پارتی ئاشتی و دیموکراسی
پارتی ئاشتی و دیموکراسی یان بەدەپە (بە کورمانجی: Partiya Aştî û Demokratiyê، بە تورکی: Barış ve Demokrasi Partisi) پارتێکی سیاسی لە باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا کە ھاوکات لەگەڵ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دامەزرا. بەدەپە لەسەر ئەگەری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ دامەزرا. لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی بەدەپە، کە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە ئامەد بەڕیوە چوو، شارەداری پێشووی گمگم، دەمیر چەلیک وەکوو سەرۆکی گشتی بەدەپە ھاتە ھەڵبژاردن.
پێرست |
ھێمای پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی [دەستکاری]
ھێمای ئەم پارتە برتییە لە دارێکی بەڕوو لە سەر زەمینەیەکی زەرد. بەڕوو لە فەرھەنگی کوردەواریدا نیشانەی خۆراگری و سووربوون و سەربەرزییە.
بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا [دەستکاری]
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ کوردەکانی تورکیا لە چوارچێوەی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دیموکراسی (بەدەپە) کە لە ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆ پێکھاتبوون، توانیان بە ڕێژەی ٦%ی دەنگەکانی ھەڵبژاردن، ٣٦ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.[١] [٢]
بەستەری دەرەکی [دەستکاری]
سەرچاوەکان [دەستکاری]
|
|||||||||||||||||