ڕۆژھەڵاتی کوردستان

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمیە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە. دانیشتووانی بریتین لە کوردەکان و سنووری لەگەڵ عێراق و تورکیا ھەیە. پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و بەشێک لە پارێزگای لوڕستان لە خۆدەگرێت.

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا بە ٦-٧ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێن. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگای خوراسان دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ناوی لێنابەن.

کرماشان، ورمێ، سنە، ئیلام، بۆکان، مەھاباد، پیرانشار ، مەریوان، شائاباد، بانە، بیجاڕ، جوانرو، ھەرسین و کەنگاوەر لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر