نەغەدە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەغەدە
Nəqədə - سەندووس -
Naqadeh
دیمەنێکی شاری نەغەدە
دیمەنێکی شاری نەغەدە
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاورمێ
شارستاننەغەدە
ناوچەناوەندی
دەسەڵات
 • قایمقاممورتەزای فرامەرزی
ڕووبەر
 • شاری
٨٫٨٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٤٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٣٢٧ مەتر (٤٬٣٥٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • شار٨١٬٥٩٨
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام (سوننە و شیعە)
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگە[١]

نەغەدە (بە کوردی: نەغەدە یان سەندووس)، لە شارەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ناوەندی شارستانی نەغەدەیە. ئەم شارە لە (١٩) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای گۆلی ورمێ و (٢٧) کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شنۆ و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای مەھاباد و (٣٦) کیلۆمەتری باکووری ڕۆژھەڵاتی پیرانشار ھەڵکەوتووە. خەڵکی زۆرینەی ئەم شارە بە زمانی کوردی سوورانی قسە دەکەن و کەمینە بە تورکی کە لە ئەشیرەتی قرە پاپاقن و ١٨٢ ساڵ پێش لە وڵاتی گورجستانەوە ئاوارەی شاری کوردنشینی نەغەدە بوون.[١][٢]

ئەم شارە و شارستانی نەغەدە تاوەکو ساڵی (١٩٦٧) بە سەندووس ناودەھێنرا و لەم مێژووە بەدواوە گۆڕدرا بە نەقەدە.[٣] ئەم شارە ڕووباری گاداری پیادادەروات و ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و میوە و دارە.

ناو[دەستکاری]

  • نەغەدە: واتای زێر و گەوھەری ژنان کە بۆ خۆڕازاندنەوە بەکاری دەھێنن.
  • نەقیدە: واتای ئاوایی نەقی کە لە (نەقی خان بوزچلو: کە خاوەنداری موڵکی نەغەدە بوو لە سەردەمی قاجاڕ و پەھلەویدا).
  • سوڵی دوز: بەزمانی ئازەری بەواتای دەشتێکی سەوز و پڕ ئاودێت یان مێرگ.
  • سەلدوس ناوەکە لەبنەڕەتدا سەلدوزە و ھەندێک سەلدوس و ھەندێک سەندوسی پێدەڵێن، مێژوونوسان و جوگرافیانوسان بۆیان ڕوونەکردوینەتەوە کە ئەم شارە و ھەرێمە لە بنەڕەتدا ناوی چی بووە. سەلدوس لە بنەڕەتدا ناوێکی تورکی مەغۆلیە و پاش دەورانی جەنگیزخان بڕاوە بە سەر ئەم ھەرێمەدا، سەلدوز لە بنەڕەتدا ناوی یەکێ بووە لە ھۆزەکانی مەغۆل، پاش ئەوەی ھۆلاکۆ خان ھێرشی ھێنا بۆ سەر ئێران و ئەم ناوچەیەی دا بەم ھۆزە، کوردەکانی ڕەتاند و زۆری لێکوشتن و ئیتر ئەم ناوچەیە بەناوی ئەم ھۆزەوە ناونرا سەلدوز پاش کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی مەغۆل ئەم ھۆزە گەڕانەوە بۆ مەنگۆلیا بەڵام ناوی ناوچەکە ھەر بەناوی ئەوانەوە مایەوە.[٤]

پێکھاتەی دانیشتووان[دەستکاری]

  • دەشتی سەندوس بەدرێژایی مێژوو جێی ئاوەدانی و کشتوکاڵ بووە و ھەر لەسەردەمە کۆنەکانەوە مرۆڤی تیا ژیاوە، مێژووی ماد و ئاشووری تیا تۆمارکراوە، لە سەردەمەکانی ھاوچەرخدا ھۆزی قەرەپاپای تورک زمان لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی (فەتح حەلی شا)ی قاجاڕ لە قەفقاسەوە ھاتونەتە ئەم دەشتە و تێیدا نیشتەجێ بوون.[٥]
  • لەئێستادا دانیشتووانی ئەم شارە لە دوو نەتەوەی سەرەکی کورد و ئازەری پێکدێت.
  • ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە (٧٦٩٩٠)کەسە.
  • ژمارەی کورد لەم شارە دا (٥٧١١٨)کەسە کەدەکاتە ٥٥٪ دانیشتووانی.
  • ژمارەی ئازەری لەم شارە دا (٢٤٤٧٩)کەسە کەدەکاتە ٤٥٪ دانیشتووانی.
  • تاوەکو پێش جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە ساڵەکانی(١٩١٥ تا ١٩١٧)، (٥٩٨) ئاشوری لە (١٠٨) خێزاندا لە شاری نەغەدە دەژیان.
  • لە ساڵی (١٩٠١) ژمارەی جوولەکە لەم شارە دا (٨٠٠) کەس بوون و لە پەنجاکانی سەدەی بیست کۆچیان کرد بۆ ئیسرائیل.[٦]
پێکھاتەی شاری نەغەدە لە ٢٠٠٦
ڕێژەی سەدی پێکھاتە
کورد
  
