جوانڕۆ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جوانڕۆ
شار
Jwanro City.jpg
وڵات کوردستانی بن ده‌ستی ئێران
شار پارێزگای کرماشانی ئێران
شارستان شارستانی جوانڕۆ


جوانڕۆ لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی خۆرھەڵاتی کوردستانە. شاری جوانرۆ کەوتوەتە داوێنی چیای شاھۆ، ماکوان ، ساراوەن و بەنیگەز. شاھۆ جوانیەکی بێ وێنەی بەخشیوە بە شاری جوانرۆو.پێشتر لەناو شاری جوانرۆ رووبارێک ئەگوزەرا، بەڵام بە ھۆی گەورە بوونی شار، ئیستا ئەو رووبارە نەماوە. کەش و ھەوای لە وەرزی زستان، سەرماو سۆڵە بەڵام لەھاوین فێنک و خۆشەو شوێنی گەشتو سەیرانە. خەڵکی جوانرۆ جافن و تیرە گەورەکانی عێلی جاف سەرەتا لەم ناوچەیە بوون. تیرە بە ناو بانگەکانی عێلی جاف کە ئیستا لە ناو جوانرۆ دەژین بریتین لە: باوەجانی،وەلەد بەیگی، کلاشی، ئیمامی، قوبادی، ئێناخی، تاوگۆزی و کۆکۆیی.

جوانرۆیەکان ھەمیشە لەگەڵ حوکومەتی ناوەندی شاھەنشاھی ئیران ناکۆک بوون، بۆ نموونە لە ئەنجامی کوشتنی حەمە سەعید سانی ھەورامی، فەرھاد میرزای مامی ناسرەدین شای قاجار، فەرمانی بە عەلی ئەکبەر خانی شەرەفولمولک حاکمی جوانرۆ دا ئەشکەنجەو ئازاری جوانرۆیەکانی بدات. جوانرۆیەکان ھێزێکی پێنج ھەزار کەسیان بە فەرماندەیی حەبیبوڵا خانی باوەجانی، روستەم بەیگی و وەڵەد بەیگی دروست کرد بۆ ھێرش کردنە سەر قەڵای جوانرۆ کە مەڵبەندی حوکمرانی بووە. لەو ھێرشە دا زیانو زەرەری زۆر ئەگەیەنن بە دارو دەستەی عەلی ئەکبەر شەرفولمولک کەلە شوێنێکیترەوە بۆ حوکمرانی جوانرۆ نێردرا بوون. لەو جەنگەدا، کوڕو مامی شەرەفولمولک کوژران. لە تۆڵەی ئەو ھێرشە، ناسرەدین شای قاجار ھێزێکی زۆر بەپشتگیری فەرھاد میرزای مامی دەنێرێ بۆ جوانرۆ. گوندو باخو دارستانەکانی ناوچەی جوانرۆ تۆپ باران ئەکا. خەڵکی جوانرۆ و گوندەکانی دەورو بەری ئاوارەی شارەزوور ئەبن. بۆ ئەوەی شۆرشی رزگاریخۆازی کورد بە رێبەری ژنراڵی ھەمیشەزیندوو، بارزانی نەمر، لە ھێزو دەسەڵاتی پارچەکانی تری کوردستان کەڵک وەر نەگرێ، لە ساڵی ١٣٣٤ی ھەتاوی ( ١٩٥٥ ی زایینی ) پەیمانی بەغدا لە نێوان ئێران‌و تورکیا و ئێراق بەسترا. یەکێ لە بڕگەکانی ئەو پەیمانە، بەستنی سنوورەکانی ئەم سێ وڵاتە بوو، بۆ ئەوەی کوردی پارچەکانی تر نەچنە ناو بزوتنەوەی رزگاری خوازی بارزانیەوە. ھەر لەو ساڵە دا حکومەتی ئێران بۆ چەک داماڵینی گشتی ناوچەی جوانرۆ ،سوپای چواری باختەری بە سەرپەرشتی غوڵامحوسین خانی ئەردەڵان ناردە ناوچەی جوانرۆ. بەڵام جوانرۆیەکان گوێیان نەدایە فەرمانەکانی حکومەت و سنوریان بەزاندو بە چەکەکانیانەوە پەیوەندیان گرت بە شۆرشی رزگاری خوازی بارزانی. بارزانی نەمریش کۆسپو گرفتی ئاوارە جوانرۆیەکانی چارە سەر کرد و ژمارەیەکی زۆر جوانرۆیی چوونە ریزی شۆرشی ئازادی خوازانەی کورد. ھەر لەوساڵەدا موحەمەد بەیگ وەکیلی جوانرۆ سەرکردەی خەڵکی ناوچەی جوانرۆ و ھەورامان بەدیداری بارزانی نەمر شاد بوو و بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکاری و یارمەتیەکیان دایە پێشەوا بارزانی. حۆسیـن بەیگی وەکیل شۆرشگێری ئازای جوانرۆ پاش پەیوەندی بە بزووتنەوەی بارزانی لە ساڵی ١٩٦٣، ئازایەتی‌و نەترسیەکی بێ وێنەی لەخۆ نیشاندا و لە گەڵ پێشمەرگەکانی لە شەرە پارتیزانیەکان تا نزیکەی بەغدا بەشداری ئەکرد. جوانرۆیەکان لە شۆرشی ئەیلوول شەھیدو برینداری زۆریان پێشکەش کرد کە نموونەیان شەھید حەمید موحەمەدی ھونەرمەندو دەنگخۆش بوو.. لەپاڵ شاری جوانرۆ ئوردوگایەک ھەیە، سەردەمێک ژمارەیەکی زۆر لەئاوارەکانی شاری ھەڵەبجەی لە خۆ گرتبوو. پاش راپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستان و دروستبوونی ھەرێمی کوردستان لەلایان سەرکردایەتی کوردەوە، ئاوارەکانی باشووری کوردستان بەگشتی و ھەڵەبجەیەکان بەتایبەتی گەرانەوە بۆ زێدو شاری خۆیان. ئەم ئوردوگایە ئەگەر چی ئیستا چۆڵە، بەڵام خانوە روخاوو شەقامە چۆڵەکانی پرە لە بیرەوەری و ئاوارەیی و غوربەت و تەنیایی. لەپاڵی ئەم ئوردوگایە گۆرستانێک ھەیە کە تێیدا چەند شەھیدی ھەڵەبجەیی بۆ ھەمیشە خەوتوون.

سه‌یرانگا به‌ناوبانگه‌کانی جوانڕۆ بریتین له : هه‌ڵانی، سپێوه‌ر، سه‌ڕۆ و سه‌فیاوا، پۆیسانی هاتنه‌ژووره‌وه‌یی شار و هه‌روه‌ها سه‌یرانگای شه‌روێنه