داقووق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داقووق
بە عەرەبی: داقوق
بە ئینگلیزی: Daquq
[[File:||200px]]
[[File:||200px]]
Map
شارۆچکەی داقووق
داقووق is located in ھەرێمی کوردستان
داقووق
داقووق
داقووق is located in عێراق
داقووق
داقووق
جێگە لە عێراقدا
داقووق is located in ئاسیا
داقووق
داقووق
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 35°08′21″N 44°26′57″E / 35.13923°N 44.44907°E / 35.13923; 44.44907پۆتانەکان: 35°08′21″N 44°26′57″E / 35.13923°N 44.44907°E / 35.13923; 44.44907
وڵات عێراق
ھەرێم کوردستان[١]
باشووری کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)[٢]
پارێزگاپارێزگای کەرکووک
قەزاقەزای داقووق
بوون بە شارۆچکە١٩٨٩
دەسەڵات
 • قایمقامعەبدولستار عەلی مەحموود
ڕووبەر
 • سەرجەم٩٫١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٫٥٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٢٨ مەتر (٧٤٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم(٦٥،٠٠٠)[٣]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانیتورکمانی و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

داقووق یان تاوغ شارۆچکەیەکە و دەکەوێتە باشووری شاری کەرکووک بە دووری (٤٠کم)، ژمارەی دانیشتووانی ٦٥ ھەزار کەسە. ئەم شارۆچکەیە ناوەندی قەزای داقووق و ناحیەی ناوەندی قەزای داقووقە. دەکەوێتە سەر ڕووباری ڕۆخانە.

ناو[دەستکاری]

  • لە (القاموس المحیط) و لە (تاج العروس)دا باسکراوە: بە (دقوق) لەنێوان بەغدا و ھەولێر، لە فەتحەکاندا باسی لێوە کراوە، وە شەڕێک بۆ خەواریجەکان ھەبووە، و بە سێ شێوە نوسراوە: (دقوق، داقوق، دقوقاء)، ئێستاش پێی دەوترێت داقووق.
  • ھەندێکیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کاتێک قابیل ھابیلی برای کوشت، ھات و لەم خاکەدا نیشتەجێ بوو، بۆیە ناوی لێنرا (داقوق) لەبەرئەوەی قابیل براکەی کوشت بە لێدانی(دق) سەری بە بەرد. لەمەوە بە ماڵی دقوق یان خاکی دقوق ناودەبرا، ئەم وتەیە وا دیارە تەنیا لێکدانەوەیەکی زمانەوانی بێت کە بەڵگەی مێژوویی تێدا نییە.
  • سەبارەت بە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن (طاووق یان طاوغ) کە وشەیەکی تورکییە و بە واتای (مریشک) دێت، پێشتریش لەلایەن خەڵکی شارەکە خۆیانەوە بەو شێوەیە ناویان دەبرد کە زۆربەیان تورکمانن. وەک گاڵتەجاڕی یان بەجدی گوندێکی نزیکی ناوی (خۆرس) بوو، کە بە زمانی تورکی بە واتای (کەڵەشێر) دێت.
  • سەبارەت بە زانا پڕۆفیسۆر تۆفیق وەھبی، سەبارەت بە وەرگرتنی ناوی (داقوقا) دەڵێت: وای بۆ دەچم کە ناوی (داقوقا) بە لکاندنی پاشگری ناسراوی ھیندی-ئێرانی(k) لە وشەی ڕەسەنی (دە، دھە) دروست بووە، بە واتای گوند دێت: مانای ناوی (دھە) کەم بووەوە، یان بە زیادکردنی پاشگری بچووککراوی (K) یان (AK) بۆی و دانانی بە شێوەی (دەھەک)، مانایەکەی بوو بە (گوندی بچووک). وشەی دێ لە ئێستای زمانی کوردیدا لە وشەی ھیندۆ ێرانی(دە)ەوە ھاتووە. بۆ نموونە ناوی شاری (دھۆک) لە باکووری ھەرێمی کوردستان بە زیادکردنی پاشگری بچووک (وک) بۆ (دە) دروست بووە و مانای (دھۆک) گوندی بچووکە، پاشان ئەم ناوە بچووککراوەی (دەھک) دیسان بە زیادکردنی پاشگری (Uka) بچووکتر کرایەوە بۆی، و بوو بە شێوەی (دەھلووک) (دەھکوکە). وە پاشان بە پێی کات بووە دھۆک.
  • کاتێک کورد لە زاراوەی کوردی خۆجێی دەنگی “ھا”یان لە ناوی (دە) (گوند) دابەزاند، ناوەکە بە (د)ی کراوە دەستی پێکرد و بوو بە (دکوک) بۆ ئەوە زیادکرا، عەرەبەکان لە دوای فتوحاتەکان کە ناوچەکانیان گرت زۆرینەی پیتی(ک)یان گۆڕی بە پیتی(ق) وەک (سلوکس - سلوقس، کلیکیا - قلیقیا، کرماشان - قرمیسین)، پێدەچێت ناوی داقوق لەو سەردەمانەدا دەھکوک بوو بێت و واتای گوندی بچووک بووبێت و پیتی(ک)یان گۆڕیبێت بە پیتی(ق)، وە ناوی دەھکوک بوو بێتە( دەھقوق، داقوق).[٥]

دانیشتووان[دەستکاری]

شاڕۆچکەی داقوق بە ناوچەیەکی کشتوکاڵی ھەژمار دەکرێت، ئەمیش بەھۆی شێداری خاکەکەی و گرنگی پێدانی زیاتری خەڵکەکەی بە ئاژەڵداری، جگەلەمە خەڵکی داقوق دەست ڕەنگینن بە رستن و چنین و کارە دەستیە جۆڕبەجۆڕەکان، بەتایبەت لە چنینی بەڕماڵ، زۆڕینەی دانیشتوانەکەی کورد بوون بەڵام ئێستا تورکمانەکان ڕێژەی زۆڕینە پێک دێنن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەرەقۆینلۆ، کە تورکمانی شیعە مەزھەبی جێھێشتەوە لەدوای خۆی، ئێستا گڵکۆی خوالێخۆشبوو ئیمام زەین عابدینی کوڕی عەباسی لێیە، کەبوەتە ھۆی سەرچاوەیەکی ئابوری باش بەھۆی ئەو گەشتیارە ئاینیانەی بەدڕێژایی ساڵ سەردانی دەکەن، ڕووبارێکی بەراو بەناو شاڕۆچکەکە ڕەت دەبێت پێی دەڵێن (چای)، داقوق خاوەنی دڕێژترین پردی کوردستانی باشورە، ئەوپردەی کەوا داقوق و گوندی ھەفتەخار بەیەک دەبەستێتەوە، دڕێژیەکەی یەک کیلۆمەترە، لەسەر ڕوبارەکە لەو زەویە بەراوانای کە لافاوی زستانە دروستیان دەکات کاڵەک و شوتی و بەرھەمی کشتوکاڵی جۆڕبەجۆڕی لێ دەچێنن، جگە لەھەبونی چەندین کارگەی بەرھەم ھێنانی چەگڵ و قوم و بەرھەمە خاکیەجۆڕبەجۆڕەکان بەھەبونی ئامێری ھاڕینی خاک، داقوق وەک تەواوی شاڕ و ناوچەکانی تری کوردستان خاوەنی گوڵی نێرگزی بۆن خۆشە، لەبەھاران سەرچاوەیەکی ئابوری باشی شوانکارەکانیەتی.

شوێنە گەشتیارییەکان[دەستکاری]

داقوق خاوەنی چەندەھا شوێنەواری مێژووییە وەک منارەی داقوق، ئەومنارەیەی لەلایەن سولتان موزەفەری گۆگبەری ھەولێر دروست کراوە وەک منارەی چۆڵی بەمەبەستی ڕێنوینی گەشتیارانی حەج و ڕێبواڕانی ڕێگاکە و کۆترە نامەبەرەکان، داقوق خاوەنی چەندین مزگەوتی کۆن و سەرنج ڕاکێشە لەگەڵ چەندین شوێنی تر وەک:

  1. ناوچەی تاڵەبانی، کە کۆمەڵە گوندێکی جوانکیلە لەخۆ دەگرێت، وەک گوندەکانی یەنکێنچە و کلێسا و سنور و عەبدوڵای گەورە و بچوک.
  2. ناوچەی کاکەیی، کۆمەڵە گوندەکانی تۆبزاوە و عەلی سەرای و زەنقڕ و عارەب کێوی و ئەلبو موحەممەد.
  3. ناوچەی داودی، کۆمەڵە گوندەکانی ھەفتەخار و مەنسور و ئاوایی عەلی و چەندانی تر کە بە ئاغا و بەگی ناوچەکە ھەژماڕ دەکرێن.

بەگشتی خەڵکەکە وشەی شێخ بەرامبەر گەورەکانیان بەکاردێنن، بەڵام ھەندێ وشەی تایبەت ھەیە کە بۆکەسانی باڵدەست و مەزن بەکاردێن وەک وشەی ئاغا لەلایەن کاکەییەکانەوە یاخود وشەی بەگ لەلایەن داودیەکانەوە، ئەم ناوچەیە وەکی تەواوی ناوچەکانی تر ڕوبەڕوی بەعەرەب کردن بویەوە لەسەردەمەکانی پێشوو بەھێنانی عەرەبە بەدوەکانی خواڕوو و نیشتەجێکردنیان و پێدانی زەوی کشتوکاڵی و تایبەتمەندی تر کەتاوەکو ئەمڕۆ ماونەتەوە.

دەزگا میرییەکان[دەستکاری]

  • نەخۆشخانەی گشتی داقوق.
  • دادگای گشتی داقوق.
  • خوێندنگا و قوتابخانە:
  • مزگەوت و حوسێنیەکان
  1. ئامادەیی داقوقی کوڕان، یەکەمین خوێندنگەی شاڕۆچکەکە بوو لە ١٩٦٣ دروست کرا.
  2. ناوەندی ئیمام حوسێنی تورکمانی
  3. ئامادەیی پیشەیی داقوق تێکەڵاو
  4. ناوەندی یارانی کوردی
  5. ناوەندی تورکمان ئەیوی تورکمانی
  6. ناوەندی شەفەقی کچان بە عەرەبی
  7. ناوەندی نازەنینی کچانی کوردی.

شوێنەوارە مێژوویییەکان[دەستکاری]

  • منارەی داقوق، ئەومنارەیەی لەلایەن سولتان موزەفەری گۆگبەری ھەولێر دروست کراوە وەک منارەی چۆڵی بەر لە ٧٠٠ ساڵ.
  • گڵکۆی ئیمام زەین عابدین.
  • پڕدی شکاک (پردی عوسمانی) پڕدی نێوان داقوق و کەرکووک تەمەنی بۆ ١٥٠ ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە.
  • گڵکۆی بەڕێز موحوممەد باقر بەیتار.
  • گڵکۆی شێخ قەواس.
  • گڵکۆی خدر ئەلیاس.
  • تەکیەی قرخلەر.
  • گڵکۆی ئیمام ھەوا لەسەر ڕێگای کەرکووک داقوق..
  • گڵکۆی ھاوەڵێکی پێغەمبەر بەناوی جابر عەبدوڵا ئەنساری.

بازاڕەکان[دەستکاری]

تەنھا یەک بازاڕی لێیە، بەڵام بازاڕێکی گەورەیە، کەتەواوی ئاوایی و گوندەکانی دەوروبەری لەم بازارە پێداویستیەکانیان فەراھەم دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئاڵای ھەرێمی کوردستان. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  2. ^ دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2023-08-09.
  3. ^ [١], Rastlos.com. Retrieved 2014-01-04.
  4. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  5. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.