بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
| بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان / عێراق | |
| دروشم | و جاهدوا في الله حق جهاده |
| ماڵپەڕ | bzotnawa.info |
بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان / عێراق (باسک) بزوتنەوەیەکی ئیسلامی سیاسی پەروەردەیی جیھادییە و لە سەر پێڕەوی ئەھلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ڕەواکان لە کوردستاندا.
ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بەسەرکردایەتی مەلا عوسمان عەبدول عەزیز لە ئێران ڕاگەیاندرا. بزوتنەوە یەکەم حیزبی سیاسی ئیسلامی چەکدارە کەدامەزراوە. و بەفەرمی ڕاگەیەندراوە پێشتر پەیوەندی ئیسلامی کە بەسەرکردایەتی شێخ محمد بەرزنجی ھەبوە کە لە سەرەتای ھەشتاکان دروست بوە پاشان ھاتونەتە نێو بزوتنەوە.لەساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ بزوتنەوەی ڕاپەڕین یەکیان گرتووەتەوە کە مەلا سدیق سەرکردایەتی دەکرد و بزوتنەوەی یەکبونیان ڕاگەیاند بەلام زۆری نەخایاند کە ئەم یەکبونە بو بە ھۆی دابەش بونی بزوتنەوە بۆ سێ پارتی ئیسلامی. بزوتنەوە وەک حیزبی دایک وایە، چونکە زیاتر لە دوو حیزبی ئیسلامی دی لێ دروست بوە وەکوو کۆمەڵی ئیسلامی بەسەرکردایەتی عەلی باپیر، ئەنسارولئیسلام بە سەرکردایەتی مەلا کرێکار و بزوتنەوە توشی لاوازیەکی گەورە بو پاش ئەم دا بەش بونانە و بڕینی موچەکەیان لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە دو ملێۆن دیناری عێراقی سویسری بو پاش ڕێککەوتنی ئێران و ئیمزاکردنی ئاگر بەستی نێوانیان و ھەروەھا بە پێێ ڕێککەوتنەکە بزوتنەوە بە دوو وەزیر بەشداری کابینەی سلێمانی یەکێتی نیشتمانیان کرد پاش ئەم بەشداریە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو وەزیرەکەی بزوتنەوەی لە ئیدارەی ھەولێری ئەوکات تەقاعود کرد لە ھەڵبژاردنی ٢٥/٠٧/٢٠٠٩ توانیان ٢ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بھێنن.
[دەستکاری] ناودارانی بزوتنەوە
- مامۆستا مەلا عوسمان رابەرو دامەزرێنەری بزوتنەوە لەساڵی ١٩٩٧ لە دیمەشق کۆچی دوای کرد.
- مامۆستا مەلا عەلی ڕابەری دووەم لەساڵی ٢٠٠٧ لەلەندەن کۆچی دوای کرد.
- مامۆستا سدیق عەبدولعزیز ڕابەر
- ئەحمەد کاکە مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی کردوە
- کەمال ڕەحیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- کامیل عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- محمد عومەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- عیرفان عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- ئەنوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- محمد بازیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی