تورکمانستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تورکمانستان
Turkmenistan Türkmenistan
پایتەخت
و
عیشق ئاباد
زمانە فەرمییەکان تورکمانی
زمانە ناوچەییەکان تورکمانی
تورکمانی تورکمانی
گرووپە ڕەگەزییەکان  تورکمان زۆرینەیە کەمینەکان ئۆزباک-ڕوس-کازاخ-کورد
دەوڵەت سەرۆکایەتی
 -  فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی تورکمانستان و ڕابەری وڵات گوربانگولی بێردیموھادۆو
 -  فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی تورکمانستان سەردار بێردی محمدۆڤ
دامەزران
 -  جیابوونەوە لە یەکێتی سۆڤییەت ١٩٩١⁄١٠⁄٢٧ 
ڕووبەر
 -  ٤٩١٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٤" مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠٢٠ ٦٬٠٣١٬١٨٧ [١]م 
دراو مەنات
لای لێخوڕین ڕاست

تورکمانستان وڵاتێکە لە ئاسیایی ناوەڕاست ولە باکوورەوە دراوسێی ئۆزبەکستان و کازاخستانە و لە باشوورەوە ھاوسنوری ئێران و ئەفغانستانە ولە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە تاجیکستانەوە لکاوەو لە رۆژاواش سنووری ئاوی ھاوبەشیی ھەیە لەگەڵ وڵاتانی ڕووسیا و ئازەربایجان. تورکمانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێگەی بە سەر دەریا ئازادەکانەوە نییە. سارای قەرەقوم کە وشک و بێ ئاوە، نزیکەی ٨٠٪ ڕووبەری تورکمانستانی داگیرکردوە. بەڵام داوێنی زنجیرە چیای کۆپی داغ لە باشووری ئەو وڵاتە، کەشوھەوایەکی لە باری ھەیە و لەبەر ئەوەش زۆربەی شارە گرنگە کانی تورکمانستان بە عیشق ئابادی پایتەختیشەوە لەو ناوچەیە دروستکراون. ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٨٨١بەپێی ڕێکەوتنامەی ئاخاڵ لەنێوان ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی قاجار بە فەرمانڕەوایی ناسرەدین شا لە ئێران جیاکرایەوەو خرایە سەر ئیمپراتوری ڕووسیا. لە سەردەمی یەکییەتی سوڤییەتی جارانیشدا بوە یەکێک لە کۆمارەکانی سۆڤیەت، بەڵام پاش ڕوخانی ئەو یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا تورکمانستانیش سەربەخۆیی ڕاگەیاند. جگە لە سامانێکی بەرچاوی نەوت، لە ڕووی یەدەگی غازی سروشتیشەوە پلەی پێنجەمی لە جیھاندا ھەیە. لەگەڵ ئەمەشدا وڵاتێکی ھەژارە و لە گۆڕانکاری وپەیوەندییە جیھانییەکاندا خۆی گۆشەگیر کردوە. لە ڕاستیدا سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتە تاک حیزبییەو سەفەر موراد نیازۆف ڕێبەری پارتی دیموکراتیکی تورکمانستان تاکاتی مردنی لە سالی ٢٠٠٦ ڕێبەری بێ ڕکابەری وڵات بوو. نیازۆف لەساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدا، خۆی وک «تورکمانباشی»یان سەرۆکی تورکمانەکان دەناساند. سەفەر موراد نیازۆف لە ساڵی ١٩٩٩دا خۆی وەک سەرکۆماری ھەتاھەتایی تورکمانستان ڕاگەیاند و بەشێکی زۆری داھاتی ئەو وڵاتەی لە جیاتی پرۆژەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ پرۆژەی جوانکاری و ڕازاندنەوە تەرخان کرد. لە سەرجەم شار وگوند وناوچە جیاجیاکاندا شەقام و خوێندنگەو مەیدان وخەستەخانە و،، زۆر شوێنی دیکە بە ناوی تورکمانباشی سەفەر موراد نیازۆفەوە ناونراون. لەسەردەمی دەسەڵاتیدا، فەرمان ورێنمایییەکانی نیازۆف لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگادا برەویان ھەبو. ئەمەشە لە ئاستێکدا بوو کە ماوەیەک بڕیاردرا کتێبێکی سەفەر موراد نیازۆف بە ناوی «رێنما» ببێتە ڕێنیشاندەر و ڕێبەری بەڕێوەبردنی وڵات. ئەم کتێبە ھەڵبژاردەیەکە لە بیرۆکەکانی نیازۆف سەبارەت بە ژیان و کەلتور ومێژووی تورکمانەکان. لە ڕووی نەژادییەوە تورکمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدێنن. ھەڵبەت لەگەڵ ئەوانیشدا کەمە نەتەوەی دیکەی وەک ئوزبەک، روس وکازاخی و… بەرێژەیەکی کەم لەم وڵاتە دەژین. ھەربۆیە بەپێچەوانەی کۆمارەکانی پێشوی سۆڤیەت ئەم وڵاتە دوربوە لەشەڕ وگرژی وئاڵۆزی ئەتنیکی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە پەیوەندییە توندە خێلەکییەکان لە ناو تورکمانەکاندا ڕێگە بۆ پێکدادانی ئەو خێڵانە خۆش بکا. لەبەرئەوەی تا ئێستا بیانییەکان سەرمایەی خۆیان لەو وڵاتەدا نەخستوەتە گەڕ، ئابوری تورکمانستان پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە. تورکمانستان لەسالێکدا ٦٠ ملیوَن مەتری سێ جا غازی سروشتی بەرھەم دەھێنی. کۆمپانیای ڕوسی گاز پرۆم دوو لەسەر سێی ئەم ڕێژەیە دەکڕێت وناکۆکی درێژخایەنی ئەوکۆمپانیایە لەگەڵ حکوومەتی تورکمانستاندا لەسەر نرخی غاز لە سالی ٢٠٠٦ کۆتایی پێھات. گازپرۆمی ڕوسی دواجار ڕازی بوو ٥٤٪ نرخی غاز زیاد بکات. بەھۆی نەبونی ھێلی بۆری ھەناردەکردنی نەوت وغاز و ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لەسەر چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە سامانە نەوتی وغازییەکانی خەزەر، تورکەمەنستان نەیتوانیوە سودی زیاد لە دەرھێنانی غاز ونەوت وەربگرێت. ھەر لەبەر ئەوھۆیەش کۆمپانیا بیانییەکان سڵ دەکەنەوە لە سەرما گوزاری لەو وڵاتەدا کە ئەنجامەکەیشی سست بوونی ئابوری تورکمانستانە.

