شانشینی یەکگرتوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W / 51.500; -0.117

United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland
شانشینی یەکگرتووی بریتانیای مەزن و ئایرلەندی باکوور
[[ی بەریتانیا |]]
سروود: "خوا پاشا بپارێزێت"
پایتەختلەندەن
51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W / 51.500; -0.117
گەورەترین پایتەخت (لەندەن)
زمانە فەرمییەکان ئینگلیزی
زمانە ناوچەییەکان ئیری، گادێلیی سکۆتی و چەند زمانێکی تر[١]
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١١) ٨٧٫١٪ سپی

٧٫٠٪ ئاسیایی
٣٫٠٪ ڕەش
٢٫٠٪ تێکڵاو

٠٫٩٪ دیکە[٢]
ناوی هاووڵاتی بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی)بریتیش، بریتۆن یان بریت(نافەرمی)
دەوڵەت پەرلەمانی یەکگرتوو پاشایی یاسایی
 -  پاشا چارڵسی سێیەم
 -  سەرۆک وەزیران ڕیشی سووناک
ڕووبەر
 -  پانایی گشتی ٢٤٣٦١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠)
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ١٫٣٤٪
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٣ ٦٤٬١٠٠٬٠٠٠ (٢٢)
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٦٣٬١٨١٬٧٧٥ 
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم ٢٫٤٩٧ تریلیۆن 
 -  سەرانە ٣٨٧١١[٣] (٢١)
دراو پاوەندی ستەرلینگی (GPD (£))
ناوچەی کاتی GMT (0:00)
لای لێخوڕین چەپ

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن (بە ئینگلیزی: United Kingdom of Great Britain and Northern Irelandشانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، وڵاتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەورووپا، شانشینی یەکگرتوو پێک دێت لە بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئیرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک؛ ئیرلەندی باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانییە و کۆماری ئیرلەند کەرت دەکات، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، و تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەڕەنساوە.

شانشینی یەکگرتوو وڵاتێک خاوەنی ڕژێمێکی شانشینیی دەستوورییە، و بە وڵاتێکی یەکگرتوو دادەنرێت. بەپێی بڕیاری ساڵی ١٨٠٠ پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتین لە: ئینگلتەرا، ئیرلەندی باکوور، سکۆتلاند و وێڵز. میرییەکەی دەکەوێتە لەندەنی پایتەختەوە و بە ڕژێمی پەرلەمانی و ناوەندی بەڕێوە دەبرێت، بەڵام میری ناوخۆییی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست، کاردیف و ئەدنبرە؛ ئەمانەش پایتەختەکانی ئیرلەندی باکوور و وێڵز و سکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفییە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستوورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی. چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون و ناو دەبرێن بە ھەرێمەکانی ئەودیوی دەریای بەریتانیا، و ئەمانە بەشێکی دەستووری نین لە شانشینی یەکگرتوو، و خاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون، بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی ئیمپڕاتۆڕییەتی بەریتانیان کە لە ساڵی ١٩٢٢دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانیی زەویی دەگرتەوە لە جیھاندا، و گەورەترین ئیمپڕاتۆرییەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان، ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.

شانشینی یەکگرتوو لە وڵاتە پێشکەوتووەکانە، و ئابوورییەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا؛ ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین وڵاتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیست، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، بۆیە ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسکبوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا. لەگەڵ ئەمانەشدا، تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری، ڕۆشنبیری، سەربازی، زانستی و ڕامیاریی بەھێزە، ھەروەھا لە وڵاتە ئەتۆمییەکانە؛ ئەندامی ھەمیشەییی ئەنجومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیییە. زێدەبار لەوەش، ئەندامی کۆمۆنوێلت، ئەندامی کۆمەڵەی ھەشت، کۆمەڵەی بیست، ڕیکخراوی ناتۆ، ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری و ڕیکخراوی بازرگانی نێونەتەوەیییە.

ناونان[دەستکاری]

ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەندی باکوور لە ساڵی ١٩٢٧ بەپێی یاسای ناونیشانی پاشایەتی و پەرلەمانی پێشکەش کرا، لەبەرئەوەی ڕاستیی سەربەخۆییی لە دەوڵەتی ئیرلەند دەردەخست کە دروست بوو دوای جیابوونەوەی ئیرلەند لە ساڵی ١٩٢٢ و مانەوەی ئیرلەندی باکوور وەک بە شیکی شانشینی یەکگرتوو. پێش ئەوە لە ١٨٠٠ پەرلەمانی بەریتانی لە وستمنستەر یاسایەکی دەرکرد کە بەریتانیای مەزن و ئێرلەندای کرد بە یەک، و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە ١٨٠١دا، و دەوڵەتە نوێکە ناونرا شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئیرلەند. ھەندێک جار ئاماژە دەدرێت بە بەرتانیای مەزن پێش ١٨٠١ بە ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن.

