کانزا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کانزا ماکێکی سرووشتییە کە دەکرێ لە ساوی بدەی و بریقەی پێ بخەی (بێجگە جیوە کە لە گەرمای ئاساییدا شلە) یان بیچمەکەی بگۆڕی و دایڕێژی، تەلی لێ دروست بکەی.

کانزا تەنێکە کە گەرما و کارەبا بە باشی ڕادەگوێزێ.

کانزاکان لە زۆر بابەتدا لێک جیاوازن، بۆ وێنە: لە ڕەنگ، نەرمی و ڕەقی (بڕێکیان بە ئاسانی دەچەمێنەوە و ھێندێکیان زۆر ڕەق و پتەون)

خۆڕاگری میکانیکی کانزاکان[دەستکاری]

مەبەست ئەو زەختەیە کە دەخرێتە سەر کانزا و نایشکێنێ. زۆرێک لە کانزاکان لە گەرمیدا، ئەگەر بکەونە ژێر بار، زۆرتر بیچمیان دەگۆڕێ تا لە ساردیدا. زۆربەی کانزاکان لە ژێر فشاری بگۆڕدا (وەک شەکاندن) زووتر و ئاسانتر دەشکێن تا ئەو کاتەی لە ژێر قورساییەکی نەگۆڕ و یەکجۆردان.

ھۆی بریکانەوەی کانزاکان[دەستکاری]

ھۆی سەرەکی بریکانەوەی کانزاکان لە گرووپی ئێلێکترۆنییاندایە.

ئێلێکترۆنەکان دەتوانن ھەر جۆرە وزەیێک وەربگرن؛ چونکوو لە بزووتنێکی ئازاددان. بەشی زۆری وزەی ئێلێکترۆنەکان لەو تیشکانەیە کە لێیان دەکەوێ، جا چ تیشکی خۆر بێ یا تیشکی کارەبا. زۆربەی کانزاکان بەشی زۆری وزەی وەرگرتەی خۆیان دەدەنەوە، بۆیە بریکەدار و سپی دەنوێنن.

ھۆی بیچم گۆڕانی کانزاکان[دەستکاری]

زۆرێک لە کانزاکان لە گەرمایەکی تایبەتدا، تەکووزی یۆنەکانی خۆیان دەگۆڕن. بەم گۆڕانە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی تری کانزاش دەگۆڕێ و لەوانەیە تا ڕادەیێک تورت، سووڕاو، پتەو و... بێ. زۆربەی کانزاکان لە ساردیدا بە سەختی بیچم دەگۆڕن، بەڵام لە گەرمیدا نەرم دەبنەوە و بە ئاسانی دەکرێنە تەل.

سەرچاوە[دەستکاری]