زانیاری گشتی:س

  • پایتەختی تورکمانستان: عیشق ئاباد
  • ڕێژەی دانیشتووانەکەی: ٦ ملیۆن کەسە
  • ڕووبەری خاکی ئەو وڵاتە: ٤٨٨٬١٠٠کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانەکەی بەزمانی تورکمانی قسە دەکەن وئایینەکەیان ئیسلامە.
  • یەکەی دراوی تورکمانستان مەناتە وھەناردەی سەرەکیی ئەو وڵاتە نەوت وغازی سروشتی وقوماش وپەموە.
  • داھاتی ساڵانەی تورکمانستان بۆھەرتاکێک بڕی١٣٤٠ دۆلارە
  • ھێمای ئینتەرنێتکەی:tm وکۆدی تەلەفۆنەکەیش:٩٩٣+

ڕێبەران: سەرۆک کۆمار: سەردار بێردی محمدۆڤ

قوربان قولی بێردی محەممەدۆف دوای بە دەست ھێنانی ڕێژە ٨٩٪دەنگەکان، لە مانگی شوباتی٢٠٠٧ وەک سەرۆک کۆماری تورکمانستان سوێندی یاسایی خوارد. لەم ھەڵبژاردنەدا شەش پاڵێوراو کە ھەمویان سەر بە پارتی دەسەڵاتدار، واتە پارتی دیموکراتیکی تورکمانستان بوون بەشداریان کرد ورێگە نەدرا سیاسەتمەدارە بەرھەڵستکارە دورخراوەکان بەشداری تێدا بکەن. کاربەدەستە حکومییەکان باس لەوەدەکەن ٩٥٪ لەدەنگدەرانی ئەو وڵاتە بەشداری ھەڵبژاردنیان کردوە لە ساڵی ٢٠٠٧دا، بەڵام ڕێکخراوەکانی لایەنگری ئازادی مافی مرۆڤ ودیپلۆماتە ڕۆژاوایییەکان ئەم ھەڵبژاردنە بە ھەڵبژاردنێکی نمایشی وەسف دەکەن. بێردی محەممەدۆف وەک جێگری سەرۆک وەزیران لە دوای مردنی سەفر موراد نیازۆف لە مانگی کانوونی یەکەمی٢٠٠٦ دا بوو بەسەرکۆماری کاتیی ئەو وڵاتە. لەماوەی پازدە ساڵی دوای سەربەخۆیی تورکمانستاندا، سەفەر موراد نیازۆف سەرجەم دەسەڵاتەکانی وڵاتی بۆ خۆی قۆرخ کردبو. ھەڵبژاردنی قوربان قولی بێردی محەممەدۆف بوە ھۆی سەرسوورمانی شارەزایانی بواری سیاسی، چونکە بەپێی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە سەرکۆماری کاتی دەبێ بدرێتە سەرۆکی کۆمەڵی گەل. بەڵام ھەردوابەدوای مردنی نیازۆف سەرۆکی کۆمەلی گەل بەتاوانی کردەوەی نایاسایی دادگایی کرا و پۆستەکەی لێسەندرایەوە. سەرۆک کۆماری نوێ بەڵێنی ئەوەی داوەدرێژە بەرێبازی نیازۆف بدات وھەندێ چاکسازی و گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە. لەوانە:ئاسانکاری لەبەردەم ئازادیی ئینتەرنێت و چاکسازی لە بواری پەروەردەو بارودۆخی خانەنشینەکان. قوربان قولی بێردی محەممەدۆف دوای ماوەیەکی کورت کاتێ کە جێی خۆی لەسەر کورسییەکەی سەفەر موراد نیازۆف خۆش کرد، دەسەجێ فەرمانێکی ساڵی پێشوی سەفەر موراد نیازۆفی ھەڵوەشاندەوە سەیبارەت بە بیمەو بەو ھۆیەشەوە سەدھەزارکەس سودیان لە بیمەی خانەنشینی حکومی وەرگرت. قوربان قولی بێردی