شوان کەمال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شوان کەمال
شوان کەمال لە ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون١٩٦٧
سلێمانی
پیشەھونەرمەند، پەیکەرساز
زمانکوردی، عەرەبی، ئەڵمانی، سوێدی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنامەئەڵمانی، سوێدیی
خوێندنپەیمانگە، زانکۆ
کارە دیارەکانپەیکەرە مێژوویییەکانی ئەڵمانیا، پەیکەری شێرکۆ بێکەس
چالاکی ساڵانی١٩٨٢–تا ئێستا
منداڵەکانپڕوشە و لاڤینا
پەیکەری فوارەی دادپەروەری، فوپەرتاڵ ئەلەمانیا ٢٠١١
پەیکەری فوارەی دادپەروەری، فوپەرتاڵ، ئەڵمانیا، ٢٠١١

شوان کەمال (بە ئەڵمانی: Schwan Kamal؛ هونەرمەند و پەیکەرسازێکی کوردە لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایک بوە.[١][٢]

شوان کەمال لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ ساڵی ١٩٨٧ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی ھونەری خوێندووە، بە پلەی یەکەم بڕوانامەی دبلۆمی لە ھونەری پەیکەرسازی ھێناوە، بۆیە پاشان توانیویەتی لە ئەکادمیای ھونەریی زانکۆی بەغداد درێژە بەخوێندنی ھونەری بدات. لە ساڵی ١٩٩١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ھونەری پەیکەرسازی بەدەست ھێناوە. ھەر ئەو ساڵە بووەتە مامۆستای ھونەری لە بەشی پەیکەرسازی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی.

ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی ماستەر لەھونەری پەیکەرسازی لە خوێندنی باڵای وڵاتی سوێد لە ستۆکھۆڵم دوای بەراورد کردنی بڕوانامەکان.

پاش سەرھەڵدانی شەڕی براکوژی لە باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩٤ کوردستان جێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە تورکیا و پاشان یۆنان و لە ساڵی ١٩٩٥ و لە شاری دوویسبۆرگ و دواتر لە نۆیس نیشتەجێ دەبێت و لە شاری دوسلدۆرف کاری ھونەری دەکات.

لە دوای ساڵی ٢٠١٥ شوان کەمال لەبەر باری خێزانیی ئەڵمانیا بەجێ دەھێڵیت و لە شاری مالمۆوی وڵاتی سوێد نیشتەجێ دەبێت و بەردەوام دەبێت لە کاری ھونەری.

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

ژیانی ھونەریی شوان کەمال دەشێت بکرێت بە دوو بەشەوە: ئەو کارو پەیکەرانەی لە کوردستان و عێراق دروستی کردون، و ئەو پرۆژە و کارە ھونەرییانەی لە ئاڵمانیا و سوید و ئەورووپا دروستی کردوون.

بەرھەم و کارە ھونەرییەکان[دەستکاری]

پەیکەرەکانی کوردستان[دەستکاری]

  • ١٩٩١ – پەیکەری تۆفیقی کارەبا لە شاری ھەڵەبجە لە کوردستانی عێراق (کە بە کارەساتی کیمابارانەکەی ھەڵەبجە شەھید بووە)
  • ١٩٩٢ – پەیکەری حەمەسەعیدی ئەندازیار لەبەردەم بنکەی کارەبای شاری سلێمانی.
  • ١٩٩٣ – پەیکەری شەھیدانی چیمەن لە فولکەی خانەقای شاری سلێمانی.
  • ١٩٩٣ – پەیکەری ڕۆژنامەنووسی ئاڵمانی، گادگروس لە ساڵی ١٩٩١ لەکاتی ڕوماڵکردنی ڕووداوەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکرا و گولەبارانیان کرد.
  • ١٩٩٣ – پەیکەری خاڵە حاجی لە فولکەی خاڵە حاجی لە شاری سلێمانی.
  • ١٩٩٤ – پەیکەری بەختیار عەسکەری لە شاری ھەولێر.

پەیەکرەکانی ئەورووپا[دەستکاری]

شوان کەمال لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری ئەسینا لە وڵاتی یۆنان خەریکی کاری ھونەری دەبێت لە کارگەیەکی پەیکەر دروستکردن و کۆمەڵێک پەیکەریان بۆ دروست دەکات. دواتر بەرەو ئەڵمانیا دەکەوێتە ڕێ و ھەر ئەو ساڵە لە کارگەیەکی دروستکردنی پەیکەر (ڕۆلف کایزەر) لەبەر بژێوی ژیان دەستبەکار دەبێت. لەم ماوەیەدا لە ساڵی ١٩٩٥ تا ساڵی ٢٠١٥ کۆمەڵێک پەیکەر بۆ پەیکەرسازە جیھانییەکان لەم کارگەیە دروست دەکات بۆ نموونە: (تۆنی کرێگی بەریتانی، تۆماس شوتەی ئاڵمانی، مەگدەلینا ئەبەکانۆڤیجی پۆلۆنی، کاترینا فریچی ئاڵمانی) و گەلێکی تریش ئەم کارانە لە زۆرێک لە مۆزەخانە و باخ و شوێنە گشتییەکانی جیھان نمایشکراون.

