ویکیپیدیا:ڕووداوە بەردەوامەکان
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
- ڕۆژی ھەینی ٤ی ئایاری ٢٠١٢ لەچوارەم ڕۆژی کۆنگرەدا ئەنجامی ھەڵبژاردنی ٣٥ ئەندام لەنێو ٨٥ پاڵێوراو بۆ سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەندرا و دواتریش بەلاغی کۆتایی ڕاگەیەندرا و کەناڵی ئاسمانی سپێدە کارەکانی کۆنگرەکەی گواستەوە و شەشەمین کۆنگرەیان بوو بە یەکەمین کۆنگرەی کراوە لە کوردستاندا.
- ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەسێیەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکگرتوودا ھەڵبژاردن بو دیاریکردنی ١١ ئەندام وەکو دەستەی باڵای بەدواداچوون لەنێوان ٣٤ پاڵێوراو ئەنجام درا.
- ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ئایاری ٢٠١٢ و بەیانی پێنج شەممە ٣ی ئایاری ٢٠١٢ لەدووەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکگرتوودا لەماوەی ٨ کاتژمێر بە دوو خولی ھەڵبژاردن و لەرکابەری نێوان چوار پاڵێوراوی ئەمیندار مەحەمەد فەرەج بوو بەدووەمین ئەمیندار لە دوای سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق.
- ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠١٢ شەشەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەبەشداری ٧٥٥ ئەندام دەستی پێکرد.
- ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٥ی نیسان ی ٢٠١٢ ، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە کابینەی حەوتەم درا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک حکوومەتت هەرێم.
- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٢ ، لووتکەی عەرەبی لە شاری بەغدا لە عێراق بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو بۆ چارەسەری کێشەکانی فەلەستین و سووریا
- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ، دووھەمین کۆنفرانسی لاوانی کوردستان لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کورستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ھەرێمی کورستان و نوێنەری پارت و لایەنەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و لاوان، دەستی بە کارەکانی کرد.
- ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ ، مەسعوود بارزانی هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و عیماد ئەحمەدی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی نوێ.