ئاو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاو لەهەر سێ شێوەکەیدا: شل، ڕەق (سەهۆڵبەند)، و (نادیار) ھەڵمی ئاو لە ھەوادا. ھەورەکان، کۆبووەوەی کۆمەڵێ دڵۆپی ئاون

ئاو ماددەیەکی کیمیایییە، کە بە H٢O ھێما دەکرێت. یەک مۆڵگە لە ئاو پێک دێت لە ئۆکسجینێک و دوو ھایدرۆجین کە بە بەندی ھاوبەش پێکەوە بەستراون. ئاو شلە لە باری پێوانەییدا، بەڵام لەسەر زەوی زۆرتر بەشێوەی رەق، سەھۆڵبەند و بەشێوەی گاز ھەیە. ئاو ٧٠،٩% ی ڕووی زەوی دادەپۆشێت. [١]

لەمرۆڤدا، ھەموو خانەکانی‌ لەش لە سەرەوە تا سەری‌ پەنجەکانمان پێویستی‌ بە ئاوە بۆ بەردەوامبوونی‌ ژیان، لەشی‌ مرۆڤ نزیکەی‌ ٢/٣ (دوو لەسەر سێ) ی‌ پێکھاتەکەی‌ ئاوە، ئۆرگانێکی‌ وەک مێشک ئاو ٪٩٠ ی پێکدەھێنێت، بۆیە ئەگەر ئاوی‌ پێویست نەگاتە مێشک و ئەندامەکانی‌ تر، ئەوا لەش ناتوانێت کارەکانی‌ خۆی‌ بەباشی‌ بەڕێوە بەرێت، ئەگەر ھاوسەنگی‌ رێژەی‌ ئاو لەلەشدا رانەگیرێت ئەوا زیان و ئازار بەلەش دەگەیەنێت. کاتێک مرۆڤ ماسوولکەکانی‌ لەشی‌ بەکار دەھێنێت، بڕێکی‌ زۆر ئاو بەکار دەھێنێت و ونی‌ دەکات، تەنھا لە جوڵەی‌ ئاسایی‌ رۆژانەی‌ ماسولکەکاندا دوو کوپ ئاو بەکار دەھێنێت، کرداری‌ ھەناسەدانی ئاسایی‌ مرۆڤ رۆژانە نزیکەی‌ ٣-٤ کوپ ئاو لەلەش دەکاتە دەرەوە، سەر باری‌ ئەوە کە رێژەیەکی‌ زۆری‌ ئاو بە پاشەڕۆ و عارەقکردنەوە دەکرێتە دەرەوە.

ئاو لە لەشی مرۆڤدا[دەستکاری]

ئاو لە لەشدا رۆڵی‌ بنەرەتی‌ ھەیە:

  • شێدارکردنی‌ ھەوا لە سییەکاندا بۆ ڕاگرتنی‌ سەلامەتی‌ سیەکان.
  • یارمەتیدانی‌ مێتابۆلیسمی لەش.
  • سەقام گیر کردنی گەرمای لەش لە ئاستێکی سابتدا.
  • پاکردنەوەی‌ لەش لە ماددە زیانبەخشەکان.

سوود و بەکارھێنانەکانی[دەستکاری]

خواردنەوەی ئاو[دەستکاری]

خواردنەوەی‌ ئاو بەرێژەی‌ پێویست کۆمەڵێک سودی‌ زۆری‌ ھەیە کە گرنگە ھەموومان بزانین تا بەردەوام رێژەی‌ ئاوی‌ پێویست بخۆینەوە:

  • خواردنەوەی‌ ئاو دەبێتە ھۆی‌ دابەزاندنی‌ کێش، چونکە یارمەتی‌ شۆردنەوەی‌ لەش دەدات لە پاشماوەی‌ ھەرسکردنی‌ چەوری‌، ئاو ھیچ وزەیەکی‌ تێدا نییە کە ئەمەش دەبێتە ھۆی‌ بەکارھێنانی‌ چەوری‌ لەش، خواردنەوەی‌ ئاو برسێتی‌ کەم دەکاتەوەو دەبێتە ھۆی‌ کەمکردنەوەی‌ ئارەزووی‌ خواردن.
  • زۆربەی‌ کات ژانەسەر بەھۆی‌ کەمی‌ رێژەی‌ ئاوەوەیە لەلەشدا، بۆیە خواردنەوەی‌ ئاو ھۆیەکە بۆ چارەسەری‌ ژانەسەر بە شێوەیەکی‌ سروشتی‌، گرنگە پێش ئەوەی‌ بیر لە بەکارھێنانی‌ دەرمانی‌ ئازارشکێن بکەینەوە، ئاو بخۆینەوە.
  • ئاو دەبێتە ھۆی‌ شێداری‌ پێست بەم ھۆیەش پێکھاتە لاستیکیەکەی‌ پێست دەپارێزێت و رێگری‌ دەکات لە چرچبوون و وشکبونەوە.
  • چالاکی‌ دەبەخشێتە لەش بەھۆی‌ چالاکردنی‌ مێشک و یارمەتیدانی‌ ماسولکەکان.
  • ئەو کەسانەی‌ کە وەرزش دەکەن پێویستە رێژەی‌ پێویست ئاو بخۆنەوە بە شێوەیەکی‌ ھێمنانە تا یارمەتی‌ ماسولکەکان بدات و کرژبوون و ڕەقبوونی‌ ماسوولکە کەمبکاتەوە بەھۆی‌ گواستنەوەی‌ خۆراک و ئۆکسجین بۆ ماسولکەکان و رزگارکردنی‌ ماسولکەکان لە پاشەڕۆ خۆراکیەکان.
  • خواردنەوەی‌ ئاو جگە لەکاتی‌ خواردن، یارمەتیدەرە لە کرداری‌ ھەرس و دورکەوتنەوە لە قەبزی‌ و زیادکردنی‌ جوڵەی‌ ڕیخۆڵەکان، بە پێچەوانەوە زۆر ئاو خواردنەوە لەکاتی‌ نان خواردندا دەبێتە ھۆی‌ رێگری‌ لە کرداری‌ ھەرس بەھۆی‌ دابەزاندنی‌ ترشێتی‌ گەدە و ھەڵاوسانی‌.

زۆر خواردنەوەی ئاو[دەستکاری]

خواردنەوەی‌ ئاو بەرێژەیەکی‌ زۆر لەسەریەک، دەبێتە ھۆی‌ ژەھراویبوون بە ئاو (بە ئینگلیزی:Water Intoxication)، بە تایبەتی‌ لە منداڵی‌ ساوادا کە رێژەیەکی‌ زۆر ئاو لەگەڵ شیر وەردەگرێت (کاتێک کە شیری‌ زۆر ڕوونی پێدەدرێت) یا لەکاتی‌ کەش و ھەوای‌ گەرم خواردنەوەی‌ لەسەریەکی‌ ئاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی‌ ھەڵئاوسانی‌ خانەکانی‌ لەش و کەمبوونەوەی‌ خەستی‌ خوێن و بەرزبونەوەی‌ پەستانی‌ خوێن بەھۆی‌ زیادبوونی‌ قەبارەی‌ خوێنەوە.

دۆخەکانی ئاو[دەستکاری]

ئاو لەسێ دۆخی جیاجیادا ھەیە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ویکیپیدیای ئینگلیزی

٢. سبەی - ئاو سودبەخشترین مادەیە بۆ ژیان لە ٢٣/١/٢٠١٠