شان بە شانی ئەمانە شوان کەمال خەریکی کاری ھونەری خۆی بووە و گەلێک کاری ھونەری ئەنجامداوە کە دواتر بوونەتە کەرەستەی چەندین پێشانگە و پرۆژە و کاری ھونەری بۆ ئاڵمانیا و سوید و شارەکانی کوردستانیش.

لە ماوەی کارکردنی ئەم ٢٠ ساڵە و ئەزموون و سەلیقەی ھونەری شوان، ناوێکی باشی بۆ دروست دەکات لە ناوەندە ھونەرییەکانی ئاڵمانیا. کۆمەڵێک پرۆژە و کاری ھونەری مێژوویی دەھێنن بۆ ئەم کارگەیە کە لە جەنگی جیھانی دووەم و سەردەمی نازییەکان نەماون و لەناوبراون، شوان بۆیان دروست دەکات و لە زۆرێک لە پارک و شوێنە گشتییەکانی ئاڵمانیا دادەنرێن، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری دەبێت لە میدیاکانی ئاڵمانیا. بۆ مێژوو، شوان ناوی خۆی بە کوردی لەسەر ئەم پەیکەرانە ھەڵکۆڵیوە لەو پرۆژانە:

  • ١٩٩٩ – پەیکەری مۆسیقار و ئاوازدانەری ئاڵمانی، گوستاڤ ئەدلۆف براون، لە پارکی سەروو لە شاری فوبەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠٠٨ – پەیکەری شاسوار ئەرنۆڵد رۆس، لە تاقێکی باڵەخانەی شارەوانیی شاری فوبەرتاڵ دانراوە لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠٠٩ – پەیکەری یوستیسیا، لە دەستی ڕاستی دەرگای سەرەکی باڵەخانەی شارەوانیی فوپەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١٠ – پەیکەری ڕاستی، لە دەستی چەپی دەرگای سەرەکیی باڵەخانەی شارەوانیی فوپەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١١ – پەیکەری مێژوویی یارمەتی ھەژاران، لە پارکی کەنیسەکان لە سەنتەری شاری فوپەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١٢ – پەیکەری فوارەی دادپەروەری، لە پارکی کۆماری شاری فوپەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١٣ – پەیکەری مۆسیقاری جیھانی، فیلکس میندلسۆن، لەبەردەم ئۆپێرای شاری دۆسلدۆرف لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١٣ – پەیکەری کەسایەتیی ئاڵمانی، پیتەر ھێڵد ناسراو بە ھۆش ھۆش، لە بازاڕێکی شاری فوپەرتاڵ لە ئاڵمانیا.
  • ٢٠١٤ – پەیکەری پەری بۆ گۆڕستانی سەروو، لە شاری دۆسلدۆرف لە ئاڵمانیا.

لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ئاواریی لە ئەورووپا، شوان بیری لای کوردستان بووە و ھەوڵی داوە پرۆژە و کاری ھونەریش بۆ شارەکانی کوردستان دروست بکات، یان ئەو تەکنیک و زانیاریانەی فێری بووە لە ئاڵمانیا بیگەیەنێتە کوردستان، بەڵام بەداخەوە خەمساردی و بێ دامودەزگایی ھونەری بووەتە کۆسپ کە نەتوانێ بە گوێرەی پێویست ئەو کارو پرۆژانە بکات. نموونەی ئەو پرۆژە ھونەرییانەی ئەم دوایانە لە کوردستان:

  • ٢٠١٣ – پەیکەری عەدالەت، لەبەردەم باڵەخانەی داد لە شاری ھەولێر.
  • ٢٠١٤ – پەیکەری شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەس لەبەردەم دەزگا و پەخشی چاپی سەردەم لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی.
  • ٢٠١٥ – مۆنۆمینت و پەیکەری شێرکۆ بێکەس لەسەر ئاربگەکەی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی.

پەیکەرەکانی وڵاتی سوید[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٥ شوان لە سەندیکای ھونەرمەندانی ھەرێمی سکۆنە دەبێتە ئەندام و لە کارگەی پەیکەرسازی (ڕۆبیرت کاسلاند)و(ڕۆسینگرێنز کۆنست یوتەری) دەست بەکاری ھونەری دەکات، چەند پەیکەرێکیان بۆ دروست دەکات، لەوانە:

  • ٢٠١٦ – پەیەکەرێکی ئەبستراک بۆ خەستەخانەی شاری مالمۆ.
  • ٢٠١٧ – پەیکەری مریەم کچێکی زنجیە بۆ کتێبخانەی شاری یۆتۆبۆری لە سوید.
  • ٢٠١٨ – پەیکەری کۆچبەر بۆ پارکی ئێکەبێری لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لایەنی جێبەجێکار کارگەی رۆسنگرێنس لە شاری مالمۆی سوید.
  • ٢٠١٩ – پەیکەری شاری ئاھۆس لەسەرشێوەی ریلیف، لەبەردەم مۆزەخانەی شاری ئاھۆس لە مەملەکەتی سوید دانراوە.[٣]
  • ٢٠١٩ – دروستکردنی مۆدێلی پەیکەری فیل و مۆسیقیەکە، بۆ پارکی گەل شاری مالمۆ لە مەملەکەتی سوید.[٤]
  • ٢٠١٩ – دروستکردنی پەیکەری(پێڵاوی یاری)بۆ(مارکۆس رۆسنبێری)یاریزانی ناسراوی تۆپی پێی سویدی،لە یاریگای شاری مالمۆ لە مەملەکەتی سوید دانراوە.[٥]
  • ٢٠٢٢ دروستکردنی پەیکەری خەڵاتی فۆتۆگرافی بە ناوی خەڵاتی کامەران لەسەر داواکاری سەنتەری میتۆگرافی[٦][٧]
  • ٢٠٢٢ دروستکردنی پەیکەری خەڵاتی دانا رەئوف بۆ دەقی شانۆیی.[٧]
  • ٢٠٢٣ خەڵاتی ئەدەبی کارۆ بۆ نوسەر و ئەدیبی گەورەی کورد حوسین عارف.[٨]

پێشانگەکان[دەستکاری]

پێشانگەی ھونەری[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٩٨٢ تا ئێستا شوان بەشداری لە کۆمەڵێک پێشانگەی ھونەری کردووە لە کوردستان و عێراق و ئەورووپا و گەلێک خەڵاتی ھونەری پێبەخشراوە.

پێشانگە تایبەتییەکان[دەستکاری]

  • ڕیلیفی حسین عارف
    ١٩٨٧ – پێشانگەی پەیکەرسازی کارەکانی شوان کەمال لە ھۆڵی مۆزەخانە، لە شاری سلێـمانی.
  • ٢٠١١ – پێشانگەی پەیکەرسازی کارەکانی شوان کەمال لە ھۆڵی مۆزەخانە، لە شاری سلێمانی.
  • ٢٠١١ – پێشانگەی پەیکەرسازی لە ھۆڵی میدیا لە شاری ھەولێر.
پەیکەری شێرکۆ بێکەس
شوان کەمال خەریکی پەیکەری شێرکۆ بيکەسە
پەیکەری میندلسۆن
شوان کەمال لای پەیکەری میندلسۆن

سەرچاوەکان و بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

عەرەبی[دەستکاری]

ئاڵمانی و بیانی[دەستکاری]

کتێب[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دیجیتاڵ, ئاڤا (25 شوبات). "شوان کەمال؛ پەیکەرسازێکی کورد لە ئاستی پەیکەرسازانی جیهاندا - AVA News". www.ava.news. Retrieved 2024-04-05. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "شوان کەمال". Kurdipedia.org. Retrieved 2024-04-05.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 6ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://www.sydsvenskan.se/2019-12-01/den-glomde-pukslagaren-far-till-slut-sin-plats-i-staden?redirected=1[بەستەری مردوو]
  5. ^ https://www.sydsvenskan.se/2019-12-13/markus-rosenbergs-skor-blir-staty-pa-stadionhttps://www.mff.se/markus-rosenbergs-skor-i-brons-flyttade-till-stadion/[بەستەری مردوو]
  6. ^ [https://metrography.org/, دەقی زیادی.
  7. ^ ئ ا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، [https://web.archive.org/web/20230101223811/https://rojnews.news/%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D8%AE%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%DA%A9%D8%A7%D9%85%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D9%86%DB%95%D8%AC%D9%85-%D8%A8%DB%95%D8%AE%D8%B4%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95-%D8%AF%D9%88%D9%88-%DA%A9%DB%95%D8%B3%D8%A7/ ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ [https://slemanicityofliterature.com/2023/05/28/%d8%ae%db%95%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%8c-%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%86%d8%8c-%d9%be%db%8e%d8%b4%da%a9%db%95%d8%b4-%d8%a8%db%95-%d9%85%d8%a7%d9%85%db%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7-%d8%ad%d8%b3%db%8e%d9%86-%d8%b9%d8%a7/, additional text.