کفری

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٣٤°٤١′N ٤٤°٥٨′E / ٣٤.٦٨٣°N ٤٤.٩٦٧°E / 34.683; 44.967

کفری شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.

مێژوو[دەستکاری]

‌کفری شارێکی دێرینەوپێگەیەکی گرنگ وپڕبایەخی لەمێژووی گەرمیانداھەیە،کفری مەڵبەندێکی دێرینی رۆشنبیریو ئەدەبی بووەبەڵام وەکو پێویست ئاوڕ لەمێژووەکەی نەدراوەتەوە، کەمترین کتێب بە شێوەی تێروتەسەل لەسەر شاری کفری و مێژووەکەی نوسراوەتەوە ئەوەی کە ھەبووە خۆی لە باسی کورت و بابەتە پەیوەستەکانی بە ناوچەکانی ترەوە دەنواند، تاکو کۆتای سەدەی بیست تەنھا دوو کتێب تەرخان کراوە کە باس لە تێکڕای بوارەکانی ژیان دەکات لە شاری کفریدا ئەویش کتێبەکانی ( ابراھیم خان پائر من کردستان-مکرم الگالبانی)و( شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ ١٩٢٠-مستەفا نەریمان ). کۆمەڵێک سەرچاوەی مێژووی دیکە ھە یە کەبەزمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراونەتەوە کە گرنگترینیان کتێبەکانی (د.کەمال مەزھەر ئەحمەد - گەشتی ریچ)کەلەساڵی ١٨٢٠ بەشاری کفریدا تێپەڕیوە. ( گە باقر)و(فۆاد سفر )کەدوو مێژوونوسی دیاری عەرەبن سەردانی ناوچەکەیان کردووەولە سەریان نوسیوە.باسی دانیشتوانی دەوروبەرو ناو شاری کفری و باسی تورکمانەکانی کفری و بەشێک لە ھۆزە کوردییەکانی ناوچەکە کە باس لە سێ ھۆزی سەرەکی لە ھۆزە کوردیەکانی کوردی ناوچەکە وەک ( ھۆزی داودە – دەلۆ- زەنگەنە ) ھەروەھا کفری (١٥٨) گوندی ھەبووە بە گوێرەی قاموس ئیعلامی عوسمانی چاپی ساڵی ١٨٩٨ لە لاپەڕەی ٢٩٦ باس لە سەرژمێری کفری دەکات کە ٤٠٠٠ کەس بووە.

کفری و گەشتیاران[دەستکاری]

نیبوری گەشتیار کە ھاتووەتە کوردستان لە ساڵی ١٧٦٦ز دا بە شاری کفریدا تێپەری کردووە ناوی (کفری) بە شێوەی ( کرفە ) ھێناوە. جیمس بکنغھاملە ١٢ تەموزی ١٨١٦ ز بەکفریدا گوزەر بووە بابەتی لەسەر نوسیوە و وێنەیەکیشی بۆ کێشاوە کلودیوس ریچلە گەشتەکەیدا بەرەو سلێمانی لەرۆژی ٢٦ی نیسانی ١٨٢٠ ز دا بۆ کفری ھاتووە و ٣ رۆژ تێدا ماوەتەوە و زۆر بەوردی ناوچەکەی پشکنیوەو گوتویەتی کە شاری کفری دێرین لە باوشی بەرزاییەکانی رۆژھەڵاتی ناوچەکەدا بووە جیمس بیلی لەساڵی ١٨٣٤ ز وەک گەشتیارانی تر بەم ناوچەیەدا تێپەڕیووە و باسی ناوچەکەی کردووە.

شوێنەوار[دەستکاری]

ئەو شوێنەوارانەی کە تاکو ئێستا ماون کە لە شێوەی دەست کردن لە چاخ و سەردەمە جیاوازەکاندا دروست کراون وەک ئاسکی کفری و ئاشتۆکان و( تلیشان )و (دوانزە ئیمام) و (سەرقەڵا) و (گردەگۆزینە) و چەندان شوێنی تر لە ناوچەی کفری . لە نزیک شاری کفری ژمارەیەک کەلاوەی شوێنەواری فراوان ھەیە وەک ( قەرە ئۆغڵان ) کە پاشماوەی خانووەکان لە بەرد و گەچ و نەخش و نیگاری گەچ کاری دەبینرێت وە بە دووری (٥)کم لە باکوری کفریەوە گردێکی شوێنەوار ھەیە کە پێی دەگوترێت قەڵای کچان( قز قلعەسی ). شارەکە لای خۆرھەڵاتیەوە ، لە ژێر ئەو زۆرگانەدا کە لەرۆخی چەمەکە بوون ( دیوی لای خۆرئاوایان ھەڵوەریبوو)گردێکی بەرز و تەخت و زۆریان ھەیە، کە شێوەی چوارگۆشەی ھەبوو دیوی ناوەوەیان کوت و مت لەو رەنگە رەشە ئەچوو کەلە (سلوقیە و بابل ) دۆزرابوونەوە.

