ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژاوای کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).
Rojava
ڕۆژئاوای کوردستان
نەخشەی ھەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان بە خەمڵێنراوی بە بەپشتبەستن بە ئەوناوچانەی کە کورد تێیدا چڕبۆتەوە و دابەشبونی ئیداری ئەو ناوچانە
پایتەختقامیشلۆ
گەورەترین حەسیچە
زمانەکان کوردی، سوریانی-ئارامی، عەرەبی، شەرکەسی
گرووپە ڕەگەزییەکان  کورد، ئاشووری، عەرەب، شەرکەس
دەوڵەت حکوومەتی کاتی
ھەرێمی ئۆتۆنۆمی
 -  پێشنیارکردنی ئۆتۆنۆمی تەممووزی ٢٠١٣ 
 -  ڕاگەیاندنی ئۆتۆنۆمی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ 
 -  دامەزراندنی حکوماتی ھەرێمی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ 
دراو لیرەی سوری
ناوچەی کاتی UTC+3
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .sy
کۆدی تەلەفۆن +٩٦٣

ڕۆژئاوای کوردستان یان کوردستانی سووریا یان کوردستانی ڕۆژئاوا، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژئاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی نایاساییە (واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا. کوردستانی سووریا بەشێکە لەو ناوچە جوگرافییە گەورەترەی کە بە کوردستان ناسراوە. دانیشتووانی کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کورد پێکدێن. زۆربەی خاکی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵکراوە لە لایەن (وڵاتپارێز) شەڕڤانە کوردییەکانەوە لە ٢٠١٢وە وەک بەشێ لە وێنە گەورەکە کە شەڕی ناوخۆی سووریایە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر ئەم حکوومەتە نایاسایییەیان ڕاگەیاند لە ھەرێمەکەدا.

بنەچەی ناوەکە-زاراوەزانی[دەستکاری]

وشەی کوردستان لە دوو بەش پێکدێ و ڕاستەوخۆ بە مانای خاکی کوردان دێت. ناوەکە پاشگری «سووریا» یان «ڕۆژاوا» وەردەگرێ کە دەگەڕێنەوە بۆ ناوە جوگرافی و ڕامیارییە ھاوپەیوەندەکەی ھەرێمەکە.

ڕووبەڕی ڕۆژئاوای کوردستان[دەستکاری]

ڕۆژاوا بچووکترین ڕووبەری ھەیەکە ئەویش: ٣١٫٠٠٠ کم² یە. ئەمڕۆ لەژێر دەستی سووریایە. تایبەتمەندییەکی خاکی ڕۆژاوا ئەوەیە کە ڕووبەری زۆری لە دەشتی بەرفراوان پێکدێ.

ڕۆژاوا دەکرێت بە دوو بەشەوە. یەکەمیان عەفرینە؛ عەفرین دەکەوێتە نزیک دەریای سپی. ھاوینیان گەرمە و زستانیان ساردە. بەھۆی ئەم کەش و ھەوایە داری زۆر و بەری زۆریان ھەیە. وە دار زەیتوونیشیان زۆرە. بەشی دووەم، ئاموودێ وقامشلۆ و دێرک ناوچەکەیان زیاتر دەشتە و چیای کەمترە، وە ناوچەکەیان بەفری لێ نابارێ، بەڵام جاران بارانی لێ دەباری. لە چلەی گەرما گەرمی لە قامیشلۆ دگاتە +٧ پلەی سەدی، لە دێرک و ئامودێ دەگاتە +٦ پلەی سەدی، و ھاوینیان درێژە، و گەرما دگاتە ٤٠ پلەی سەدی.

ڕۆژاوا چەند چیایەکی تێدایە، و ئەوانیش لە عەفرینەوە تا چیای کرمانج درێژ دەبنەوە. چیای کرمانج ١٢٠٠ م بەرزە، و تاکو کۆبانی درێژ دەبێتەوە.

قامشلۆ و نسێبین یەک شارن بەڵام دابەش کراون بەسەر دوو وڵاتدا؛ یەکەمیان لە دەستەڵاتی سووریایە و دووەمیان لە ژێر دەستەڵاتی تورکیایە. قامیشلۆ لەژێر ئاڵای سووریا و نسێبین لەژێر ئاڵای تورکیایە.

