پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگاکانی وڵاتی ئێرانە. ناوەندەکەی شاری ورمێیە و سێ نەتەوەی سەرەکی کورد، ئازەری و ئاشووری تێیدا دەژین. سنووری ئێران و تورکیا بە گشتی ئەم پارێزگایە دایگرتووە و پێگەیەکی گرنگە نێوان ئێران و دراوسێکانی بەتایبەت تورکیا.
ڕاگەیاندنی کۆماری مەھاباد
کاتى سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو.[١] لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە رەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمى پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.
کۆماری مەھاباد [دەستکاری]
لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم کاتێک لەشکری سۆڤیەت باکووری ئێرانی داگیرکرد کورد و تورکی ئازەری بە پشتگیری سۆڤیەت ئیعلانی دوو کۆماری ئازادیان کرد لە مەھاباد و تەورێز. قازی محەمەد یەکەم و دوایین سەرکردەی ئەم کۆمارە بوو و ھەر لە مەھابادیش بە فرمانی ڕەزاشای پەھلەوی لە سێدارەدرا. یەکەم ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لە رۆژگاری کۆماری مەھاباد بوو.
دابەشکاری و ئامار [دەستکاری]
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ١٧ شارستان، ٤٢ شار، ٤٤ ناوچە و ١٤٢ گوندستان پێکھاتووە. ئامارى پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا:[٢]
بڵاوبوونەوەی دوو نەتەوەی کورد و تورک لە ناو پارێزگادا
دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە دوو شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ و کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا.
دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، ھەرکی، بریاجی، ملکاری ،زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چاردۆڵی لەک و ھەوشاری کورد[٣]. ھۆزە ئازەریە تورکزمانەکانیش بریتین لە ئەفشار (کە لە کرمان و خوراسانەوە راگوێزراون) و قەرەپەپاخ (کە لە قەوقازەوە ھاتوون). ئاشووری و ئەرمەنییەکانیش دانیشتووی دێرینی ئەم پارێزگایەن.
بەشی زۆری خەڵکی ئەم پارێزگایە کوردن.[٤]