ناو و واتای شاری کفری[دەستکاری]

تاکو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ناوی شاری کفری لە چیەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو ناوەی بەباڵادا بڕاوە، وشە ی کفری لە عەرەبیدا گەلێک مانا دەبەخشێت وەک ( کفرـ کفرا ) داپۆشینی شتێک، (کفر ـ کفرانا) دژی ئیمان ھێنان بە خوا، ( کفر ) ئەرزیکی دوور لە خەڵکە، ‌( الکفر ) شەوەزەنگ، (کفر)لادێ. سەبارەت بە ناوی ( کفری) ھەندێک بیروبوجون ھە یە ١- لە ووشەی ( کفر)ی عەرەبیەوە ھاتووە کە بەکوردی مانای دار (گەز) دەبەخشێت، چونکە کاتی خۆی ئەم جۆرە دارانە لە ناوچەکەدا زۆر بوون، ٢- کفر بەمانای قیر یان بەردە خەڵوز دێت کە لەدێر زەمانەوە کانزاکانیان لەدەورو پشتی کفریی ئێستادا دۆزراوەتەوە. ٣-وە رایەک ھەیە کە ووشەی کفری لە( قار –قیر –کار)ی سۆمەریەوە وەرگیراوە، بەتێپەڕ بوونی کات لە سەردەمە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو ووشەدا ھاتووە . لە دەقە بزماریە ئەکەدیەکان و پاشتر بابلیەکان و ئاشوریەکاندا پێی وتراوە ( کبرو ) لە ئارامیەکاندا بە( کبرا ) ھاتووە وە لە عبرانیەکاندا بە ( کوبیر ) یان کوفیر ھاتووە. لە سەردەمی(سوڵتان عبدالحمید) حوکمراِنیەتی عوسمانیشدا ناوی کفری گۆڕی بۆ ( ێلاحیە ). رایەک ھەیە سەبارەت بەناوی کفری کە دەگەڕیتەوە بۆ ووشەی ( کفر) کە ووشەیەکە لەزمانی تۆرانیەدا کە بەرامبەر بە ( تەروو)* لە زاروەی سۆرانی کوردیدا دێت. ئەوا ھەموو ئەو ناوو دەسنیشان کردنە مێژوویانەی لە ھەر سەردەمێکدا بەسەر ناوەکەیدا بڕاوە و تائێستاش ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بۆخۆیان دەلالەت لەو یادەوەریانە دەکەن کەبەسەر شار و ناوچەکەدا ھاتوون وەک ناوە دێرینەکانی ( کیماش ، لاخیرۆ ، کیرۆ ، فرجیا ).


ڕەسەنایەتی کورد بوونی شاری کفری[دەستکاری]

یەکێک لەو بەڵگە کۆنانەی کە ڕەسەنایەتی کورد بوونی شاری کفری دەسەلمێنێ شێوەی بینا کردنی چوار تاقی سەر گۆڕستانەکەی باوەشاسوارە کە بەشێوەی چوار تاقی پەرستگاکانی ئاینی زردەشتی دروست کراون. زۆربەی بینا و خانوەکانی کفری کۆن بەشێوەی کەمەر ( کەوانە )ی دروست کراون ئەم جۆرە بیناسازیە لە دێر زەمانەوە لە ناوچە کوردیەکاندا باو بووە.

جوگرافیا[دەستکاری]

کفری شارێکی بچوکە دەکەوێتە لای رۆژئاوای لوتکەی باوەشاسواروە، درێژبوونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە کەرکوکەوە دەست پێ دەکات. کفری دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٤ – ٣٥) پلەو ھێڵی درێژی (٤٥) پلە، لەدەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کەرکووک و ١٢٠ کم دوورە لێیەوە، باشورەکەی جیا دەبێتەوە لە پارێزگای دیالە بەھۆی زنجیرە چیای حەمرین وە ناحیەی قەرەتەپە دەکەوێتە ناو سنورەکەیەوە کە بەکشتوکاڵ دەوڵەمەندە ،لە باکورەوە تاکو ناحیەی سەنگاو دەڕوات ،لە باشورەوە چیای حەمرینە، لە رۆژئاواوە ناحیەی قادر کەرەم و( ئاوە سپی ) جیای دەکاتەوە لە قەزایدووزخورماتووە. لە رۆژھەڵاتەوە زێی سیروان رووبەرەکەی ( ٥٢٧٥ ) کم٢ کفری کۆن لەشوێنی ئێستایدا نەبووە شوێنی یەکەمی شارەکە ( ئاسکی کفری) گردێکی گەورە بوو کە(‌ ١٠-١٢ )م لە سەر رووی زەویەکەوە بەرز بوو. وە (٨)کم لە شوێنی ئیستای کفری دوورە. تاکو ئێستا ئەو گردە ماوە و وەکو شوێن و ئاسەوارێکی مێژووی تەماشا دەکرێت، دوای خاپور بوونی کبرو یان کیماش شوێنی دووەمی شارەکە لە قەرە ئۆغڵان بنیات نرا کە کەوتووتە رۆژئاوای شوێنە کۆنەکەیەوە. بوونی شاری کفری لە شوێنی ئێستایدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دووسەد ساڵێک لەمەوپێش.

ناحیەکانی ئەم قەزایە[دەستکاری]

لە ماوەی ساڵانی ( ١٨٧٧ – ١٩٠٨ ) بریتی بووە لە ناحیەکانی

لە ماوەی ساڵانی ( ١٩٢٠ – ١٩٢٦ ) بریتی بووە لە ناحیەکانی

ناحیەکانی ئێستا

گەڕەکەکانی شاری کفری[دەستکاری]

ھۆزە سەرەکیەکانی کفری[دەستکاری]

ئامادەکردنی

ئومێد زەنگەنە