٧٠٪
ئازەری
  
٣٠٪

مێژوو[دەستکاری]

  • دەشتی سەندوس بپێی ئەو کنەو پشکنینانەی لەناوچەکەدا کراوە لەسەر پاشماوەی ئێسک و پرسک و گیای ناوچەکە بەتایبەت لە کێوی لواشلو دەگەرێتەوە بۆسەدەی سێیەمی جیۆلۆجی و تەمەنی ناوچەکە (٥٠٠)ملیۆن ساڵ دەبێت.
  • لەلایەکی کەوە گردی حاجی فەیروز ھەیە کە دەکەوێتە (٨کم)ی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری نەغەدەوە و پاش پشکنین و ھەڵکەندن کە ئێسکی مرۆڤی تیا دۆزرایەوە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکەمی چاخی بەردین و یەکێکە لە گردە ھەرە دێرینەکانی ئێران و جیھان.
  • ھەروەھا شوێنی دێرینی حەسەنلو کە لە (٥٥) گردی گەورەو بچووک پێکھاتووە و کەوتووەتە دەشتی نەغەدەوە.
  • ھەروەھا بەپێی بەڵگە و سەرچاوەکانی مێژوو ئەم دەشتی سەندوسە بەکار ھێنراوە لەلایەن مادەکان و مانناکان و ئاشورییەکان و ئۆراتووەکان و لۆلۆیییەکان و حۆرییەکان و پاشان لەلایەن پارسەکان و ساسانییەکان و عەرەب و سەلجوقی و غەزنەوییەکان و خوارزمییەکان … مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ و ئەفشارەکان.
  • لە ساڵی (١٨٨٦)دا و لەسەردەمی فەتح عەلی شای قاجاڕدا خێڵی قەرەپاپاق کە لە بنەچەدا لە ناوجەی قەفقاز بوون ھێنرانە دەشتی نەغەدە کە زیاتر بۆ دژایەتی کردنی جووڵانەوەی کورد بەکاردەھێنران و نفوزی کوردیان پێ لاواز دەکرد، ئیتر لەم دەشتەدا بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکبوون.
  • شارستانی نەغەدە تاساڵی (١٩٥٨) بەناوی ناوچەی سەندووس بوو لە شارستانی ورمێ، ناوەندەکەی گوندی ڕاھدانە بوو، پاش ئەوە لە ساڵی (١٩٦٣)دا ناوەندی ناوچە گوازرایەوە بۆ شاری نەغەدە، و لە ساڵی (١٩٦٨) ناوی ناوچە گۆڕدرا بە شارستانی نەغەدە و پاش (٢٨) ساڵ لە ساڵی (١٩٩٦) ناوجەی شنۆی لێجیاکرایەوە و بووە شارستان و ئەنجا ناوچەی محەممەدیاری بۆ دروست کرا.[٧]

جوگرافیا[دەستکاری]

نەغەدە لە باکوورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی تازەکەندی دیم و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی باڵخچی و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی میماندار و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی چیانە.[٨][٩][١٠][١١]

شوێن[دەستکاری]

دەریاچەی ورمێ دەریاچەی ورمێ شنۆ
میاندواو باکوور سیدەکان
ڕۆژھەڵات    نەغەدە    ڕۆژئاوا
باشوور
مەھاباد سەردەشت پیرانشار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  2. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  3. ^ آذربایجان غربی در آینە تقسیمات کشوری جمھوری اسلامی ایران - محمد رضا قلی زاد - با ھمکاری استانداری آذربایجان غربی - انتشارات حسام الدین چلبی - 1391 - صفحە 31
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2018. Retrieved 8ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Familiar Faces in Unfamiliar Places
  6. ^ "The Jews of Iran in the Nineteenth Century". Archived from the original on 8ی Novemberی 2014. Retrieved 1ی Augustی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ http://www.nagadeh-ag.ir/fa/wagov[بەستەری مردوو]
  8. ^ http://wikimapia.org/
  9. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  11. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)