زمانی عەرەبی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا. زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە لای موسڵمانان، چونکە زمانی قورئانە، و زۆربەی زۆری خوداپەرستی لە ئاینی ئیسلامدا بەبێ زمانی عەرەبی ناکرێ[ژێدەر پێویستە] ، ھەروەھا زمانی عەرەبی زمانێکی سەرەکیی بۆنەکانە لە چەند کڵێسایەکی کریستیانی لە وڵاتە عەرەبیەکاندا. ھەروەھا زمانی عەرەبی زۆرێک لە کارە ئاینیەکان و بیرمەندیەکانی جوولەکەکانی پێ نووسراوە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.

دوای بڵاوبونەوەی ئیسلام و پێکھێنانی چەند دەوڵەتێک، زمانی عەرەبی گرنگیەکی تایبەتی وەرگرت و بووە زمانی ڕامیاری و زانست و وێژە بۆ چەند سەدەیەکی دوورودرێژ لەو خاکانەی کە موسڵمانان بەڕێوەیان دەبرد.

زمانی عەرەبی کاریگەریەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیی ھەبووە لە سەر زۆرێک لە زمانەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان، وەکوو تورکی، فارسی، زمانی ئوردوو، و ئەلبانی وزمانە ئەفریقیەکان و زمانە ئەوروپیەکان وەکو ڕووسی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، و ئەڵمانی. ھەروەھا زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی فەرمی یان نافەرمی دەخوێندرێت لە وڵاتە ئیسلامیەکان و ئەفریقایەکانی دەوروبەری وڵاتە عەرەبیەکان.

عەرەبی زمانی فەرمییە لە ھەموو وڵاتە زۆربە عەرەبەکان ھەروەھا زمانێکی فەرمیە لە وڵاتانی سێنیگال، مالی، چاد، ئێرتریا. ھەروەھا زمانی عەرەبی وەک یەکێ لە زمانە فەرمیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە.

زمانی عەرەبی ٢٨ پیتی نووسراو لە خۆ ئەگرێ و ھەندێک لە زمانەوانانیش پێیان باشە یپتی ھەمزە (ء) زیاد بکرێ بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی وببێتە ٢٩ پیت. عەرەبی لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەنووسرێ ھەربەشێوەی زمانی فارسی و زمانی عیبری وبە پێچەوانەی زۆربەی زۆری زمانەکانی تری جیھان،ولە سەرەوەی پەڕە بۆ خوارەوە دەنووسرێ.

(زمانی ضاد) ئەو ناوەیە کە عەرەبەکان زمای عەرەبی پێ ناو ئەبەن لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئەواندا تەنھا زمانە کە ئەو پیتەی تیادا بێت.


پۆلێن کردن[دەستکاری]

زمانی عەرەبی سەربە خێزانی زمانە سامییەکانە کە بەشێکە لە زمانە ئەفرۆئاسیاییەکان.

پەیدا بوون[دەستکاری]

زمانی عەرەبی فەرمی (فوسحا)[دەستکاری]

نووسینی عەرەبی[دەستکاری]

نووسینی عەرەبی نوێ[دەستکاری]

قسەپێ کردن[دەستکاری]

زمانی عەرەبی تەنھا زمانە کە ووشەی (ضاد)ی تیادا بەکاردەھێنرێت تەنانەت زمانی ئەلبانیش کە ئەم ووشەی تیادایە لە زمانی عەرەبیەوە وەرگیراوە لە کاتی گەیشتنی داگیرکەرە عوسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام.

زانستەکانی زمانی عەرەبی[دەستکاری]

نەحو[دەستکاری]

باشدەربڕدراو (بەلاغە)[دەستکاری]

زاراوەکانی زمانی عەرەبی[دەستکاری]

زاراوەیەکی زۆر لە زمانە عەرەبییەکان ھەن کە دەتوانرێت دابەش بکرێت بۆ:

ئەو زمانانە کە پیتی عەرەبی بەکاردەھێنن بە فەرمی[دەستکاری]

  • کوردى
  • فارسى
  • ئۆردى
  • کشمیرى
  • سیندى

... هتد

جیاوازیەکانی زمانی عەرەبی لە زمانەکانی تر[دەستکاری]

کاریگەری زمانی عەرەبی لە سەر زمانەکانی[دەستکاری]

کاریگەری زمانەکانی تر لە سەر زمانی عەرەبی[دەستکاری]

ھەڵسەنگاندنی پیتە عەرەبیەکان[دەستکاری]

جیاوازیەکان لە نێوان زمانی عەرەبی وزمانە سامیەکانی تر[دەستکاری]

تەعریب[دەستکاری]

پاشکۆ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]

Wikipedia
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی عەرەبی