ئێران

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
کۆماری ئیسلامیی ئێران
جمھوری اسلامی ایران
Jomhuri-ye Eslāmi-ye Irān
پایتەخت تاران
کم٢) 35°41′N 51°25′E / 35.683°N 51.417°E / 35.683; 51.417
گەورەترین شار پایتەخت
زمانی فەرمی فارسی
فارسی ، ئەرمەنی ، ئاسیری ، ئازەری ، کوردی ، دیالێکتی لوڕی ، بالۆچی ، گیلاکی ، عەرەبی ، تورکمەنی
شێوەی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی
 -  ڕێبەر عەلی خامەنەیی
 -  سەرۆککۆمار مەحموود ئەحمەدینەژاد
دامه‌زراندن
 -  دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران ١٩٧٩ 
ڕووبەر
 -  Total ١،٦٤٨،١٩٥ کم٢ ک‌.م٢ (١٨)
 -  ئاو (%) ٠.٧
دراو ڕیالی ئێرانی (IRR)
ناوچەی کاتی
لایەنی لێخوڕین ڕاست
پاشگری دۆمەین .ir
کۆدی تەلەفوون ٩٨

ئێران (بە پاڵەوی: Ērān (ئێران))[١] وڵاتێکە لە باکووری رۆژئاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دا. ناوە ڕەسمی‌یەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پێتەختەکەشی تارانە (تێھران). پانتایی ئەم وڵاتە ١،٦٤٨،١٩٥ کیلۆمێتری دووجا (١٨ھەم لە دونیادا) یە و بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ (١٣٨٥ی کۆچی ھەتاوی) ٧٠ میلیۆن و ٤٧٢ ھەزار کەس حەشیمەتیەتی و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس بەم حەشیمەتە زیاد دەبێ. لە باکوورەوە لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەوینی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەممان دا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.

دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ک.‌ھ) و پێداچوونەوەی ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ی ک.ھ) داڕێژڕاوە. بەرزترین پلەی دەستەڵاتی ڕەسمی ئێران لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩، ویلایەتی فەقیھ‌ە کە ئێستا لە دەستی سەید عەلی خامنەیی دایە. ئیسلام دینی ڕەسمی، شیعە مەزھەبی ڕەسمی و فارسی زمانی ڕەسمی ئێرانە. ئێران وەکو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە مێژووییترین وڵاتانی جیھانە.

ئێران بە ھۆی ھەبوونی لە ناوچەی ئەوراسیا دا جێگایەکی تایبەتی ھەیە. ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن، ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، ئۆپێک و ڕێکخراوی ئێکۆ یە. ئێران ھێزێکی ناوچەیی‌یە لە باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا دا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت، سەنعەتی پێترۆشیمی و گازی سرووشتی بەدەست ھێناوە.

لە دوای ھەڵبژاردنی سەرکۆماریی ١٣٨٨ هەتاوی کە بە دووباره ھەڵبژاردنەوەی ئەحمەدی نەژاد کۆتایی ھات چەند خوپێشاندانی گەورە لە ئێران و بەتایبەت تاران رووی دا کە داواکاری دووباره ژماردنەوەی دەنگەکان بوون و بڕوایان وا بوو که میرحوسەین مووسەوی ھەڵبژیردراوە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە قۆلبەستکردن و کوشتنی سەدان کەس لەو جەماوەرە بەو شتە کوتایی ھێنا.

[دەستکاری] هەرێم و شارەکان

ئێران دابەشبووە بەسەر (٣١) هەرێمدا. هەر هەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات.هەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا ، دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی هەیە. لە نێوان ساڵانی ( ١٩٥٠ - ٢٠٠٢ ) ڕێژەی بە شار بوونی دانیشتوان لە (٢٧%) بۆ (٦٠%) بەرزبوەتەوە. بەپێی پێشبینیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی (٢٠٣٠) لە (٨٠%)ی دانیشتوانی ئێران دەبنە شاری. زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆییەکان دانیشتوی نزیک شارەکانی ( تاران ، ئەسفەهان ، ئەهواز ، قوم )ن.

وێنەی پانۆرامایی شاری تەبرێز.

[دەستکاری] پەراوێز

  1. فەرھەنگی پەھلەوی، ل١٩٢

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  • نانەوازادە، عەلی، فەرھەنگی پەھلەوی، تاران، چاپەمەنی تەوەکولی، ل١٩٢، ٢٠٠٢، ISBN 964-5821-15-0
  • ویکیپدیای فارسی
  • http://en.wikipedia.org
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر