سنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سنە
سنەدژ، کورسان
سنندج
ناسناو(ەکان): 
سنەی سەربەرز، سنەی خوێناوی
چەند دیمەنێکی شاری سنە
چەند دیمەنێکی شاری سنە
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاکوردستان
شارستانسنە
ناوچەناوەندی
بەرزایی
١٥٠٠ مەتر (٤٬٩٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٣٥٫٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە
کۆدی تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەwww.sanandaj.ir

سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١] بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە[٢] و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە.

خەڵکی شارەکە بە کوردی و بە بنزاری ئەردەڵانی (ھێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (لە ھەورامییش نزیکە)، ھەروەھا زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کورسان واتە کوردستان. ھۆکاری ئەوەیە کە سنە ھەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بەتەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان. سنە پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکوومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکوومەتی کوردستان.

مێژوو[دەستکاری]

بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک. م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بوون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردییە پایتەختی کوردستان.[٣] ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لەسەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر دروست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبیکراوەکەی دەبێتە سنندج.

لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووستکردەنەوە و بەرەو پێشبردنی کاروباری شارەکە.

ناوی سنە[دەستکاری]

بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن:

  • پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، ھەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە»یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە ھاتووە.
  • وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئاڤێستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک ھەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)
  • کاتێ سولەیمان خانی ئەردەڵان ھەوڵی دروستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە ھەر بەو ناو و سنە ناونرا.

ڕۆژگاری ئەمڕۆ[دەستکاری]

کەشوھەوا[دەستکاری]

سنە لە سەرەوە

کەشوھەوای سنە لە ھاوین و بەھاردا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەھاردا ١٥–٢٠، لە ھاوین دا ٢٥–٢٠، لە پاییز دا ١٠٫٤٠ و لە زستان دا ١٫٦٠ پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٣٠ ساڵە کە لەسەر کەشوھەوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵەق ٤٤ پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵەق ٣١- پلەی سێلێسیوس، و ھەروەھا مامناونجی دەمای ساڵانە ١٣٫١٠ پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی ڕێژەیی لە ٠٦:٣٠ کاتژمێر دا ٦٩٪ و لە ١٢:٣٠ کاتژمێر دا ٣٨٪ بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە ٤٩٧٫٣ میلیمیتر و زۆرینەی ڕۆژانە ٦٦ میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی ڕۆژگەلی سەھۆڵبەندان ١١١٫٤ ڕۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرھەتاوی لە گشت ساڵدا ٢٬٧٨٦٫٢ بووە.[٤]

گەشتیاری[دەستکاری]

عیمارەتی سالار سەعید (مووزەی سنە)[دەستکاری]

ئەم عیمارەتە لە شەقامی شاپوور (ئیمامی ئێستا)، کۆڵانی حەبیبیدا ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەلا لوتفوڵڵا شەیخول ئیسلام (کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە) ھەڵدراوە و تێیدا شتومەک و ئاسەواری مێژوویی پیشان دەدرێت.

ئورووسییەکانی مووزەی سنە بەرھەمی دەستی ھونەرمەندانی سنەیییە کە بە یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانی ھونەری ئورووسی دێتە ئەژمار. عیمارەتی سالار سەعید شوێنەواری سەردەمی قاجارە.

سەیرانگای ئاویەر[دەستکاری]

ئەم پارکە لە ڕۆژاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاویەردا ھەڵکەوتووە، بەرزایییەکانی ئەم پارکە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن لە شار دەخاتە بەرچاو. ئەم پارکە چەندین باخ و کانی خۆشی تێدایە؛ باخی ئەمیرییە گەورەترین باخی بناری ئاویەرە کە لەخۆگری گەورەترین سینەمای کراوەی ئێرانە.

سەیرانگای ئاویەر لە مێژەوە شوێنی حەسانەوە و سەیرانی گەشتیارانە.

بازاڕی سنە (گوزەر)[دەستکاری]

ئەم بازاڕە لە ساڵی ١٠٤٦ک. م و لەگەڵ بوونی سنە بە پایتەختی ئەردەڵانییەکان دروست کراوە. پلانی بازاڕی سنە بە شێوەی چوارگۆشێکی درێژۆکەیە کە دوای درووس بوونی شەقامی سیرووس بوو بە دوو بەش و لێک دابڕا، و شەقامەکە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێ و بە دوو بەشی باکووری و باشووری دابەشی دەکا؛ بەشی باکووری بە ناوی بازاڕی سەنەندژی و بەشی باشووری بەھۆی زیاد بوونی کاسبکاران و دووکاندارە مووسایییەکان (جوولەکان) بە ناوی گوزەر (بەراتیان) دەناسرێت. ئەم بازاڕە بە شێوەی بازاری نەقشی جیھانی ئەسفەھان دروست کراوە.

ئەمڕۆکە بازاڕی تازە و سەردەمییانەی زۆر دروست کراوە، بەڵام گوزەر ھێشتا برەوی ئابووری جارانی ماوە.

