ویکیپیدیا:ناساندن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Help:Contentsیارمەتی:ناوەڕۆک
Help:Contents
یارمەتی:ناوەڕۆک
ناساندن   فێرکاری زۆرتر بۆ دەستکاری   گەڕان لە ویکیپیدیا   فێرکاری

ئایا "دەستکاری" لە سەرووی پەڕەکان دەبینیت؟ لە ویکیپیدیادا، لە هەر کاتێکدا دەتوانی وتارەکان دەستکاری و چاکسازی بکەیت. تەنانەت بێ چوونەوەژوورەی سیستەمەکەش.

ویکیپیدیا چییە؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا زانستنامەیەکە کە لە ڕێگەی هاوبەشی خوێنەرانیەوە دەنووسرێت و پێکدێت. ویکیپیدیا لە سەر شێوازی جۆرەیەکی تایبەتی ماڵپەڕەکانە بە ناوی ویکی کە هاوبەشیکردن ئاسان دەکاتەوە. ژمارەیەکی زۆرێ لە بەکارهێنەران خەریکی چاکسازین و لە هەر کاتژمێردا بە دەیان دەستکاری تێدا ئەکرێت. هەمووی ئەو دەستکاریانە لە مێژووی وتارەکان و دوایین گۆڕانکاریەکان دەنووسرێت. دەستکاریە پەسندنەکراوەکان بە خێرایی دەسڕێنەوە و لەوانیە دەست‌پێ‌گەیشتنی ئەو کەسانی هەر خەریک خراپکارین بەربەست بکرێت.

من چۆن دەتوانم بەشداری بکەم؟[دەستکاری]

لە دەستکاری مەترسە! هەر کەس دەتوانێت هەر وتارێک دەستکاری بکات و ئێمەش داواتان لێ‌ئەکەین نەترس بن. شتێک بدۆزنەوە بۆ باشترکردن و چاکسازی، چ لە بواری ناوەڕۆک چ هەڵەی نووسین و بۆ باشتر کردن دەستکاری بکەن.

لە یادت بێت : تۆ ناتوانی ببیتە هۆی کێشە بۆ ویکیپیدیا. هەموو دەستکاریەکان دەکرێ بگەڕێنەوە و هەڵەکان چاک بکرێنەوە و باشتر بکرێن. هەر بۆیە: فەرموو وتارێک دەستکاری بکە و یارمەتی بدە ویکیپیدیا ببێتە گەورەترین سەرچاوەی زانیاریی لەسەر تۆڕی جیهانی.

هەر ئێستا یەکەم تاقی‌کردنەوەی دەستکاریی خۆت بکە[دەستکاری]

لە پێش‌دا سەرنجێکی ئەم خاڵانە بدە، جا دەست‌پێ‌بکە :

  1. کرتە بکە سەر ئێرە.
  2. شتێک بنووسە. ئەگەر لەپێش‌دا شتێکی تێدا نووسراوە، لە ژێرەوە زیادی‌بکە.
  3. دوگمەی پاشەکەوت‌کردن لێدە بۆ پاشەکەوت‌کردنی ئەوەی نووسیوتە و یا پیشبینین لێدە بۆ دیتنی تاقی‌کردنەوەیەکی گۆڕانکاریەکان.