزیکەی ۹۰٪ی وەک شێوەزاری کوردی ناوەندیە. عەشیرەتی گۆران وەکو لەسەرەوە باس کراوە لە چەندین تیرە و بەرەباب پێکھاتووە کە بریتین لە: رەشگەری ٥٥% ، چۆپانی ٨٨% ، گێژ ٢٣% ، بۆت ١١% ، شێخ بزێنی ٢% ، خدری ١% ، زەنگەنە ١% ، ئەوانی دیکەش ٧ %. [٤]

جگە لە گۆران عەشیرەتی دیکەش ھەن لە ناوچەکە کە دیارترینیان سورچی و زێبارین. ھەروەھا لە حەفتاکانی سەدەی بیستەم ڕژێمی بەعسی رووخاو ھاوکات لەگەڵ ئەو سیاسەتە رەگەزپەرستانەییەی دژی کوردی باشووری کوردستان دەھێنا لە ڕاگواستن و تەعریب و ھتد... ژمارەیەکی زۆری خێزانی کوردی لە ناوچەکانی زوممار، ئەترووش، شێخان، رەبیعە ، مـرێبا گواستەوە بۆ ئەم ناوچەیە و زۆربەی زۆریان تاوەکو ئێستا لە قەزای بەردەڕەش ماونەتەوە.

بەردەرەش لەسەردەمی رژێمی بەعسدا[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی خەلکی ئەم دەڤەرە کورد پەروەر بوون و رۆلێکی ھەبوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، دەبووایە خەلکی سنووری بەردەرەش لە ساڵی ١٩٧٩ – ١٩٨٠ کە ئەوسا ناحییەیێک بوو سەر بە قەزای ئاکرێ، و لەگەڵ خەڵکی قەزای ئاکرێ بکەونە سنووری ئۆتۆنۆمی، بەڵام بۆ ئەوەی ئامانجی خەڵکی ئەم دەڤەرە بەجێ نەگەیەنرێت رژێمی بەعس لەگەڵ دارودەستەکانی خۆیدا ھەستا بە ئەنجامدانی راپرسییەکی شەکلی لەسەر ئەم بابەتە و لە کۆتاییدا وای راگەیاند کە دەبێت سەر بە پارێزگای مووسل بێت. ناحیەی بەردەڕەش لەساڵی ١٩٣٢ تاوەکو راپەرینی بەھاری ١٩٩١ی گەلی کوردستان ، ٢٩ کەس وەکو بەرێوەبەری ناحیە دەست بەکاربوونە. ھەروەھا دوای راپەڕینیش واتە لەساڵی ١٩٩١ تاوەکو ١٦/٧/١٩٩٥ کە رژێمی بەعس دامودەزگاکانی خۆی لە ھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان کێشایەوە ، بەردەڕەش بێ بەرێوەبەری ناحییە بوو. ھەروەھا پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بوو لە دەڤەرەکە تاوەکو ساڵی ١٩٩٥ کە بەرێوەبەری ناحیە کەوتەوە کار.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bardarash(ئینگلیسی). ویکیپیدیای ئینگلیسی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-٨-٢٠١١.
  2. ^ شڤان گۆران. قایمقامی به‌رده‌ڕه‌ش : پێویستمان به‌ پڕۆژه‌ی زیاتر هه‌یه‌(کوردی). مالپەڕى Kurdistan TV..
  3. ^ ئ ا ب پ مێژوویا به‌رده‌ره‌ش(کوردی). ماڵپەڕی پارێزگاى دهۆک. .
  4. ^ یاسین حەسەن گۆران، (گۆران لەنێوان زێی بادینان و رووباری خازر)، گۆڤاری خازر ژ. ٢ - ١٦

کتێبی گۆرانەکان نووسینی ئەحمەد گۆران-۲۰۱۷