عیمارەتی ئاسف (ماڵی کورد)[دەستکاری]

یانەی کورد، مووزەی خەڵکناسی ناوچەکانی کوردستانە کە لە شەقامی شاپووردا ھەڵکەوتووە. ئەم مووزەیە لە نێو عیمارەتی ئاسفدا ھەڵدراوە کە بە گەورەترین عیمارەتی ئەعیانی شار دێتە ژمار. ئەم عیمارەتە ھەڵگری بایەخێکی زۆری نژیارڤانی لە بوارەکانی خشتکاری، گەچبڕی و ئورووسی سازییە و حەمامەکەی بە جوانترین حەمامی شار دەناسرێت. کردنەوەی یەکەمی ئەم عیمارەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و لە سەردەمی قاجار و پەھلەویدا تەواو کراوە.

ئەم مووزەیە لەخۆگری بەشی جۆراوجۆرە، وەک: بەشی ژیانی لادێ، ژیانی شاری، تەونگەری، نازک کاری، دیوەخان، پۆشاک، ناوداران، خشڵ و زەنباەر، قوتابخانە، ڕاو، پیشە سازی دەستی، کشتوکاڵ و ….

مزگت جامیعە[دەستکاری]

ئەم مزگەوتە دەکەوێتە بەر گەڕەکی قەڵاچوارلانی شاری سنە، بەڵگەکان دەری دەخەن کە ھی سەردەمی قاجار و بە ئەمری ئەمانەڵا خان، والی کوردستان لە ساڵی ١٢٢٨ک. م. دروست کراوە.

ئەم مزگەوتە لەخۆگری دوو ھەیوان، حەوشەیەکی ناوەندی کە ١٢حوجرەی فەقێی لە دەوردا دروست کراوە، شەبستانێکی گەورە بە ٢٤ کۆڵەکە و ٣٦ گومەز کە ڕووکاری کۆڵەکە و ئەسپەرەکان بە ئایاتی قورئان ڕازاوەتەوە. دیوارەکانی مزگەوتی جامیعەی سنە بە کاشی حەوت ڕەنگ نەخشێنراوە و لە پادیورییەکاندا بەردی مەڕمەڕ بە کار ھاتووە.

عیمارەتی موشیر دیوان[دەستکاری]

ئەم عیمارەتە کەوتووەتە سەر شەقامی فەرەح (شوھەدای ئێستا) بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و حەمامێکی تایبەتی، لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە، ئەم عیمارەتە لەسەر دەستی میرزا یوسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاردا دروست کراوە. جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە.

ئەم عیمارەتەش بە ئورووسی جوان، خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە.

حەمامی خان[دەستکاری]

ئەم حەمامە کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە، ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە. لە ساڵی ١٢٢٠ ک. م و بە ئەمری ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە. جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانە دەبێتە مووزە.

ھاجەرەخاتوون[دەستکاری]

ھاجەرە خاتوون لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی و لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنەدا ھەڵکەوتووە. بە گوێرەی وتەکان ئەم شەخسە خوشکی ئیمام ڕەزا یە کە لە سەفەری خۆراساندا لە کوردستان کۆچی دوایی دەکا و لەم شوێنەدا ئەسپەردە دەکرێت، بەڵام ھیچ بەڵگەیێکی متمانەدار بۆ ئەو باسە وەدی نەکراوە. لەم مزگەوتەدا چەند گۆڕی مەشایخ و گەورەی شاری سنە بەدی دەکرێت.

پیر عومەر[دەستکاری]

ئەم ئیمامزادەیە کەوتووەتە لای باشووری شەقامی شاپوور (ئیمامی ئێستا) و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٤٦ ک.م. ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی خودی حەزرەتی عەلی دەزانن. ئەم قسنە بە ئورووسی و گەچبڕی زۆر جوان ڕازاوەتەوە. بەھۆی کۆنییەوە لە ساڵی ١٣٧٢ک. ھنۆژەن کراوەتەوە.

پیر محەممەد[دەستکاری]

ئەم بارەگایە لەسەر تەپۆڵکەیک کە بە ناوی پیرمحەمەو دەناسرێ کە گۆڕستانی کۆنی شاری سنەی لێیە، ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە شوێنی نێژرانی محەممەدی کوڕی یەحیا، بەناوبانگ بە پیر محەممەدە.

عیمارەتی خەسراوا[دەستکاری]

ئەم عیمارەتە لە شەقامی خەسراوادا ھەڵکەوتووە. لە چەشنی خۆیدا شتێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆر ناوەندی حکوومەتی میرانی ئەردەڵان بە تایبەت خەسرەوخان بووە. لە چواربەشی سەرەکی پێکھاتووە:

  • کۆشک بە دەرگانەی کۆڵەکەداری ڕازاوەوە لە لای ڕۆژاوا
  • بینای ڕۆژھەلات بە کۆمەڵێک خوڵام گەردش و ھەیوانی کۆڵەکەداری زاڵ بە سەر پانایی عیمارەت
  • بەشی دەرەوەی بینا لەخۆگری حەمام، ژووری قاپی چییان و خزمەتکاران و …
  • باخ

عیمارەتی وەکێڵ[دەستکاری]

ئەم عیمارەتە گەورەیە کەوتووەتە سەر شەقامی وەکێڵ(کشاوەرزی ئێستا) و لەخۆگری سێ حەوشە ھەرکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە.

بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە. حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی لەسەرە.

ئاویەر[دەستکاری]

ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژاوای شاری سنەدا کە بەھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.

ڕێگاکان[دەستکاری]

شاری سنەلەگەڵ شارەکانی دیواندەرە، کامیاران، سەوڵاوا و دێولان ڕیگای ھەیە.

  • ڕیگاکانی شاری سنە لەگەڵ شارەکانی کوردستان و شارەکانی ئێران لە خوارەوە نوسراوە:
شار وڵات ڕێگا (کیلۆمەتر)
مەریوان  کوردستان ٩٥ کیلۆمەتر
قوروە  کوردستان ٨٨ کیلۆمەتر
سەوڵاوا  کوردستان ٧٠ کیلۆمەتر
کامیاران  کوردستان ٦٧ کیلۆمەتر
دێولان  کوردستان ٤٥ کیلۆمەتر
بانە  کوردستان ١٥٤ کیلۆمەتر
سەقز  کوردستان ١٤٩ کیلۆمەتر
بیجاڕ  کوردستان ١٠٠ کیلۆمەتر
دیواندەرە  کوردستان ٨٣ کیلۆمەتر
کرماشان  کوردستان ١٣٤ کیلۆمەتر
ئیلام  کوردستان ٢٩٠ کیلۆمەتر
ھەمەدان  کوردستان ١٧٧ کیلۆمەتر
ورمێ  کوردستان ٤١٠ کیلۆمەتر
ھەولێر  کوردستان ٤٢١ کیلۆمەتر
خورەماوە  کوردستان ٢٨٥ کیلۆمەتر
شاری کورد  کوردستان ٥٨١ کیلۆمەتر
ئەھواز  کوردستان ٦٤٤ کیلۆمەتر
یاسووج  کوردستان ٩٠١ کیلۆمەتر
بووشێھر  کوردستان ١٠٨٢ کیلۆمەتر
ورمێ  کوردستان ١٩٥ کیلۆمەتر
زاھیدان  ئێران ١٧٨٢ کیلۆمەتر
ئەسفەھان  ئێران ٦٧٨ کیلۆمەتر
ئەراک  ئێران ٣٦٦ کیلۆمەتر
تەورێز  ئێران ٤٤٦ کیلۆمەتر
کەرەج  ئێران ٤٨٩ کیلۆمەتر
قەزوین  ئێران ٤٠٩ کیلۆمەتر
رەشت  ئێران ٥٧٠ کیلۆمەتر
زەنگان  ئێران ٢٤٤ کیلۆمەتر
تاران  ئێران ٤٨٩ کیلۆمەتر

گەڕەکەکان[دەستکاری]

گەڕەکە کۆنەکان[دەستکاری]

شاری سنە تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران ٢٩ گەڕەکی بووە. ئەمانە ناوەکانیانن:[٥]

گەڕەک و شارۆچکە نوێکان[دەستکاری]

ئەم گەڕەکگەلە دوای ئینقلابی ساڵی ٥٧ کراونەتەوە یان پەرەدراون:

کەسانی ناودار[دەستکاری]

زاناکان[دەستکاری]

مێژووناس

  • غوڵام عەلی ئێدریسیان

سیاسی[دەستکاری]

مۆسیقا[دەستکاری]

وەرزش[دەستکاری]

شانۆ[دەستکاری]

سینەما[دەستکاری]

وێژە[دەستکاری]

ئایین[دەستکاری]

نیگارکێشی[دەستکاری]

دەسەڵات[دەستکاری]

زانکۆکان[دەستکاری]

پەیوەندی نێونەتەوەیی[دەستکاری]

دەستە خوشک[دەستکاری]

شاری سنە لەگەڵ ئەم شارانەی خوارەوە دەستە خوشە:

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ورمێ لە سنە گەورەترە، بەڵام شاری ورمێ بەتەواوی کوردنشین نییە، تورکی ئازەربایجانی و ژمارەیەکی کەمتریش ئەرمەنی و ئاشووری لە ورمێ نیشتەجێن.
  2. ^ "سەرژمێری فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦". Archived from the original on 30ی Juneی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە، سەرچاوەی ئامارەکانی ویکیپیدیا
  3. ^ مەستوورەی ئەردەڵان، "مێژووی ئەردەڵان"، لێکدانەوە و وێرگێڕانی ھەژار، ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی تازە نگاە، تاران، 1381 ک.ە.
  4. ^ ویکیپێدیای ئینگلێزی
  5. ^ ناصر شعبانی، "سیمای شھر سنندج"، انتشارات ھژار، 1381
  6. ^ http://www.kurdpress.com/details.aspx?id=175912 ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ https://www.hamshahrionline.ir/news/469474/