ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر
ڕواڵەت
(لە ناحیەی ھەریرەوە ڕەوانە کراوە)
ناحیەی ھەریر | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | شەقڵاوە |
ناوەند | ھەریر |
بوون بە ناحیە | ١٨٥٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ھەریر (بە عەرەبی: ناحیة حریر، بە ئینگلیزی: Harir Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ھەریرە.[١][٢]
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی ھەریرە.
سەبارەت بەناوی (ھەریر) بیروڕای زۆر ھەیە:
- وشەی ھەریر لە وشەی زمانی عەرەبی حەریر(حریر)ەوە وەرگیراوە، بە واتای ئاوریشم.
- ھەندێک کەس پێیان وایە کەوا ناوی (ھەریر) لەوەوە ھاتووە لەبەر ئەوەی (ھەریر) ناوچەیەکی دەشتایی بەپیت و بەرەکەت و زۆر جوان بووە بۆیە ئەو ناوچەیەیان شوبھاندووە بە قوماشی (حەریر) لە جوانیدا.
- لە لای ھەندێکی تر ناوی شارۆچکەیە(ھەریر) پەیوەست دەکرێت بە ڕێگای بەناوبانگی ڕێگای ئاوریشم (طریق الحریر، Silk Road) لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا، بە پێی ئەم بۆچوونە ڕێگای بازرگانی حەریر بە کوردستاندا و بە دەشتی ھەریر دا تێپەڕ بووە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]- لە ساڵی (١٨٥٠)دا لە سەردەمی عوسمانیدا قەزا بووە لە لیوای ڕەواندز، تاوەکوو ساڵی (١٨٧٣) وەک قەزا مایەوە، لەو بەروارە بەدواوە بووە ناحیە و لیوای ڕەواندز ھەڵوەشێنرا و بووە قەزایەکی سەر بە لیوای شارەزوور، ناحیەی ھەریریش خرایە سەر قەزای ڕەواندز کە ئەو سەردەم پێیان دەوت (ناحیەی دێرە حەریر).
- لە سەرەتاوە گوندی باتاس ناوەندی بوو، لە ساڵی ١٩٥٣دا ناوەندەکەی گواسترایەوە بۆ شارۆچکەی ھەریر.
- بە پێی بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٥\٢\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی ھەریر و ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی ھەریر:
- لە باکوورەوە ناحیەی دینارتێ و ناحیەی بجیل.
- لە باشوورەوە ناحیەی باسرمە، ناحیەی کۆڕێ و ناحیەی دارەشەکران.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان و ناحیەی سرێشمە.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی گردەسێن.[٥]
دانیشتوان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی (-) ھەزار کەسە.[٦]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077975
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر تێدایە. |
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- جوگرافیای باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی باشووری کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر