وتووێژی داڕێژە:شارەکانی کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەگەر ئەم داڕێژەیە بۆ شارەکانی کوردستان دروست نەکراوە، ئەدی ناوی شارەکان بۆ لاچووە؟ دەستی کاک چالاک خۆش بێت، بەڵام بەڕای من یان بە جێگای شارستان و قەزاکان دەبێ ناوی شارەکان بنووسرێ یان ناوی شارەکان لە تەنیشت ناوی شارستان و قەزاکان بنووسرێ. ھەر جۆرێک بێ دەبێ ناوی شارەکان لە نێو ئەم داڕێژەیەدا بێ.--merkhas وتووێژ ١١:٢٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

مێرخاس گیان من لەسەر ئەم داڕێژەیە زەحمەتێکی زۆرم کێشاوە و کاتێکی یەکجار زۆرم لەسەر داناوە. بە ڕای من باشترین شێواز بۆ نیشاندانی وڵاتەکەمان ئەوەیە کە دەیبینی. بۆ وێنە کاتێک دەنووسی پارێزگای سلێمانی ئەوە قەزای سلێمانیشی تێدایە و ئاشکرایە ناوەندی قەزای سلێمانیشی شاری سلێمانییە یا خۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا شارستانی مەھابادی تێدایە و ناوەندەکەشی ھەر شاری مەھابادە ئیتر دووپاتکردنەویان بۆ چییە. لە ناو داڕێژەکەدا حەتمەن دەبێ بنووسرێ فلان قەزا سەر بە کامە پارێزگایە و ھەر ئاوا بە ھەڵڕژاوە نابێ و زۆر ناشیرینە و پیاو گێژ دەکا. پاشان من تەنیا قەزاکانم نووسیوە داڕێژەکە ئەوەندەی لێ‌ھاتووە ئەوە ئەگەر لە پەنا قەزاکانیش ناوچەکان (ناحیە) یا شارەکانی قەزاکانیش بنووسین داڕێژەکە ئەوەندە گەورە دەبێتەوە ھەر بۆ کەڵک لێ‌وەرگرتن نابێ. بۆ وێنە لە پەنا شارستانی مەھاباد بنووسین ناوەندی و خەلیفان و لە پەنا ناوەندیش ھەر بنووسین شاری مەھاباد! یان چاو لە شارستانی بۆکان بکە، ڕووبەری لە مەھاباد کەمترە بەڵام بۆخۆی دوو شارە: بۆکان و زەڕینە! چوویەتە زەڕینە؟ لە گوندی خەلیفانی مەھاباد بچووکترە ناویان ناوە شار! پێویست نییە ئەم داڕێژەیە بە ناوی ئەم شارۆچکانە و شارەدێیانە ئاڵۆز بکەین! کە کوتت شارستانی بۆکان ئەوە یانی شاری بۆکان و زەڕینە. من بۆخۆم دەمەویست ناوی داڕێژەکە بگۆڕم کەچی وازم لێ‌ھینا جارێ بەڵام بە بڕوای من ئێستا کە وای لێ‌ھات باشتر وایە ناوی ئەم داڕێژەیە بنێین کوردستان: ئەوەندە پارێزگایەیە و ئەوەندەش قەزا، لەمانە پێکھاتووه.--:]چالاکوتووێژ ١٢:٠٨, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک گیان دەزانم زۆرت زەحمەت بۆ کێشاوە، بۆیە ناوێرم دەستی لێ‌بدەم. دەستەکانت خۆش بێت زۆر باشە بەڵام دەڵێم با نەختێک باشتریشی کەین. سەبارەت بە باکوور و ڕۆژئاوا کێشەیەکمان نییە، تەنیا باشوور و ڕۆژھەڵات دەمێنێتەوە کە پێم‌وانەبێت بە زیادکردنی شارەکانیان زۆر ئاڵۆز بێت. ھەڵبەت بۆ وەیکە داڕێژەکە زۆر گەورە و ئاڵۆز نەبێت چەن پێشنیارم ھەیە:
یەکەمیان با یان نەخشەی کوردستان لابەرین یان بچووکتری کەینەوە. دووھەمیان یان ناوی گشت شار و شارۆچکەکان بنووسین یان تەنیا ناوەندی شارستان و قەزاکان لە ناو تیژکەوانەیەک‌دا لە تەنیشتیان بنووسین. ھەرەھا پێموایە ئەگەر لە داڕێژە:Navbox with collapsible groups کەڵک وەرگرین داڕێژەکه نەختێک باشتر دەبێت. لە ھەر حاڵەتێک‌دا بەڕای من دەبێ ناوی شارەکان بنووسرێت.--merkhas وتووێژ ١٤:٠٧, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
مێرخاس گیان من ئەم داڕێژەیەم (Navbox with collapsible groups) لە بەر چاو گرتبوو و بە ئانقەست کەڵکم لێوەرنەگرت چوونکو نامھەوێ چوارپارچەی کوردستان لێک جیا کەمەوە، جوانی ئەم داڕێژەیە لەوەیدایە گەورەیی کوردستان نیشان دەدا جیا کرێتەوە جوان نامێنە، پاشان چوون ئەم داڕێژەیەی ئێستامان بە داخراوی نیشان دەدرێ ئیتر جیاوازییەکی وای نابە لەگەڵ ئەم داڕێژەیە تازەیە، ھەروەھا ئەم داڕێژەیە نووسراوەکانیش زۆر ورد دەکاتەوە. سەبارەت بە نەخشەکە: ئەم نەخشەیە نەخشەیەکی دروست نییە و دەقاودەق ئەم شتە نییە کە لە ناو داڕێژەکەدا ھاتووە و خۆم خەریکم نەخشەیەکی نوێ دروست دەکەم بەڵام کارێکی یەکجار ئەستەمە. ناشزانم بە لابردنی نەخشەکە چۆن داڕێژەکە بچووک دەبێتەوە بەڵام ئەگەر بەڕاستی زۆر بچووک دەبێتەوە لای‌بەرە. ئەوەی کە دەلێی تەنیا ناوەندی شارستان و قەزاکان بنووسین ھزری چاکە بەڵام نازانم ڕگایەکی باشتر ھەیە لەوەی کە ناو کەوانەیاندا بنووسین یا نا؟--:]چالاکوتووێژ ١٤:٥٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
دەی باشە، گەر وابوو دەبێ داڕێژەیەکی تایبەتی بۆ دروست بکەین. داڕێژەی Navbox with columns-ش ھەیە، بزانم دەتوانم ڕێگایەکی باشی بۆ بدۆزمەوە. سەبارەت بە نەخشەکەش، زۆر بچووک نابێتەوە، تەنیا لە بڵینداییەکەی چەند ھێڵێک کەم دەبێتەوە. بەڵام باشترە لایبەرین، دوایە چەند وێنەیەکی تایبەت بە ھەموو پارچەکانی کوردستانی پێ زیاد دەکەین.--merkhas وتووێژ ١٦:١٠, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
مێرخاس گیان تۆ بۆخۆت مرۆڤێکی بەمشووری، چۆنت پێ جوانە وای لێ‌بکە. من ئەم کارەم کرد بۆ پەرەپێدان بە وڵاتەکەمان تا چاکتری بناسن، ھەموو کەس دەتوانێ باشتری بکا و مەبەستی منیش ھەر ئەوە بوو. سپاس بۆ تۆ--:]چالاکوتووێژ ١٦:٢٣, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک من تەنیا دەڵێم دەبێ ناوی شارەکانی تێدا بێت و ئەم پێشنیارانەم تەنیا بۆوەیە کە بێ ‌وەیکە داڕێژەکە زۆر درێژ و ئاڵۆز بێت ناوی شارەکانیش زیاد بکەین دەنا سەبارەت بە جوانی ئەم داڕێژەیە ھیچ کێشەیەکم نییە. سپاس بۆ تۆش.--merkhas وتووێژ ١٦:٥٧, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)
دە زۆر باشە ئەگەر وایە با ناوی شارەکانیشی پێ زیاد بکرێ. لەگەڵ ڕێزم.--:]چالاکوتووێژ ١٩:٠٦, ٢٩ ئازار ٢٠١٢ (UTC)

کوردستانی گەورە[دەستکاری]

ماندوو نەبن بۆ پەرەپێدانی ئەم داڕێژەیە، دەستتان خۆش. ھێنانی شارەکانی ھەندێ پارێزگا بە ناوی کوردستانەوە بە بیروڕای من ئیفراتە. من بۆ ماوەی ساڵێک لە نێو بەختیارییەکان ژیاوم. ئەوان ئەڵێن ئێمە بەختیارین! خۆیان بە لوڕیش نازانن تا بە کورد ئەگات. ئێمە ئەوان زۆر بە نزیکی خۆمان ئەزانین بەڵام بە داخەوە ئەوان وا نین. تورکەکانیش ئازەربایجانی ڕۆژاوا و نیوەی کرماشان و کوردستان بە ھین خۆیان ئەزانن. بەلای منەوە ئەگەر لە ویکیپیدیا ئەم کارانە کە حەساسییەت دروست ئەکەن نەکەین زۆر باشترە. سپاس --ئاسۆ (talk) ١٩:٣٨, ١ نیسان ٢٠١٢ (UTC)

سپاس کاک ئاسۆ گیان! من لەمێژە دەمەویست کارێکی ئاوا بکەم و داڕێژەیەک دروست بکەم تەواوی کوردستان بگرێتەوە. بۆ نووسینی ئەم داڕێژەیەش سەرچاوەم ھەبووە و لەخۆڕایی نەمنووسیوە. سەچاوەکەش سەرچاوەیەکی بەنرخە. سەبارەت بە تورکەکانیش ھەر کارم پێیان نییە چۆن بیر دەکەنەوە. بەڵام باسەکە سەبارەت بە لوڕ و بەختیارییەکاندایە. ئەگەر من کوردێکی ئیفراتیم خۆ میرشەرەف خانی بدلیسی نووسەری کتێبی بەناوبانگی شەرەفنامە نەبووە! بووە؟ لە کتێبەکەیدا نووسیوێتی کورد بە کێ دەڵێن: کرمانج، لوڕ، کەڵھوڕ و گۆران. تێیدا سنووری کوردستانیشی بەجوانی ڕووون کردۆتەوە. نازانم ئەوە چۆنە لوڕەکانی ئەو دیو بەخۆیان دەڵێن کورد بەڵام لێرە وا ناڵێن؟ ئەوەی کە ئێستا ئەوانە بەخۆیان ناڵێن کورد ھەمووی بەھۆی سیاسەتی دەوڵەتە، بۆ مەگەر خەریکی پیادەکردنی ئەم سیاسەتە لە کرماشان و ئیلامیش نین؟! من کارەم بە سیاسەت نییە و شتێکم نووسیوە کە مێژوو نووسیوێتی، نووسراوەکانم ھەمووی بەسەرچاوە و بەژێدەرن و تاقە شاڕێکیشم لە ڕووی ویست و ئارەزووی خۆم بەم داڕێژەیەوە زیاد نەکردووە. سپاس.--:]چالاکوتووێژ ٠٨:٢٣, ٢ نیسان ٢٠١٢ (UTC)