تۆپی پێ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
یۆنانیە کۆنەکان لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێ

تۆپی پێ (بە ئینگلیزی:football) گرینگترین وەرزشی جیھانی نوێیە ، دووتیپ لەیەک یاری بەشدارن هەریەکەکیشیان بەمەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆل لە تیپی بەرامبەریان تۆمارکەن وە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات دەبێت بە براوەی یاری لەم یاریەدا هەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت .

ئنگلتەڕا ١٨٧٢

پێرست

[دەستکاری] مێژووی نادیار

تا ئێستا دیار نیە یەکەم جار یاری تۆپی پێ لەکام ووڵات ئەنجام دراوە بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یاریە لە ووڵاتانی میسڕ و چین و یۆنان و ئینگڵتەڕا لە ووڵاتی میسڕ مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستایە کاتێ یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یاریان دەکرد وە وێنەکێشانی میسڕی وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسڕ کێشاوە وە چینیەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ز ئەم یاریەیان کردووە وەناویشیان ناوە تشو چوو وەهەروەها مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی هیڕۆمیس لە بەشێ نووسراوەکانی باسی لەیاری کردنی سەربازە و سەرکردە یۆنانیەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یاریەیان کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە بی سەلمێنێت کە لەکام ووڵات کراوە بەڵام ئەوەی سەرنج بێت بەهۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە ئینگڵتەڕا دامەزرا کەناوی شیفێڵد یونایتد کە تائێستا ئەم یانەیە ماوە کەلەساڵی ١٨٥٧ز دامەزرابوو بۆیە ئینگڵتەڕا بەوڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە وە لەسەرەتای هاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسڵات دارانی ئینگڵتەڕاوە دژایەتی کرا بەتایبەتی پاشای ئینگڵتەڕا ئیدواڕد کە فەرمانی دا هەرکەسێ ئەم یاریە بکات دەبێ دادگایی کرێت دواتریش هەر لە ئینگڵتەڕا دەستکاری یاساکانی تۆپی پێ کرا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی یاریەکە نموونە لەساڵی ١٨٦٢ز لە قووتابخانەی بێرمینگهام لە ئینگڵتەڕا یاساکان دەستکاری کران لەلایەن چاڵز ترینگ ، وە لەساڵی ١٨٦٩ز یاسایەک دەرچوو کە نابێ لەیاری تۆپی پێ تۆپ بەدەست بگیرێت

هێلکاری ڕووبەری یاریگا

[دەستکاری] یاریگای تۆپی پێ

  • درێژی یاریگای نێودەوڵەتی ١٢٠ مەترە بەڵام دەتوانرێ کەم کرێتەوە تا ٩٠ م وە پانی یاریگا دەتونرێت لەنێوان ٩٠-٤٥ م بێت
  • پانی گۆڵ زۆرتر لە ٧مەتر وە بەرزیشی زۆرتر لە ٢ مەترە
  • دووری گۆڵ لە هێڵی لێدانی سزا ١٨ یاردەیە

[دەستکاری] کاتی یاریەکان

  • یاری لە دوو گێم پێکدێت کە هەر گێمێکیان لە ٤٥ خوولەک پێکدێت
  • یەک پشوو هەیە لە یاری ئەویش لەنێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خوولەکە

[دەستکاری] یاساکان

تا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ هەن کە لەلایەن IFAB ەوە داڕێژڕاون

[دەستکاری] ناوبژیوان

یاری تۆپی بەشێوەیەکی گشتی پێ پێکدێت لە ٤ ناوبژیوان

[دەستکاری] یانە

یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە :

یاریگا پێش دەستپێکی یاری


[دەستکاری] یاریزانان

لەیاری تۆپی پێدا ١١ یاریزان یاری دەکەن لە هێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و هێرشبەر یاری دەکەن وە تەنیا گۆڵپارێزبۆی هەیە تۆپ لەشوێنی دیاری کراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت

کارتی سوور و زەرد


[دەستکاری] هەڵەی یاریزان

هەڵەکرن لەیاری تۆپی پێ زۆرن لەوانە:

  • گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
  • لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
  • نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلاین ناوبژیوانەو کارتی پێ دەدرێت
  • ڕەخنە گرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
  • هەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن


[دەستکاری] سزای هەڵە

گەر یاریزانێ هەڵە بکات لەیاری تۆپی پێ ئەگەری ئەوەی هەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەری بدرێتێ یان کارتی سوور

  • گەر یاریزانێ دوو کارتی زەردی وەرگرت یەکڕاست ئەم کارتە دەبێتە سوور دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا
  • گەر یاریزانێ یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە بەهەر هەڵەک بێت دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا

[دەستکاری] گرنگترین پاڵەوانیەتیەکانی تۆپی پێ

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر