ویکیپیدیا:گۆڕانکاریی ھەڵواسراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاراستنی گۆڕانکاریی ھەڵواسراو جۆرێکە لە پاراستنەکانی پەڕەکان بۆ ڕێگریکردن لە خراپکاری. ئەم جۆرە پاراستنە ڕێگە بە ھەموو کەسێک دەدات کە پەڕەکان دەستکاری بکەن، بەڵام ھەموو ئەو دەستکارییانەی دەکرێن پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە دەبێت پێش ئەوەی بە خوێنەر پیشان بدرێن. بەم شێوەیە بەکارھێنەرە نیاز باشەکان دەتوانن دەستکارییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن. ئەم جۆرە پاراستنە بەزۆری لەسەر وتارە ھەڵبژێردراوەکان دادەنرێت لەلایەن بەڕێوەبەرانەوە.

ھەموو ئەو دەستکارییانەی لەو پەڕانە دەکرێت کە ئەم جۆرە پاراستنەیان لەسەرە، بە «دەستکاریی ھەڵواسراو» ناودەبرێن، و لە کەوانەیەکدا لە مێژووی پەڕەکاندا پیشان دەدرێن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە مافی پاسدەری خۆگەڕیان پێ دراوە لەلایەن بەڕێوەبەران، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستکارییەکانیان لەوانەیە پاس بدرێت، ئەمە دەکەوێتەوە سەر ڕێکخستنەکانی پاراستن کە بەڕێوەبەر بۆ پەڕەکەی داناوە.