لە ڕاگەیاندنەکاندا بووە خوویەک تەنھا بەکارھێنانی ناوی (بەریتانیا) وەک ئاماژەدان بە وەزارەت و پەرلەمان و کونسوڵخانەکان، ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە یارییە ئۆڵۆمپییەکاندا لەژێر ناوی بەرتانیای مەزن بەشداری دەکات، و ھاونیشتمانیانی بە بەریتانییەکان ناو دەبرێن، و دانیشتووانی ئینگلتەرا بە ئینگلیز ناودەبرێن وەک جیاکردنەوەیەکی وردتر؛ ھەروەھا دانیشتووانی سکۆتلەندا بە سکۆتلەندییەکان و دانیشتووانی وێڵز بە وێڵزییەکان ناودەبرێن. لە ھەمان کاتدا، زاراوەی شانشینی یەکگرتوو بەڕوونی لە بەڵگەنامە حکومی، ناوھێنانە فەرمی و سایتە حکومییەکان لە ئینتەرنێتدا بەکار دەبرێت.

دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی دواین ئاماری ساڵی ۲۰۲۳، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی بەریتانیا ٦٨،٨٩٧،٨٥٩ کەس بووە کە دەکاتە ٠،٨٧٪ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. چڕی دانیشتووان لە بەریتانیا ٢٨١ کەسە لە ھەر کیلۆمەترێکدا (٧٢٧ کەس لە ھەر میلێکدا) کۆی ڕووبەری زەوی ٢٤١,٩٣٠ کیلۆمەتر دووجایە (٩٣,٤١٠ میل چوارگۆشە) تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٠،٥ ساڵە. ھەروەھا ٨٣،٢٪ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. ھەروەھا شاری لەندەن کە پایتەختی شانشینە یەکگرتووەکانە و گەورەترین شارە ژمارەی دانیشتووانی ٧،٥٥٦،٩٠٠ کەسە. [٤]

ئایین[دەستکاری]

ئایین لە شانشینی یەکگرتوو و لە وڵاتانی پێش خۆی، بۆ زیاتر لە ١،٤٠٠ ساڵە لەلایەن خاچ پەرستەکانەوە زاڵ بوو، جێگەی ئایینە ڕۆمانۆ-بەریتانییەکان، بتپەرستی سێلتیک و ئەنگلۆساکسۆن وەک ئایینی سەرەکی. پەیوەندییە ئایینییەکانی ھاووڵاتیانی شانشینی یەکگرتوو بە ڕاپرسییە بەردەوامەکان تۆمار دەکرێن، چوار سەرەکییەکە بریتین لە سەرژمێری دەیەی نیشتمانی، ڕاپرسی ھێزی کار، ڕاپرسی ھەڵوێستە کۆمەڵایەتییەکانی بەریتانیا و ڕاپرسی کۆمەڵایەتی ئەورووپی.

ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٦دا شانشینی یەکگرتوو گشتپرسییەکی ئەنجام دا سەبارەت بە جیابوونەوەی شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتیی ئەورووپا؛ لەئەنجامدا لە سەدا ٥٢ی خەڵکی شانشینی یەکگرتوو لە بەرژەوەندیی جیابوونەوە دەنگیان دا، بەم جۆرەش شانشینی یەکگرتوو بووە یەکەمین وڵات کە لە یەکێتیی ئەورووپا جیا ببێتەوە و کۆتایی بە پەیوەندییە ٤٧ ساڵەکەی لەگەڵ یەکێتییەکەدا ھێنا، و لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بەفەرمی جیابوونەوەکەی لەلایەن یەکێتی ئەورووپا پەسەند کرا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://conventions.coe.int/treaty/Commun/ListeDeclarations.asp?CL=ENG&NT=148&VL=1 ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.ons.gov.uk/ons/rel/census/2011-census/key-statistics-and-quick-statistics-for-local-authorities-in-the-united-kingdom---part-1/rft-ks201uk.xls
  3. ^ http://www.imf.org/external/pubs/ft/weo/2014/01/weodata/weorept.aspx?sy=2013&ey=2014&scsm=1&ssd=1&sort=country&ds=.&br=1&pr1.x=46&pr1.y=7&c=112&s=NGDPD%2CNGDPDPC%2CPPPGDP%2CPPPPC&grp=0&a=
  4. ^ دواین ئامارەکانی ماڵپەڕی Worldometers بەرواری ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٣ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  5. ^ Weller, Paul (2016). "Balancing within Three Dimensions: Christianity, Secularity, and Religious Plurality in Social Policy and Theology". Studies in Interreligious Dialogue. 26 (2): 131–146. doi:10.2143/SID.26.2.3200411.
  6. ^ British cultural identities. Mike Storry, Peter Childs (Fifth edition ed.). Milton Park, Abingdon, Oxon. 2016. ISBN 978-1-315-44059-0. OCLC 964527565. {{cite book}}: |edition= has extra text (help)CS1 maint: others (link)
  7. ^ http://www.dengiamerika.com/amp/5268097.html[بەستەری مردوو]

[٧]ویکپیدیای ئینگلیزی