== مێژوو == کوردی سوریا

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا[دەستکاری]

لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریادا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (ی پ گ) دروست کرا لەژێر بەڕێوەبەرایەتبی دەستەی بڵندی کورددا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە کوردنشینەکان لە سووریا. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢دا، (ی پ گ) شاری کۆبانی (عەین ئەلعەرەب) ی گرت، و ڕۆژی دوای ئەوەش عامودا و عەفرین. ھەردوو گرووپی سەرەکیی کوردی، ئەنجومەنی نیشتیمانیی یاخود نەتەوەیی کورد لە سووریا (بە ئینگلیزی: Kurdish National Council) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پ ی د)، لە پاشاندا ئەنجومەنێکی یەکگرتووی دەسەڵاتیان دروست کرد بۆ بەڕێوەبردنی شارە گیراوەکان. لە ٢٤ی تەممووزدا، ھەر یەک لە شارەکانی سەری کانی (بە عەرەبی: رەئس ئەلعەین)، دێریکا ھەمکۆ (بە عەرەبی: مالکیە) و دیربێسیرێ (بە عەرەبی: درباسیە) ی ڕۆژاوای کوردستان کەوتنە ژێر دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل. تەنھا شارە کوردنشینە سەرەکییەکانی قامیشلۆ و حەسیچە (بە عەرەبی: حەسەکە) لەژێر دەستی حکومەتدا مانەوە.

کارگێڕی[دەستکاری]

لە ٢٠١٢وە زۆربەی ڕۆژاوای کوردستان لەژێر دەستی شەڕڤانانی کورددایە وەک بەشێک لە شەڕی ناوخۆی سوریا، و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر حکومەتێکی خۆبەڕێوەبەری ئۆتۆنۆمییان ڕاگەیاند بە ناوی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی ڕۆژئاوای کوردستان (کوردیی باکوور: ڕێڤەبەرییا خۆسەریێ دێمۆکڕاتیکا ڕۆژئاڤاێ کوردستان) لە ھەرێمەکەدا. حکومەتە ئۆتۆنۆمییەکە پێکدێ لە سێ کانتۆن؛ بە ناوی جەزیرە کە زۆربەی پارێزگای حەسێچە دەگرێتەوە، کۆبانی و عەفرین. لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا، ئەنجومەنی کانتۆنی جەزیرە حکومەتی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی ڕاگەیاند دوابەدوای کۆبونەوەی کۆمەڵەی دەسەڵاتی یاسادانانی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی رۆژئاوای کوردستان لە عامودا. ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانییش ھەمان ڕێچکەیان گرت لە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا.

جوگرافیا[دەستکاری]

دیارترین نیشتگە کوردنشینەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

قەزای عەفرین[دەستکاری]

قەزای ئەزاز[دەستکاری]

قەزای کۆبانی[دەستکاری]

قەزای گێرێ سپی[دەستکاری]

قەزای قامیشلۆ[دەستکاری]

قەزای دێریکا ھەمکۆ[دەستکاری]

قەزای سەری کانی[دەستکاری]

قەزای حەسیچە[دەستکاری]

نیشتگە عەرەبییەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

نیشتگە ئاشوری/سریانییەکانی ڕۆژاوای کوردستان[دەستکاری]

ڕامیاری[دەستکاری]

دەستەی بڵندی کورد، دەستەی کارگێڕی یاخود دەستەی بەڕێوەبردنی حکومەتەکەی ڕۆژاوای کوردستانە. ئەم دەستەیە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی یاخود نەتەوەیی کورد لە سووریا (بە ئینگلیزی: (KNC) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پ ی د) وە دامەزرێنرا دوابەدوای واژۆکردنەکانی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٢ بۆ ڕێکەوتن لەسەر ھەماھەنگیکردن لە نێوان ئەو دوو پارتەدا لە شاری ھەولێری کوردستانی عیڕاق لەژێر چاودێری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عیڕاق، مەسعوود بارزانیدا. ئەنجومەنی ئەندامانی دەستەکە پێکدێ لە ژمارەیەکی یەکسان لە ئەندامانی (پید) و (KNC).

سەربازی[دەستکاری]

یەکینەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی دەستەی بڵندی کوردە کە ھێزی سەربازی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێنێ.

ڕۆژاوای کوردستان.

کلتوور[دەستکاری]

شوێنەوارە مێژوییەکانی رۆژئاوای کوردستان[دەستکاری]