محەممەدۆف نەشتەرەگەرێکی لێھاتوەو جاران دوکتۆری تایبەتی ددانی سەفەر موراد نیازۆف بوو کە بە تورکمانباشی دەناسرا. نیازۆف لە ساڵی ١٩٩٧دا قوربان قولی کردە وەزیری تەندروستی و پاشانیش ھەر بە فەرمانی نیازۆف لە ساڵی ٢٠٠١ دابو بە جێگری سەرۆک وەزیران. دژوارترین ئەرکەکانی لە بواری چاکسازی دەگەڕێتەوە بۆ بەشی پزیشکی و تەندروستی ولەقۆناغی سەرەتایی ئەم چاکسازییەشدا زۆری نەمابو حکوومەتی نیازۆف لەناو بچێ قوربان قولی بێردی محمدۆف لەدایک بوی ١٩٥٧ ە و پێناچێت ڕکابەرێکی بەھێزی ھەبێت بۆسەرۆکایەتی وڵات.


لە بەرواری ٢٠٢٢⁄٣⁄١٩ سەردار بێردی محمدۆف بووبە سەرۆکی نوێی تورکمانستان ھەرچەندە پێش ئەم باوکی سەرۆکی وڵات بوو.


دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی تورکمانستان ٥٬٣٠٧٬١٧١ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٠٧ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦ ساڵە. ھەروەھا ٥٠ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

ئایین[دەستکاری]

ئیسلام(سوننە) ٪٩٥

مەسیح(ئەرسەدۆکسی) ٪٥

ئایینەکان لە تورکمانستان[٢]
ئایینەکان ڕێژە

بواری ڕاگەیاندن[دەستکاری]

ڕاگەیاندنی تورکمانستان بەتەواوی لەلایەن دەسەڵاتەوە پاوان کراوە وکاربەدەستانی حکومی چاودێری ڕاگەیاندن وبڵاوکردنەوەی چاپەمەنییەکان و ڕێباز وسیاسەتەکانیان دەکەن. لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ئاسایش وھاوکاری ئەورووپا کەلەساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکراوەتەوە ھاتوە: «نەبونی ئازادی راگەیاندن لە تورکمانستان بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بێ وێنەیە.» ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیامنێرانی بێسنوریش سەفەر موراد نیازۆف سەرۆکی پێشوی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندنەکانی کردبوە مینبەرێک بۆ پەسندانی خۆی. چاپەمەنییەکان

  • Ashgabat tv
  • Altyn Asyr
  • Turkmen owazy
  • Miras
  • Turkmenistan
  • Turkmenistan sport
  • Yaslyk

لە تورکمانستان حەوت کەناڵی تەلەڤیزیۆنی حکومیی ھەیە و دوو کەناڵی ڕادیۆیی حکومیش پەخش دەکەن. ئاژانسی ھەواڵی تورکمانستانیش لەوێ کاردەکات کە ئەویش حکومییە. جگە لەوە ئاژانسی ھەواڵی ئاسیای ناوەڕاست لەوێ کاردەکات کە چالاکە نوسراوەی ڕەسمی کارکردنی لە ئەمریکا وەرگرتوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  2. ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.