پارێزگای کرماشان
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاه) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٨٤٢٤٥٧ کەس بووە کە زۆربەیان کوردی کەلھوڕن. ھەروەھا کوردی جاف و لەک و ھەورامیش لەم پارێزگەدا دەژین. ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:
- شارستانی ئارویناوا
- شارستانی پاوە
- شارستانی سەلاس و باوەجانی
- شارستانی جوانڕۆ
- شارستانی داڵاھۆ
- شارستانی ڕەوانسەر
- شارستانی سەرپێڵ
- شارستانی سونقوڕ
- شارستانی سەحنە
- شارستانی قەسر
- شارستانی کرماشان
- شارستانی کەنگاوەر
- شارستانی گیەڵان
- شارستانی ھەرسین
شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سەحنە
|
|||||
|
|||||||